نهێنی هەڕەمە کۆنەکانی بۆسنیا

Tuesday, 04/12/2018, 20:37

8141 بینراوە


شوێنەوار ناسێکی ئارەزوومەند دەڵێت کۆنترین هەڕەبۆزمەکانی دۆزیوەتەوە لە باڵکان. بەڵام شارەزایان هەر بە گومان لێکراوی دەمێننەوە.
سام ئۆسمەناگیچ لەتەنیشت دیوارێکی نزمەوە دادەنیشێت، کە بەشێکە لە دیوارێکی سێگۆشەیی 6 بە 10 پێ لەگەڵ زەویەکی خاکی. گەر من ئەوەم دۆزیبایەوە لە باخچەیەکی پشتەوەی جووتیارێک لێرە لە لێواری ڤیسۆکۆ (Visoko) – لە بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا (Herzegovina)، 15 میل لە باکوری خۆرئاوای سارایێڤۆ (Sarajevo) – پێشبینی ئەوەم دەکرد کە دامەزراوەیەکی بنمیچێک بێت یان کۆخێکی جێهێڵراو لەلایەن کۆیلەیەکی سەدەی نۆزدەیەم.
ئۆسمەناگیچ، قژ زەردێکی، تەمەن 49 ساڵی بۆسنیا کە 16 ساڵ لە هیوستن ژیاوە، لە تێکساس، ڕوونکردنەوەیەکی ڕەنگینتری هەیە. "لەوانەیە شوێنێکی ناشتن بێت، وە لەوانەیە دەروازەیەک بێت، بەڵام من پێموایە ئەمە جۆرێکە لە نەخش و ڕازاندنەوە، چونکە ئەمە ئەو شوێنەیە کە خۆرئاوا و خۆر هەڵات بەیەکتری دەگەن،" ئەو وای وت، لە کاتی نیشانە کردن بەرەو لوتەی گردی پڵێزەڤیکا (Pljesevica)، 350 پێ لەسەرو ئاستی زەویەوە. "بەڵگەی پێکهاتەی بەردەکە لە هەموو شوێنێک دەدۆزیتەوە، بەم شێوەیە، دەتوانیت هەموو ئەمانە وەک هەڕەمێک ببینیت."

نەک هەموو هەڕەمێک، بەڵکو ئەوەی ئۆسمەناگیچ پێی دەڵێت هەڕەمی مانگ، گەورەترین – وە کۆنترین – هەڕەمی پلەکراو. لە بەشی سەرو نزیک بە شارۆچکەکە هەڕەمی خۆر دەردەکەوێت – ناسراویشە بە گردی ڤیسۆکیکا (Visocica) – کە، لە 720 پێیە، هەروەها هەڕەمەکانی میسریش دەردەکەون. ئەو دەڵێت کە هەڕەمێی سێیەم هەیە لە گردەکانی نزیکەوەیە. هەموویان بەیەکەوەن، ئەو دەڵێت ئەم هەڕەمانە تەمەنیان بۆ نزیکی 12,000 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. لەو کاتەدا زۆربەی ئەوروپا لەژێر چینێک بەفری ئەستووری یەک میلیدا بووە و زۆربەی مرۆڤایەتی هێشتا ماویەتی کشتوکاڵ بکات و وەک گروپ پێکەوە ژیان بەسەر ببەن، هەروەها دەڵێت، ئەو پێکهاتانە بەشێکن لە "گەورەترین کۆمەڵەی هەڕەمی تا ئێستا دروستکراوە لەسەر زەوی. ئەوروپیە سەرەتایەکان "گەورەترین کۆمەڵەی هەڕەمیان دروست کردوە" لەسەر زەوی، لە بۆسنیا.
لە وڵاتێکدا کە هێشتاش لە چاکبوونەوە دایە لە شەڕی جینۆسایدی 1992-95، کە تیایدا 100,000 خەڵک کوژران و 2.2 ملیۆنیش لە ماڵەکانیان دەرکران (زۆرینەیان ئەو موسوڵمانانەی بۆسنیا بوون)، بانگەشەکانی ئۆسمەناگیچ خەڵکانێکی وەرگری سەرسوڕهێنەری دۆزیوەتەوە. تەنانەت کارگێڕانی بۆسنیاش – بە سەرۆک وەزیرانێک و دوو سەرۆک کۆمارەوە – ڕیزیان لێگرتوون، لەگەڵ میدیای هەواڵەکانی سارایێڤۆ و سەدان هەزار لە خەڵکی ئاسایی بۆسنیا، کە ڕاکێشراون بەرەو بەڵێنێکی ڕابردوویەکی شکۆمەندار تر و داهاتوویەکی سەرکەوتوو تر بۆ وڵاتە تێکشکاوەکەیان. بە گومانەکان، کە دەڵێن بانگەشەکانی هەڕەمەکان نموونەی شوێنەوارناسی درۆن خراونەتە ناو خزمەتی نەتەوەیی، بێ دەنگ کراون و بە دژە-بۆسنی ناویان دەبرێن.
شەیدایی هەڕەم سەریهەڵدا لە بۆسنیا.
 زیاتر لە 400,000 خەڵک سەردانی شوێنەکانیان کردووە لە مانگی دەی 2005، کاتێ ئۆسمەناگیچ دۆزینەوەکەی ڕاگەیاند. دیاری بەخشەکانیش تیشێرتی بە هەڕم نەخشێنراو دەفرۆشن لەگەڵ نەخشێنراوی دار و داخلی مناڵان و کاتژمێر و نەعل. خواردنگەکانی دەوروبەریش ژەمەکان بە قاپی شێوە هەڕەمی پێشکەش دەکەن و قاوەش بە پارچە شەکری هەڕەمیەوە دێت بۆیان. خەڵکی دەرەکی بە هەزار کەس هاتوون تا بزانن چ باسە، کە ڕاکێشراون لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی BCC و Associated Press و Agence France-Presse وە ABC’s Nightline (کە ڕایگەیاند کەوا وێنەی گەرمی "بەئاشکرا" بوونی بلۆکی کۆنکرێتی دەستگرد دەردەخەن لەژێر دۆڵەکەدا).
ئۆسمەناگیچ هەروەها پاڵپشتی کارگێڕیشی وەرگرتووە. دامەزراوەی هەڕەمی خۆری ئەو لە سارایێڤۆ سەدان هەزار دۆلاری کۆکردۆتەوە لە بەخشینی گشتی و هەزارانی تر لە کۆمپانیاکانی خاوەن پارێزگا. دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی مالیزیا مەهاثیر محمد (Mahathir Mohamad)، سەردانی ڤیسۆکۆی کرد لە مانگی حەوتی 2006، پارەدانێکی زیاتر هاتە کایەوە. شوارز شیڵینگی مەسیحی (Schwarz-Schilling)، نوێنەرێکی بەرزی پێشوو بۆ کۆمەڵگای نەتەوەیی لە بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا، سەردانی شوێنەکەی کردوە لە مانگی حەوتی 2007، دواتر ڕایگەیاند کە "من تووشی سەرسورمانبووم بەوەی کە لەبەردەم چاوەکانمدا بینیم، وە ڕاستی ئەوەی کە بینایەکی لەم شێوەیە بوونی هەیە لە بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا."
دەرکەوتنە زۆرەکانی ئۆسمەناگیچ لەسەر تەلەفزیۆن کردوویەتی بە ناودارێکی نەتەوەیی. لە سارایێڤۆ، خەڵک بە باوەشیەوە دێت لەسەر شەقامەکان و داوای واژۆی لێدەکەن لە قاوەخانەکان. کاتێک من لەگەڵ ئەودا بووم ڕۆژێک لە دەروازەکەی هۆڵی شار، پاسەوانەکان هاتنە پێشەوە بۆ ڕێز گرتن لێی.
پێنج ساڵ لەمەوپێش، هیچ کەس نەیدەناسی. لە زێنیکا (Zenika) لەدایک بووە، نزیکی 20 میل لە باکوری ڤیسۆکۆ، شەهادەی ماستەری وەرگتووە لە ئابوری نەتەوەیی و سیاسەت لە زانکۆی سارایێڤۆ. (ساڵانێک دواتر، دکتۆرای بەدەست هێنا لە کۆمەڵزانی میژوو). بۆسنیای جێهێشت پێش شەڕە ناوخۆیەکە، لە هیوستن نیشتەجێ بوو لە ساڵی 1993 (لەبەر، بەشێک، لە ئاو و هەوا گەرمەکەی)، لەوێ دەستی کرد بە بازرگانیەکی کانزاکاری سەرکەوتوو کە تا ئیمڕۆهێشتاش هەر ئەو خاوەنیەتی. کاتێک لە تێکساس بوو گرنگی دەدا بە شارستانیەتی ئازتێک و ئینکان و مایا و گەشتی زوو زووی دەکرد بۆ سەردانی کردنی ناوچە هەڕەمیەکان لە ناوەڕاست و باشوری ئەمریکا. دەڵێت کەوا سەردانی سەدانێک لە هەڕەمەکانی جیهانی کردووە.
تێڕوانینی ئەو بۆ مێژووی جیهان – کە باس کراوە لە کتێبەکانی کە بڵاو کراوەتەوە لە بۆسنیا – نا ئاسایین. لە کتێبی جیهانی مایا (The World of Maya)، کە بە ئینگلیزی چاپ کراوەتەوە لە ئەمریکا، دەنووسێت "هیرۆگلیفی مایان پێمان دەڵێت کە باوباپیرانیان لە پڵییەدیزەوە (Pleiades) هاتوون....سەرەتا کە گەیشتوون لە ئەتلانتیس شارستانیەتێکی پێشکەوتوویان دروستکرد." پێشبینی ئەوە دەکات کە ئەگەر سووڕە 26,000 ساڵەکەی بەرواری مایا تەواو بوو لە 2012، مرۆڤایەتی بۆ ئاستێکی بەرزتری ڤایبرەیشن بەرز دەکرێتەوە کە "ئەو سەردەمی تاریکیە تێدەپەڕێنیت کە ئێمەی کپ کردووە." لە بەرهەمێکی تریدا، بەناوی Alternative History، دەڵیت کە ئادۆڵف هیتلەر و سەرکردەکانی تری نازی ڕایان کردووە بۆ بنکەیەکی ژێر زەوی لە ئەنتاراکتیکا و لەوێ شەڕیان لەگەڵ هەڵمەتەکەی ئەدمیڕاڵ ڕیچارد بیرد کردوە (Adm. Richard Byrd) لە ئەنتاراکتیکا ساڵی 1946.
"کتێبەکانی پڕیەتی لەم جۆرە چیرۆکانە،" ڕؤژنامەنووس ڤوک باکانۆڤیک (Vuk Bacanovic) وای وت، یەکێک لە هەندێ ڕەخنەگرە ناسراوەکانی ئۆسمەناگیچ لە کۆمەڵەی چاپخانەی سارایێڤۆ. "وەکو ئایینێک وایە کە بنیات نراوە لەسەر بنەمای گەندەڵی ئایدۆلۆژیای سەردەمی نوێ."
لە مانگی چواری ساڵی 2005، کاتیک لە بۆسنیا بوو بۆ هاندانی کتێبەکانی، ئۆسمەناگیچ بانگێشتێکی قبوڵکرد بۆ سەردانی کردنی مۆزەخانەیەکی ناوخۆیی لە لوتکەی ڤیسۆکیکا، کە لوتکێنراوە بە شوێنەوارەکانی ڤیسۆکی، تەختێکی پاشایەکانی سەردەمی ناوەڕاستی بۆسنیا. "ئەوەی بەڕاستی سەرنجی ڕاکێشام ئەوەبوو کە گردەکە شێوەی هەڕەمێکی هەیە،" بیریکەوتەوە و گوتی. "دواتر سەیری دۆڵەکەم کرد و ئەوەم بینی کە ئەمڕۆ پێی دەڵێن هەڕەمی مانگی بۆسنیا، لەگەڵ سێ لای سێگۆشەیی و لوتکەیەکی تەخت." بە بەکارهێنانی قیبلەنمایەک، وتی کەوا لاکانی هەڕەمەکە بەتەواوی ئاڕاستە کراون بەرەو خاڵە بنچینەیەکان (باکور، باشور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا). ئەو بڕوای بەوە هێنابوو کە ئەمە "کاری سروشت نیە."
دوای گەشتەکەی بۆ لوتکە چیاکە، ئۆسمەناگیچ مۆڵەتی هەڵکەندنی وەرگرت لە خاوەن دەسەڵاتی گونجاو، هەندێ نمونەی کڕۆکی هەڵکۆڵی و کتێبێکی نوێی نووسی، بەناوی هەڕەمی خۆری بۆسنی (The Bosnian Pyramid of the Sun)، کە ڕایگەیاند "بۆ جیهانێک کە لەناو دڵی بۆسنیا هەڕەمێکی شاراوەی پلەکراوە دروستکەرەکانی ئەوروپییە کۆنەکان بوون." دوای ئەوە دامەزراوەیەکی خۆبەخشی دامەزراند و بانگی دەکرد بە باخچەی شوێنەواری: دامەزراوەی هەڕەمی خۆری بۆسنیا، کە ڕیگەی پێدا داوای پاشەکەوت بکات بۆ کارە زەویزانی و پاراستنە پلان بۆ داڕێژراوەکانی.
" کاتێک یەکەم جار دەربارەی هەڕەمەکانم خوێندەوە وامزانی گاڵتەیەکی زۆر پێکەنیناویە،" ئەمار کاراپوس (Amar Karapus) وای گوت، کارمەندێک لە مۆزەخانەی نەتەوەیی بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا لە سارایێڤۆ. "هیچ نەمدەتوانی باوەڕ بەوە بکەم کە هەر کەسێک لە جیهاندا بتوانێت بڕوا بەمە بکات."
ڤیسۆکۆ دەکەوێتە باشوری کۆتایی دۆڵێک کە بە سارایێڤۆدا دەڕوات بۆ زێنیکا. دۆڵەکا کانزاکاری تێدا کراوە بە چەندین سەدە و مێژووی جیۆلۆجی بەباشی زانراوە. نزیکی 10 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا پێک هاتووە کاتێک چیاکانی بۆسنیای ناوەڕاست بەرەو ئاسمان بەرز دەبوونەوە و دواتر لافاو لێیانیدا، دەریاچەیەکی پێکهێنا بە درێژایی 40 میل. هەر کە چیاکان بەردەوام بوون لە بەرزبوونەوە بەدرێژایی چەند ملیۆن ساڵی دواتر، نیشتوو هاتە ناو دەریاچەکە و لە چینەکانی بنەوەی جێگیر بوو. گەر ئەمڕۆ دۆڵەکە هەڵبکەنیت، دەتوانیت چاوەڕێی ئەوە بکە کە چینی گۆڕاو بدۆزیتەوە ئەستووری جۆراو جۆر، هەر لە نیشتووی قوڕ بە ئەستووری تؤڕیکی جاڵجاڵۆکە (کە لە ناوچە هێمنەکاندا دەنیشێت) بۆ پلێتی بەردە لمینە یان چینی ئەستووری وردە بەرد (بەردی نیشتوو کە بەرهەم دێت کاتێک ڕووباری خێرا ڕۆیشتوو وردە بەردی خستە ناو دەریاچەکەوە). چالاکی پاشکۆی تەکتۆنی کەرتی چینی دەریاچەیی بەیەکەوە بەستەوە، گردی گۆشەیی دروست کرد، وە چینە بەردەکانی پارچە پارچە کرد، بەوەش پلێتی درزخواردووی بەردە لمینە و بلۆکی کورت و ئەستوور وردە بەردی جێهێشت.
لەسەرەتاکانی 2006، ئۆسمەناگیچ داوای لە تیمێکی زەویزان کرد لە زانکۆی توزلا بۆ پشکنینی نمونەی کڕۆکی لە ڤیسۆکیکا. دۆزیانەوە کە هەڕەمەکە لەهەمان ئەو ماددانە پێک هاتووە کە لە چیاکانی تری ناوچەکەدا هەیە: چینی گۆڕای وردە بەرد و قوڕ و بردە لمینە.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئۆسمەناگیچ چەند ژمارەیەک کرێکاری خستە سەر کار بۆ هەڵکەندنی گردەکان. ڕێک بەو شێوەیە کە زەویزانەکان پێشبینیان کردبوو: هەڵکۆڵینەکان چینی درزخواردووی وردەبەردیان پیشاندا لە ڤیسۆکیکا، لە کاتیکدا ئەوانەی پڵێزەڤیکا پلێتی وردە بەردی شکاویان دەرخست کە جیاکرابوونەو بە چینی تڵیش و قوڕ. "ئەوەی ئەو دۆزیەوە تەنانەت نائاسایی و سەرنجڕاکێشیش نییە لە تێڕوانینی جیۆلۆجیەوە،" زەویزان ڕۆبێرت شۆچ (Robert Schoch) وای وت لە زانکۆی بۆستن، کە دە ڕۆژی بەسەر برد لە ڤیسۆکی ئەو هاوینە. "شتێکی تەواو ئاسایی و خاکییە." 
"ئەو خاکەی ئۆسمەناگیچ پیی دەڵێت هەڕەمێک لە ڕاستیدا شتێکی زۆر باوە،" پۆڵ هێینریچ (Paul Heinrich) هاوڕایە و گوتی، زەویزانێکی شوێنەوار ناسی لە زانکۆی پارێزگای لویزانا. "ئەوانە پێیان دەوترێت 'ئوتی' لە ئەمریکا و زۆرێکیان لێدەبینیت لە خۆرئاوا." وە دەشڵێت کەوا "سەدان دانەی لێیە لە دنیادا،" بۆ نموونە "هەڕەمە دووانیەکانی ڕووسیا" لە ڤلادیڤۆستۆک.
بەئاشکرا ڕاگەیانرا و شڵەژاوی نەهێڵرا لەلایەن زانکۆی توزلا، ئۆسمەناگیچ وتی بلۆکە وردە بەردەکانی ڤیسۆکیکا لە کۆنکرێت دروست کراون کە دروستکەرە کۆنەکان هێناویانە بۆ شوێنەکە. ئەم بیردۆزە دەرکرا لەلایەن یوسف دەیڤدۆڤیتس (Joseph Davidovits)، زانایەکی کانزای فەڕەنسی کە، لە ساڵی 1982، گریمانەیەکی تری ووروژێنەری پێشخست – کە بلۆکەکانی هەڕەمەکانی میسریان دروست کردووە نە نەخشێنرابوون، وەکو ئەوەی زۆربەی زانایان بڕوایان وایە، بەڵکو کۆنکرێتی قسڵیان داڕشتووە. ئۆسمەناگیچ پلێتە بەردە لمینەکانی پڵێزەڤیکای بە "تێراسی قێرتاوکراو،" ناودەبرد وە بە پێی شۆچ، کرێکارەکان لایەکانی گردەکەیان نەخشاندووە لە  نێوان چینەکان – بۆ دروستکردنی شوێنی لای پلەکراو لەسەر هەرەمی مانگ. بەتایبەتی بلۆکی یەک پۆش وە کەرتی دەپی چوارگۆشەیی خرابوە ڕوو بۆ دەرخستنی خاوەن شکۆیەکان، وە ڕۆژنامە نووسەکان و زۆرێک لە گەشتیارەکانیش کە هاتوونەتە ناو شارۆچکەکە.

ڕاگەیاندنەکانی ئۆسمەناگیچ هەستی میدیای پڕیشکاندەوە، دەستی کرد بە چاودێری کردنی تازە بە پاشەکەوتی ئامادە بۆ: "تەپۆلکەی ناشتن"ی تەمەن 12,000 ساڵ (بەبێ هیچ ئێسکە پەیکەرێک) لە گوندێکی نزیک؛ بەردێک لە ڤیسۆکیکا کە گوایە توانای چاککردنەوەی هەیە؛ هەڕەمێکی سێیەم کە بە هەڕەمی ئەژدیها بانگ دەکرا؛ وە دوو "شێوەی گردی" کە ناو نرابوون ب هەڕەمی خۆشەویستی و کەنیسەی زەوی. وە ئۆسماگنیچ کۆمەڵەیەکی جۆراو جۆری شارەزای بەکرێ گرتبوو کە دەیگوت پێشنیارەکانی پشتڕاست دەکەنەوە. بۆ نموونە، لە ساڵی 2007، ئێنڤار بوزا (Enver Buza) زەویپێوێک لە پەیمانگای ڕووپێوزانی ساراژێڤۆ، وەرەقەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هەڕەمی خۆر "بە وردەکاری زۆر نایاب ئاڕاستەی باکور کراوە."

زۆربەی بۆسنیەکان قایل بوون بە بیردۆزەکانی ئۆسمەناگیچ، بەتایبەتی ئەوانەی کەلەناو نەژادی بۆسنیکی وڵاتەکە بوون (یان بۆسنییە موسوڵمانەکان)، کە نزیکەی لەسەدا 48 دانیشتوانی بۆسنیا پێکدەهێنن. ڤیسۆکۆ گیرابوو لەلایەن هێزەکانی پێشڕەوکراوی بۆسنیکی لە نێوان شەڕەکانی ساڵانی 1990ەکان، کاتێک خنکێنرابوو بەو پەنابەرانەی کرابوونە دەرەوە لە گوندەکانی دەوروبەر لەلایەن هێزەکانی سڕبی بۆسنیا (وە دواتر، کڕوات)، کە دووبارە و دووبارە گەمارۆی شارۆچکەکەیان دەدا. ئەمڕۆ سەنگەرێکی هاوکارییە بۆ پارتی نەتەوەیی بۆسنیا، کە ئۆفیسی شارەوانیان لەژێر دەستە. باوەڕێکی چەقی ئەفسانەیی نەتەوەیی بۆسنیاک ئەوەیە کە بۆسنیکەکان نەوەی خانەدان بۆسنیای ناوەڕاستن. شوێنەواری قەڵای ڤیسۆکی سەدەی 14 دەتوانرێت بدۆزرێتەوە لە لوتکەی گردی ڤیسۆکیکا – لە لوتکەی هەڕەمی خۆر – وە، بەیەکەوە، دوو هێماکە زرنگانەوەی سیمبولی ڕەچاوکراو دروست دەکەن بۆ بۆسنیاکەکان. بڕوای ئەوەی کە ڤیسۆکۆ قەفەزێکی شارستانێتی ئەوروپی بوو وە ئەوەی کە باوباپیری بۆسنیاکەکان مامۆستای دروستکردن بوون کە تەنانەت میسریە کۆنەکانیشیان تێپەڕاند، بوو بە شانازیەکی نەژادی. "هەڕەمەکان گۆڕاون بۆ شوێنێکی ناسەرەوەی بۆسنیاکی، مێژووناس دوبراڤکۆ لۆڤرێنۆڤیک (Dubravko Lovrenovic) وادەڵێت لە لیژنەی بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا بۆ پاراستنی پەیکەری نەتەوەیی. "ئەگەر تۆ بۆ هەڕەمەکان نەبوایە، ئەوا تاوانبار دەکرایت بە دوژمنێکی بۆسنیاکەکان."
بۆ بەشەکەی ئەو، ئۆسمەناگیچ جەختدەکاتەوە کە بەرپەچی ئەوانە دەداتەوە کە پاڵەوانیەتی کارەکانی شوێنەوارناسی بەکاردێنن بۆ دەستکەوتی سیاسی. "ئەو هەڕەمانە هی هیچ نەتەوەیەکی تایبەت و دیاریکراو نین،" ئەو وادەڵێت. "هیچ هەڕەمێکی بۆسنیاکی یان ئیسلامی یان سڕبی یان کڕواتی نییە، چونکە لە کاتێکدا دروستکراون کە ئەو نەتەوانە و ئایینانە بوونیان نەبووە." ئەو دەڵێت کە پرۆژەکەی دەبێت "خەڵک یەکبخات، نەوەکو جیایان بکاتەوە."
کەچی بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا هیشتاش برینێکی قوڵی هەڵدەگرن لە جەنگ کە تیایدا سڕبەکانی وڵاتەکە، دواتر، کڕواتەکان دەیانویست ویلایەتی بچووکی نەژادی دروست بکەن بە کوشتن یان دەرکردنی خەڵک لە نەژادەکانی تردا. دڕندانەتین لێدان ڕوویدا لە ساڵی 1995، کاتێک هێزەکانی سڕبەکان  شارۆچکەی سرێبرێنیتسا کۆنترۆڵ کرد – بەهەشتێکی پارێزراوی نەتەوە یەکگرتووەکان – وە 8,000 بۆسنیک پیاوی تەمەنی سەربازیان کوشت. خراپترین ڕەشەکوژی بوو لە ئەوروپا لە جەنگی جیهانی دووەمەوە.
شوێنەوارناس فیلیپ کۆڵ (Philip Kohl) لە کۆلێژی وێڵسڵی، کە بەکارهێنانە سیاسیەکانی شوێنەواری خوێندووە، دەڵێت هەڕەمەکانی ئۆسماگنیچ هاوبەشیەکی چیرۆک بەنموونە دەکەن بۆ بەرەی خۆرهەڵاتی کۆن."کاتێک پەردە ئاسنینەکە ڕووخا، هەموو ئەم خاکە و مافە هەرێمیانە دەرکەوتن، وە خەڵکیش ڕێک بەیانییە ئادۆلۆژیکیەکانیان لەدەست دا،" تێبینی ئەوەیدا. "سەرنجێکی گەوەرەی دەوێ لەتوانینی ئەوەی بڵێیت، 'باوباپیرانی مەزنمان هەیە، بەملیۆنان ساڵ دەگەڕێینەوە و دەتوانین ئەم شوێنە تایبەتیانە بۆخۆمان دابنێین.' لەهەندێ شوێندا بێزیانە: وە لەهەندێ شوێنی تر دەتوانێت خراپ بێت."

"پێموایە هەڕەمەکان نیشانەی زیانگەیاندنی کۆمەڵگان کە هێشتاش لە هەوڵی چاکبوونەوە دایە لە ئەزموونێکی بەڕاستی ترسناک،" ئاندراس ڕیدڵمایەر (Andras Riedlmayer) دەڵێت، پسپۆڕێکی باڵکان لە زانکۆی هارڤارد. "زۆرێک لەخەڵکت هەیە کە بێچارەیە بۆ خۆچەسپاندن و پێویستی بە پارە."
مافە شوێنەواریەکان زۆر لەمێژە بەکارهێنراون بۆ خزمەتکردنی مەبەستی سیاسی. لە ساڵی 1912، شوێنەوارناسانی بەریتانی ئێسکە سەرێکی نوێیان یەکخست لەگەڵ چەناگەیەکی Orangutan بۆ چاککردنی "بەستەرەیەکی ونبوو" بۆ بەڵگەی ئەوەی کەوا مرۆڤەکان لە بەریتانیاوە سەریان هەڵداوە، نەوەکو ئەفریقا. (بەردینەزان ڕیچارد لیکی (Richard Leakey) دواتر تێبینی ئەوەی کرد ئێلیتەکانی ئینگلیز شانازیەکی زۆریان کرد بە "بوون بە یەکەم، وای لێهات قولاپ و پەت و نقومکەرەکەیان قووتدا (تەڵەکە).")
تازە تر، لە 2006، شینیچی فوجیمورا (Shinichi Fujimura) – شوێنەوارناسێکی دیار کە دۆزینەوەکانی پێشبینیان کرد شارستانیەتی یابانی 700,000 ساڵ تەمەنیەتی – دەرکەوت کە بەرهەمە دەستگردەکانی ناشتووە کە دۆزیویەتەوە. "بەهانە ئاسایەکەی فوجیمورا بەبێ گومان قبوڵکرا لەلایان دامەزراوەکەوە، بەهەمان شێوەش ڕۆژنامەگەری بەناوبانگ، چونکە ئەوە بەڵگەی ئەوەی پێدان کە ئەوان دەیانویست باوەڕی پێبهێنن – کلتورە کۆنە گەورەکەی خەڵکی یابانی،" میشێل میلەر (Michele Miller) ئەمەی نووسی لە ڕۆژنامەی شوێنەوارناسی Athena Review.
هەندێ توێژەری بۆسنی با ئاشکرا بەرهەڵستی پرۆژەی ئۆسمەناگیچیان کردووە. لە مانگی چواری 2006، بیست و یەک مێژووناس و زەویزان و شوێنەوارناس نامەیەکیان واژۆ کرد لە چەند ڕۆژنامەیەکی بۆسنی کە وەسفی هەڵکەندنەکە دەکات وەکو نەزان وە سەرپەرشتی زانستی گونجاوی نەبووە. هەندێکیان چوونە سەر تەلەفزیۆنی ناخۆیی بۆ موناقەشەکردنی ئۆسماگنیچ. نیشتمانیانی بۆسنیاکی تۆڵەیان کردووە، بەربەرەکانانی هەڕەمیان تاوانبارکرد وەکو "گەندەڵ" و بێزاریان دەکردن بە ئیمەیڵ. زیلیکا کوجاندجیک ڤێجاجیک (Zilka Kujundzic-Vejzagic) لە مۆزەخانەی نەتەوەیی، یەکێک لە شوێنەوارناسانی شکۆمەندار، دەڵیت پەیوەندی تەلەفۆنی هەڕەشەی وەرگرتووە. " جارێکیان سواری شەمەندەفەر دەبووم و پیاوێک پاڵی پێوەنام و وتی، 'تۆ دوژمنێکی بوزنیا، تۆ سواری ئەم شەمەندەفەرە نابیت،' هەستم بە کەمێک مەترسی دەکرد."
"هاوپیشەم هەیە کە بێدەنگ بوون لەبەرئەوەی هێرشەکان نەگۆڕ و سامناکن،" مێژووناسی زانکۆی سارایێڤۆ ساڵمیدن مێسیۆڤیچ (Salmedin Mesihovic) وادەڵێت. "هەموو ڕۆژێک هەست بە پەستانەکە دەکەیت."
"هەر کەسێک سەری خۆی بخاتە سەروو سەنگەرەکەوە تووشی هەمان قەدەر دەبێتەوە،" ئانتۆنی هاردینگ (Anthony Harding) وادەڵێت، بەگومانێکی هەڕەم کە دەڵێت، هەر تازە، سەرۆک کۆماری کۆمەڵەی شوێنەوارناسی ئەوروپی، لە ئۆفیسەکەی دادەنیشێت لە زانکۆی ئێگزتەر لە بەریتانیا، لە فۆڵدەرێکی ئەستووری نامەکان دەیخوێنێتەوە کە تاوانبار دەکرێت وەکو گەمژەیەک و هاوڕێیەکی سڕبەکان. فایلەکەی ناونا "جنێوپێدانی-بۆسنیا."
لەمانگی شەشی 2006، سولەیمان تیهیچ (Selejman Tihic)، دواتر سەرۆک لیژنەی سەرۆک کۆماری سێ-ئەندامی بۆسنیا، کاری دامەزراوەکەی دەرکرد. "پیویست ناکات شارەزایەک بیت تا ببینیت کە ئەوانە شوێنەواری سێ هەڕەمن،" بە ڕۆژنامەنووسەکانی وت لە لوتکەی سەرۆک کۆمارانی باڵکان. تیهیچ بانگهێشتی کۆیچیرۆ ماتسورا (Koichiro Matsuura) کرد، بەڕێوبەر-ژەنەڕاڵی یونێسکۆ، بۆ ناردنی شارەزایان تا ئەوە دیاری بکەن کە ئایا هەڕەمەکان دانراون بە شوێنی پاشماوەی جیهانی. توێژەرانی دەرەکی، بە هاردینگیشەوە، کۆبوونەوە بۆ رێگرتن لە جووڵەکە" 25 دانەیان، کە شەش وڵاتیان دەنواند، نامەیەکی کراوەیان واژۆ کرد بۆ ماتسورا و ئاگاداریان کردەوە کە "ئۆسمەناگیچ پرۆژەیەکی شوێنەواری درۆ بەڕێوە دەبات کە، ئابڕووبەرانە، هەڕەشە دەکات بۆ لەناوبردنی پاشماوەی ڕاستی بۆسنیا."
بەڵام لێدانی سیاسی دامەزراوەی هەڕەم ڕەچاوکراو دەردەکەوێت. کاتێک وەزیری کلتوری فیدڕالی بۆسنیاک-کڕوات، گاڤڕیڵۆ گراهۆڤاک (Gavrilo Grahovac)، ڕێگەی گرت لە نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانی دامەراوەکە لە 2007 – لەسەر ئەو بنچینەیەی کە بڕوای ئەوانەی ئیشیان لەسەر پرۆژەکە دەکرد "باوەڕپێنەکراو" بوو – کردارەکە پەشیمان کرایەوە لەلایەن نادزاد برانکۆڤیک (Nadzad Brankovic)، دواتریش سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵیەکە. "بۆچی نکۆڵی لە شتێک بکەین کە هەموو دنیا بایەخی پیدەدات؟" برانکۆڤیک بە ریپۆرتاژەکانی وت لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەگەری لەدوای سەردانێک بۆ شوێنەکە. " حکومەت کار ناکات بە نەرێنیانە بەرامبەر ئەو پرۆژەیە." هاریس سیڵاجزیک (Haris Silajdzic)، ئەندامێکی تری سەرۆک کۆماری نەتەوەیی، هەروەها پاڵپشتی خستۆتە ڕوو بۆ پڕۆژەکەی ئۆسمەناگیچ، لەسەر بنچینەی ئەوەی یارمەتی ئابووری دەدات.
ڕەخنەگران وتیان کە پرۆژەکە نەوەکو زانستی بۆسنیا دەشێوێنێت بەڵکو سەرچاوە دەگمەنەکانیش نقومدەکات. ئحسمەناگیچ دەڵێت کە دامەزراوەکەی زیاتر لە 1 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، بە 220,000 دۆلار لە خاوەن پارەی مالیزی ڤینست تان (Vincent Tan)؛ 240,000 دۆلار لە شارۆچکەی ڤیسۆکۆ؛ 40,000 لە حکومەتی فیدڕاڵ؛ وە 350,000 لە گیرفانی ئۆسمەناگیچ. لەهەمان کاتدا، مۆزەخانەی نەتەوەیی لە سارایێجۆ تووشی ناکۆکی بوو بۆ دۆزینەوەی دەرماڵەی بەشکردوو بۆ چاککردنەوەی زیانی کاتی شەڕ و پاراستنی بەدەستهێنانەکانی، کە پیکهاتووە لە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرهەمی دەستگردی شوێنەواری و سەدان هەزار کتێب.
ڕەخنەگران هەروەها ئاماژە دەکەن بە زیانی شاراوە بۆ پاشماوەی شوێنەواری بۆسنیا. "لە بۆسنیا، ناتوانیت باخچەی پشت ماڵەکەت هەڵکۆڵیت بەبێ دۆزینەوەی بەرهەمێکی دەستگرد،" ئەدنان کالجەناک (Adnan Kaljanac) وادەڵێت، قوتابیەکی دەرچوو لە مێژووی کۆن لە زانکۆی سارایێڤۆ. هەرچەندە هەڵکۆڵینەکانی ئۆسماگنیچ خۆی دوور ڕاگرتووە لە شوێنەوارەکانی سەدەکانی ناوەڕاست لەسەر گردی ڤیسۆکیکا، کالجەناک خەمدەخوات کەوا پرۆژەکە لەوانەیە شوێنی سەدەکانی ناوەڕاستەکی ڕۆمانیەکان و چاخی بەردینی تازە لە دۆڵەکە لەناو ببات. بەهەمان شێوە، لە نامەیەکی 2006 گۆڤاری زانست، شۆچ وتی گردەکانی ڤیسۆکۆ "توانی بە باشی ئەنجامی بوونەوەری نموونەی بڕبڕەدار بەبایەخی زانستی بەدەستەوە بدات. لەم کاتەدا، بەبەردبووەکان پشت گوێ خراون و لەناو بردراون لەکاتی 'هەڵکۆڵینەکان'، هەرکە کرێکارەکان ئیش دەکەن بۆ گۆڕانی گردە سروشتیەکان بۆ خاوی وەک و یەکی هەڕەمی پلەکراوی شێوزای مایان کە ئۆسمەناگیچ شێتبووە پێانەوە."
هەمان ساڵ، لیژەنەکە بۆ پاراستنی پەیکەرەکانی نەتەوەیی، کۆڕێکی سەربەخۆ دروستکرد لە ساڵی 1995 لەلایەن بەڵێن نامەی ئاشتی دایتن (Dayton) بۆ پاراستنی بەرهەمە دەستگردەکانی مێژوویی لە شەری ناوخۆیی نیشتمانی، داوای کرد بۆ پشکنینی بەرهەمە دەستگردیەکان کە ڕاگەیاندنانە دۆزرانەوە لە شوێنی ئۆسمەناگیچ. بەپێی سەرکردەی لیژنەکە لۆڤرێنۆڤیک، ئەندامەکانی لیژنەکە ڕێی چوونە ژوورەوەیان لێگیرا. لیژنەکە دواتر ناوچەی پارێزراوی دەوروبەری ڤیسۆکی فراوان کرد، کاریگەریانە ئۆسمەناگیچیان دوورخستەوە لە چیاکان. سەرۆک کۆماری بۆسنیا، وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران لە ئێستادا هیچ دەسەڵاتێکیان نییە بۆ زاڵ بوون بەسەر بڕیارەکانی لیژنەکە.
بەڵام ئەگەر ئۆسماگنیچ دەستی کردبێت بە بەرەنگار بوونەوەی بەربەستەکان لە خاکی خۆیدا، ئەوا ئەو سەرکەوتی بەردەوامی هەبووە. لە مانگی شەشی ڕابردوودا، کرا بە ئەندامێکی دەرەکی لە ئەکادیمیای ڕووسی زانستە سروشتییەکان، یەکێک لەو ئەکادیمیانەی وەکو "سەرۆک لیژنەی زانستی" خزمەتی دەکرد لە یەکەم کۆنفڕانسی زانستی نەتەوەیی لە دۆڵی هەڕەمەکان، کە ئۆسمەناگیچ کۆبۆوە تیایدا لە سارایێڤۆ لە مانگی هەشتی 2008. ئامادەبووانی کۆنفڕانسەکە پێکهاتبوون لە زانستەکانی تەکنیکی ئەکادیمی ڕووسیا، زانکۆی عین شمس لە قاهیرە، وە کۆمەڵەی شوێنەواری لە ئەسکەندەرییە. ئەم مانگی حەوتەی دوایی، کارگێڕان لە گوندی بۆلیێڤاک (Boljevak) لە سڕبیا، وتیان تیمێک کە نێردراوە لەلایەن ئۆسمەناگیچ هەڕەمێکیان پەسەندکرد لەژێر ڕتان (Rtanj)، چیایەکی ناوچەکە. ئۆسماگنیچ نامەی بۆ ناردم کەوا خۆی نە سەردانی ڕتانی کردووە نە هیچ لێکۆڵینەوەیەکی لە ناوچەکە ئەنجام داوە. هەرچەندە، ئەو بە ڕۆژنامەی سڕبیای وت بەناوی Danas کە ئەو بڕیاری داوە لێکۆڵینەوە بکات لە داهاتوودا. "ئەمە تاکە شوێن نییە لە سڕبیا، نە تاکە ناوچەکەش، کە ئەگەری بینایەکی هەڕەمی هەیە،" هەروەکو ئەو وتی.
لە ئێستادا ئۆسمەناگیچ چۆتە ژێر زەویەوە، بەتەواوی، بۆ هەڵکۆڵینی ئەوانەی کە ئەو دەڵێت تونێلی کۆنن لە ڤیسکۆ – کە بڕوای وایە بەشێکە لەو تۆرەی سێ هەرەمەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئەو من بەناو دانەیەکیاندا دەبات، ڕیچکەیەکی ڕاگیرکراوی 3 پێ بەرز بەناو لمێکی ڕەقنەبووی ناڕێک و زیخ کە دەڵێت فراوانیان دەکات بۆ ڕێگایەکی گشتی 7 پێ بەرز – بەرزی ڕەسەنی تونێلەکە، ئەو دەیانپارێزێت – بۆ گەشتیاران. تونێلەکە بەشێکی پڕ بووە، ئەو وادەڵێت، کاتێک ئاستەکانی دەریا بە 1,500 پێ بەرز بۆوە لە کۆتایی چاخی بەفرین). ئاماژە بە کەڤری جۆراوجۆر دەکات کە دەڵێت گوازراونەوە بۆ شوێنەکە 15,000 ساڵ لەمەوبەر، دەڵێت هەندێکیان نەخشاندنیان لەسەرە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتە. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری هەفاتنەی بۆسنی بەناوی BH Dani، نادییە نوکیک (Nadija Nukic)، زەویزانێک کە جارێک ئۆسمەناگیچ بەکرێی گرتبوو، دەڵێت کەوا هیچ نووسینێک لەسەر کەڤرەکان نەبووە کاتێک یەکەم جار بینینی. دواتر، ئەوەی بینی کە بۆ ئەو وەکو نیشانەی تازە هەڵکەنراو دەردەکەوت. وە وتیشی کە یەکێک لە کارگوزارانی دامەزراوەکە پێی گوت ئەو یەکەم پیتی ناوی خۆی و مناڵەکانی کێشاوە لەسەریان. (دوای ئەوەی چاوپێکەتنەکە بڵاوکرایەوە، ئۆسمەناگیچ دان پیانەنانێکی بڵاوکردەوە لە کارگوزارەکە لە وێبسایتەکەی. هەوڵەکانی گەیشتن بە نوکیک بیسوود بوو.).
نزیکی 200 یارد بۆ ناوەوە، گەیشتین بە کۆتایی بەشی هەڵکۆڵینەکە لە تونێلەکە. لەپێشەوە  بۆشایەکی خشاوی شێوە تەنک هەیە بەناو چەوڕێژیەکەدا، خاکی ڕەقنەبوو. ئۆسماگنیچ دەڵێت پلانی هەیە بۆ هەڵکۆڵین تاوەکو گردی ڤیسۆکیکا، کە 1.4 میل دوورە، وە وتیشی، لەگەڵ بەخشینی زیادە، دەتوانێت پێیان بگات بە چەند ساڵێکی کەم وەکو سێ ساڵ. "دە ساڵ دواتر هیچ کەس ڕەخنەکانی منی بیر نامێنێت،" ئەو وادەلێت کاتێک دەگەڕێینەوە بەرەو ڕووناکی، "وە ملیۆنان خەڵک دێن بۆ بینی ئەوەی من هەمە."

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە