جەزا چنگیانی: بارزانی هەمیشە لای عەرەب و جیهان سەرۆکی کوردە

Sunday, 25/11/2018, 4:29

13816 بینراوە


نووسەر و ڕەخنەگرێکی ناسراوی کورد ڕای گەیاند، سەرۆک بارزانی ئەگەر هیچ پۆست و پایەیەکی نەبێت و بەبێ هیچ پۆستێکیش لە ماڵی خۆیدا دابنیشێت، لای عەرەبەکان و لای هەموو جیهان هەر ”سەرۆکی کوردە“.
جەزا چنگیانی، نووسەر و ڕەخنەگر، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، وتارێکی لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا نووسیوە و ئاماژەی بە وتارێکی خۆی لە تەمووزی ساڵی ٢٠١٢ سەبارەت بە سەردانیکردنی نەوشیروان مستەفا بۆ تاران داوە و ڕوونی کردووەتەوە، رۆحی سیاسەت تاکتیکە، رۆحی تاکتیکیش هۆشیاریی سیاسییە کە لەسەر بنەماکانی (مێژوو، سیاسەتی ڕۆژ و ئایندە) بونیاد دەنرێت.
بەراوردیشی لە نێوان سەردانەکەی سەرۆک بارزانی و جووڵە دیپلۆماسییەکانی هەریەک لە جۆن کەنێدی، سەرۆکی پێشووتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نیلسۆن ماندێلا، سەرۆکی پێشووتری باشووری ئەفریقیا و ماهاتما گاندی، باوکی ڕۆحیی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی هیندستان کردووە و ڕوونی کردووەتەوە کە سەرجەم ئەو سەرکردانە لە پێناو دەربازکردنی گەلەکانیان لەو کێشانەی ڕووبەڕوویان بۆتەوە، چەندان جار گفتوگۆ و دانوستانیان لەگەڵ تەنانەت نەیارانیشیان ئەنجام داوە.
چنگیانی پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئاخۆ بۆچی بەغدا ”دەستی تەوقەی دیالۆگ“ بۆ هەولێر درێژ دەکات و فەرشی سووری بۆ ڕادەخات، بەڵام سلێمانی لە دەرەوەی دیالۆگە؟ وەڵامەکەشی بەوە داوەتەوە کە ”لای عەرەبە ڕەسەنەکان، گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەر، لە دەرەوەی گۆڕەپانی سیاسین. ئەوان وەک نیشتمانفرۆش لای نیشتمانییە رەسەنە عەرەبەکان، زۆر سووکن“.
لە کۆتاییشدا دووپاتی کردووەتەوە کە ئەگەر سەرۆک بارزانی لە ماڵەکەی خۆیدا دابنیشێت، ”لەلای عەرەبەکان و جیهان، سەرۆکی کوردە“.
-----------------
جەزا چنگیانی ئەو کاتەی لە کوردستانپۆست دەینووسی، ئاوای بە مەسعود دەگوت:
مەسعود پێش ئەوەی سیاسیی بێت دزە . پێش ئەوەی سەرۆكی كورد بێ ... دوژمنی كوردە . (کلیک)
تێبینی: ئەمانەی خوارەوەش چەند نووسینێکی دیکەی جەزا چنگیانییە، کە بە پێچەوانەوە پێش چەند ساڵێک لە کوردستانپۆستدا بڵاوی کردوونەتەوە:

http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/482503

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە