تاڵەبانی لە بارزانی تاوانبارترە

Thursday, 20/12/2018, 22:13

15377 بینراوە


هەر کە کریستۆف کۆلۆمبس گەیشتە ئەمەریکای لاتینی، هیندیە سوورەکان بە هەنگوین و زێڕ و کیژانی خۆیان پێشوازییان لێکردن، بەڵام ئەوروپیەکان لە بەرانبەردا جلی تاعوناویان بە هیندیە سورەکان دا، لە ٦٠٠ ساڵی ڕابردوەوە ژمارەی هیندیە سوورەکان پتر لە ١٦ ملێۆن بوو، بەڵام ئێستا ژمارەیان ناگەتە ملێۆنێک، زۆرێکیش لە نەتەوەکانیان قڕانیان تێکەوت، بڕوانە مێژووی چەکی کیمیاوی.
ئەو کۆیلانەی کە هەرەمەکانی میسریان پێ دروستکردن سەرتاپایان کۆکردنەوە لەناو چاڵێکی گەورەدا و خۆڵیان کرد بەسەریاندا، سەرچاوە "نەشناڵ جیۆگرافی" تا ئێستاش هەمان میتۆد بەڕێوە دەچیت، بڕوانە دانپیانانەکانی "جۆن پرکنس" کە تێبەردانی گەلانە و لاوازکردنیان پاشان تاڵان کردنی سامانەکانیان،


"نوعام چۆمسکی ئەڵێ: زۆربەی هەرە زۆری گەلان نازانن کە نازانن، ئاگاداریش نین کە چی لە دەوروبەریان دەگوزەرێت. ئێمەی مرۆڤ هێشتا کامڵ نەبووین، بەو مانایەی یەکەم ووشیاری لەوەش گرنگتر سەقامگیر نەبوونی ئەخلاق و ویژدانە. 
هەر پاش ڕوخاندنی پەیکەرەکەی فەردۆسیی و ڕوخاندنی سەدام، زۆربەی هەرە زۆری ڕۆشنبیرە دڵسۆزەکانی خەڵک و خاکی کورد بەتایبەتی نووسەرانی کوردستانپۆست، بەدەنگی بەرز هاواریان کرد، ئێستا تەواوی هێزەکانی جیهان لە عێراقدایە، بۆیە هەموو ناکۆکیەکان وەلابخەن و داوای سەربەخۆی بکەن، بەڵام ئەفسووس کەسیان گوێیان لێمان نەگرت سەرگەرمی بنیاد نانەوەی عێراق بوون، بە نەوشیروان مستەفاشەوە.
ئەمە ڕووداوە لەکاتێکدا بوو، کە هەر چوار دوژمنەکەی کورد دژ بەئەمەریکا وەستابوون، واتا تەنها دۆستێکی کە هاوپەیمانان لەناوچەکەدا هەیان بوو تەنها کورد بوو. هەر دوای دەستپێکی بەهاری عەرەبی کورد هێندەی دیکە پێگەی سیاسیەکەی بەهێزبوو، لە بەرانبەریشدا پێگەی دوژمنانی کورد هێندەی دیکە لاوازبوو، هەروەها کوردەکانی ڕۆژئاواش قارەمانانە بەگیانی شۆڕشگێڕی هاتنە گۆڕەپانی جەنگەوە و بورهانیشیان کرد، کە گیانفیدان و عاشقی ئازادین، هەمووشمان دیمان کە چۆن داعشیان ڕاماڵی.
تا ئەم ئان و ساتەش کوردانی ڕۆژئاوا تا دوا سنووری بەرپرسێتی هەڵسوکەوتی ووشیارانەیان ئەنجامدا، چوونکە نەک هەروەکوو پێویست کارەکانیان ئەنجام دا، بە قوربانیەکەی گەورەوە، ئەو کارەشیان نەکردایە سەدان بەرانبەر بە ژمارەی شەهیدان زیاتر دەبوو، شەنگال یەکێکە لەو نموونانە.
بەڵام بەداخەوە خێڵی بارزانیەکان هەر لە سەرەتاوە بوونە داردەستی تورکیای فاشی بە دڕاندانەترین شێوە و دوژمنکاری هاوکاری دوژمنیان کرد، هەروەها هاوکاری دروستکردنی بنکەی خۆفرۆشی پیلانگێری و کۆکردنەوە کوردە خۆفرۆشەکانی "ئەنەکەسە"، عەفرینی خوێناویمان لە پێش چاوە. ئەوەبوو هەروەکوو چۆن هیچ گۆڕانکاریەک لە ڕووخاندنی شای ئێران بۆ کورد نەهاتە ئاراوە، لە ڕووخاندنی سەدامیش لە سایەی خێڵی بارزانی و تالەبانیەوە، هێشتا لە جێگای خۆماندا گێرە دەکەین، واتا گەڕاینەوە بۆ خاڵی دەستپێک پاش ڕژانی دەریایەک خوێن، نەک هەر هێندەش خێڵی بارزانیەکان لەکاتی پێویستدا پڕۆژەیان پێنەبوو بۆ سەربەخۆیی، بەڵام لەکاتی پەرتەوازەیدا لە ١٦ ئابی ٢٠١٧دا مەسعود بارزانی "ئەردۆغاندۆم"ێکی بۆ قووت کردینەوە، هەرچەند دۆست و ئازادیخواهان هاواریان کرد کورە، کوڕە مەکە شتێک دەشکێنیت، ماڵی کورد وێران مەکە، بە خۆدەرخستن نەبێت، بەتەنها خۆم دەیان بابەتم لەو بارەوە نووسیوە ، نووسیومە کە ئەردۆغاندۆمەکەی مەسعود کورد دەگەڕێنێتەوە بۆ ساڵانی٨٠، ئەرشیفەکەم لە کوردستانپۆستدا بەڵگەیە، تەنانەت نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا "ڕیکس تیلەرسۆن" بەڵگەیە تەنانەت بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی نێوان کورد بەغدادی تێدایە، کە لە ماوەی یەک ساڵدا سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکرێت. کلیکی ئەم لیکەی خوارەوە بکە

بەڵام هەر وەکوو دیاربوو مەسعودی کوڕی مەلا مستەفا بڕیار لەدەستی خۆیدا نەبوو، بەڵکوو بڕیار بڕیاری خوودی ئەردۆغان و میتی تورک بوو، ئەوەبوو جەنابی ناموبارەکی وتی حساب بۆ کەس ناکەم، هەردوای ١٦ ئاب، نیوەی خاکی ئازادکراوی کوردستانی گەڕاندەوە ژێر دەستی دوژمن پاشنیش هەروەک نەبای دیبێت نەباران.
ئەمەش یەکەمجار نیە کە خێڵی مچە بارزانی کورد وەک گەمەی مارو پەیژە لە ٩٩ وە دەهێننەوە سەر خاڵی دەستپێک، سەدان هەزران ئەزموونمان هەیە، بەڵگەمان لەدەستدایە کە خێڵی مچە بارزانی سەرەتانێکە تووشی مێشکی گەلەکەمان بووە.
جەلال تاڵەبانی (سنی ڕشد)ی پڕکردۆتەوە و لە هەمووشمان زیاتر ئاگادارە کە بنەماڵەی مچە بارزانی چ جۆرە دوژمنێکن بۆ کورد و کوردستان، هەر لە ٦٠ کانەوە هەتا بوونە داردەستی شای ئێران، پاشان خومەینی و گەڕانەوە ناوچە ئازادکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان بۆ ژێر دەستی کۆماری مەرگ وسێدارەی ئێران، تەنانەت تیرۆرکردنی دەیان ئەندامی سەرکردایەتی خۆرهەڵات و باشوورو و ڕۆژئاوای نێشتیمان و هەزاران پێشمەرگەی خوێن گەرمی هەر چوار پارچەی نیشتیمان، ئەوەی کە ئاشکرایە نموونەی شەهید "سڵێمانی موعینی" "شەمدین ساقیق" "سەعید ئاڵچی" و هاوڕێکانی......هتد. جەلال تاڵەبانی لەهەموو کوردێک باشتر و زیاتر ئاگاداری ئەم کارەساتانەبوون، جەلال ئاگاداری کارەساتەکەی هەکاری بوو، ئەو ئاگادری هێنانی دەبابەی بەعس بوو.
لەوانەش لە هەر هەرهەمووی ترسناکتر جەلال ئاگادار بوو کە مەسعودی مەلا مچە ئەو بڕە پارەیەی کە کۆکرایەوە بۆ ئاوارەکانی سەرچیا بەفرگرتوەکانی خوارد، کە ١٢٠ ملێۆن دۆلار بوو، کە هونەرمەندە چەپەکانی جیهان کۆیان کردبۆوەوە، لەوانە "ستیوارد ڕۆد، "تینەتوونەر"، "مەدۆنا". 
بە دیدی خۆت دادگای بەریتانی ببینە کە هاوکار و دۆستی هەرە نزیکی مەسعودی مەلا مچە "جێفری ئارچەر" چۆن دادگایی دەکرێت لەسەر ئەو دزیی تاڵانیەی کە خێر بوو بۆ کوردە ئاوارەکان.
کەسێک بتوانێت نانی ئەو منداڵە برسی و بێکەسانەی کە لەناو بەفردا گیرخواردووە بخوا، ئیتر دەبێت چاوەڕیی چی لێدەکرێت؟
بۆ زانیاری بەڵگەکان بە دوو زمانە عارەبی و ئینگلیزی، بەڕاست و چەپدا کلیک بکە بۆ بینینی هەر پێنج بەڵگەکانی دادگای بەریتانی.
وەکوو پێشتر باسمانکرد، ئەمانە نموونەی مشتێکە لە خەرواری خیانەتی خێڵی مچە بارزانی.
سەرەڕای ئەو دەریای خوێنەی کە بە دەستی بنەماڵە مچەبارزانی ڕژێندرا، کەچی جەلال هەستا و شار بەشار دەگەڕا و پڕوپاگەندەی بۆ دەکردن، هەر ئەو جەلال تاڵەبانیە بە بەرچاوی هەزاران کوردە گووتی: دەنگ بدەن بە کاک مەسعود، سەرۆکی ئێستا و ئایندەی کوردستان!
پرسیاری هەرە مەبەست، بۆ جەلال ئەم کارەی کرد؟
ئایا تەنها لە بەر کورسیە بێفەڕەکەی سەرۆک کۆماریی بوو؟
یان نهێنیەکی گەورەتری لە پشتەوەیە؟
یان ئایا کورسی سەرۆک کۆماری توانی بزوێک زیاد بکات یان کەم بکاتەوە لە کێشەی کورد؟
ئایا کورسی سەرۆک کۆماری کام لە کێشە هەڵپەراوەکانی چارەسەر؟
وەڵام، ساڵی ١٩٧٩ لاوانی چریکەهای فیدای خەلقی ئێران، تودەییەکان، پاشانیش بەسیجیەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی ئێران، پەلاماری سەفارەتی ئێرانیادا لە تاران، لەوێ دەستیان گرت بەسەر هەزاران هەزار بەڵگەو دۆکۆمێنتدا، لەوانە نزیکەی ٧٠ کیلۆی پەیوەستبوو بە سەرکردایەتی کوردەوە، کە ناوی سەرجەم سەرکردەکانی تێدایە، جگە لە نەوشیروان، بە عەبەی مهتەدی، شوکروڵای بابان، مەزهەری خالقی، نووسەر حسێن خەلیقی، تەنانەت ناوی سامی عەبدوڕەحمانی تێدا هاتووە، کە لەیەک کاتدا سیخوڕی بۆ ٣ ووڵات کردووە، تەنانەت نوسەرێکی ئەڵمانی کتێبێکی نووسیوە بەناوی "نەوەکانی سەلاحەین" تێیدا باسی سامی دەکات کە لە یەک کاتدا سیخوڕی بۆ ٣ ووڵات کردوە ....هتد، هەروەها لە بەڵگەکاندا هاتووە کە بەدەستی مەزهەری خالقی گەیشتۆتە دەستی جەلال تاڵەبانی، تێدا هاتووە جەلال تاڵەبانی بەپەلە دەبێت بگاتە کوردستان، چونکە چەپ کۆمەنیست نەشوونمای زۆری کردووە، ئەوە بوو جەلال گەڕایەوە کوردستان هەر بەگەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی یەکسەر ناوچەکە وەک گۆمی هێمن هەمووی شڵەقاند، هەموو لایەنەکانی دا بەگژ یەکدا، یەکێتیەکان فیڕبووبوون کە وەک باوە، پێشمەرگەیە دەستڕێژێک دەکات بەئاسماندا ئەڵێ بەس خوا ماوە پەلاماری نەدەین ئەوە دەڕێژێکم نا بەخواشەوە.
دوای ئاشکرابوونی بەڵگەکان و بڵاوکردنەوەیان خومەینی بڕیاریدا کە مەسعود و ئیدریس بارزانی لە سێدارە بدات، بەڵام "بەهەشتی" بەپەلە خۆی گەیاندە لای خومەینی و پێی ووتی: قوربان ئێمە سبەینێ هەرچۆن بێت لەگەڵ کوردەکاندا بەشەڕ دێین، بۆیە ئەو دوانەمان پێویستە، هەر چۆن بێت، بەهەشتی، خومەینی ژێوان دەکاتەوە.
عەبەی مهتەدی هەرچی توانای هەبوو نامیلەکەی کۆکردەوە و ناوینا پڕوپاگەندەی ئیسلامی.
بەکورتی ئەوەی باسمان لێیان کرد کە جەلال تاڵەبانی سیخوڕی سی ئای ئەی کردوە و بە بڕیاری "سی، ئای، ئەی" مەل و گوڵی لە کانایەکان تۆراند، هەر هەموویانی دا بەگژ یەکدا.
لەدوای ڕوخاندنی سەدامیشەوە ووردە ووردە یەکێتیە چەپەکانی ڕاوەدوونا و لە جێگایاندا کەسانی بودەڵە و گەجەر و گووجەر وەک مەلا بەختیاری٢١ کۆپتەر، سەعەی ئەحەپیرە فایلدار، قالەی حمەجان لە ناوەندی دەسەڵات نزیک کردەوە و کردیینی بە خۆرەی ناو یەکێتی، کوڕەکانی و کچەکانی سەراپا لەناو دەسەڵاتدا جێگە کردەوە، یەکێتی بەو دەردە برد کە دیبینن.
کادێرێکی چەپی یەکێتی شاسوار ناوی ئەسڵی حەمید ئەوبەریە، کە دەرچووی بەشی ئابوری بوو، شەهید لە کارەساتی هەکاریشدا برینداربوو، هەتا بڵێی کەسێک هێمن و بێسنووریش ڕۆشنبیربوو، شەوێکی درەنگ لەسەر ڕێی دەربەندیخان خەریکبوو کە تەقە لەیەکتری بکەین، ئەوە ووشیاری شەهید شاسوار بوو کە دەنگی من شەهید سۆرانی ناسیەوە، بەکورتی ووتی ئەمە ٥ جارە دەڕۆین بۆ جەبار عێزەت بەدەرسمان ناکەوێت، شەهید سۆرانیش ناخۆ ئاگایانە و بۆ پێکەنینش ووتی هیوادارم لەنزیک ماڵی جەبار عێزەدا تەقە لەیەکتری نەکەین، بەخوا ئێمەش٦ جار چووینە سەر ماڵەکەی، بەڵام هەرگیز تووشمان نەبووە بەتووشیەوە، ئێستا جەبار عێزەت جێگری قایمقامی هەڵەبجەیە لەسەر لیستی یەکێتی، شەهید شاسواریش بەدەستی خوودی یەکێتی نیشتیمانی شەهیدکرا.

وەک لەم ڤیدێۆیەشدا دەردەکەوێت جەلال تاڵەبانی هەتا ڕووخاندنی سەدامیش مووچەی لەسەدامەوە وەرگرتووە.

وەک هەر هەموومان دەزانین لەشاخ سەرگەرمی هەڵگیرساندنی شەڕی ناخۆبوو، زۆربە دەیان گووت سەدام بیر چۆتەوە، لەشاریش ڕونانی ئازادیخواهان و چەپەڕەوەکان، پاشانیش بردنە پێشەوە گەجەرووگووجەرەکانی ناو یەکێتی، دوایش بردنە پێشەوەی مەسعود بۆ سەرۆکایەتی، مەسعودی کردە کەڵگاو سندووقی دارای ووڵاتیشیان دایە دەستی مەسعود، هەمووشمان دەزانین کە مەسعود بە چ شێوەیەک پارە دەست کێ، چۆن پارەی لە دەست دێتە دەرەوە، خۆیان و خێزانەکەیان بوون بە ملیاردێر، زۆرینەی خەڵکیش برسی ڕەجاڵ، لەهەموو ترسناکتر کەسانی وەک تەحسین شاوەیس وقالە فەرج و حەمەخانی حاجی دارا کە دەستیان سوورە بەخوێنی سەدان پێشمەرگە.
ئەگینا بنەماڵە هەتا دوای ڕاپەڕینیش بوونیان لە کوردستان نەبوو، هەموو دەزانین کە هێنانەوەشیان هەر تاوانی جەلال تاڵەبانی بوو، ئەگینا خۆشیان نەدەهاتنەوە و باوەڕیان بەوە نەبوو کەبێنەوە کوردستان.
هەروەکوو چەندی جار باسم لەوە کردووە کە چۆمسکی ئەڵێت زۆربەی گەلان نازانن کە نازانن و ناشزانن کە چی لەدەوورووبەریان دەگوزەرێت، بۆیە هەرگیز تاوانی خەڵک نیە، دەسەڵات زۆر زۆر دڵخۆش دەبێت کە تاوانەکە بخرێتە ئەستۆی گەل، بۆ نموونە عەرەب نزیکە ٤٠٠ ملێۆن دەبێت، هەروەها ١،٤ ملیارد پشگیری فەلەستین دەکات، بیریشمان نەچێت کە خاوەنی زۆربەی هەرە زۆری سامانی سروشتی جیهانن ئینجاش گیریان خواردووە بەدەست ٢ ملێۆن جوولەکەوە.

القاتل الاقتصادي (كامل ومترجم)
اعترافات «القاتل الاقتصادي» جون بركنز الذي انقلب على أسياده العميل السابق لوكالة الأمن القومي الأمريكي ، يقدّم فيها شهادة من الداخل عن الدور الذي تلعبه البنو...

لەدوای ڕووخاندنی سەدامەوە کەوا بۆ ١٦ ساڵ دەچێت ساڵانە ١٣ ملیاردی لەبەغدادوە هاتووە جگە فرۆشتنی نەووت کە دووبەرانبەر بە بودجەیەی بەغدایە جگە لە قاچاخچێتی ترومبێل کەلووپەل و خواردەمەنی، کەبە زیاتر لە ٢٥٠ ملیارد دۆلار تەخمین دەکرێت. تورکیا پاترێۆتی کڕی بە بەهای ٣،٥ ملیارد دۆلار، ئێس٤٠٠ بە ٤ ملیاد دۆلار، دەتواندرا دەیان پاترێۆت و ئێس٤٠٠ بکڕدرایە.
هەروەها دەرهێنانی عێراق لەبەندی ٧، ئەوەیش هەر تاوانی بنەماڵەی بلە ئەڕەحە ڕەش و مچە بارزانیە، بەندی٧ برتیە لە ڕیگرتن لە عێراق کە چەکی هێرشبەری نەبێت، ئەگەر مرۆڤ کەمێک زۆر نا ووشیاری هەبێت تێدەگات بۆ ئەو کارەیان کرد؟
لەکاتێکداهیچ لە کێشە هەڵواسراوەکان چارەسەر نەکراوە، گرەنتیش نیە کە عێراق عێراقێکی ماف دۆست بێت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە