دوورلە سیاسەتەوە، فەلسەفەی خۆشەویستی

Tuesday, 25/12/2018, 22:13

4059 بینراوە


لەسەردەمێکی زۆرکۆن لە مەم لەکەتێکدا شا کوڕێکی زۆر جوان ھەبووکە ھەموو کچانی مەم لەکەتەکە عاشقی جوانی بوون ، ھەروەھا ژنە جادوکەڕێک عاشقی کورە شا جوان بو ، بەڵام شا کور  بەرامبەری وەستابوو  وەکو چۆن بەرامبەر ھەموو ئەوانەی عاشقی جوانیەکی بون ، بۆیە جادوکەر ڵێی توورە بوو ویستی تۆڵەی ڵێبسێنی بەڵام نەک بەکوشتنی ، بەڵام بەتووش کردنی
بە گیرۆدەیەک ، وەکو چۆن شا کورە جوان تووشی کردبوو بەرەت کردنەوەی خۆشەویستی لەگەڵیا  ، بۆیە جادویەکی لێ کرد کە ئیتر توانای قسەکردنی نەبێ تەنیا یەک ووتە نەبێ ساڵی جاڕێک ، ئەگەر زۆری گفتوگۆی کرد  ، کوێر ئەبێ گوێشی کەڕ ئەبێ ، دوای ئەمە کورە شا جوان کەوتە ژێر دەستی جادوکەرەکە  بەناچاری گوێ ڕایەڵی بوو ، بەڵام جادوکەرەکە یەک خاڵی پێبەخشی  ئەگەر لەیەکم ساڵدا ، ھیچ وتەیەکی لە دەم دەر نەچوو ئەوە ئەتوانێ ساڵێ دوایی ووتەکە  بڵێ کۆی بکاتەوە ، بۆیە باوکو دایکی شا کور کەوتنە ژێر دەستی جادوکەڕ بەم جادووە کیرۆدەیان خوارد ، لە پێناو مانەوەی کوڕەکەیان لەژیانی پاشایەتیدا ، ، ڕۆژێک شا کور جوان  چاوی بە گچە شایەکی قەشەنگ ئەکەوێت لە باغچەی کۆشکەکیان دا لە کاتی سەردانی  بۆیە شا کوڕ بە ھەموو باوەڕێک دڵ بۆ دڵ ووتێ ئەمە ئەوو کچەیە کەچاوەروانی ئەکەم  ، بەڵام  کاتێک ھەوڵی دا پێ بڵی تۆ زۆر جوانی ، بیری کردەوە ئەبێت پێ بڵی ، تۆم خۆش ئەوێ ، بۆیە بێ دەنگ بوو چاوەریی ساڵێکی تر بکات ھەتاکو توانای ووشەیەکی تر بێ دوای یەک ساڵ لەچاوەروانی ، دووبارە لە ھەمان کاتدا کە ساڵی دوای ھات لە کاتی چاوپێکەوتنی کورە شا جوان دووبارە بیری کردەوە پێش ئەوەی بدۆی  لەگەڵیدا ، من تۆم خۆش ئەوێ ئەمەوێ بڵێم تۆ زۆر جوانیت ، کەزیاتر  لەدوو وتەیە ، بۆیە دوای بیر کردنەوە بڕیاری دا دوبارە بێدەنگ بێ  بۆ دوو ساڵی تڕچاوەروان بێ بۆ ئەوەی چی ھەیە لەدڵیا پێ بڵێ ، دوای دوو ساڵ چاوی کەوت بەکچە شا جوان لە ھەمان شۆن دا لەھەمان ساتدا ، لەدڵی خۆیدا ووتی باشتر وایە بێ دەنگ بم دوو ساڵی تر ھەتاکو پێ بڵیم ، گچە شا جوان تۆ زۆر جوانیت ڕازیت ئەبی ھاوسەرت بم ، ووتەکان زۆر ئەبێ پێوستی بە چوار ساڵ ھەیە بۆ ئەوەی ھەمووی بەیەک جاربیدرکێنێ ، ئەم خوشەویستییە وای کرد کورە شا ھەشت ساڵ چاوەڕوان بێ بۆ ئەوەی چی ھەیە لەناو دڵی بۆ کچە شا بڵی لەکاتێک دا دژی جادوکەر وەستاوە کە بە جەستەی ئافەرەتێکێ زۆر جوان خۆی نیشان ئەدا تەنیا بۆ ئەوەی بچێتە باوەشی...چیرۆگێک لە فلسەفەی عیشق لای بوزییەکان
ئەمە مانایەکی فەلسەفییە بۆ خۆشەویستی عیشق خۆشەویستی بەمانا  گەرمەکەی تری عیشق ، کە لە زمانی کوردی ھەر خۆشەویستی بەکاردێ بەڵام لە زمانەکانی تر جوانیەکیان بۆ دارشتووە بەتایبەت زمانی عەربی کە دەیا ووشە ھەیە مانای خۆشەویستی ئەدا  ھەر وەکو (عاشق ، عیشق ) ، خۆشەویستی ھەڕدەم کاری خۆی کردووە لە سایکۆلۆجیای ئادمیزادەکانو بونەوەرەکانی تری سەرزەمین ، زۆر زانست لەسەر بنەمانی دروست بووە ، بۆ تێگەیشتن لەم ووشە ئەفسوناییە ، ئەبێت ئێمە لە پێشەکی دا نزیک بینەوە لە ماناکەی لە دوو خاڵی سەرەکیدا،  لەگەڵ  بۆچونی ھەموو کەسێک دابێ ،  یەکەم خاڵ خۆشەویستی لەسەر بنەمای مانای دوو ئامڕازی سەرەکی شی ئەکڕێ . جیابوون . جیاکردن ، خۆشەویستی لەرووی  زمانەوە جیاوازیە لەنابێن دوو تاکە کەس لەکەسایەتیەکان کەپێوەندییەکی ھەتاھەتایی روحی جێبەجێ ئەکەن  ،  ئەمەش مانە جیابوونەوەکەی بۆ شی ئەکاتەوە ، کە زۆر کات بە مانای جیاوازی ئەدات ، بەمانایەکی تر خۆشەویستی جیابوون و جیا کردنەوە  پڕ ئەکاتەوە  ، چونکە ھەر لەسەرتاوە خوشەویستی دوو کەس ئەگەرێتەوە بەمانای دوو روح دوو جەستە دوو بیر دوو مێشک لە ھەموو بنەمایەک لە یەکتر جیاوازن دژ یەکترن ڵەیەکتەرجیان ، بەڵام کاتێک دێنە سەر شانۆی جیھان لەچاوپێکردنێکی دوور لەکات لە شۆن لەو ساتەوە دەس ئەکن بەتاقیکردنەوە لەم دونیایە بە شێوەیەکی تر ، شێوەیەکە بە ڕێکەوتنێکی ترسناک ناوئەنڕێت، کە زۆر دوور ئەبێ لە ھەموو رمزەنسەرکیەکانی مڕۆڤ بەمانا خۆشەویستی ھاموو سنورەکان ئەبڕی ئەگەر ببێتە خۆشەویستی راسەقینە  ،بۆیە خۆشەویستەکان رێکەوتنێکینروحی مۆر ئەکەن لەسەرگۆمەڵی خاڵ خویان ھەڵی ئەبژێڕن کەلەزۆر کاتدا ھاودژی ھەموو تاکەکەسەکانن ھەردوکیان بەیک تاک ئەبنە دژی کۆمەڵ بەگشتی ،  ئەمەش پێی ئەڵێن چاوپێکەوتنی روحی ، لەم خاڵەوە خۆشەویستی ئەبێتە سۆزێک بۆ ژیان و مانەوە لە ژیان کە لەزۆرانبازیدا ئەبێ پیشەشیان ئەبنەجەنگاوەر زۆرینەی پاڵەوانەکانەین لە کۆتاییدا شەھیدی خۆشەویستین  ، کەوێنەیەکی کلاسیکی بۆ روداوەکان دروست ئەکا ،   چاوپێکەوتنێکی ڕێک پێک لە نابێن دوو کەس دا ئاسان  نییە.  بەپێوەندیکانی ناوەوەی ھەردوو کەس خۆشەویستی بنیاتنانی ژیانێک لەبەڕچاوی یەک تاکەکەسدا نی یە بەڵام لەبەرچاوی دوو کەس دایە کە سیامی روداوێک دروست ئەکا لە دوو کەسەدا بۆ  بەردەوامی بە خۆی ئەبینن دوای ئەوەو ، ئەمەش ئەبێتە بەردەوامی بەڵام ماوەی بەردەوام بوونی گرنگە ئەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە