ئاگاداری/ دەست کێشانەوە لە ئەندامیەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

Monday, 31/12/2018, 21:28

4945 بینراوە


لە ڕێگەی ئەو نوسراوەیەوە ڕایدەگەیەنم کە لەم ڕێکەوتەوە هیچ چەشنە پێوەندییەکی تەشکیلاتی و ئەندامیەتیم بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە نەماوە.
باوەڕم بە سەربەخۆیی نەتەوەکەم و هەنگاو نان بۆ دروست بوونی کیانێکی سەربەخۆ لە کوردستانی داگیر کراو لە لایەن ئێرانەوە هەیە.
فیدرالیزم و مۆدێلەکانی لەم چەشنە ناتوانن وەڵامدەری ویست و داخوازیی نەتەوەکەم بۆ ڕزگاری لە ژێر دەستەیی بن .
سەری ڕێز و کڕنۆش لە بەرانبەر خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دادەنەوێنم و تا دوایین دڵۆپی خوێن بە ڕێبازی دێموکرات و شەهیدان پێشەوا قازی ، قاسملوو و شەڕەفکەندی وەفادارم.
پاش دەربڕینی هەڵوێستەکانم لە پێوەندی بە سەربەخۆیی کوردستانی ڕۆژهەڵات، کۆمەڵێک حیزبی پان ئێرانی و بەشێک لەو لایەنانەی خواستی فیدڕالیان بۆ ئێران هەیە، فشاریان خستۆتە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەر بۆیە لە بەر ئەوەی نامهەوێ کێشە و لەمپەر بم لە بەردەم سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، واز لە ئەندامیەتی لەو حیزبە دێنم و وەک کەسێکی سەربەخۆ درێژە بە کار و چالاکییەکانم دەدەم.

جەماڵ پوورکەریم 
فەڕانسە/ 
٣٠ی دیسامبری ٢٠١٨ی زایینی، بەرانبەر لە گەڵ ٩ی بەفرانباری ٢٧٠١٨ی کوردی و٩ی دەی مانگی ١٣٩٧ی هەتاوی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە