سەرگەورەی فس فس پاڵەوانەکانی بنەماڵەی بارزانی

Saturday, 29/12/2018, 23:22

17775 بینراوە


پێش ئاشبەتاڵی مەلای خەتێ،رۆژنامەوانێکی فەڕانسی دەچێتە سەر چیاکانی باشووری کوردستان تا وتووێژێک دەگەڵ مەلا بارزانی پێکبێنێ.لەو سەردەمدا گۆڤارێک هەبوو بە ناوی / کوێستان / کە لە سەر ئیزنی بنەماڵەی پەهلەوی دەردەکرا.یانی چاوەدێری شای ئێرانی بە سەرەوە بوو.لە یەکێک لە ژمارەکانی ئەو گۆڤارەدا وێنەیەکی مەلا بارزانی هەبوو کە پشتی داوەتە گاشە بەردێکی زۆر مەن وتفەنگەکەی لە تەنیشت خۆی داناوە ومۆدنەی / دەمنە / جگەرە کێشانی بە دەستەوەیە.
لەو وێنەیەدا ناوی مەلا بارزانیان بە / هەڵۆی کوێستان / داناوە.وەک رێبەرێک دانیان پێدا نەهێناوە. چون دەیانزانی هیچ نییە.بۆیە هەرئاواش دەرچوو،ساڵی ١٩٧٥ راستیەکی حاشاهەڵنگرە کە دوای ئەوەی بوو بە هاوکوری شاو ساواکی ئێران گووتی: کاری من تەواو بووە!
کابرای رۆژنامەوان لە دەوروبەری دانیشتنی مەلابارزانیدا دەخولایەوە تا وتوێژی کورت دەگەڵ چەکدارەکانی پێک بێنێ.دەگەڵ چەند کەسێک لەو چەکدارانە قسەی دەکرد کە خودموختاری بۆ شی بکەنەوە. زۆربەیان نەیاندەزانی چەکیان بۆ چی هەڵگرتووە!کابرای فەرانسەوی لە چەند چەکدارێکی پرسی ئێوە دەزانن بۆ بارزانی دوو مۆدنەی پێیە؟
زۆربەیان لە جوابی ئەو رۆژنامەوانەدا دەیانگووت: یەکێک لەو مۆدنانە هی جگەرەکێشان نییە و / تانک / شکێنە! بەو واتایە ئەو چەکدارانە باوەڕیان بەوە کردبوو کە مەلا مۆدنەی تانک شکێنی پێیە!
" جەوهەری کەلام"
نەتەوەیەک بە پێنووس و هزری خۆی مێژووی خۆی نەنووسێتەوە و تۆماری نەکا رێک وەک نەتەوەی کوردی بەسەر دێ.لە هیچ کوێی دونیادا نابینی کە بیانی بە خاتری ئەوەی کە کورد رزگاری بێ دیرۆکی بۆ تۆمار بکا و بە تەواوی دونیای نیشان بدا. بێگومان تۆمارکردنی مێژووش هەروا هاسان نییە، چارە سەرییش هەروا هاسان نایەتە دی.
کۆمەڵگای کوردەواری گیرۆدەی خەیاڵ و ئەفسانەتە.لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سەرکردەی کورد دەکاتە قارەمان و کاریزما و زانا و رزگاریدەر!هەروەها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێریشدا بە بێ لێکۆلێنەوە وتوێژینەوە سەرکردەی کورد دەکاتە خائین و دەستی لێبەردەدا،کاتێک سەرەچەرمیش ئاو بردی شیوەن و ڕۆڕۆ دەست پێدەکات! لە خاڵی سیفری ئەو جەغزەی کە دەستی پێکردبوو، دەگەڕێتەوە سەر خاڵی دەستپێک، دەست لە قاچ درێژتر دەستە و ئەژنۆ ڕادەمێنێ تا بیانی یارمەتی بدا و دەسەڵاتی داگیرکاری بۆ بڕووخێنێ!
نەتەوەیەک کە وا بزانێ شیخ مەحموود فیشيک نایبڕێ و مۆدنەی مەلا بارزانی تانک شکێنە، دەبێ چارەنووسی وێنەی دانیشتوانی باشووری کوردستانی لێبێ کە ٢٨ ساڵە دەسەڵاتی دزسالاری کورد سواری کۆلێ بووە و وەک دۆڵپا خوێنی دەمژێ!
چاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبەکانی بکەن؟نزیکەی چل ساڵە جێیان پێ تەختەپەین کردوون! ئەوەی دەبارانیاندایە قسەی پووچ و بێ کەڵکە. زۆر سەیرەم بەو کەسانە دێ کە چەک بۆ ئەوانە هەڵدەگرن یانژی لایەنگریان لێ دەکەن!
“ کاتێک مەلا مستەفا تەسلیم دەبێ”
بۆ پرسی کۆماری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەم گووتراوە. ئەوەی گووترابێش بیانی گوتوویانە.بە داخەوە کورد لە بواری خەسارناسیی مێژووییدا یەکجار زۆر لاوازە. رەوانشاد قازی موحەممەد بەرادەیەک گوێ لە مستی رووسەکان بوو، کە بە بێ بڕیاری ئەوان نەیدەتوانی هەنگاوێکی بچووک باوێژێ. بەڵگەش لە گرێبەستی ...قەوام...سادچیکۆف.. دەردەکەوێ کە لە سەر ئەو باوەڕي بوون کاتێک کە کۆماری ئازەربایجانی خۆرئاوا لە ئێران تێک بڕـێ، رووخانی کۆماری مهاباد نەلێوانە. بۆچوونەکەشێان وەڕاست گەرا
کاتێك ژنێڕاڵ فەزولڵا هومایونی پێگەی خۆی لە شاری مهاباد دامەزراند، یەکەم کەس کە پەیامی چاوپێکەوتنی بۆ نارد مەلامستەفای بارزانی بوو! لەو چاوپێکەوتنەدا مەلای ترسنۆک یەکەمجار داوای پاراستنی گیانی خۆی کرد و ویستی ئەماننانە لەو ژێنێڕاڵە وەرگرێ! لەهامانکاتدا قازی موحەمەدیش لە ماڵی خۆیدا زیندانی کرابووو دەست بەسەربوو! ژنێڕاڵ هومایونی لە مەلای ترسنۆکی پرسی تۆ لێرە چێ دەکەی؟ تۆ سەرک هۆزێکی عێراقی لە ناو چيیەکی ئێران چی دەکەی؟
جوابی مەلا زۆر سەیر بووە.! دەڵێ:حوکومەتی بریتانیا سڵامەتیم بداتێ دەگەرێمەوە ناوچەی بارزان! ئەو جار ژێنڕاڵ هومایونی داوای لێدەکا، لایەنگریی بۆ ئەڕتەشی ئێران بنووسێ!/ ئەوەی کە بۆ شایان نووسی و پاشان شا رووخا، بۆ کۆماری ئیسلامی بوونە قیادەمووەقەت/ پاشان مەلا بە زمانی عەڕەبی نامەیەکی بۆ لایەنگریی کردن لە ئەڕتەشی شای ئێران نووسی!یانی / لە ماوەیەکی کورتدا دەستی لە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان هەڵگرت! /
“ کۆتایی”
هاش و هۆشی بنەماڵەی بارزانی لە ئاست ئەوەی کە بەشدار بون لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مهاباد مێشکی گونی کوردی بردوە. هەر دەڵێی تەواوی کوردستانی مەزن پێیان قەرزدارە. لە سەر ژیاننامەی بنەماڵەی بارزانی زۆر کەم گووتراوە. ئەوەی کە هەشە کاتێک هەڵیدەدیتەوە جگە لە خەیانەت و کوردکوژی و پاراستنی خۆیان چی لێ بەرهەم نایە.لەو بوارەدا ڕۆلێ نووسەر و رووناکبیر و زانکۆکانمان گەلێک چووک و لاوازە. کورد بە گشتی دیرۆک نووسی کەمە، ئەوەی کە هەیەتی لە بەر دزی و فزی دەسەڵات و هەڕەشەی چەکدارەکانی ئەو دەسەڵاتە بایەخێکی ئەوتۆی دیرۆکی نییە.نموونەی بەرچاو ٢٨ ساڵ دەسەڵاتی ئەو سەرشۆڕانەیە. جووتیار بە رەنج و ڕشتنی ئارەقەی ناوچاوانی زەوی دەکێڵێ و بژیوی لێ دەستێنێ کە پارەی بەرهەمەکەی وەرناگرێ.
جووتیاڕێک دەبێ دەگەڵ ٢ پارێزەری خۆبەخش بچنە بەغدا پارەی رەنجی شان و پیلی خۆیان وەربگرن! ئەدی کوا دەسەڵات؟ کوا حکومەت؟کوا شەڕەف و کوردایەتی ؟ کوا یاسا؟ لەعنەت لە ویژدانی ئەو کەسانەی لە سەر ناوی پێشمەرگە چەکیان بۆ ئەو چەتانە هەڵگرتووە. تا بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی مابن، تا دێمۆکڕاتەکان و کۆمەڵەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان مابن، کورد لەو دوو بەشە لە وڵات ناگاتە ئامانج.

جەعفەر کەریمی.
سندووقی کوردستانپۆست.
سەرچاوە: پەڕتووکی، حکومەتی میللی کوردستان.
لە نووسینی: ویلیام ئیگڵتۆن جونیۆر.
مهاباد: ساڵی:١٩٤٦
وەگێڕانی: بەرێز سەید موحەممەد سەمەدی.
پێداچوونەوە: بەڕێز سەید عەوڵا سەمەدی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە