جۆڵەکانی بەرھەم ساڵح بەدیوی دژ بەنەتەوەکەی

Monday, 07/01/2019, 1:15

5093 بینراوە


بەرھەم ساڵح ئەوەندەی بۆ پاکانەکردن بۆ یەکێتی سەردانی تورکیای کرد ئەوەندە پەیامی گەلانی عێراقی نەگەیاند ، لە یاساکانی جەبری کاتێک لادان گەرایەوە ھەمان خاڵی دەسپێکردن راستەوخۆ مەودا یەکسان دەبێ بەسفر ،ھەربۆیە بەرھەم ساڵح ئەوەندەی بۆ پۆست و پلەو ئیمتیازیات سیاسەتی کردوە بە پیشە ئەوەندە بەخەمی پەیام و ئیرادەیەکی راستەقینەی خۆی نەبووە تابتوانێ  بنیادێکی بەھێزو بناغەیەکی پتەوبێ بۆ دەورووبەرەکەی  ،ھەروەکو چۆن لەرابردوو لەسەر پۆست و پلەو پایە خۆی زویرکرد لە یەکێتی بە پێدانی پۆست و ئیمتیازی باش ئاشتکرایەوە لەروژێکدا پشتی کردە ھاورێکانی ، بۆ روژی دواتر ئیختیارکرا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن یەکێتی ، ئیدی ئیرادەو دادوەری و یەکسانی و یەکریزیەکەی  بە بەعانەیەک ھەراج کرد ،بریاری ھەڵوەشاندنەوەی لیستی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دا ھەربۆیە لەو کاتەبەدواوە کورد گوتەنی ھاتەوە سەر بەزمەکەی جاران ،بەزمەکەی جاران ھەر ئەو بەزمەیە ٢٧ ساڵە یەکێتی بە ئیدعای حیزبی سۆشیاڵ کەرامەتی تاک بەتاکی ھاوڵاتیانی ھەرێم و زۆنی سەوزی شکاندوە ،لایداوە لەکۆی ئەو شیعارو پرەنسیپانەی حیزبەکەی لەسەر دامەزرا لەرابردوو کە خۆی دەبینێتەوە لە  دیموکراسی و یەکسانی و مافی چارەی خۆنووسی لەئێستادا  بووە بە کۆمپانیای بەرھەم ھێنانی سەرکردە و کادیری  بێ حورمەتی ،کردار خائین ... 
*ئەورۆژەی کار بۆ دەرچوونی بەرھەم ساڵح دەکرا لەبەغدا کێ سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیەی دەکرد؟
لەرۆژانی سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ وەفدێکی یەکێتی بە شێوازێکی تر بیڵێم ، وەفدێک کە زۆرینەی لە سەرکردەکانی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر پێکھاتبوون،سەردانی بەغدایان کرد بۆ ئەوەی پرۆسەی بەیعەتدان بە بەرھەم ساڵح بەسەرکەوتووی،لە قازانج ئەوان کۆتایبێ ،لەکۆتایدا سەرانی خیانەتی ئۆکتۆبەر توانیان برگەیەکی تر لە رێکەوتنی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ لەگەڵ گروپە شیعەکانی سەر بەئێران جێبەجێ بکەن و بەئەنجامەی ھەڵبژادن لەپەرلەمان لە قازانجی کاندیدی ئەوان یەکلای ببێتەوە ...
پێش ئەوەی بەرھەم ساڵح  سەردانی دەوڵەتی تورکیا بکات سەردانی سلێمانی و بەرپرسەکانی یەکێتی کرد بەتایبەت ئەوانەی بەرھەم ساڵح یان گەیاندە کۆشکی سەلام لە بەغدا، لەودوایانە بەباڵی دژ بە پەکەکە خۆیان ناساندەوە 
لێرەدا ئەو باڵەی یەکێتی راسپاردەیەکی دایە دەست بەرھەم ساڵح بۆ ئەوەی پەیامی سوخرەکێشی و پاکانەی بگەێنێتە دەست سەرکردەکانی عوسمانزمی سەردەم ،بۆ ئەوەی متمانەی دەوڵەت تورک بەدەست بھێنن لەدژایەتی کردنی پەکەکە و کۆی ئەو لایەنانەی پێشگری رێبەری گەلی کورد بۆ عەبدوللە ئوجەلان بەکاردێنن  ،بەڵگەی ئەوانەش بریارەی قوباد تاڵەبانی دژی تەڤگەری ئازادی لە ھەرێم بەتایبەت زۆنی سەوز کەھەرچەندە بریارەکە خیلافی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ھەیە ،چونکە پێش ئەوەی قوباد تاڵەبانی بریاری قەدەغەکردنی کاری سیاسیان بدات ئەوان ئیجازەی ئەوەیان لە حکومەتی عێراق وەرگرتووە 
 لێدوانەکەی جەمیل بایک کاتێک رووی کردە یەکێتی و گوتی باڵێکی یەکێتی دەیەوێ پەیوەندی مێژووی (پەکەکە ،ی ن ک) لەناو بەرێ لەپێناو بەدەست ھێنانی دەستکەوتێکی کاتی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ...
ئەوەی لێرەدا  جێگەی ترسە نەبوونی ھیچ تەوەرو گفتوگۆیەکە لەگەڵ ھاوتا تورکیەکەی بۆ رێگری کردن لە  پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر  سەروەری خاکی عێراق و ھەرێم ،خۆ ئەگەر  ھەشبێ ھیچی لێ سەوز نابێ بەھۆی نەبوونی دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار لە زۆنی زەرد و کەرکوک ، ئەوەندەی دەوڵەتی تورکیا دەسەڵاتی سیاسی و عەسکری لەوناوچانەی ھەرێم ھەیە ئەوەندە سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی نیە بەڵکو رێگەی پێنادرێ بەئاسمانی ئەو ناوچانەش تێپەر ببێ ،بەھۆی زیادبوونی ھەژموونی تورکیا لە کەرکوک ئەگەرەکان لەقازانجی کورد نیە جارێکی تر ...
خۆ لەئەگەری وەڵام دانەوەی تورکیا بۆ یەکێتی و راسپاردەکانی سەرۆک کۆمار  چالاکی ھێزەکانی یەکێتی لەدژی پەکەکە و تەڤگەر دەچێتە قۆناغێکی دژوار ،ئیدی دەکرێ دەسپێشخەری سەرۆک کۆمار ببێتە ھۆی ئەوە کورد باجێکی قورس بدات لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان ،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە