برێت مەکگۆڕک،دەستی لە کار کێشایەوە

Saturday, 22/12/2018, 21:32

13293 بینراوە


لە میدیا جیهانیەکان هاتووە 

دوا بە دوای دەست لە کار کێشانەوەی جیم مات وەزیری بەرگری ئەمریکا کە لە شەوی پێنجشەمەی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە هۆکارەکەی ناڕەزایی بوونی بوو لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و نیگڕان لە بار و دۆخ  و چارەنووسی کورد ، لە ٢١ ئەم مانگەشدا بڕێت مەکگڕۆک کە یەکێکە لە سەرکردە ئەمریکییەکانی کە سەرپەرشتیاری بەشی دیبلۆماسی جەنگ و هەڵمەتی دژ بە داعشی دەکرد بە نووسراوێکی فەرمیی دەست لە کار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

لە نووسراوەکەدا هاتووە کە دەست لەکار کێشنەوەکەی بەهۆی ئەوە بووە کە ترامپ بڕیاری  کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا دا و پابەند نەبوونی ئەمریکا بە پەیمان و پەیوەندیی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە سوریا.

لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی دژ بە داعش، بڕێت مەکگۆڕک لە لایەن ئیدارەی ئۆباما هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێت بە لێپرسراوی بەشی دیبلوماسی لە هەڵمەتەکانیان دژ بە داعش. بڕێت مەکگۆڕک یەکێک بوو لەوانەی کە ئەردوغان لێ نیگەران بوو و پێی وابوو و چەند جارێک لە میدیاکاندا بە ڕاشکاوەنە ڕایگەیاند کە مەگۆڕک پەیوەندیی لەگەڵ یەپەگە و شەڕەڤانان نزیکە، کە ئەمە هۆکاری ئەوەبوو لە ڕابردوودا چەند جارێک داوای لە سەڕۆکی ئەمریکا کرد بڕێت مەکگۆڕک لە کارەکەی دوربخاتەوە.

شایەنی باسە کاتێک کە سەڕۆکی ئەمریکا ترامپ بڕیاری کشانەوەی هیزەکانی دا بڕێت مەکگۆڕک لە سوریا سەرقاڵی هەڵمەتی دژ بە داعش بوو.

لە نامەکەیدا مەکگۆڕک ڕایگەیاند کە ئەوان سەرکەوتنی باشیان بەسەر داعشدا تۆمارکردوە بەڵام هێشتا ئەو هێزە بە تەواوی بنبڕ نەکراوە، هەروها دووپاتی کردۆتەوە کە ئەمریکا پابەند نەبووە بە پەیوەندیی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
زۆڕێک لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کە مەکگۆڕک، ماتس ئاسا نیگەران بووە بەرامبەر بە بار و دۆخی کورد دوای کشانەوەی هێزەکانیان و ناڕەوایی بەجێهێشتنی کورد بە تەنیا لە کاتێکدا تورکیا خۆی ئامادە کردەوە بۆ  هێرش کردنە سەریان. 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە