بەشەکان



بابەت بە پێی ڕۆژ

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  


ڤیدیۆ

  • ٣١ی ئاب و سەردان و کۆبوونەوەکانی بەرپرسەکانی باشوور

ڕیکلام

نووسین » بیروڕا


ئایا قوباد چی لەنێچیر ئەچێت؟

کارۆخ عوسمان

Wednesday, 11.28.2018, 04:40 PM

1501 بینراوە


قوباد تاڵەبانی لەدوای ھەڕەشەی بلۆك كردنی سەرمایەكەی لەلایەن توركیاوە بڕیاری داخستنی بارەگای تەڤگەری ئازادی كوردستانی دەركردووە لەسنوری پارێزگای سلێمانی...
ئەو بڕیارە جێبەجێكردنی ئەجێندای دەوڵەتی توركیایە لەپێناو پاراستنی سەروەتە ناشەرعیە بەمیرات جێماوەكە كە لەخاكی توركیادا بنەماڵەی تاڵەبانی وەگەڕیان خستووە. (تەواوی داھاتەكانی قوبادی میراتگری تاڵەبانیم لەڕاپۆرتێكیتردا خستۆتەڕوو بۆیە لێرەدا دووبارە باسی ناكەمەوە).
تەڤگەری ئازادی وەك ھەڵگری بیروباوەڕی (ئاپۆچی) لەھەرێمی كوردستان دامەزراو دەستی بەچالاكی سیاسی كردووە، حكومەتی مەرگەزی عێڕاق مۆڵەتی كاركردنی پێدان و بەشداری پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاقیان كرد، بەڵام حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەھۆی پەیوەندی دۆستانەی نێوانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورك ڕێگەی نەدان بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن كەچی پارتێكی كوردیەو تەواوی ئەندامەكانیشی كوردن كەچی مەغدووری سێبەرە چڵكنەكەی حوكمڕانی پارتی و یەكێتین.
-ئێستا بابزانی ھەڵوێستی پارێزگاری سلێمانی چی دەبێت كە لەیەكێتی نیەو لەبزوتنەوەی گۆڕانە؟
-بابزانی ھەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارانەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان چی دەبێت كە لەھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەڤگەری ئازادی پشتیوانی لێكردن؟
قوباد تاڵەبانی و نێچیربارزانی بازرگانن بەسەرشانی حكومەتەوە، لەپێناو ڕێگەپێدان بەكاری ناشەرعی و بەڕێكردنی سەروەتی ھەرێمی كوردستان بەوڵاتی توركیادا بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ھەموو تەنازولێك بۆ دوژمن دەكەن، ئەوانەی كەتابعی حزبەكانی ئەو دوو بازرگانانەشن ھەردەم پاساو بۆ كارە نابەجێكانیان دەھێننەوە، كەواتە بەھەموو پێوەرێك پشتیوانی كردن لەھەرئەندامێكی ئەو دوو حزبەو حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەھەربیانویەك بێت ھەڵەیەكی گەورەیە.
لەڕاست خۆمانەوە ئیدانەو سەرزەنیشتی بڕیاری داخستنی بارەگای تەڤگەری ئازادی دەكەین وەلێ دەبێ تەڤگەری ئازادیش ئەو ڕۆژانەی لەبیر بێت كەحزبەكەی (مام جەلال) بۆ ڕەزامەندی دەوڵەتانی داگیركەر بەچەشنی حزبەكەی (مەلا مستەفا) خیانەت لەخاك و خەڵكی كوردستان دەكات.
ئێستا بەڕوونی دیارە كەجگە لەپارتی و یەكێتیەكان ئەوانیتر پشتیوانی لەتەڤگەری ئازادی و كۆمەڵگەی ئازاد دەكەن، بەڵام گرفتی گەورەو بنەڕەتی ئەوەیە كەتەڤگەری ئازادی تائەو قۆناغەی داخستنی بارەگاكەیان پشتیوانی لەیەكێتی دەكرد، بێگومانم كە لەداھاتوشدا ئەگەر بەناوێكیتریشەوە بێنەوە مەیدان ھەر پاڵپشتی یەكێتی دەبن، حەتمەن بەبێ بەرامبەریش نیە.
نەك تەنھا لەئێستادا بەڵكو لەزۆر قۆناغیتردا مەترسی ھاوبەندی بازرگانی نێوان یەكێتی و توركیامان ڕاگەیاندووە بەڵام ئەوان واتا تەڤگەری ئازادی دافعی مانەوەی یەكێتی و سەرخستنی چەند كاندیدێكی یەكێتی بوون لەھەڵبژاردندان بۆ پەرلەمانی كوردستان.
با لێڕامێنین بزانین كاندیدە دەرچووەكانی یەكێتی كە تەڤگەر دەنگی پێدان لەبەرامبەر بڕیارەكەی مام قوبادی بازرگان چ شەكرێك دەشكێنن؟
كورد دەڵێت: گایەك لەكن گایەك وەبەستیەوە یان خووی ئەگرێ یا ڕەنگ.
بەھۆی چوارساڵ كاردنی لەگەڵیدا ئێستا قوباد خوی نێچیربارزانی گرتووە، ھەم لەبازرگانیدا ھەمیش چەمینەوە لەبەرامبەر دوژمنانی كورد لەپێناو پاراستنی دەستكەوتە ناشەرعیەكانی.

كوڕەكەی تاڵەبانی بەھۆی كارو كردەوەو سیاسەتە لەرزۆكەكانی  وەك بڵێی لەخوێنی بنەماڵەی بارزانیە ھێندە لەوان دەچێت.

(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 5/5)