شاجوانی کوردستان

Saturday, 22/12/2018, 22:42

12794 بینراوە


لە کوردستانم پرسی
 ئەوە  شاجوانی تۆیە؟
خانم و  خاتوون و  ناسك
 نازداری دەستەمۆیە
 سوور و سپی و  لێو ئاڵە
قژی نیگڕۆ و   بە بۆیە
ڕەش و شین و  سەوزو  زەرد  
ڕەنگی چاو و برۆیە
جل و  بەرگی  ڕەنگینە
 تاوسە و  جوانیی لە خۆیە
بۆنی حەوت قۆناغ  دەڕوا
وەک برنجی عەنبەر  بۆیە
بە جوانی خۆی دەنازێ
 سپی یە وەك ماست و  دۆیە ؟

 ووتی نەخێر وا نییە
ئەوەی ئەڵین درۆیە
شاجوانی من دیارە
دەست بە چەك و  بڕنۆیە
 تیشکی خۆرە لە قەندیل  
گەزەنگی چوار ئاسۆیە
نەڕەی شێرە  لە مەیدان
لە بەرزیش دا  هەڵۆیە
لە بەرامبەر  دوژمندا 
خاوەن دەست و  شکۆیە
لە تەك خەنجەری دەبان
دەمی تیژی چەقۆیە
شاجوانی من سومبولی
ئازادیی تاك و کۆیە 
شان بەشانی باوك و  برا
عاشقی سەربەخۆیە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە