بەشەکان



بابەت بە پێی ڕۆژ

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  


ڤیدیۆ

  • ٣١ی ئاب و سەردان و کۆبوونەوەکانی بەرپرسەکانی باشوور

ڕیکلام

نووسین » ڕه‌خنه‌


لەدواى نێچیرى (پورە)1 ئەوجا نۆرەى مەسرورە

چەتۆ بینایی

Thursday, 12.06.2018, 08:59 PM

3039 بینراوە


کەسێک هەمو ژیانى لەناو فەرمانى سەربازى و دەزگاى سەرکوتکەر و توندوتیژى و هەڵواسین و فەلاقە و تیرۆر و پاکتاوکردندا بەسەر بردبێت.چۆن ئەتوانێت وەک کەسى یەکەمى وڵات قبوڵى ناڕەزایى وخۆپیشاندان و ئۆپۆزسیۆن بکات؟ مرۆڤێک سەراپاى ژیانى لەنێو زڕەى زنجیر وهاتو هاوار قیژەى بەندکراوان بەسەربردبێت، چۆن لەئاواز و مۆسیک و سیمفۆنیاى ژیان تێدەگات؟ کەسێک رەنگى خوێن و زام سەر جەستەى زیندانى لاى جوانترین دیمەن بێت. لەکوێ لەجوانى تابلۆى ژیان تێدەگات و چێژ وەردەگرێت؟ مرۆڤێک خۆشترین دەنگ لاى قیژەو هاوارى سزادراو دیل بێت. چۆن لەهەستى شیعر و هۆنراوەى ژیان حاڵى دەبێت؟ کەسێک هەرزەکار و کاڵفامى سیاسى بێت چۆن لەگۆڕانکارى سەردەم تێدەگات ؟کەسێک کەهەموو دەم دیوارێکى بەرلینى لەنێوان خۆى وجەماوەردا دروست کردبێت ،چۆن چۆنى لە جوانى ئێوارانى شەقامى سەهۆڵەکەو بەرباتە تێدەگات؟ چۆن ئەتوانێت کەسێک ببێت بەسەرۆک کە بۆ جارێکیش سەرى نەکردبێت بەگازینۆى شەعب و مەچکۆدا و تاوێ لەگەڵ خەلیل زەنگەنەوە لەتیف هەڵمەت و محەمەد ئەربیلى و زاهیر عەبدوڵا و عومەرچاوشیندا دا ژوانێکى نەبەستبێت؟ ئەى چۆن چۆنى ئەتوانێت ببێتە کاراکتەرى بەهێزى حکومەت و رۆڵى گەورەو گران بگێڕێت؟کەسێک لەژیانیدا سەرى نەکردبێت بە پرسەخانەو هۆڵێکى بۆنەدا وبۆ چەند چرکەیەک خۆى نەخستبێتە ریزى ئەو خەڵکە هەژار و رەش و رووتەوە، چۆن لەروى دێت خۆى بکات بەگەورەوخەمخۆرى ئەو کۆمەڵگایە؟ کەسێک نەچوبێتە ژێر پردەکەوبازاڕى شێخەلڵا ولەنزیکەوە گۆێى لە ئاه و حەسرەت دەردە دڵى تاکە یەک کەس نەگرتبێت و تۆزێک بۆن وبەرامەى عارەق بەسەرو ولووتیا نەهاتبێتە خوارەوە. گوێ بیستى خەمى عەربانچى و دەستگێڕێک نەبوبێت. چۆن لەماناى برسیەتى و پیرۆزى نان و گیرفان بەتاڵى تێدەگات؟ کەسێک لەژیانیدا شەڕى بۆخاک و وڵات نەکردبێت و ئاوێزانى خەم و ترس و برسیەتى و قەرزارى پێشمەرگە نەبوبێت و هەست بەئازارى کەم ئەندامان نەکات، چۆن لەماناى دەوڵەت وحوکمدارى تێدەگات؟ کەسێک لەژیانیدا نەبونى وبرسیەتى و بەرگ شڕى نەچێشتبێت. بۆشەوێکى سورى هەندەران سەدان هەزار دۆلار خەرج بکات.چۆن لەکۆڕاڵى دەنگ و گریەى مناڵێکى برسى بێ باوک تێدەگات؟کەسێک بەهەموو تەمەنى عارەقى شەرمەزارى بۆ ئەو هەموو کارە شورەیى و خیانەتەى باوکى باپیرى نەڕشتبێت. چۆن لە نەهامەتى و عارەقى ماندووبونى کرێکار و حەماڵێک تێدەگات؟

کەسێک خۆى لەسەرو بورجى عاجەوەببینێت و رەعیەتیش لەچاڵ و دۆڵى لەعنەتا چۆن ئەو دووانە بە خەیاڵیش بەیەک دەگەن؟ کەسێک بەهەموو تەمەنى یەک کتێبى نەخوێندبێتەوە ، رۆح و ناخى ئاوێتەى رۆمان وچیرۆک و سەربوردە نەبوبێت و خەیاڵ و ئەندێشەى لا گەلاًڵە نەبوبێت. چۆن ئەتوانێت رێز وشکۆ بۆ خامە و ئەهلى قەڵەم دابنێت؟کەسێک لەژیانیداا هەموو حەز و ئارەزوویەکى لەدەزگاى ئەمنى چڕکردبێتەوە بەدرێژایى تەمەنى ئاوازێکى لەژێر لێویشەوە نەچڕیبێت جگە لەدەنگى فیشەک و زرمەى بۆمبا. چۆن چۆنى وڵات بەرەو کەنارى ئارامى دەبات؟ لەبرى زمانى دیالۆگ و لێک تێگەیشتن بە زمانى چەک و کێبڵ وەڵام ئەداتەوە؟

لێم ببورە کوڕە گەورەکەى مەسعود.من پیشتریش نەباپیرتم بەشت زانیوە نە باوکت نە هیچ کەسێکى بنەمالًەکەت. تۆ تەنها و تەنها سەرۆکى کۆیلە و دەربارى بنەماڵەیت و هیچى تر.

1- پورە: مەبەست پارەیە.ئەوکاتەى کە قەیرانى دارایى بوو، نێچیر لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا ئەیگوت بەغدا موفلیسە و پورەى نىیە

(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 4.5/5)