بۆڵتن دەستی خستۆتە بینەقاقای ئەردۆگانەوە

Thursday, 10/01/2019, 22:30

5411 بینراوە


ڕاوێژکاری سەرۆك ترامپ لە ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند ،هێزەکانی ئەمریکا بەبێ مەرج لە سووریا ناکشێنەوە. ئەو مەرجانەش بریتی بوون لە:
یەکەم: پێوستە هێزەکانی تورکیا شەڕی داعش بکەن و لەناویان بەرن تا کۆتاییان پێ دێت.
دووەم: گەرەنتی وەرگرتن لە ئەردۆگان کە نەبنە مەترسی لەسەر کوردەکانی ڕۆژئاڤا و هێرش نەکەنە سەریان.
جۆن بۆڵتن و ئەمریکا زۆر باش ئەزانن ئەو دوو مەرجە هەرگیز لەلایەن تورك و ئەردۆگانەوە گوێگری نابێ. بۆیە پێ ناچی هەرگیز ئەو هەڵەیەی ئۆباما لە عێراق کردی ساڵی ٢٠١١ کاتێ هێزەکانیان لە عێراق کشاندەوە، ئەمان هەمان هەڵە لە سووریا ،بکەنەوە.
چەندین بەڵگە لەبەردەستدایە تۆرکیا هێزی سەربازی و لۆجستی بۆ داعش و ئیسلامیە تووند ڕەوەکان دابین کردوە و خاکی تورکیا باشترین ڕێڕەو بوە بۆ هێزە تەکفیریەکان. جگە لەمەش،تورکیا دوژمنی سەرسەختی گەل و نەتەوەی کوردە، دەنا گەر وانیە بۆچی ئەڵێن گەر کورد لە ئەرژەنتین دەوڵەوت دروست بکا، ئەمان ئەڕوخێنن. تورکیا پێی وایە دەوڵەوتی کوردی نابێ کوردی تیا بێ و زمانی کوردی تیادا بەکاربێ،ئەگینا بەچ لۆژیکیك تورکیا ئەڵێ ئێمە دژی کورد نین و تەنها دژی هێزەکانی پەکەکە و پەیەدەین. ئەی باشە گەر پەیەدە تیرۆریستە وەك ئەوەی تورکیا پڕو پاگەندەی بۆ ئەکا، ئەی بۆچی ڕێگەی دا لەکاتی شەڕەکانی کۆبانی هێزی پێشمەرگەی پارتی  و یەکێتی بەشداری تیا بکەن و نزیکەی ٢٥٠ پێشمەرگە بەدوو کاتی جیاواز و بەپاسی تورکی چوونە نێو خاکی کۆبانی و لەهێڵەکانی بەرگری دواوە ، بەشداریان کرد؟!ئەی ئەو کات یەپەدە ، یەپەژە بۆ تیرۆریست نەبوون و ئیستا تیرۆریستن؟!
ئەمریکا بەم هەڵوێستەی بۆڵتن دەری خست هەرگیز لە سووریا ناکشێتەوە، ڕۆژانی دا دێ ئەم ڕاستیەمان زیاتر بۆ دەرئەکەوێ و هێزی زیاتر ڕەوانەی ئەوێ ئەکرێن. وە بەدووری نازانم گەر تورکیا لەسەر گەمژەیی و لووت بەرزی خۆی بەردەوام بێ،ئەوا هاوشێوەی ناوچەی دژە فڕین و ناردنی هێزی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ناوچە کوردیەکان لەوێش دوو بارە بکەنەوە و هەرێمێکی پارێزراو لەوێش ،دروست بکرێ.
جۆن بۆڵتن یەکێکە لەسەرسەخترین کەسایەتی کۆماریەکان کە بڕوای وایە نابێ ئەمریکا ناوچەی ڕۆژهەڵات بۆ کەس جێبێڵێ، لەبەرئەوەی هێزە تاریکستانەکان شوێنیان ئەگرنەوە و دواتر جارێکی تر ئەمریکا ئەبێ ‌هێز و سەرباز ڕەوانە بکاتەوە و لە سفرەوە دەست پێ بکەنەوە، بۆیە سووریا خاڵی یەکلایی کردنەوەی جەنگی تیرۆرە و لەوێ کۆتایی پێ دێت.
ئەگەر بەڕاستی ئەمریکا تورکیای لامەبەست بوایە و بە هاوپەیمانی خۆی بزانیایە، ئەوا یەکەمین شت گەڕانەوەی (فەتحوڵا کولەن)ئەبوو کە تا ئێستاش تورکیا داوای ئەکا و ئەمریکاش ئامادەیی نیشان  نەداوە بۆ گەڕانەوەی . نەك ئەمە، بەڵکە ئەمریکا ئامادە نیە چەندین چەك و چۆڵی نوێ بداتە سوپای تورك.ئەمە سەرباری ئەوەی تا ئێستاش ئەمریکا لە پاڵپشتی کردنی ڕۆژئاڤا بەردەوامە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە