تێۆری بیگ بانگ (Big Bang) هیچ بنەمایەکی زانستی لۆجیکی نیە!

Monday, 07/01/2019, 14:19

11916 بینراوە


تێۆری بیگ بانگ (Big Bang) هیچ بنەمایەکی زانستی لۆجیکی نیە!
بۆچونی من لەسەر تێۆری بیگ بانگ چیە؟
گریمانەی بیگ بانگ، ئەگەر بێت و بیر لە گەردونەکان بکەینەوە هێندە گەورەیە بە مێشکی مرۆڤ ناتوانیت هیچ مەزەندەیەک یان بەراوردکاریەکی بۆ بکەیت تا بتوانیت بگەیتە ئەو ئاستەی کە لە گەورەیی گەردون تێ بگەیت.
گریمان بیگ بانگ ڕاستە و ڕوی داوە!
بۆ ئەوەی کە تەقینەوەیەکی لەو جۆرە دروست بکەیت دە بێت ماتەر و ئانتای ماتەرت
(Matter and antimatter) هەبیت.
Matter and antimatter
وەک باسمان کرد گەورەیی گەردونەکان بە مێشکی ئیمە ناتوانرێت هیچ مەزەندەیەکی بۆ بکرێت، بەڵام ئایا ئەگەر بتەوێت تەقینەوەیەکی لەو جۆرە بکەیت کە تێۆری بیگ بانگ باسی دەکات چەند ماتەر و ئانتای ماتەرت پێویست؟
وەک دەزانین لە کاتی تەقینەوەدا نیوەی ماددەکان لەناو دەچنو  دەبنەوە وزە، واتە ئەگەر بتەوێت تەقینەوەیەکی وەک بیگ بانگ دروست بکەیت و ئەم هەموو گەردونەی لێ دروست بکەیت ئەوان لانی کەم پێویستت بە دوو هێندە ماتەر و ئانتای ماتەر هەیە تا بتوانیت تەقینەوەکە دروست بکەیت و لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە ئەم هەموو گەردونە بهێنتە ئاراوە.
بەدەست هێنانی ماتەر و ئانتی ماتەر زۆر ئاسان نیە، نمونە لە ئەمریکا لە ماوەی ١٠ ساڵدا توانیان لە موختەبەری تایبەت لە ژێر زەویدا تەنها نیو کیلۆ ئانتای ماتەر دروست بکەن.. واتە ئەگەر ماتەر و ئانتای ماتەرەکە دروست کراو بێت پێش بیگ بانگ دەبێت موختەبەرێکت هەبوبێت ترلیۆنەها ساڵ کار بکەیت تا هێندەی زەوی ئانتای ماتەر دروست بکات..
 ئێستا پرسیارێک دروست دەبێت ئەگەر کەون نەبوبێت ، ژیان نەبو بێت، کەس نەبو بێت ئەم ماتەر و ئانتای ماتەرە بەرهەم بهێنێت ئایا ئەم تەقینەوەیە لە چیەوە ڕویداوە؟ کەواتە ئەم بۆچونە بە لۆجیک ناتوانین بڵێین بۆجونێکی لۆجیکیە..
بە وتەی زانایان تەمەنی کەون نزیکەی ١٤،١ بلیۆن ساڵە.
بە بۆچونی دینەکان بێت تەمەنی زەوی نەک کەونەکان لەم تەمەنەش زۆر کەمترە.. 
"هناك بعض المخطوطات الإسلامية التي تقول إن الله خلق السموات والأرض من العدم في ستة أيام ، ثم خلق آدم أبا البشر في اليوم السابع ، ثم خلق محمداً صلى الله عليه وسلم بعد عشرة أجيال من ذلك الحين ، فعلى اعتبار أن عمر الجيل الواحد ثلاثون سنة نضربها في تسعين مضافاً إليها المدة الزمنية من مولد النبي صلى الله عليه وسلم إلى اليوم سينتج لدينا أن الله خلق السموات والأرض فقط منذ ٤١٣٧ سنة أو عدد مقارب لهذا ، ولكن في الحقيقة هذا لا يتوافق مع ما يقوله العلماء والمختصون إذ يقولون إن عمر الأرض أكثر من ثلاثة بلايين سنة ، فما القول الفصل في هذه المسألة ؟ ".
واتە بە گوێرەی دینی ئیسلام بێت زەوی و ژیان تەمەنیان ٤١٣٧ تێناپەڕێت.. ئەمەش دوبارە پێچەوانەی بیگ بانگەو پێچەوانەی ئەو ئاسارە کۆنانەیە کە دەدۆزرێتەو، نمونە دێناسۆر پێش ٦٥ ملیۆن ساڵ بوە..
کەواتە ئێستا بۆمان دەرکەوت نە دین نە زانست ناتوانن بە لۆجیکێکی قبوڵکراو تەمەنی کەون و دروستکردنی کەون بسەلمێنن.
ڕای من چیە لەسەر دروست بونی کەون ئەگەر تێوری بیگ بانگ راست نەبێت و بۆچونی دین هەڵە بێت! ئەی دەبێت راستیەکە چۆن بێت؟
بۆ ئەوەی لە دروست بونی کەون تێ بگەین دەبێت بەراورد بکەین لەگەڵ شتێک کە مێشکمان پێی ئاشنا بێت، چۆن؟
ئەگەر ژیان بەراورد بکەین بە یاریەکی کۆمپیوتەری دەتوانین چی فێر بین لەم بەرارودکاریە؟
بۆ ئەوەی بتوانیت هاوشێوەی کەون کۆپی بکەیت و ژیان دروست بکەیت بە و شێوەیەی ئێمە لەسەر ئەم زەویە دەژین لە شێوەی سیمولەیشندا، چیت پێویستە؟
کۆمپیوتەرێکی زۆر بەهێز.
کەسێک یان زیاتر لە کەسێکی پڕۆگرامەر.
وزە.
بیرۆکە.
ئیستا بیرۆکەکە دەدەینە پڕۆگرامەرەکە وپێی دەڵێین هاوشوەی کەون و ژیان لەسەر زەوی دەمانەوێت بە سیمولەیشن بۆمان دروست بکەیت.. 
تایبەتمەندیەکان چین کە دەمانەوێت؟ 
بونی کات.
بونی بۆشایی
خۆ دروست کردن.
دوریەکان.
سوڕی ژیان.
فێربوون.
بەم تایبەتمەندیانە دەتوانیت بە ئاسانی هاوشیوەی ژیان و کەون دروست بکەیت ، بۆ تۆو پڕۆگرامەرەکە ئەمە دەبێتە یاریەکی کۆمپیوتەری، بۆ ئەوەی ژیان بەردەوامی هەبێت دەبێت کۆمپیوتەرەکەت نەکوژێنیتەوە تا بەرنامەکە کاری خۆی بکات.
بەڵام بۆ ئەوانەی کە لەناو کۆمپیوتەرەکەدان ژیان ژیانێکی ئاساییە وەک چۆن ئێمە لەسەر زەوی دەژین هەست بە هیچ ناکەن و نازانن کە ئەوا لە ناو کۆمپیوتەردا دەژین. 
ئەوکات چی دروست دەبێت جیاوازی کات..چۆن؟
بۆنمونە لە لای تۆ بۆی هەیە لە ماوەی مانگێکدا بە کاتی تۆ کۆمپیوتەرەکە سێ بۆ چوار جیل دروست بکات لە ناو سیمولەیشنەکەدا، بەڵام بۆ ئەوکەسەی کە لە ناو کۆمپیوتەرەکەدا دەژی ژیان و کات وەک خۆی دەڕوان و هەست بە هیچ ناکات، ئاستی بیرکردنەوەی کەسەکان ناگاتە ئەوەی کە بزانن لە چیەوە دروست بوون، لەبەر ئەوەی لای ئەوان خاڵی سەرەتا بە ژیان دەست پێ دەکات، واتە کاتێک پڕۆگرامەر خەریکی کۆد نوسینە ئەوان نازانن چی دەگوزەرێت، لەبەر ئەوەی ئەوان هێشتا بونیان نەبوە.
پاشان هەرکاتێک خاوەن کۆمپیوتەرەکە کۆمپیوتەرەکەی بکوژێنێتەوە بۆ ماوەیەکی نادیار ، یان یاریەکە فۆرمات بکاتەوە ئەوانەی ناو کۆمپیوتەرەکە هەست بە هیچ ناکەن پاش داگیرساندنەوەی کۆمپیوتەرەکە ژیان دەست پێ دەکاتەوەو ئەو خاڵە دەبێتە خاڵی سەرەتای ژیان.
 ئەم بۆچونە ئەوەمان فێر دەکات کە بۆ ئێمە مێژوی خۆمان نازانین؟ بۆ نازانین ٢٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر چی رویداوە و شارستانیەکان چۆن دروست بون یان چۆن هاتونەتە کۆتایی؟!.
بەڵام ئەگەر بۆ ساتێک لەگەڵ بۆچونەکەی من بیت و لەگەڵ من بیر بکەیتەوە وەڵامی دروست بونی کەون و دروست بونی ژیان زۆر ئاسان تر دەبێت. واتە بۆی هەیە ئێمە لەناو سیمولەیشندا بژین ئەم ژیانەی ئێمە ڕاستی نەبێت، بەم بۆچونە دەتوانیت وەڵامی پرسیارەکان بە ئاسانی بدەیتەوە چۆن؟
ئێستا بۆ دروست کردنی کەونێکی وا زەبەلاح پێوسیتت بە مادە نابێت، پێویستت بە تەقینەوەی بیگ بانگ نابێت، تەنها پیوسیتت بە سفر ویەک دەبێت واتە زمانی کۆمپیوتەر..بەم شیوەیە دروست کردنی ملیۆنەها کەون تەنها چوار لاپەرە کۆدی کۆمپیوتەری دەوێت. دروست کردنی خۆرو هەسارەکان تەنها نیولاپەڕە کۆدی دەوێت..

بابەتی پەیونەدیدار: http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=79467

هیوادارم ئەم باسەم باش شی کردبێتەوە ، هەرکەس ڕاو بۆچونی هەیە تکایە بە کۆمێنت لە ژێرەوە بینوسێت وەڵامی دەدەمەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە