دوای داگیر کردن ڕەمەزەکانتان ئەسوتێنین لە کەرکووک

Tuesday, 04/12/2018, 1:17

2204 بینراوە


ھەڕ لەم شارەوە کەرکووک بە دڕێژایی سەدەھا ساڵە ناڵەی ھەزاران کەس  ھەستاوە ، من و تۆش لە پاڵیان دا بووین ھەتاکو ئێستا ،  لە بەڕچاومان چۆن ھەتاکو دێرە زەمانێک دیواری ناو ماڵەکان گۆی ھەبوو ڵێ ئەترساین  ، ھەر لەم شارەوە من تۆ سەردەمانێک بە دزیوە گۆکری دەنکی ئێزگەی کوردستان ئەبووین ، بەرادێویەکی شڕەوە بەتەنیای لە تاریکی ژورەکان لە دوا کاتی بەیانیان و عەسران ، لەژێر گڕە گڕە تەشویشی ڕژێم لەسەر ئێزگەی یەکێتی ، بە بەبیستنی چالاکیەکانی پێشمەرگە زۆر دڵمان خۆش ئەبوو ،   ھەڕلەم شارە مێشکمان پر ببو لە ئاوات و حەزی پاشەرۆشی کورد بەبەڕزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەم شارە ، تەنیا مانای کۆمەڵی پیتو رەستەمان ئەزانی  ( (خەبات  ، کوردایەتی ، پێشمەرگە ، یەکێتی ، پارتی ، چالاکی ، کاروانی شەھیدان ، ڕژێم ، کوردستان ، مامەریشە ، شەھید ئارام ، خاڵە شھاب ، بە دەنگی زڵاڵی حەسن زەیرک،  ھەم گەرمیانەو ھەم گوێستانە کەرکووک شاری کوردستانە )) ، ھەر لەشارەوە بە پەنا دیواردا  ئەرۆیشتین بەنھێنی کاری خۆمان ئەکرد بۆ پاشەڕۆژ ، بەعسی دوژمنی منو تۆ بوو ، مختار و  ، جیش شەعبی بوو  ، بنایەی فرقە و فرع  ترسی ئەکردە دڵمان ، دوا بەدوا  ھەڕلەم لەشارەوە گیۆمان لە دەنگی دەھۆلی یەکێتی و پارتی بوو بە رەسەتە سەحرییەکانیان ،( کەرکووک دڵی کوردستانە کەرکووک قودسی کورستانە) و کەرکووک مەنزلگای شۆرەشە  ئەمە شاری باباکوڕکوڕە ئەمە شاری مامەریشە ، جەواشە کراین بەدڕێژای سەدەیەک زیاتر ھەتاکو ئەم ساتانەش  ، بۆیە من تۆ ھەموومان باوەڕمان نەما مێشکمان پروپوچ بوو ، ھیچ داوو دەڕمانێک نە چاڕەسەرمان ناکات ، نە مەتەڵەکانی مەلا نەسرەدین نە چیڕۆگەکانی خوشگە گەزیزە خەندەمان پێ نادا ،  خۆمان بەزۆڕتووشی نەخۆشی زھایمەر کرد  ، بەرەو نەمان و تووشی سەدەی بەستەڵەک ھاتووین ، ڕۆیشتین ،  زۆرمان گۆچی کرد ، زۆر لە ھاڕوییان ئێستا لە ژیر خاک دا لاشەی نەماوە ، دوای ئەوەی لە شاخ دا ھاتە خوارەوە دروشمی شەڕی مان نەمانی کرد بە ڕەمز ، نەیزانی گێ کردی گێ بردی و گێ خواردی ، زۆرمان بەدەردی یەکێتی پارتی ، تووشی فایڕۆسە بێ چارەسەرکەی بووین بەشێکمان ، شێت بوو وازی لە بچوکترین باشە ھێنا  ، ئەوەی توانی خۆی دەرباز کات لە دەردسەریە ڕزکاری بوو ئەوەشی مرد مرد،  بەڵام من تۆ  خۆمان شاردوە لە تاڕمایی ئەژین ، چی بکەن ، نەکۆچمان کرد نەمردین ، ڕۆژانە برینەکانمان ھەزار جار سەرھەڵئەداتەوەو ، بۆیە ئەو رستانەی جاران ماناکەیمان ئەزانی ئێستا گۆڕاوە بۆ کۆمەڵی ڕەستەی تڕ (( دز و جەردە و خۆفڕۆش جاسوس و  گەندڵ دەزگا و پاراستن ،شیعە، سنە، موقتەدا ،سستانی  )) ، کرکووک  پێش ١٦ئاب دوای ١٦ئاب چووەتە ناو مێژووی کوردەوە ، بەڕاپەرەیەکی ڕەش لە خەباتی پارتەکوردییەکان ئەژمێر دڕێت ، کە دەرکەوت زۆر بە ئاشکرا ھەموو پارتەکان لە ماراسۆن دابوون بۆ ڕێگا خۆش کردن بۆ زیاتر چەوسانەوەی خەڵکی ئەم شارە کە بەکوردی نازانن ، ھەموویان زەرەڕی ئەم شارەیان ئەوێت ، کەرکووکی لە قاموس دا بە قودس و  دڵ ناسڕابێت ، ئێستا ، داگیر کراوە .
چاو خشانێک بۆ ئەو کۆبونەوانەی کەھێزی ئۆپززیۆنی عێراقی لە ساڵانی نەوەتەکان بە سەرپەرشتی ھێزە شیعیەکان لە وڵاتانی دەرەوە ئەنجام درا  ، لە پێش روخانی سەدام حوسین ، کە بنەماڵەکەی مام جەلال و بنەماڵەکەی مسعود و سیخۆرەکانی کورد ئامادەبوون تیای ، کەداگیرکردنی کەرکووک دارشتنی بۆ کرابوو ،  بە چاو دێری شیعەکان بەیارمەتی یەکێتی پارتی ، ھەر لەو کۆبونەوانەدا کە سەرەتای جەنگی کەنداوی یەکەم دووەم ئەبستڕا لەناو ھۆڵە داخراوەکان بە ئامادەبوونی  پارتەکانی عێڕاق ،لەکۆتاییدا پێشکەش بکرێت بەشیعە بە سیناڕێویەک خۆیان سەرپەڕشتیان ئەکرد لەساڵی ٢٠٠٣ھەتاکو داگیر کردن ، زۆر بە  وردی کە سەرانی یەکێتی زەڕڕ مەند نەبن  ، کەرکووک ئێستا  لە ژێڕکۆنتڕۆلی ھێزی شیعە،  بەھەموو ھێزیان کار ئەکن .. بە شێوەیە 
یەکەم  ..  خەڵگ ئەکوژن بە تۆمەتی جیا جیا بە یاساو بەبێ یاسا ، بەسەر پەرشتی ھێزە میلشیاکانی شیعە ((ھێزی بەدر ھێزی عەسائب ئەھل حەق ، ھێزی حەشدی شەعبی ھێزی دژە تیڕوڕەوە عێراقی کە ھێزکی تێکەڵاوە لە ھەمان ھێزە میلشیاکانی شیعەوە)) کە تاکە ھێزی لە کەرکووک ، توانی ئەوەیان ھەیە لە ناو جێگا بت بن بەبێ ھیچ یاسایەک لە تاریکای شەودا ، کەس ناتوانێت لێکۆڵێنەوە بکات لە گەڵیان ، ھەتاکو ھێزی پۆلیسش ،ئەگەڕ چی ھەندێ بەرێوبەرایەتی پۆلیس کەکۆمەڵی ئەفەسەری کوردی تیایە بەتایبەت یەکێتین ، کە ھەر خەریکی دزو جەڕدەیین ، بیریان لای گیرفانە بەس ، بەناویش ئەڵی من یەکێتیم ، شەری کوڕسی ئەکات ، یەکێتی منی داناوە . 
دووەم . دیاردەی خەڵک رفاندن بە تومەتی جیاواز بە تۆمەتی یاخی بوون لە دەوڵەت ،  ئەمانەش ھەمووی بەپێی نوسراوی ناوخۆی عێراقی جێ بەجێ ئەکڕێت
سێیەم.موڵک داگیرکردن لە ھەموو دەوڕپشی شاری کەرکوووک لە سەر دڕوشمی گەرانەوەی عەرەبەکان بۆ ماڵی خۆیان بە سنە مەزھەب و بە شیعەوە ،ئەمانەش لە ژێڕ چاودێری ھێزی شیعە بەچاودێری مەرجعەکانی شیعە لەسەرویانەوە موقتەدا سەدڕ ،  سستانی کە لە بەرنامەیان ئەبێت مەزھبی شیعە بڵاوبێت لەکوردستان لە دەروازەی کەرکووک شیعە بڵاوەی خۆی ئەکات،  لە کوردستان .کە خەونی شیعەیە بۆ دروست کردنی ھلالی شیعی .  
چوارەم  ... داگرتنی ئاڵای کورستان سوتاندنی لە ھەڕ شۆنێکی شار،  لەھەموو دامو دەزگاییەکی شار ، داگرتنی ئاڵایەک لەھەر شۆنێکی شاردا ،  بە نوسراوێکی فەری نھێنی  بەرز ئەکڕێتوە بۆ مەرجەعەکانی شیعە وەزارەتی ناخۆی عێراقی .
پێنجەم  ... گونتڕۆڵ کردنی ھەموو دەزگاکان فەرمانبەرەکانی ناو شار دەڕەوەی شار بە ھێزی میلشیاکانی شیعە 
شەشەم .. ھەموو کۆڵانێکی.شارەکە بە مەقری میلشیا شیعەیەکان  پڕ بوو ھەموویان کاری سیخوری ئەکەن بەسەر کورد ھەردەم ھەۆڵ ئەدەن سوکایەتی بە کورد بکەن بۆ ھەر خێزانێک مەلەفێکی تایبەتی بۆ دانڕاوە .  
حەوتەم.... دروست کردنی چەند کروپێک لە کورد بە نھێنی کەکاری چاودێڕیو سیخۆری کردنە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەنامە دژ ھەر کوردێک 
ھەشتەم .. گۆڕینی ناوی شەقامەکان گۆڕەپانەکان ھەڵواسینێ وێنەی سەرانی شیعە ، ئازادی داگیر کردنی زەوی(تجاوز) ، دروست کردن ماڵ تەنیا بۆ عەرب شیعەیە  ، دروست کردنی سەدەھا حوسەینیە  
، نۆیەم ....ھەموو شۆست و شەقامێکی شار بە جلو بەڕەگی ڕەشەوە پۆشراوە شاریان ڕەش پۆش کردووە
یانزدەھم... سوتانی ئەو بازاڕو شۆنانەی کە پای کوردی زۆر تیایە ... وەکو چۆن ،قەیسریەی کەرکووک سوتێنرا ،کە زۆری بەڵگەکان ئەدڕێتە پاڵ ھێزە میلشیاکانی شیعە بۆ ئەنجام دانی ، ئەم کارە کە خەڵوزی بەرجەستەی قیسەرییەکە بەڵگەیەکە لەسەر ئەوەی کە ھەزاران ساڵە جێگای پێکەوە ژیانی ھەموو نەتەوەکانی کەرکووکە ، سەیر لەوە دایە کەس نەھاتە ووتە .
دە یەم ....، نەوت دابەش کردن لەگەڵ سەرانی پارتی یەکیتی .بەدزییو بە ئاشکرا 
ھەتاکو نوسینم  ئەم نەھامەتیانە بەردەوامە ، ئاسۆ ئەڵمانیش ئەڵی ((برادەران کەرکوکییەکان ئەمە وەزعێکی کاتییە )) سەڕانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان  ،له‌ چه‌ند ساڵی رابردودا رۆژ به‌ رۆژ زیاتر ده‌ستبه‌رداری ئه‌و دەسەکەوتانە بوونە کە سەردەمانێک ھەر خۆیان خاوەنی درشمەکەی بوون ، ئێستا خۆیان لە لایه‌نی زۆر دیكه‌ جیاكردوه‌ته‌وه‌ ، بە خۆشۆرین بەھەڵمی حەمامەکەی عەلی بک (حمام عەلی بک )ھەوڵ ئەدەن پاک بن پاک نابن ، نان و ئازادی خەباتی ھەڕزەکاڕێک دوای بە ساڵ داچوون بە خاڵی سەفر ژمارە کراوە کرا  ،‌ ڕەمزی قودسی كوردستان ھاتو ھاواڕەکانی مام جەلال ، هه‌موو ئه‌مانه‌ بونەتە گەمەی رۆژ لەگەمەدان ڕاناوەستن ، ملەوان کردنیان لە بیر چووەتەوە، ، بەدڕۆ ناو ئەنێن لە خۆیان سەڕۆک عێراق دائەنێن .شانازی نەما بەرابردوو شانازی بە خۆفڕوشتنەوە ئەکەن .....بەڵام ھەردەم من و تۆ چاوەرێن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە