سەرۆکی نەوەی نوێ وەکو عەرەب لە ئەڵمانیا خۆی ناساندووە

Wednesday, 12/12/2018, 3:10

17262 بینراوە


پاش راگواستنەوەی خەڵکی گوندەکان و کیمیابارانی هەڵەبجە، بە دوایدا پرۆسەی ئەنفال، دەنگۆی ئەوە هەبوو، کە سەدام حسێن شارە گەورەکانی باشوور (سلێمانی، هەولێر و دهۆک) چوار دەوریان بگرێت و بە دەوریدا جادەی گەورە دروست بکات، لەو دیوی دەریشەوە سەربازگەی گەورە دابنێت، تا هاتوچۆ و پەیوەندی لە نێوان کورددا نەهێڵێت، واتە بە نیاز بووهەموو کوردستان بکات بە زیندانێکی گەورە، تا کەس نەتوانێت هەناسەی تێدا بدات و لە دنیای دەرەوە داببڕێت، ئەوەبوو سەرەتا جادەی ٦٠ مەتری دروست کرد.
دەنگۆیەکی دیکەش هەبوو، لەوانەی کە لە دامودەزگاکانی بەعسەوە نزیک بوون، گوایە حکومەتی بەعس لە هەوڵی ئەوەدایە شکۆ و کەسایەتیەکی کوردیش بە شێوەیەکی دیکە بشکێنێت، ئەمیش بەوەی کەسە ناودار و ئەشرافەکانی کورد روو شکێن بکات و دەستدرێژی سێکسی بکەنە سەر کچ و ژنەکانیان. بەڵام دوای پەلاماردان و داگیرکردنی کوێت، سەددام فریا نەکەوتن، هەمووی هەڵوەشایەوە.
 ژنی شای ئێران فەرەح پەهلەوی لە یاداشتەکانی خۆیدا باس لە سیاسەت و لێکچوونێکی دیکە دەکات، کە چۆن شای ئێران بە هەمان شێوە سێکسی لەگەڵ ژن و کچی وەزیر و کەسە نزیکەکانی خۆیدا کردووە، تا سەرنزم و رووشکێنیان بکات و کەسایەتییان تێک بشکێنێت، زۆربەی شەوە سورەکانی شای ئێران بۆ ئەو مەبەستە بووە، هەر وەزیر و کەسێکی دەسەڵاتدار ئەمەی قبوڵ نەکردبێت، ئەوا کوشتوونی و لە ناوی بردوون، مەبەست لەم کارەی حەمە رەزا شای ئێران، بۆ ئەوە بوو، تا لەو رێگایەوە ترسی نەمێنێت کۆدەتای بەسەردا بکەن، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە ئاوا لەگەڵ ژن و کچەکانیان دەکات، تا بیر لەوە نەکەنەوە رۆژێک لە رۆژان لێی هەڵبگەڕێنەوە. حەمە رەزا شا ئەوانەی ناونابوو:
- (شقارتەی بێ مەترسی، کە تاقیکراونەتەوە).
فەرەح دەڵێت:
- من لە رەزا شام پرسی بۆچی پیاوێکی نێربازی وەکو هووەیدات کردووە بە سەرۆک وەزیران؟! لە وەڵامدا رەزا شا دەڵێت:
بە پێچەوانەوە ئەم کەسە باشە، چونکە پیاوی سروشتی نییە، تا رۆژێک بیەوێت بەرامبەر بە ئێمە بوەستێتەوە.
فەرەح درێژەی پێ دەدات و دەیگێڕێتەوە:
- بەکارهێنانی کەسانی سووک و بێ ئەخلاق، سیاسەتی حەمە رەزا شا بووە، تەنانەت لە ناو سوپادا پیاوی سوک و بەدرەوشت و پیر و پەککەوتەی دادەنا. بڕوانە کتێبی (شا و فەرح... نهێنییەکانی) لاپەڕە 357.
------------
 ئەو دوو نمونەیەی سەرەوە بۆ ئەوەیە تا ئێمەش بچینە نێو باسەکەمان و لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیی و خێلەکی پارتەکانی باشوور کە بەدەسەڵاتی کوردی ناسراوە، بەراوردیان بکەین، هەڵبەت لە ماوەی ئەم 28 ساڵەدا میت و ئیتیلاعاتیش لەو جۆرەیان کردووە و رێنیشاندەری دەسەڵاتی کوردی و بەرپرسە کوردەکانیش بوون، بەرپرسەکانی کوردیش بۆ خۆیان ئەو کارانەیان لەگەڵدا کراوە، رووداوی زۆر لەو بارەیەوە هەیە، دەزگای پاراستن، زانیاری و دژە تیرۆریش، کەم تا زۆر لەوەیان کردووە و ئەو ئەزمونەیان لە داگیرکەران و شەڵاتی و سەرسەرییەکانی شاخەوە گواستۆتەوە بۆ نێو شار، بۆیە میت و ئیتیلاعات کەمتر بە دەست ئەمانەوە ماندووبوون، زۆر پێویستیان بەوە نەبووە ئەم بەرس و سەرکردانە رابهێنن و مەشقی بێئەخالقیان بکەن. بەو شێوەیە وەک ئەمڕۆ دەیبینین رەوشتی زۆربەی خەڵکی باشووریان وەک خۆیان لێکردووە.
لە دوا بەڵگەدا ئەوەتا لایەنێکی موخابەراتی گەورە، توانیوێتی بە ڤیدیۆ فلیمی دەیان بەرپرسی زێڕەڤانی پارتیی بگرێت، کە لەگەڵ سۆزانی و ئافرەتی لەشفرۆش خۆیان رووت کردۆتەوە و هەڵدەپڕن و رادەبوێرن، (وەک ئاگادارکراومەتەوە ڤیدیۆکە ئیستا دەست کوردستانپۆست کەوتووە، جارێ بڕیاری بڵاوکردنەوەی نەدراوە).
خوێنەرە بەڕێزەکان نابێت لەوە زویر بن، کە بۆچی ئێمەش ناچارین بەم زمانە قسە بکەین، ئەو دەربڕینە و زمانی نووسینە، لە زمانی هەموو گەل و میللەتێکدا دەبینرێت کاتێک دەسەڵاتەکەی خۆیان فاسید و بەدڕەوشت و خائین بێت، دەبێت تەنیا بەو زمانە پێناسە بکرێن، بە هەموو دڵنیاییەکیشەوە دەڵێم: زۆربەی زۆری بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتیی داوێنپیس، هەتیوباز، شەلاتیی و بەدڕەوشتن، بۆیە ئەو پۆست و دەسەڵاتەشیان پێدراوە، زۆربەی بەرپرسەکانی یەکێتی مێژووی شاخیان پڕە لە هەتیوبازیی و ئاژەڵبازییش، رەوشتی زۆربەیان لە شاخ و لادێکان ئەو راستییە دەخەنە روو و ناشارێتەوە، تەنانەت هەندێک لە بەرپرسەکان لەگەڵ کوڕ و پێشمەرگە گەنجەکانیشدا کاری ناشرینیان کردووە. 
ئەمانە کە هاتنە شاریشەوە، هەر ئەوەیانکرد کە لە شاخ کردبوویان. جەلال تالەبانی و مەسعود بارزانیش بۆ خۆیان ئەو هەموو پێناسەیە دەیانگرێتەوە. بۆیە بۆ کەسانی سووک و بەدڕەوشتی وەکو خۆیان دەگەڕان و دەیانهێنان و دەسەڵاتیان پێدەدان، بە نەوشیروان مستەفاشەوە، کە هاوڕێی شان بەشانی تالەبانی بوو. بنەماڵەی بەرهەم ساڵح و واحیدی کەبابچی، نمونەی زەقی ئەو دیاردەیەن، کە خەڵکی سلێمانی چاک دەیانناسن، تالەبانی و نەوشیروان ئەمانەیان هێنا و کردیانن بە ئەشرافی شار لەویوە هەموو مێژووی یەکێتیی و خەباتی پێشمەرگە و قوربانییەکانیان بە نمونەی وەک ئەمانە فرۆشتەوە، کردیان بە مادالیا و کردیان بە شانیاندا. نەوشیروان مستەفا کەسێکی وەک شاسوار واحید بەرز دەکاتەوە و خوشکەکەی دەکاتە ئەندام پەرلەمان، دەبێت لە خۆمان بپرسین کە ئەمە لە خۆڕایی نییە، بەڵکو بە مەبەست و بە پلانە.
جارێکی دیکە ئەو هەموو نمونە و سەردێڕانەی سەرەوە بخوێنەرەوە، بزانە لە کوێدا و بۆچی ئەمانیش وەکو سەددام و حەمە رەزا شایان کردووە. چ مەبەستێک لە پشتییەوە بووە. حەمە تۆفیقی زاوای نەوشیروان قسەیەکی هەیە، کە لە سەر یەکێک لە ژنە ئەندام پەرلەمەنتارەکان وتوویەتی: (بە بیر وعەقڵی خۆی ئەو پۆستەمان نەداوەتێ، بەڵکو بەوەی (xx)ی وەریگرتووە...)، نەوشیروان مستەفا ئەم قسەیە لە حەمە تۆفیقی زاوای وەردەگرێت و بێدەنگ دەبێت، چاو لەوە دەپۆشێت، کە زاواکەی داوێنپیسە و خیانەت لە خوشکەکەی دەکات!
ئەم باسەمان ئەگەر زۆر لەسەری بڕۆین درێژ دەبێتەوە، بۆیە دەچینە سەر ناوەرۆکی باسەکە و دەڵێن:
 کە دەسەڵاتی کوردی هەمیشە دوو هەنگاو لە پێش خەڵکەکە رۆیشتووە و هەنگاوی یەکەم پلانی داناوە، دووەم بە خەڵکە ساویلکە و پیاوە ماستاوچییەکانی جێبەجێ کردووە! پێشەکی لە دێر زەمانەوە زانیوێتی وەکو ئەمڕۆ روودەدات، ئەمەش بەرهەمی خیانەتی رابردوویانە، کە کەسی دەنگی نەکردووە، بەرهەمی بێدەنگی خەڵکی بووە، رایانهێناون، تا ئەوەی ئەمڕۆی لێدەربچێت، بە هەموو دزیی و خیانەتانەوە خەڵکیش ئەمانیان قبوڵ کردووە، ئەوان کاریان لەسەر کردووە، ئەم رۆژە دروست ببێت. لە خۆڕا نییە مەسعود بارزانی کوڕە بچکۆلەکەی مەسرور دەکاتە باوەشی و پێی دەڵیت مەسەلەی کەرکوک بۆ تۆ جێدەهێڵین، دیارە لە ئیستاوە منداڵەکانی ئێمەش ئامادەکەن، کە ببنە کۆیلەی کوڕەکەی مەسرور و سەرکردە و بەرپرسەکانی دیکە، چونکە لە خیانەتیشدا نمونەی زۆری وەک خۆیان دروست کردووە، تا قبوڵی بکەن، بۆ ئەوەی خۆیان خیانەت و دزیی گەورەتر بکەن، بۆ ئەمەش هاتوون دزی بچووکی زۆریان دروست کردووە، بۆ ئەوەی درۆی قەبە بکەن و خەڵکی دەنگ نەکات و لوتی زلی خۆیان بە سەرماندا شۆڕ بکەنەوە ، درۆزن و ساختەچی زۆریان وەکو خۆیان دروست کردووە، هەموو ئەمانە رێگاپێدراوە، چ لە ناو دامودەزگانیاندا، چ لەناو حیزب و پارت و راگەیاندنەکاندا، بۆ پاشەڕۆژیش ئامادەکراون. شاسوار واحیدی کەبابچیش یەکێکە لەو نمونە جوانانەی کە دەسەڵاتی پارتەکان و سەرکردەی حیزب و بەرپرسەکان هەر زوو بۆیان دروست کردووین.
شاسوار کێیە!
- لای خەڵکی سڵیمانی بە کوڕی واحیدی کەبابچی ناسراوە!
- لای دەسەڵات و بازرگانەکان: بە کاکە شاسواری کوڕی کاکە عەبدولواحید و جەنابی سەرۆکی نەوەی نوێ بانگ دەکرێت.
- لە کۆمپانیاکەی خۆی، بە خاوەنی نالیا و چاڤیلاند و ئێن ئاڕ تی، دەناسرێت.
- بەڵام لە ئەڵمانیا وەکو عەرەب و بە ناوی (هیثم عەبدولواحید قادر) ناسراوە، چونکە بەو ناوەوە خۆی تەسلیم کردووە و مافی پەنابەریی سیاسیی وەرگرتووە.
هەر کەسێکیش مافی پەنابەری سیاسیی پێ بدرێت، بۆی نییە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی، بەڵام کاک (هیثم)ی کوڕی واحیدی کەباچی دوای سێ - چوار رۆژ لە وەرگرتنی مافی پەنابەری، ئاگری جگەر هەڵیگرتووە و بە نامەیەکی دڵدارییەوە لە رێگای ئێرانەوە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی (لە خوارەوە بڕوانە ئەو نامەیەی کە بۆ کەپڵەکەی نووسیوە).
 بە پێی ئەو بەڵگانەی کە لەبەر دەستماندایە و زانیاریی دیکەشم لەسەری کۆکردۆتەوە، هەر کەموکوڕییەکیش لە لێکدانەوە و بۆچوونەکانمدا دەبینرێت، هەڵبەت کاک (هیثم) خۆی دەتوانێت زانیارییەکانمان بۆ راست بکاتەوە و دەوڵەمەندتری بکات، بە تایبەتی ئەگەر رۆژ و ساڵەکان هەڵەی تێدا بێت.
بە پێی ئەم بەڵگانەی کە من لێرەدا بڵاویان دەکەمەوە، لێکۆڵینەوە و بەدواچوونی خۆمە لەسەر بەڵگەکان و بەراوردکردنیانە لەگەڵ یەکتری، واز لەو بەشەیان دەهێنین کە چۆن لە دواییدا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و بووە بە خاوەنی کۆمپانیا و دەوڵەمەند بووە، یان دەزگای راگەیاندن و کەناڵی تەلەفیزیۆنی داناوە، ئینجا قەپی گەورەی گرتووە حیزبی سیاسیی دروست کردووە. کە هەمووی بە پلان بۆی جێبەجێ کراوە.
لەو بەڵگانەی خوارەوەدا سەرۆکی نەوەی نوێ ناوەکەی ئاوایە:
----------------------
ناو: هیثم عەبدولواحید قادر
ناوی دایک: زکیة احمد
شوێنی لە دایکبوون: کرخ / بەغدا 
ساڵی لە دایکبوون: ٢ / ١٢/ ١٩٧٨
البطاقة الشخصیة (٦٥٢١٦٨)
سجل: ٤٨٣ م
صفحة: ١٥٩
ژمارەی رەگەزنامەی عێراقی:
٧٣٤٥٥٩ – رۆژی ٣/ ٥/١٩٩٤

-------------
هەموو ناسنامە ساختەکانی لەگەڵ یەکتر گونجاندووە.
- بەپێی ئەو بڕوانامانەی کە دەیانبینن، منیش لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەم بەم جۆرە کردووە:
- کاک (هیثم) واتە شاسوار لە رۆژی ٢/ ١٢ / ١٩٧٨ لە دایک بووە، واتە دوای شەش ساڵ لە تەمەنی شەش ساڵان ، چٶتە قوتابخانە کە دەکاتە ساڵی ٨٥ / ٨٦ 
- ئەگەر شاسوار هەموو پۆلەکانی سەرەتایی بە سەرکەوتوویی تەواوکردبێت، واتا ساڵی ٩١ / ٩٢ چۆتە ناوەندی ، بە دواییدا چۆتە ئامادەیی.
- بە پێی ئەو بڕوانامەیەی کە لە خوارەوە دەیبینن، ساڵی ١٩٩٧/١٩٩٨ نووسراوە، وا دەردەکەوێت کە دوو ساڵێک لە نێوان سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەییدا دەریش نەچووبێت و مابێتەوە.
- بە پێی ئەو بڕوانامەیە ساڵی ١٩٩٨ خولی دووەم ئامادەییشی تەواو نەکردووە. ئەگەر لێکدانەوەکە هەڵەیە ، تکایە با راستیی بکاتەوە.
- ئەگەر ئەو ساڵ و رۆژە تەواو بێت، کەواتە دەبێت شاسوار عەبدولواحید ساڵی ٢٠٠١ / ٢٠٠٢ کۆلێژی تەواو کردبێت. تەماشا بکەن ئەوەندە زیرەک بووە، هەموو ساڵێک دەرچووە وتەقەڵی لە رۆژ و ساڵیش داوە، ئەم کوڕە زیرەکە هەمووی بەسەرکەوتویی بڕیوە. زیرەکیی و دەرچوونەکەی بە بڕوانامەکەی ئامادەییدا دەردەکەوێت، بڕوانە نمرەکانی دەریدەخات، کە چەند لە خوێندندا جەربەزە و لێهاتوو بووە.

- شاسوارعەبدولواحید ناسنامەیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و لێکۆڵینەوەی زانستی لە زانکۆی بەغدا بۆ مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا تەسلیم کردووە، گوایە کۆلێژی ئەندازیاریی مەدەنی خوێندووە، و تەواوی کردووە، لێرەدا رەنگە پرسیار بکرێت، کە ئایا دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی یەکسەر چۆتە ئەڵمانیا، یان پێشتر، یان دواتر؟ چونکە ئەو ناسنامەیە لە رۆژی ٣١ / ١٢ / ٢٠٠١ نووسراوە. نازانرێت لە زانکۆی بەغدا خوێندوویەتی یان لە سلێمانی، بەڵام مادام خۆی وەکو عەرەب لە قەڵەم داوە، مانای وایە لە زانکۆ و لە بەغداد تەواوی کردووە، بە دوایدا ساڵی ٢٠٠٢ چۆتە ئەڵمانیا، ئەو ساڵەش بۆ عەرەبەکان ئاسانتر بووە وەربگیرێن و مافی پەنابەرییان پێبدەن، نەک وەک کورد، هەروەها لەو ساڵەدا وەکو لەو نامەیەی کە شاسوار بۆ کەپڵەکەی نووسیوە، دەردەکەوێت، لە زانکۆی سلێمانی یەکترییان ناسیووە و دەچێتەوە سەردانی دەکات، واتا هێشتا کەپڵەکەی لە زانکۆیە، دیارە شاسواریش یان خوێندنی تەواو نەکردووە و رایکردووە چۆتە ئەڵمانیا، یان وای راگەیاندووە کە تەواوی کردووە. لە هەموو حاڵەتەکاندا درۆی زۆری تێدایە، چونکە ساڵەکان هیچیان لەگەڵ ئەوەدا نایەتەوە کە چۆن و کەی ئامادەیی تەواو کردووە، ئایا نمرەیەکی وا بەرزی هێناوە تا لە کۆلێژی ئەندازیاری وەرگیرابێت، یان نا؟  ئەگەر چوبێتە کۆلێژی ئەندازیاری چۆن و کەی چووە، چەند ساڵی خوێندووە؟ هەموو ئەمانە بوونەتە جێگای پرسیار. ئەو درۆ زلانە لوتی شاسواری درێژتر کردۆتەوە، بۆیە بەرپرسەکانیش زوو ئاوڕیان لیداوەتەوە و کردویانە  شەریکی دزیی و فزی و خیانەتی خۆیان، رەنگە هەر ئەوانیش بڕاونامە و خوێندن و تەزویراتیان بۆ جێبەجێ کردبێت، وەکو وتمان بەو نامەیەدا ئاستی وشیاری و خوێنەواری شاسوار دەردەکەوێت، ئێمە لەبەر ئەمە بەشێک لەو نامەیەمان رەشنەکردۆتەوە، تا خوێنەر بە باشی  ئاستی خوێندەواری شاسوار هەڵبسەنگێنێت.
- ئەوەی من لێکۆڵینەوەم بۆی کردووە، وەکو لە بڕوانامەی ئامادەیەکەشیدا دەردەکەوێت، ئەوە دەسەلمێنێت، کە شاسوار بە قۆپیە و ساختە خوێندنی تەواو کردووە، تەنانەت بڕوانامەی خوێندنەکانیشی بە فێڵ و ساختە دەرهێناوە، ئەو ئەگەر لە ناو دۆکان و دەڵاڵی بازاڕ و ساختەکاریی  و تەزویردا گەورە بووبێت، هەڵبەت تەزویرکردنی ئەو هەموو بڕوانامە و ناسنامە زۆر بۆی ئاسان دەبێت، تەنانەت بڕوانامەی خوێندنی ئامادەییشی بە ئاسانی تەزویر کردووە. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەگەر تەماشای دوا نمرەی ئامادەیی بکەیت، هەست دەکەین ئاستی خوێندەواریی شاسوار چۆنە ئایا شایستەی ئەوە بووە کە بچێتە کۆلێژی ئەندازیاریی، یان نا، بەڵام بۆ بەرپرسەکان کەسێکی وا زۆر باش بووە، ئەمەیان بدۆزنەوە، تا بیکەن بە بازرگان و ئەو هەموو پرۆژانەش بخەنە بەر دەستی، ئەو هەموو زەویی و زارە لە سلێمانی داگیر بکات، چونکە کەسێکی دەڵاڵ و ساختەچی بەردەم حەوزەکەی سلێمانی باشتر دەتوانێت کارەکانیان بۆ بکات و پینەی هەموو شتێکیان بۆ بکات، ئەوە نییە کوڕەکانی نەوشیروانیش لە حەوزەکە، دوکانی بازرگانیان بۆ پیاوەکانی خۆیان داناوە!؟
هەڵبەت وەکو کەسە نزیکەکانی شاسوار باسی دەکەن، کە شاسوار دوکانداریش بووە و شریتی ڤیدیۆ و کاسێتیشی فرۆشتووە، ئەمەش بەزمەکەی بۆ خۆشتر کردووین، کە چۆن ئەم تەمبەڵە لە هەمان کاتدا سەرقاڵی خوێندن و کاسبیش بووە، دوایی چۆتە ئەڵمانیا، بۆ خۆی گومانێکی دیکەش جێدەهێڵێت، چۆن و کێ یارمەتی داوە لە دواییدا بۆتە بازرگانێکی سەرکەوتوو، لە پڕدا هەلتۆقی؟! هەڵبەت بڕوانامەی خوێندن و دەرچوون و سەرکەوتنەکەی لە ئامادەیی و کۆلێژ، ئەوەشمان پێ دەڵێت، کە دەستێکی دەسەڵاتی لە پشتەوە بووە. دەنا ئەو چەند ساڵە کەمەی کە دەمێنێتەوە تا ساڵی ٢٠٠١ چۆن بەشی ئەمانەی کردووە!؟ ئەگەر لە دوای ئەو ساڵانەشەوە بێت واتە لە دوای روخانی رژێمی بەعس لە دوای ساڵی ٢٠٠٢، چۆن لە ماوەی چوار ساڵە کەمەدا ئەم کابرایە لە پڕێکدا بە تڕێک بوو بە کوڕێک، دواییش هەر زوو بە ئاسانی و بێ سەرئێشە بوو بە خاوەنی سەروەت و سامان، مۆڵ و گوندی ئەڵمانیی، شوقە و تەلەفیزیۆن، کۆشک و تەلار و هەموو شتانەی تر! کەسیش لە گوڵ کاڵتری پێ ناڵێت؟ خاوەن قەرزەکانیش دەسەڵاتیان نییە لەسەر ئەو هەموو قەرزە زۆرانە راپێچی دادگای بکەن؟. (خۆشی بە گاڵتەوە بە قەرزاردارەکان دەڵێت، بڕۆن یاسا هەیە و شکاتم لێبکەن!). یان پێیان دەڵێت: (کارتی چاڤیلاندتان دەدەمی، بڕۆن لە جیاتی پارەکە سواری چەرقوفەلەق ببن، بۆ خۆتان رابوێرن، سیر بخۆن و زوڕنا لێبدەن!؟).
گومانی تێدا تێدا نییە شاسوارە کەسێكی دروستکراوە و دەسەڵاتدار و بەرپرسەکان لە پشتییەوە وەستاون، رێگاشیان پێداوە کە شاسوار لە رێگای کەناڵەکەیەوە، لە رێگای حیزبەکەی قسەشیان پێ بڵێت!، هەم ئەوەیان بۆ دەسەلمێنێت کە دەسەڵاتەکە دەسەڵاتێکی دیموکراتییە و ئۆپزیسیۆنە، هەم دەنگی ناڕازی هەیە و کەس لەسەر دەربڕینی راوبۆچوونەکان ناگیرێت و لەناو نابرێت. بۆیە دەسەلاتیش رێگایان پێداوە و ئەو هەموو سەرکەوتنەیان بۆ شاسوار تۆمار کردووە، ئەوەی کەمێک خاوەنی بیرکردنەوە و عەقڵ بێت لەو گەمەیە تێدەگات، لێکدانەوەی لۆژیکی و حسابکردنی بیرکاریانە، دەمانگەیەنێتە ئەو ئەنجامەی کە چۆن و بۆچی لە پڕدا ئەم کوڕە سوکەی ناو کۆمەڵگایان هێنا و هەڵیان تۆقان و کردیان بەم کوڕەی کە ئیستا دەیبینین.
بە پێی ناسنامەی باوکی شاسوار، باوکیشی خەڵکی بەغدا و لەوێش کەبابچی بووە
بە لاشمانەوە سەیر نەبێت شاسواری بازرگان، یەک دێڕ نووسین و وتار شیعری نییە، خاوەنی بەهرەی ئەدەبیی و سیاسییش نییە، تەنیا ساختەچییەکە کردوویانە بەو دەنکە شقارتەیەکی داگیرساوەی کە شای ئێران نمونەی بۆ هێناوەتەوە، لای بەرپرسەکان شاسوار و سروەی خوشکیشی تاقیکراونەتەوە، کاتێکیش بازرگانێکی ئاوا دەزگایەکی راگەیاندن و تەلەفیزیۆنیش دەکاتەوە، بە دوایدا حیزب دروست دەکات، هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن، دەسەلاتی پارتەکان بەدوای کەسانی سووکتر لە خۆیان گەڕاون، تا مەترسی تێداچوون لەسەر خۆیان نەمێنێت، تەماشای نامەی دڵدارییەکەی شاسواریش بکەن، کە بەشێکمان ئاشکراکردووە، منداڵێکی دەرچووی سەرەتایی، لە شاسوار باشتر دەتوانێت ئەو دەربڕینانەی هەبێت، بەو خەتە ناشرینەی جوانتر بە بێ هەڵەی رێزمانەوانی دەتوانێت نامە بنووسێت. ئەو نامەیە هەرچەندە نووسینێکی شەخسیی بوو، من ئەو مافەم بە خۆم نەدا هەمووی بڵاوبکەمەوە، تەنیا ئەوەی پەیوەندیی بەم باسەوە هەبوو هێشتوومەتەوە و ئەوانی دیکەم سڕیوەتەوە، بەڵام وەکو بۆم دەرکەوت، شاسوار کەسێکی ناتێگەیشتوو، نارۆشنبیر، نەخوێنەوار، فڕی بەسەر سیاسەت و دنیای ئەدەب و عیلم و مەعرفەوە نەبووە، تەنیا کەسێکی فاشل لە خوێندن، تەمبەڵ لە قوتابخانە، بەڵام لە بازرگانی و دوکاندارییدا شەیتان و بێویژدان و دز و ساختەچیی، سەیر بکەن چۆن بە زمانی بازاڕیانە دەنووسێت، بە کەپلەکەی دەڵێت: (حەیوانەکەم)، بەرپرسەکانیش پیویستیان بەم جۆرە کەسانەیە، بۆیە لەو سێ چوار سالەی دواییدا هێنایان و کەمێک دەرس و شێوازی گفتوگۆ و سیاسەت و شتیان فێرکرد، لە ژێریشەوە کلکیان گرتووە. شاسوار خۆشی دەزانێت، کە نە خۆی و نە کلکی ناتوانیت جوڵێنێت، چونکە بەدەست چەند بەرپرسێک و دەسەڵاتەوە، بەردەوام ئەوان سیناریۆی هەموو شتێکی بۆ دادەڕێژن، ئەو دەستەی کە پەڕۆی باندج و لەفافی سپی لێوە پێچاوە، سیمبوڵی سپیکردنەوەی پارە دزراوەکانی بەرپرسەکانە، بۆیە شاسوار خۆشی دزیی لەو خەڵکە دەکات، زەوی زۆر داگیردەکات، قەرزاری سەدان هاوڵاتی شاری سێمانییە، ترسی لە کەس نییە کە نایانداتەوە، یان موچەی کرێکار و فەرمانبەران نادات و دوای دەخات، چونکە دەسەڵاتی لە پشتە تەنانەت ئەو پارە زۆرەی کە لە بانک و کۆمپانیاکان وەریگرتووە و نایداتەوە، هەمووی قەرزی خۆی نییە، لە ژێرەوە هەموو دزیویانە و ئەمیان کردووە بە گای قەشە.
شاسواری شای بەڕەی نوێ
ئەگەر دەسەڵات و بەرپرسێک لە پشت شاسوارەوە نەبێت، شاسوار نەدەبووە ئەو شاسوارەی ئەمڕۆ، خاوەنی کۆشک و تەلار نەدەبوو. 
ئەو زانیارییانەی کە دەستم کەوتوون، باس لەوەش دەکەن، کە حاکم قادر و عومەر مورتاح و چەند بەرپرسێکی دیکە پشکیان لە هەموو پرۆژەکانی شاسواردا هەیە، بە بنەمالەی تالەبانیشەوە، نەوشیروان مستەفاش بە بیانویی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، پارەی لە رێگای مستەفای سەید قادر لە شاسوار وەردەگرت، فەرمانبەرانی ئەو بانکە (x) شایەتی لەسەر ئەمە دەدەن، کە چۆن مستەفای سەید قادر چەکی بانکی نالیای پێ بووە و پارەکەی وەرگرتووە. دروستکردنی نەوەی نوێش، کە راستترە بگوترێ، (بەڕەی نوێ)، تەنیا بۆ ئەوەش بوو، کە دەسەڵاتداران بە ئاسانی و بە ئیسراحەت نیشتیمانی داگیرکراوی کورد لە باشوور لە ژێر خۆیان رابخەن و بەسەریدا بڕۆن.
(نەوەی نوێ)، یان (بەڕەی نوێ)، لەگەڵ (پارتی داد و گەشەپێدانی بەرهەم)، بە (گۆڕان)یشەوە هەمووی بۆ چەواشە و خنکاندنی دەنگی راستەقینەی ئۆپۆزیسیۆن و نارازیی دروست کراون، بە تایبەتی لە کاتی هەڵبژاردن و دەنگداندا دەسەڵاتی پارتەکان یەک دوو حیزبی ئاوا بە جەند خوێڕییەک دروست دەکەن، تا رۆحی خیانەت تەڕ و زیندوو بکەنەوە، گەنج و لاوی خەڵکی ساویلەکی پێ چەواشە بکەن، تا بچن دەنگ بدەن. 
لە دوا قسەمدا، کە دوا تەقەڵی نووسینەکەم دایدەنێم ئەوەش بڵاودەکەمەوە، کە ئیستا شاسوار عەبدولواحید لە رێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە (VIP) هاتووچۆ دەکات، ئەو نامەیەی کە بەڕەی نوێ رایخستووە لە بەردەم پێی مەسروردا ئەوەشمان پێ دەڵێت کە بە راستیی شاسوار دروست کراوە، بۆیە ئاساییە ئەم بێ شەرمەش وەکو بەرهەم ساڵح بە عەرەب لە قەڵەم بدات، درۆ و ساختەچێ بکات، دەستی خەڵک ببڕێت.
بەرەی نوێ و دروستبوونی هەر رێکخراو و حیزبێک خێری بۆ شاسوار و ئەوانەی دیکە تێدایە ، کە ناویان وەکو سەرۆک و سەرکردەی حیزب تۆمار دەکرێت، نەک وەکو بازرگانی دز و جاش و خۆفرۆش، بەمە دزییەکانی خۆیان سپی دەکەنەوە، بۆ نمونە نایەوێت وەکو جاش و پیاوکوژێکی وەکو تەحسین شاوەیس ناویان بچنە مێژووەوە، لەم لاشەوە شاسواریش دەیەوێت وەکو بازرگان و سەرکردە و بەرپرسێک بژی و بمرێت، وەکو سەرانی کورد لە گەڵ خۆیدا دزیی و خیانەت و ناپیاویی ببەنە ژێر گڵەوە، کوڕ و نەوەکانیشیان دەسەڵاتدار و خاوەنی نیشتیمان بن، راستییەکەی ئەوەشە، ئەم دز و خائینە بچوکانە پیاوی سروشتی نیین، تا رۆژێک بییانەوێت بەرامبەر بە پارتی و یەکێتیش بوەستنەوە.
ئەڵمانیا... وێنەی هیثم عەبدولواحدی کەباچی (ایام زمان)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە