بۆچی ئێران خاوەن هێزە لە ناوچەکە؟

Sunday, 25/11/2018, 22:57

3373 بینراوە


کێ خاوەن ھێزە.....
زۆران بازی و مشتومر لەنابێن ھێزە گەورەکان زۆرە لە جیھانی ئێستاو لە جیھانی رابردوو ، بەڵام جیاوازییەکی زۆر ھەیەلە ئێستادا  لە گەڵ ڕابردوو  ، چونکە پێشو خاوەن ھێزەکان بە چاو دیاربوون ھەڵسو کەوتیشیان چۆن بوو ، لەرابردوو ھێزەکان لە تاکە کەسێکەوە دروست ئەبوو ، وەکو ، سپارتاکۆس و ھەرقل، روبن ھود ، مێژوو باسیان ئەکات وەکو نمونە کە ئازا بوون لە کاتی جەنگی رەوا دژی ناحەق حەقیان پاراستووە  ، خاوەن ھێزەکان کۆمەڵیان بەدوای خۆیان رائەگێشا زۆربەی ئەوانەی کەمێژوو باسیان ئەکات ھەردەم پشتگیری دەوڕوپشی خۆیان کردووە پشگیری میللەتی خۆیان کردووە ، بەڵام ئێستا ھەموو ھێزەکان گۆڕاون لەھێزیکەوە خزمەتی گەلانی سەر زوەی کەن  بۆ ھێزێک دژی گەلانی سەر زەوین ،  ھیچ لایەنێک ھێزی خۆی بو لاینگرانی خۆی بکار ناھێنی ، بەپێچەوانەوە دژی میللەتی خۆیان بکاری دێنن ،  لەسەر ئەمە بنەمایە جیاوازییە ئاڵۆزاون کەس تێناگات گێ خاوەن ھێزێکە گاریگرە کە توانای ھەبێ خۆی پیشان بدا بە تاکە ھێزی جیھان ، ئەمریکا و روس و سین وئەنگلیز ئیسراێیل ،ھاو سەنەگ ئێران تورکیا ھند کۆریا ئەندەنوسیا ،ئەڵمان ، ھەمووھێزکی پچوکیش لەتڕازووی ھێز ە کاری خۆی ئەکات خۆشیان بەھێزی گەورە ئەزانن ، بەڵام سەرووی ئەمانەوە لە تەنگە کاتێک دا ھێزکی دێتە کایەوە بەرامبەر یەکتر ئەوەستن لەیەک گۆڕەپاندا زۆرانبازی ئەکەن .
ھێزی شیعەی ئێرانی .....
لەزستانی کانونی یەکمی ١٩٧٩ دوای سێ مانگ لەڕوخانی دەسەڵاتی شای ئێران    ( شاە محمەد رەزا پەھلوی  ١٩١٩- ١٩٨٠ حوکمی ئێرانی کرد لەساڵی ١٩٤١-١٩٧٩ نازناوی شاھنشاە بەمانی پاشای پاشاکان ) ، خومەینی ( ئایات اللە روح اللە کوری مەستەفا کوری ئەحمەد موسوی خومەینی . ١٩٠٢-  ١٩٨٩ ) لە فەرەنسا بوو ، دوای ئەوەی لەشاری نەجف بۆ ماوەی سیانزدە ساڵ جیگیر بوو ، کە دارشتنی تیۆری فەقێ ( نظرية الفقية ) ئەکرد ، لەو کاتانەدا پرسێارێکی زۆر ئەکرا لەسەر خۆپیشاندەکانی میللەتی ئێران دژی حوکمی شا ، ئامانجەکانی ئەبێ چی بێت ،  ئەم پرسیارە کە لە خومەینی ئەکرا  ئەو کاتە توانای وەڵام دانەوەی زۆر قۆرس لای بوو ،  چونکە لە ئاکامی زۆرانبازی شۆڕشگیرانی ئێران چەند ھێزیک ببوو ،  وەکو ھێزی سەربازی ئێران ( پۆلیسی کەنداو ) کە بە  پالپشتی گەورەی ھێزی ئەمریکا بوو ، ھەروەھا ھێزی پۆلیسی ( سافاک )کە بە پاڵپشتی ئیسرائیل دروست کرا بوو ، ھەروەھا خومەینی لەتەمنی ھەشتا ساڵی تێپەری کردبوو لە کۆمەڵانی گەنج و لاوان پێوەندی زۆر دوور بوو ، بەمانایەکی تر  پیاوانی دین و  سیاسەت لە گۆڕەپان خەبات دژی حوکمی شادا کۆببونەوە بەڵام   لەگەڵ ئەوەش دا لەیەکتر دوور بوون ،  بۆیە ئەو کاتە کەس نەی ئەزانی کەردەلولەکە بۆ گێو ئەرۆات چی ئەبێ لە کۆتاییەدا  ، دوا بەدوای  ئەمە شۆڕش ھەڵگیرسا حوکمی  شاە رووخا خومەینی بە  ھەلیکۆبتەڕ لە فەرەنسا گەیشتە ئێران ، ھەمو ئەو تێۆرانەی لە مێشکی خومەینی ھەوادارەکانی بەرنامەیان بۆ سارێش کرد ، بە دروشمی ئەمریکا شەیتانی گەوڕە (امريكا الشيطان الأكبر ) ئاڵاکانیان ھەڵگرد ، شیعە بوو بە خاوەنی ئێران ، لەو کاتەوە ھەتاکو ئەم ساتە ئێران خۆی بەھێز ئەکات ڕۆژ لەدوای رۆژ ، بەڵام ئێستا حوکمی ئیسلامی ئێران  لەھەموو کاتێک زیاتر ترسی رەشەبای روخانی ھەیە گۆران کاریی ھەیە لەسەری  ، کە ماوەی چل ساڵ زیاتر ئەمریکا زسای کردووەتە  سەری ، بۆیە ڕێژەی بێ کاری زیاتر خۆپیشاندان بەتین کردووە ، سەرتاپای ئێران  بەرەو زۆرداری ئەروات،  ھەروەھا  پچراندنی پێوەندیە دبلۆماسیەکانی ئێران لە گەڵ  کۆمەڵگای نێو دەو ڵەتی ، لە  ھەمویان ترسناکترین  ھێز جیلی سێ لاوان کە خولیای شۆرشی ئیسلامی بەسەڕچو نیین  ، بەڵگو ئەوام لەھەموو چینەکان زیاتر دروشمی گۆران کاری چاکسازی بەرزئەکەنەوە ،  گێشە ئابوریەکان گێشە گۆمەڵەتێیکان ، لە ناو میللەتی ئێرانی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرسەندنێکی بەڕزی بەخۆیەوە ئەبینێ ، ، بەڵام ڕژێمی ئیران ھەتاکو ئێستا خۆی ڕاگیر کردووە لەسەر ئەوە ھیچ   سستییەکی تووش نەبووە ، بەتایبەت لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردو ..
مەزھەبی شیعەی دوانزدە ئیمامی .
بۆشیکردنەوەی  ( مەزھەبەکان ) ڕێچکەکان  بەھیچ شێوەیەک مەزھەبێک نییە لەسەر زەوی کە بێگوناح بێ  ببێتە سێبەری خوا لەسەر زوەی ، بەڵام داھێنەرانی   شیعە مەذهب  توانیان (ولایە فقی) دروست کەن بە دوانزدە ئیمامی (مذهب الشيعة الاثنى العشرية ) ، شیعە دوانزە ئیمامییەکان  باوەریان  ھەیە کە پێویستە پیاوانی ئاینی خاوەن دەسەڵات بن لەسەر موسڵمانان ، ناوەکشی  ئەگەڕێتەوە بۆ ئیمامێک لە نەوەی ئیمام عەلی کە مەزھەبی شیعە لەسەر ئەو ناو نڕاوە  ، بۆیە گۆمەڵی لە موسڵمانان دوای ئەم مەزھەبە کەوتن،  بە پاڵپشتی ھەتاکو ئیمامی یازدەھەم (حەسن عسکری ) کە لە سەردەمی عباسیەکان لە ساڵی ٢٦٠ ھجری گۆچی دوای کردووە ، کەسیش دوای ئەمە ڕابەڕایتیانی نەکردوە،  تەنیا ئیمام وون نەبێ ( أمام الغائب)  ، بە مردنی حەسن عسکری شیعە بەچواردە بەش دابەش بوون  تەنیا یەک بەشیان باوەریان مایەوە کە لەھەموو زەمانیک  ئەبێ ئیمامێک ھەبێت پاڕێزڕاو بێ گوناح لە ھەموو گوناحێک لەھەموو شتێک ، بەڕدەوام ئەبێ ھەتاکو ئەو ساتەدێ کەپێ ئەڵین (يوم الساعة)  بۆیە شیعەکان  دوا بە دوای گەران ، لە دوای  ئەمە بیرو باوەڕی ئیمامی مھدی چاوەڕوانکراو (امام المھدی المنتظر)  دروست بوو (عقیدە الانتظار) ، بەم شێوەیە مەزھەبی شیعە دوانزە ئیمامی لەو ساتەوە چووە ناو گێشەیەکەوە ، لە نەبوونی ئیمامێکی وەکو ئەوان ئەیانویست  ، ھەموو کارەکانی دەوڵەت ئاینی راوستا ، بۆیە دوای ماوەیەکی زۆر لەچاوەروان ئیمامەکانیان  فەتوای ئەوەیان دا کە کەسیک ئەتوانی لە شۆنی ئیمامی چاوەڕوان کە ھەتاگو ئێستا دەر نەچووە  کاروو باری موسڵمانان بباتە ڕێ ، بەم شێوەیە مزھەبی شیعەی خۆین ڕزگار کرد  لە ناو چوون ، لە شۆنی ئەمە ولایەی فەقێ  (ولاية الفقيه ) دروست بوو، لەسەردەمی دەوڵەتی سەفەوی شیعەکان لە چەوەڕوانی شۆڕشێکی تر لە ناو خۆیان دا ، شای تھماسب یەک (١٥١٧-١٥٦٧) بەسترا بوو بە حوکمی خۆی لە گەڵ سەربازەکانی قزلباشی بۆیە چاسەری گێشەکانی ئەبوایە پێوەندی بکا بە گەوەری شیعەکان شێخ عەلی کرکی بۆ ئەوەی لە سەروی ھەموو شیعەکان بێ بە جێکری ئیمام مەھدی چاوەڕنکار ،بە شێوەیە ھەموو کەسێک لە قسەی دەرناچی کرنۆشی بۆ ئەبات ،بۆیە ئەم بیرەی شاەتھماسب بووە ئەوەی نزیک بوونی  دەسەڵات لە ئاینەوە ، ھەر ێەم بیر دوای بووە ھۆی ڕوخانیشی ،
لە کتێبی (البيع ) خومەینی نوسیویەتی (  ئیمامی فەقێی دادپەروەر راستکردار مافی ھەموو کرداڕێکی ھەیە وەکو چۆن پێغمبەر ئیمامەکانی بۆیان ئەبێ چۆنیش ئەگەڕێتەوە بو دین سیاسەت باوەریش نامێنێ بە جیاوازی نابێنیان ) ئەمە وای کرد کە خومەینی ھەموو بیرورایەکانی فەقێ کۆنەکان بڕوخێنێ  ،بۆ یەکەم جار توانی بەڕنگاری بوەستێن ولایەتی فەقێ بە گشتی بدا بە وەلی فەقێ لەسەڕ موسڵمانان ، دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران ١٩٧٩ خومەینی بووە بە  یەکەم ڕابەری شۆرش ،
  چۆن توانی خومینی خۆی بپاڕێزی..
چۆن توانی خومەینێ خۆی بپاڕێزێ لەسەر ئەو ھەموو نەڕازیبونە کە بەرامبەری ھەبوو ،  بەتایبەت لە دوانزدە ئیمامیکان ، ووتەیەکی فارسی ( ئێمە پاشای دونیا بووین لەکاتێک دا عەرەب مەڕو ماڵاتیان بەخێو ئەکرد ، دوای ئەوان بە  بەئیسلام سەرکەوتن بەسەرمان ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە ئێمە بەئیسلام بە سەریان زاڵ بین )  ئەمە دوژمنیایەتی عەرب فاڕس لە سەردەمی عومەری کوری خەتاب ئیمبراتۆری فارس ساسانی ئێرانی لە سنوری دەوڵەتی خلافەتی  ئیسلامی دا بوون  بۆیە عومەر ئەی گووت ( خۆزگە لەنابێنی ئێمەو فارس شاخێک لە ئاگر بووایە بۆ ئەوەی نە ئێمە بگەین پێیان نە ئەوانیش بگەن پێمان ) بەڵام دوا دوای ئەوە مۆسڵمانەکان بۆ زیاتر دەست بەسەر گڕتنی بە شۆنی تر ئەم ئیمپڕاتۆڕەی فارسیان  ڕوخاند،  بە ڕوخانی دەوڵەتی فارس و ھەموو خاکەکیان بووە بەشێک لە دەوڵەتی موسڵمانەکان ، بەڵام فارسەکان زمانی خۆیان پارست لەم گارەساتە کە توشیان بوو ،  کە ھەردەم گاریگەری خۆیان پیشان ئەدا لەسەر موسڵمانەکان بۆیە ئەبن سینا ، بخاری و ڕازی و سیبوی ئەمانە ھەمویان فرس بوون ، فارسەکان مانەوە وەکو پاڕچەیک لە خەلافەتی عەباسی ھەتاکو جیابونەوەیان دامەزراندنیان  دەوڵەتی تاھری لە خوراسان بە دەست عەلی تاھر کوڕی حوسێن سەرکردەی خەلیفە مئەمون ،  ھەتاکو دامەزراندنی دەوڵەتی سەفەوی کە ھاوکات لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی دامەزڕا کە بەھێز تڕین دەوڵەتی سنی بوو دەستی گرت بە سەر جیھانی موسڵمانان ، بۆ ئەوەی فارسەکان دەوڵەتەکیان نەڕوخێ مەزھەبی سونی قەدەغە بکەن مەزھەبی شیعەیان بە مەزھەبی سەرەکی دەوڵەت دانڕا ،  خۆشەویستی زەمانی فارسی  بوە ھۆی دامەزرانەنی دەوڵەتەکەیان
شۆرشی ١٩٧٩...
شۆڕشی ئێران ١٩٧٩بەتەنیا لەسەر بنەمای ئاینی نەبوو ، چونکە شای مەحمەد رەزای پەھلوی پڕۆژەی شۆڕشی سپی  ھەگڕد ، کە یەکێک بوو لە ھۆیەکانی بەرپابوونی شۆرشی ئێران ، کە برادەری کمال ئەتاتۆرک بوو ، بۆیە دوای شۆڕش ھاوسەنک نەبوونی  مەزھەبی تاک ڕوی شیعە لەگەڵ مەزھەبی دوانزدە ئیمامی لەسەر بیرۆگەی وەلی ئیمان لەسەر موسڵمانان بەگشتی بۆیە  بیر باوەڕی              ( ڕۆیشتن بە شۆڕشی ئیسلامی ئێڕان یارمەتییە بۆ  گۆماری زۆڵێکراوان دژی خۆپەڕستان لە ھەموو شۆنێکی جیھان دا ) بەمانای ئەمە ئێران دەستی خۆی زاڵ بکات لە ھەموو دەوڵەتە ئیسلامییەکانی جیھان بۆ ئەوەی خەونی گەڕانەوەی دەوڵەتی شیعە بگڕیتەوە  ،
تەنیا بە خەونی فاتمییەکان شیعە پەرەی نەسەند پێش نەکەوت ، بۆیە ئێڕان ھەربە بەردەوامی دوای ڕاگرتنی فایلی ئەتۆمی بەمۆڕکردنی ڕێکەوتنامەی ٢٠١٥ کە ئەمریکا خۆی ڵێکشایەوە ، لەو کاتەوە ئێران راسەتەو خۆ بەرەو ئاسمانی دەرەوە ھەڵی نا لەڕێگای وکالەتی ئاسمانی دەرەوەی ئێرانی ، ھەروەھا توانی مانگی دەستکردوی پێنجەمی ھەڵدا بۆ ئاسمانی دەرەوە ،  ئەمەش ئەمریکا بەکارێکی سەڕڵێشێوانی دەست نیشان کرد، ، ھەروەھا ئێران خاوەنی سێ زانگۆیە  بە  بەرزترین و باشترین دە زانگۆی جیھانی ئەژمێردرێت ، ھەروەھا بە یەکەمین دەوڵەتی ئیسلامی ژماردراوە لە گێشبرگێ خۆێندنەوەی  قورئان ، کە ئەمە یەکێکە لەو چەکانەی کە ئێران بەکاری دێنی بۆ سلماندنی کە شیعەی ئێران  زیاتر پابەندە بە ئیسلام  ،
دوای روخانی شای ئێران ئیسلامە لیبڕالیەکان دروست بوو بەتێکەڵ لەگەڵ ئیسلامیەکان تر ، لەکاتێک دا کە خومەینی بووە بە ڕابەری شۆرش ، ئەبو حەسن کوری سەدر  لیبرالی ھەڵبژێردرا بە یەکەم سەڕۆکی کۆماری ئیسلامی ، لەھەمان کاتدا پیاوانی ئاینی ھەوڵیاندا بۆ دانانی دەسەڵاتێک لەسەر بنەمای دیموکراتی ئاینی ، بۆیە بە پەلە  پارتی کۆماری ئەیسلامی دامەزڕا ، ھاو سەنگ لەگەڵ دانانی مەجیلسی شورا   بە فەرمانی خومەینی ، وای کرد علمانیەکان سەنگەری بەرەی چەپ دروست کەن بۆ دژایەتی  ،بەڵام خومەینی لە ھەموویان زیاتر خێراتر بوو ، داوای کرد لە یستفتا بکرێ بۆ گۆڕان کاری لە سەڕ بنەمای پێناسەی ئیسلامی بۆ دەسەلاتی نۆی ئێران ،  لە ئاکامدا بە ڕێژەی ٩٨٪ ئێرانییەکان دەنگیان دا بە دەسەلاتی نۆی کۆماری ئیسلامی ، گێشەکانی ئێران و خومەینی لەمەدا  تەواو نەبوو ،  بۆیە لە ساڵی ١٩٨٨ تووشی گۆمەڵی کێشەی تڕ  بوو بەڵام ھەردەم سەرکەتوو ئەبوو بەسەر ھەمو ئەو پارت و ڕێچکانەی کەلەناو میللەتی ئێران دا ھەبوو ، دوای مردنی خومەینی خامەنەئی بوو ڕابەری ئێران ، بوو بەیەکەم کەس توانی دەستی خۆی بگڕی بەسەر ھەموو بیرو بۆچونەکان ناو دەوڵەت بۆیە ئێستا لە ئێران ھیچ پاڕتێکی چەپ و سۆشیال نییە ، چونکە یەکێک لە مەرجەکانی دروست کردنی پارت دانان باوەڕ کردن  بە ولایەتی فەقێ ، ئەمەش وای کرد ھەموو پارتەکان ڵە یەک بچن ، بەڵام بەرەی ئۆپززیۆن کە ( مجاھدی خەلقی ئێرانی) یەکێک بوو لەو ئۆپززیۆنانەی بە ھێزەکانی  ئێران کە لە  فەرنسا بنکەی سەرەکی خویان دانابوو ،   پارتی تودە ، پارتی گەلی ئێرانی ، لەدەرەوەی ئێڕان کاریان  ئەکەن ،  بۆیە ئۆپززیۆنی ڕاستەقیەنی ئێران پێک ھاتبوو لە پارەتە کۆنو تازەکان ،  کە موحافیزەکان وئیسلاح و چاکسازییەکان  دوو بەشی ئەمە بەرانە بوون  ، سەڕۆکی ئێران لە بەرەی ئیسلاح دا ، بەڵام سەڕۆکی ئێرانی پێشوو  ئەحمەد نەجات  لە موحافیزەکان بوو بەھێزترین کە سیاسەتی ئابوری داخراو روبەروو بوونەوەی غەرب بە ، بە کارێکی سەرەکی  ئەزانی بۆ بەرە پێش چوونی ئێران ،  
لە یەکەمین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەنووسی میسری مەحمەد حەسنین ھەیکل لەگەڵ خومەینی لە پاریس پرسیاڕێکی ئاراستەی خومەینی کرد  ( من ئەزانم تۆ بەچەکی ئاین ئەتوانی سەرکەوتن بھێھی  وەکو تۆپ ھاوێژ بوردمانی دەسەڵاتی شای ئێران بکەی  بەسەر سەریان بڕۆخێنی من گێوم لە دەنگی تۆپەکانتە بەڵام ھەتاکو ئێستا ھیچ لە سەربازەکانت بەدی ناکەم بۆ ئەوەی سەرکەوتن ئامانج بھێنی ، لەجەنگی شۆرش دا بە سەڕباز ئامانجی دیاری ئەکرێ لە  کاتێ شۆنەکان ئەگڕن ) ھیکل لە پەڕتوکەکەی دا ئەڵی خومەینی لەو ساتە وەڵامێکی تەوای بۆ ئەم پرسیارە نەبوو ، بەڵام دوای ئەوەی خومەینی گەرایەوە بۆ تەھران یەکێک لە بریارەکانی کەزۆڕ بە خێرای دەری کرد ، دامەزراندی ( حرس الثورة الإيرانى ) پاسدارانی شۆڕشی ئێرانی ، یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانیان پاسداران  پاراستنی کۆماری ئێران لە دەرەوەو ناوەوەی ئێران ، ڕێگە گڕتن لەھەمو ھێزیکی بیانی کە ھەۆڵ ئەدەن دەست بکەنە ناو  کاری ناخۆی ئێران ، ھەروەھا ڕێگە گرتن لە کودەتا  ، کە مەترسی ئەبێ لەسەر رابەری بەڕزی شۆڕش ( مرشد الأعلى للثورة)  ، بەمە  خومینی پایەکی بۆ خۆی دروست کرد لەترسی سەرکردەی سوپاکانەوەو کەدژی ولاێەتی فەقێ کاریان ئەکرد پە نھێنی  ،
تەنیا ھێز ئێران ھێزی پاسداران 
ژمارەی پاسدارانی ئێران ١٢٥ھەزار کەسن ھەموو فەرمانەکانیان لە رابەری ئێران بۆیان دی بەراستە خۆ ڵەژێر ھێچ چاودێرییەکەدا نین ، دوا بەدوای ئەم چەند ساڵە بووە یەکەم ھێزی ئێران کە توانی کونتڕۆلی ئابۆری ئێران بکات دەست بکری بەسەڕ  سێبەشی ئابوری کەپێک ھاتووە لە سەد گۆمپانیای زەبەلاحی كەسەرمای خۆی ئەدا لە سەد ملیار دۆلار کە گۆنتڕۆلی بازاڕی نەوت کازی لەئێران کردووە ھەروەھا پیشەسازیە کیمیاییەکان ،ھەروھا بوونی کۆمپانیای (خاتم ئەنبیا ) کە ١٦٠ ھەزار کارمەند کاری تێ ئەکات ، ئەو ھێزەی کە پاسدارانی  توانێان زۆر بەئاسانی بڕۆنە ناوکاری سیاسەتی دەوڵەت ، بەتایبەت لە کاتی خامەنەئی دا ، دوای مردنی خومەینی لە ساڵی ١٩٨٩ سەڕۆکی ئێرانی عەلی ئەکبرھاشمی رەفسنجانی ھەۆڵ دا بۆ کپ کردنی ئەم وھێزە بەڵام ھەوڵەکانی سەرنەکەوت ، لە ساڵی ٢٠٠٢ سەڕۆکی ئێران محمەد نجاتی ھەوڵێکی تر دا بەڵام ھەڕ سەرنەکەوت ، لە ساڵی ٢٠٠٩ دوای سەرکەوتنی ئەحمەد نجاتی بە ولایتی سەرۆکایەتی ئێران لە خول دووەمی ھەڵبژاردنەکان بە ساختە کردن ، بۆیە خۆپیشاندان سەرتاپا  ئێرانی گرت ئەو ساکە نانرا بە  شۆڕشی سەوز لەو کاتەدا ، تیپە پاسدارانی ئێرانی ھەموویان دەم کوت کرد  بە ، ھاتنی سەرۆک حسن روحانی دوای ئەحمەد نەجاتی سەردەمەی ئەوە تەواو بوو کە ھەموو کەسێک دم کوت بکرێ ،
سەردەمی کۆن و سەردەمی ئێستا
بۆیە لەناو حکومەت دا لەدەرەوەی حکومەتدا جەماوەر کەوتە نقد کردن دەسەڵات ،پێش نەمانی شای ئێران باڵوێزی  ئەمریکی لە تەھران بوو  کەبە ھێزی ئەو شای ئێران ئەناسرا ، بۆ مانوەی لە سەر حوکم ، کاتێک ئێران بە ھێزیکی گەورە لە خۆر ھەڵاتی ناوەراست ئەژماردرا ، لە گەڵ تەل ئەبیب،  بۆ پاڕاستنێ بەرژەوەندیەکان ئەمریکا لەم ناوچەیە ، بۆیە ئەمریکا ( ریتشاردھیلمز ) کرد بە باڵوێز لە تەھران لە ساڵی ١٩٧٣، وەکو چۆن ھەیکل لە کتێبەکی باسی ئەکات کە لە یەک ھەفتەدا دوو جار باڵوێزی ئەمریکی چاوپێکەوتنی ئەکرد لەگەڵ شای ئێران ، پێش شۆڕشی بە ماوەیکی کەم بەرێوبەری سافک دەستگیر کرا بە ، فیشک کوژرا ، بەڵام پێش ئەوە توانی ھەندێ نھێنی بدڕگێنێ بۆ شۆڕشگیرانی ئێران ، ئەم نھێنییانە بووە ھۆی ئاڵۆزی پێوەندی ئەمریکا ئێران بۆ ماوەی ئەم چڵ ساڵە ھەتاکو ئێستا
شۆڕشگیران لە کاتی کودتا دا ھەڵەمتی ڕوخاندنی دەسەلاتی شای ێئران ،  کۆمەڵی نامەی نھێنی کەوتە دستیان لە نابێن شای ئێران ئەمریکا کە بریتی لە کۆمەڵی فەڕمان بۆ چاودێکردنی شای ئێران  ، کاتێک میللەتی ئێران یادی کودەتای ١٩٥٣ کە ناسراوە بە ئاجاکس  کاتێک شای ئێران پەنای برد بۆ ئەمریکا و بەریتانیا بۆ لابردنی سەرۆک وەزیرانی موحەمەد موسەدەق ، بۆیە ئەم نامە نھێنییانە کاری خۆی کرد ، بۆیە  لە  4 نوفمبر ١٩٧٩ کۆمەڵی لە قوتابیانی شۆرشی ئێرانی یاخی بوو بدەست بەسەر گڕتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا  ٥٢ ئەمریکیان گرت داوایان کرد لەئەمریکا شا بدا بەدەستیان چونکە شا ماوەیک لە ئەمریکا بوو بۆ چاسەری پزیشکی وای کرد ئەمریکا داوا لەشا بکات ئەمریکا بجێ بھێڵی ،ئەم گێشەیە مایەوە  ھاتکو ساڵی ١٩٨١ دوای ٤٤٤ ڕۆژ  کە،بە یارمەتی جزاێیر گێشەکە کۆتایی ھات ، لەکاتەوەو بیری ئەوە دروست بوو لەناو بیری تەسکی دەوڵەتدا کە ئەمریکا دوژمنی یەکمی شۆرشی ئیسلامی ئێرانە ، ئەمە بووە چەگێکی باش بۆ چەواشە ،کردنی میللەتی ئێران بە دەست سەرانی حوکمرانێ ئیسلامی ئێران ھەتاکو ئەم سەردەمە  .
جەنگی کەنداو ، ئابڵوقەی بێ ئەنجام .
بۆ جارێکی تر لە سالی ١٩٨٠ ئێران چوە ناو جەنگی کەنداوی یەک ،کە عێراق بەیارمەتی ئەمریکا و سۆڤیەت و سین فەرنسا بەریتانیا زۆڕینەی دەوڵەتە عەرەبیەکان یارمەتی ئەدرا ، دوای ھەشت ساڵ ئێران بە ناچاری پەنەچە مۆری جەنگی راگرت، دوای ئەوەی یەک ملیون کوشتار ڵێکەوتەوە،  زیاتر یەک ملیار دۆلاری  زەڕەر مەند بوو ، بەڵام لەسەر ئەمە حوکمی ئیسلامی ئێران توانی قازانج بکات لەمە بۆ پروپاکندە بۆ خۆی کە ئەو جەنگە دژی شۆرشی ئێران بوو ، ئەو شۆرشەی دژی  مەعسکری شەرقی بە ڕابەرایەتی سوفێەت مەعسکری غڕبی بەرابەرایەتی ئەمریکا بوو ، لەم چەند ساڵە  ئێران تووشی زەرەرێکی زۆر بوو لە ئابڵۆقەی ئابوری جیھانی لە بازاری نەوتدا ، بەڵام ئێران لە کۆتاییدا کۆمەڵی پێوەندی بەھێزی ھەیە لە گەڵ ئەخوان مسلمون  جوڵانەوەی حەماس ،لە غەزە ، لەگەڵ پێوندییەکانی ، یارمەتی بۆ حزب اللە لوبنان ، یاڕمەتی بۆ حوسیەکانی یەمن ، ھەرواھا ھەڕوەھا ئێران توانی یەکسانی بکا لە  پێوندییەکی سارد کەبێ ھیچ کێشەیەکە  لەگەڵ وڵاتانی ئەردەن و  قەتر و کوێت و عمان لەسەرووی ئەمانە بیران توانای ببێت بە ھێزێکی کاریکەر لە سەر عێراق لە سیاسەت لە ئابووری لە ھەموو کارێکی تر کە بە قازانجی ئەو بووە ھەتاکو ئەم ساتە، ئەو ئابڵوقە ئابورییانەی ئەمریگا فەرزی کردووە بەسەر ئێران یەکم نیە ، بەڵکو ئێران ھەر لەکاتی دستگیر کردنی فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی ئەمریکی لەئێران ئابڵوقەی کردووە سەری بۆ ھەۆڵدان ئەوەی ئێران کرنۆش بکات بۆی ،  بەڵام ئێران ھەردەرم توانی ھەبووە بەساختە بە سیاسەت خۆی رزگار کات بەڕێگای نھێنی و ئاشکرا ، ئەو دەوڵەتانەی پێوەندی ئەستراتیجیان ھەیە وەکو روسیا تورکیا  ھند دژی ئەو ئابڵوقانە وەستاون ھەتاکو ئەم ساتانە ،  ھەروھا جێگیر بوونی ئێران لەناو قوڵایی سیاسەتی عێراق کە گەوەرترین بازاری مدرەوی ئێرانی  بۆ کۆکردنوەی دۆلار لە بازارەکانینعێراق ھەروەھا لە لەیکی تروە پیاواوی پاسداران ئێران خریکی پاسپۆڕتی بیانی لە دەوڵەتەکان بۆ بەکار ھێنانی لە زۆر کاتدا وەکو کردنەوی ژمێیار لە بەنکەکان جیوانھبۆ کردنوەی گۆمپانیا،لە،دروەیھ ئبران لە وڵاتە،بیانیەکان بۆیە،ھەمو ئەو بریارەنی کەھئە دەست تێشخەری بوو ئەھند کار گەر نەبووە لەسەر ئێڕان ھەتاکو ئەم ساتانە
في 4 نوفمبر 1979م قام طلاب من الثوار الإيرانيين بمهاجمة السفارة الأمريكية في طهران واحتجزوا 52 أميركياً من سكان السفارة كرهائن مطالبين الولايات المتحدة بتسليم الشاه لمحاكمته والذي أوى إليها للعلاج أواخر شهر أكتوبر 1979م. ما دفع الولايات المتحدة إلى الطلب من الشاه مغادرة البلاد فوراً. وكان كل شيء حول الشاه يدعوه إلى أن يترك الولايات المتحدة، لإنه يسبب حرجاً بالغاً لهم. ظلت الأزمة قائمة حتى بعد وفاة الشاه، إلى أن أفرج عن الرهائن الأميركيين في 20 يناير 1981 بعد اتفاق بين واشنطن وطهران بوساطة جزائرية بعد 444 يوماً من الإحتجاز.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە