رۆژئاڤا
Monday, 31/12/2018, 23:24
11596 بینراوە
ئەم زستانە زۆر بێدەنگە
گۆڕەکانی بەر هەتاو
هەڵدەلەرزن
ئێمە لەسەر شەقامێکی ئاشنا، وەک لەپی دەستمان
وونبووین
گەڕان لەناو ئەم چۆڵەوانییەدا
لە مەتەڵێکی جوان دەچێت
چارەنووس خەڵک کۆدەکاتەوە
من عاشقی ئەو گاڵتەجاڕیەم
کەدەڵێن
جەنگ، شوێنی منداڵی تیا نابێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست