لە چاوەڕوانی گۆدۆی فەرەنسادا

Monday, 10/12/2018, 16:42

3852 بینراوە


تۆ ژیلێێ ژۆن لە ڕۆحتایە؟ دەبڕۆ بیسوتێنە، چش لە شەڕی ئەهلی. ئەمە وتەی ژنێکە لە خۆپیشادانەکاندا لەکاتی سوتاندنی بینایەکی حکومەتا. بێگومان هەمیشە خەڵکیان بە شەڕی ئەهلی ترساندوە و دەیترسێنن. بۆیەش هەر خێرا دیموکراسی خەبەری بوە و مافی دا بە پۆلیس کە ئەتوانیت لەهەمو ئانوساتێکدا سەیارەکەت بپشکنێت، داوای شوناست لێ بکات. قانون دەڵێت کاتێک ژیانی هاونیشتمانیانیو ئابوری ولات دەکەوێتە مەترسیەوە، ئەرکی سەرشانی حکومەتە کە بیپارێزێت. بۆیە ئەمڕۆ داداگا تەنانەت دەمامکێکی بچوکو چاویلکەیەک بۆ خۆپاراستن لە گازی فرمێسکی بە چەکی دەرەجە یەک ناساندوە. کاتێک کەسێک ئەوەی پێ دەگیرێت ئەبێت نوسراوێک پڕبکاتەوە کە بەو مەرجە بەری ئەدەن کە هەتا سالیک نابێت هیچ هەلەیەک دژی یاسا بکات، ئەگەر نا توشی موشکیلەی گەورەتر دەبیت، مانای ئەوەیە کە بۆت نیە ئیتر بچیت بۆ خۆپیشاندان. ژنێك دەڵێت من ڕەفزم کردوە ئیمزای بکەم لەبەر ئەوەی کە من لە دیموکراسیدامو مافی خۆپیشاندانم هەیە. بۆیە ژیلێی ژۆن داوایان لە تەلەبەکان کردوە دەوری بینای داداگای پاریس بدەن.
بەڵام من ئیمزام نەکرد کاتێک لە کورودوستان ، لە مەکتەبی ئامادیی مامۆستا عەرەبەکەم پێی وتم کە دەبێت ئەو نوسراوە ئیمزا بکەم کە بە قانونی 200 ناسراوبو ( ئەگەر هەلەیەک بکەم ئەوا بەبێ دادگاییکردنم، حوکمی لەسێدارەدانم ئەدەن)، مامۆستاکەم هەر خێرا دەمانچەکەی خستە سە مێزەکەو وتی ئیمزای کە، ئەگەر نا ئەوا ڕێگای ترمان هەیە کە پێت ئیمزا بکەین.

***
ئێوارێی شەممە چاوەڕوانی لویسی شانزە دەکەین کە بێتە دەرەوە لە کۆشکەکەی و قسان بکات بۆ خەڵکی فەرەنسا، دەمێکە نەمان بینوە. بۆ ئامادەکردنی وتارەکەی، دکتۆرێک، فەیلەسوفێک، شیکارێکی نەفسی، مێژونوسێک، ئابوری ناسێک، قەشەیەکو مۆسیقارێکو دەرهێنەرێکی سینەمایی یارمەتیان داوە؛ ماکرۆن لەژورێکدا وتارەکەی بەرامبەر گەنجێکی ژیلێی ژۆن دەخوێنێتەوە پیش ئەوەی بێتە سەر تەلەفزوێن، هەتاوەکو بتوانن وتارێک بنوسن کە فشاری خوێنی ئەو گەنجە ژیلێ ژۆنە بهێنێتە خوارە، ئیتر ئارەزوی نەبێت بچێتەوە بۆ خۆپیشاندان.
دکتۆرەکە جیهازێک بەچەند وایەرێکەوە دەبەستێتەوە بە لەشی گەنجەکەوە هەتاوەکو سەرپەرشتی فشاری خوێنی بکات بە پێی وشەو رستەکانی ماکرۆن .
بێگومن نایانەوێت کە ئەو گەنجە لەخۆشیدا بکەوێتە حالەتێکی ئێکستازو خۆشی و هەڵپەرێن، لەبەر ئەوەی دکتۆری شیکاری نەفسی پێی وتوە ئەگەر بکەوێتە ئەو حاڵەتەوە ئەوا دوای سالێکی تر دێتەوە و داوای ئەوەندەی ترت لێ دەکات. ئەبێت لە ئاستێکی مام ناوەندیدا بێت کا ئێسپاسی بۆڵە بۆلو ناڕازایی بۆ بمێنێتەوە.
مێژو نوسەکە پێی وتوە ؛ ئاگادار بە نەڵێیت بەو خەڵکە ئەگەر نان نیە بیخۆن ئەوا با بچن بسکیت بخۆن، چونکە ئەو کەسەی وای وت لە رابوردودا سەریان پەڕاند، بڵی نانەکەم لەگەڵ ئێوەدا دەکەم بە دو کەرتەوە.
فەیلەسەفەکە پێی دەلیت ؛ هیچ خەمت نەبێت، خەتای تۆ نیە، رقو دەربڕینی ناڕەزایی و دژواری لەهەمو سەردەمێکو لەهەمو شوێنێکدا سەرهەڵ ئەدات، ئەمەش ناتوری مرۆڤە؛ کە کاتێک وزە تیایاد کۆدەبێتەوە دەبێت سەرفی بکات، هەروەها جۆرێکە لە دروسکردنی پەیوەندیەکی نوێ لە نیوان هاونیشتمانیاندا، سەرنجم داوە کە لەوەتەی ئەم نزوتنەوەیە دروست بوە خەڵکی فەرەنسی زۆر پێکەوە ئەدوێنو دڵ خۆشن کە پێکەوە کارێک دەکەن.
کابرای دینی پێی دەڵێت؛ من نا ڵێم رومەتی چەپت واڵاکە هەتاوەکو زلەیەکی ترت لێ بدەن، بەلام بە ناڕاستەوخۆ داوای لێبوردن بکە، چونکە خواش قبوڵی لێبوردن دەکات.
کاباری ئابوری ناسیش پێی دەڵیت، ئاگادار بە پارەمان هێندە نیە لە کیسەکەمانادا، بەڵام هێندەمان هەیە بتوانین دەمکوتیان کەین، بەڵام نابێت زۆریان بدەیتێ چونکێ هەڵئاوسانی ئابوری ئەمساڵ زۆر دێتە خوارەوە.
کابرای سیاسیش پێی دەلێت کە حکومەتی داهاتو پۆپولیسم دەبێت، بۆیە دەبێت هەر لە ئێستاوە بەلای ئەواندا بیشکێنیتەوە و دڵی ئەوان رازی بکەیت .
پاشان مۆسیقارەکە پێی دەڵێت؛ باشتر وایە بە نۆتێکی شۆپان دەست پێبکەیت، وەک تیرێک راستەوخۆ بیهاوێژیتە قولایی دەرونیانەوە، پاشان لەسەر نۆتی ژۆن سێباستیان باخ بە سۆزی سانت ماتیۆ بیان لاوێنیتەوە، بە ڤالسێکی شتراوس باوەشیان پێدا بکەو پاشان بە ئااوازێکی توندو هەژێنەری ڤاگنەر رایان وەشێنەو کۆتایی پێ بهێنە .
دەرهێنەری سینەمایی پێی دەڵێت، بە قنجو قیتەوە بوەستە، هەردو دەستت لەسەرەتاوە بادور بن لەیەک، پاشان نزیکیان بەکەرەوە لەیەک وەک ئەوەی پەنجەکان بەیکدا بچن، کتوپڕ لێکیان جیابکەرەوە و دەستی چەپت وەک مستەکۆڵە گرمۆڵەکە و دەستی ڕاستت وەک چەتر بکە بە سەریا، هەوڵ بدە لە نێوان دێرەکاندا هەناسە بدە، باش تێکستەکەت لەبەرکە ،مەی خوێنەرەوە، هەمو رستەیەک بکە بەوێنە لە ناختدا، دان بەوشەکانتا بنێ و کۆتاییەکەی بە پیتیی دەنگدار دریژبەکەوە .
***
ئەگەر کەسانێک هیوایان بە شۆڕشی فەرەنسی هەبو وەک فریاد ڕەسێک من دەڵیم جارانا خەڵکی شۆڕشیان دەکرد، ئەمەیە کۆتایی شۆڕشی فەرەنسی، وەک ئەو کچە دراوسێیەم کە هەمو نیوە شەوێک خەبەری دەبوە و هاواری دەکرد کە عیسا دەگەرێتەوە، لە چاوەڕوانی گەرانەوەی عیسادا ئێستاکە لە خەستەخانەی دەرونیە .
ئێمە لەدیموکراسیدا دەژین واتە ئازادی و یەکسانی، ئازادی و یەکسانیش دو شتی دژ بەیەکن، یان ئەبێت وەک سیستەمی سۆڤیەتی واز لەئازادی بهێنیت هەتاوەکو یەکسانیەکی مردو وەدەست بهێنیت یان ئەوەیە ئەبێت دانیشیتو نانەکەمان قوزەلقورت کەین، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها ڕیفۆرمی بچوک بچوکە بۆ دامرکاندنەوەی داواکاریەکان، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەداهاتودا دژواری و کوشتنو بڕین جێگەی شۆڕشو ئایدیۆلۆژی بگرێتەوە ، هەروەک ئەو ژنەی کە هاواری کرد؛ بی سوتێنە ئەگەر ژیلێی ژۆن لە ڕۆحتایە .

***
ئەوکاتەی توانیمان گونی مولتی ناسیۆنال بگرین کە گونی هەموماینا گرتوە ئەوا شتێکمان پێ دەکرێت. تەنانەت وەفدێکی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسی پێشنارێکی بۆ کۆمیسیۆنی ئەوروپی کردوە هەتاوەک تاکس بخەنە سەر ئەمازۆن بەڵام ئەنگێلا مێرکێل ڕازی نەبوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە