جیم ماتس، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستی لە کار کێشایەوە

Friday, 21/12/2018, 6:45

13889 بینراوە


لە میدیا جیهانیەکاندا هاتووە
جیم ماتس وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە پاش نیوەڕۆی پێنجشەمی ڕابردوو لە نامەیەکی فەرمی دوو لاپەڕەیی  ناوەڕۆک توند بۆ ترامپ دەست لە کار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. لە نامەکەدا جیم پەنجەی بۆ گەلێ بابەت درێژ کردوە کە هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی بوون و گرنگترینیان ئەوە بووە، کە بڕیارەکانی ترامپ هۆکاری ئەوە بووە کە ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی پەیوەندیی بەرەو خراپی بچێت بگرە لە پەیوندی ئەمریکا لەگەڵ بریتانیا و ئەڵمانیا و تا دەگات بە ئوسترالیا، بەڵام هۆکاری سەرەکیی  کە جیم  لە نامەکەیدا پەنجەی بۆ درێژ کردوە، بڕیاری یەک لایەنەی ترامپ بووە لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا. 
 بە گوێرەی هەندێک لە سەرچاوە میدیا بینیەکان بێت جێم لە نامەکەیدا ڕوونی کردۆتەوە کە  لەوەتەی ترامپ بۆتە سەڕۆکی ئەمریکا هەر بڕیارێکی دابێت جێگەی دڵخۆشکەری ئەمریکییەکان نەبووە تەنیا بڕیارەکان بە دڵی پوتینی سەڕۆکی ڕوسیا بووە و هەروها دەگوترێت دوای بڕیارەکەی ترامپ لە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا، جیم زۆر نیگەران بووە لە بار و دۆخی کورد لە سوریا و ئەو هەنگاوەی ئەمریکای بە باش نەزانیوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە