کورد لە کوێی سیناریۆکەدایە؟ (بەشی دووەم)

Sunday, 13/01/2019, 16:53

3041 بینراوە


3- روسیا کە(بەهۆی گرێبەستەکانی نێوان هەرێم و روسیانەفت، نفوزی لە هەرێمی کوردستان پەیدا کردووە) لەپاڵ ئێران و تورکیادا(بێ هاوبەشیی بەشار ئەسەد) دژی ئەمەریکاو ئیسرائیل وکورد،لە سیناریۆیەکی دیکەشدا روسیا،ئێران و ئەسەد دژی ئەمەریکاو ئیسرائیل و کورد، بەڵام ئەوەشمان بیرنەچێت کەسەرۆکی سۆریا بەشار ئەسەد لەگەڵ هەموانە وهەمانکات دژی هەموانیشە (جگە لە ئێران) و وەک ێەگی چوارچاوی لێهاتووە نازانێت رو لە کێ و پشت لە کێ بکات! ئەمەریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر بنکەو بارەگاکانی ئێران لە سوریا،روسیا نقەی نەکرد، بۆیە ئێران رایگەیاند کە پۆتین گەورەترین فێڵبازە.کوردیش دەبێت هاواربکات و بڵێت نەک ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی کە دوبارە و چەندبارە چاوبەستمان لێدەکەن، زەڕنەقوتە دەست و پێ بەستراوەکانی وەک عێراقیش فێَڵبازن و هەر بەکوردیش دەوێرن وەک ئەوەی 16ئۆکتۆبەر بەسەریان هێناین و ئەمەریکاش دوبارە نامەردیی لەگەڵ کردین.
ئێستا روسیا وئیسرائیل دژی ئێران پێداگرن کە پێویستە هەموویان لەسوریا بچینە دەرەوە بە تایبەتیش لەنزیک سنورەکانی ئیسرائیل. ئیران کە دوای کەوتنی ێەدام پەلوپۆی هاویشت و لە عێراق و سوریا و لوبنان وفەلەستان ویەمەن و ئەفغانستان یاری یەک لە ناوچەکەدا دەکات لە کێشی یاریزانە سەرەکی یەکانی وەک ئەمەریکا و روسیا دایە، تورکیاش  لە 2014ەوە جێگە پێیەکی لە سوریادا بۆ خۆی کردەوە و بەپێی بەرژەوەندی یە هاوبەشەکانی لەگەڵ روسیادا لە وڵاتانی قەفقاس کە بەشێکیان تورکزمانن، دەمێک یار وتەباو دەمێک نەیار و ناکۆک خۆ دەسازێنن  بۆ سەرخستنی پلانە ئابوری یەکانی روسیا بەتایبەتیش وزە، چاوداگرتن و چاونوقاندنیان لەنێواندا هەیە.ئەمەریکاش چاوی لە هەندێک لە هەڵەکانی ئێران و تورکیا دەنوقاند بۆ ئەوەی هەڵەی کوشندەیان لەدەست بقەومێت وەک هەڵە کوشندەکانی(ناپۆلیون و هیتلەر بۆ داگیرکردنی روسیا (یەکێتی سۆڤێت) و هەڵەی ێەدام حسەین لە داگیرکردنی کوێت و هەڵەی پێشەوا موعەەمەر قەزافی لە کارەساتی فرۆکەکەی ئاسمانی لۆکەربی و حوسنی موبارەک لە گەڵ ئیخوانەکان). باڵەکانی پێکەکە هاوپەیمانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی ئەمەریکان، لەملاشەوە پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ ئێران دامەزراندووە  و جۆرێک پەیوەندی ژێر بەژێریشیان لەگەڵ روسیادا هەیە.ئێرانیش لای خۆیەوە کارتی شیعەو سونە چاک بەکاردەبات ، بۆنمونە لە عێراق و هەرێم ، دەتوانێت بەو کارتە جۆرەها کێشە بۆ تورکیاش بنێتەوە،بۆیە تورکیاش هەندێک جار دەستی لە سوکەمافێکی خۆی بەرداوە بۆ ئێران. پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەسەرۆکایەتی مەسعودبارزانی و بەرەزامەندی ئێران سەرگەرمی ئاشتبونەوەن لەگەڵ بەغدا و فەرشی سوریان بۆ راخست. یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش  کەلایەنگرێکی بەردەوام وسەرگەرمی پێکەکە بو لە دژی پارتی، ئەوەتا (بە لەقە لەق)پەلاماری بارەگاکانی (تەڤگەڕی ئازادی) دەدات لە دەڤەری ێەوز و هەرهەموی داخست! نێوانی روسیاو تورکیا سارددەبێتەوە، ئەمەریکاو تورکیا(چاوداگرتنێکیان) لە نێواندایە ،روسیا وئەمەریکا لەیەکدی نزیک دەبنەوە چونکە هەمیشە قاڵبێک کێک هەیە ئەوان لەسەر دابەشکردنی پێکبێن.ئەمەریکا،بەریتانیا، فەرەنسا،ئەڵەمانیا،تورکیا و ئێران کە ریفراندۆمیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە هەڵەیەکی کوشندە دەژمارد ومەسعود بارزانی یان لەوە وریادەکردەوە ئەو هەنگاوە نەهاوێت،ئەوە بڤەیە، ئێستا هەر ئەوانن  بێگومان جگە لە ئێران و تورکیا،بە سەرەتاتکێ و قسەیەک لێرەو هەڵوێستێک لەوێ،پلانی (دامەزراندنی کوردستانی گەورە) دەخەنەگەڕ بەهاوکاریی هەرهەمو وڵاتانی کەنداو و ملیار و تریلیۆنەکانیانەوە بەومەبەستەی کورد ببێتە (رەبەل) لەنێوان مەترسی یەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکانیان و بۆ سەرلوبنان و لەوێوە بۆ سەر ئیسرالیش. ئیران و تورکیا کە دوهێزی بەرچاو و دو ژمارەی گەورەن لەروی پانتایی خاک و ژمارەی دانیشتوان وهێزی سەربازیی و پیشەسازیی لە ناوچەکەداوخاوەندارێتی سەرچاوەکانی پەترۆل و کانزاکان و سەرچاوەکانی ئاو،بەرزگاربون وجیا بونەوەی کوردستانی باکور و خۆرهەڵات ئەو دو وڵاتەی ئێران و تورکیا ئەوەندە بچوک دەبنەوە هیچ مەترسی یەکیان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە نەبێت و دەست بە کڵاوی خۆیانەوە بگرن با نەیبات. بە پێی پلانە ستراتیژی یەکان پێدەچێت لەئایندەیەکی نزیکدا گورزی کوشندە بەر رژێمی ئێران بکەوێت و ئەمەریکا،ئیسرائیل ،کورد(پارتی و بارزانی) و ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کە بەهێزترینیان(موجاهیدینی خەلق)ە پەلاماری ئێران بدەن.ئەوەی سەیرە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هاوکاری یەکی بەرچاوی ئێران دەکات و چارەنوسی خۆی بەوەوە گریداوە.هەرچەند ئەو راستی یەش دەزانێت کە نیوە خنکاوێک دەست بە نیوە خنکاوێکەوە بگرێت هەردوکیان دەخنکێن! یەکێتی بەجۆرێک کەوتۆتە بن هەژمونی دەسگا سیخوڕیی و هەواڵگری یەکانی ئێران، نوێنەریان لە کۆبونەوەکانی سەرکردایەتیی و مەکتەبی سیاسیشدا دادەنیشن، رۆژانەش لە سلێمانی یەوە (وەک سەرپێچیکردنی ئابڵوقەکانی سەرئێران)300 سێێەد کیلۆ زێڕی خاو و 15 پازدە ملیۆن دۆلار بۆ ئێران بەڕێدەکرێت. دەمێکیشە پشی پشی و مامە حەمەیی بۆ تورکیا دەکات پەیوەندی یەکانی نێوانیان ئاسایی بکاتەوە بەڵام تورکیا 3سێ مانگی دیکەش راگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکانی بۆ فڕگەی سلێمانی درێژکردەوە . پدک و ینک (بنەماڵەی بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی) دەستەپاچەو کڕوکەپ و بێدەنگ تەنانەت لەئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیش لە گەڵ بەغدا ئەنجامێکی ئەوتۆ دیارنییە. بەڵام ئازابون جۆرەها گزیوفزیی لە گوڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا بکەن.هەتا ئێرە ئەوەی باری شانی مەسعود بارزانی قورستر کردووە ئەوەیە کە ئیران لەدوای یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی باشور،مەسعودبارزانی لە جوغزی میهرەبانیی خۆی دەرهاوێشت، کەچی پارتی کەسێکی وەک فوئاد حسەین کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق، پشت ئەستور بەوەی فوئاد حسەین شیعەیە هەرچەندە ئەو پیاوە لای ئیران بەوە تاوانبارە  کە ئەندامێکی چالاکی ستاڤی ریفراندوم و جیاوازخوازی (تەجزییە تەلەب)ە و ئامانجی کەرتوپەرتکردنی عیراقە و گەر  ببێتە سەرکۆمار بە درو دەست بە قورئاندا دەدات وسویندی دڵسۆزی دەخوات کە پارێزگاریی لەیەکپارچەیی خاکی عێراق دەکات.
4
  رێککەوتنی ترامپ ـ پۆتین لە11/11/2017دا بۆ یەکلایی کردنەوەی دواڕۆژی سوریا و هەندێک وردەکاریی وەک ئەوەی ئایا هەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری  مەنبەج دەمێننەوە یا وەک عفرین دەکەوێتە بەر سەوداو مامەڵەی زڵهێزەکان؟ لێرەدا شایانی وتنە کە بڵێین مەنبەج خاکی کوردستان نییە و کوردیش هەرگیز لەوشارەدا زۆرینەی دانیشتوانەکەیی پێکنەهێناوە، بەڵکو مەنبەج خاکی عەرەبە و چەندین نەتەوەی تێدا دەژین و سەربە دەڤەری( شەهبا)یە کە ژمارەیەکی بەرچاو کورد لەوێ دەژین. ئەی کەواتە شەڕڤانان بۆ ئەو هەمو قوربانی یە بۆ مەنبەج دەدەن کە خاکی کوردستان نییە؟ مەنبەج و (ئەلبادا)کانتۆنە دابڕاوەکانی عفرین، کۆبانی و جزیرە پێکەوە دەبەستێتەوە.وەک ئاشکرایە داگیرکردنی عفرین بەپێی رێککەوتنێکی نێوان روسیا و تورکیا ئەنجامدرا، ئایا لەو جۆرە سەوداو مامەڵە و رێککەوتنە ژێربەژێرانەودا ئەمجارەش کوردلە رۆژاوای روباری فورات دەفرۆشرێت هەروەک ئەوەی لە عفرین و کەرکوک و توزخورماتو و شەنگاڵ فرۆشران؟ ئەوکات پۆتین فەرمانیدا بە هێزەکانی روسیا لە عفرین بکشێنەوە و هێزەکانی جەندرمەی تورکیا و میلیشیا بەکرێگیراوەکانیان پێشڕەوی بکەن و بەبەرچاوی هەمو جیهانەوە شارەکەیان خەڵتانی خوێن کرد وکوردقراِنێکیان ئەنجامدا.باشە بۆ دەبێت بۆ کورد حەرام بێت لەخاکی خۆیدا بژی؟ ئێران چەندین بنکەو بارەگای لە دەڤەری ێەوزی هەرێمی کوردستان هەیە،سوپای تورکیا و دەستگای سیخوڕیی میت پتر لە 25بنکەو سەربازگەی لە بادینان جێگیرە، چەکدارانی حیزبوڵا ناوچەیەکیان لە سەر سنوری نێوان سوریاو لوبنان داگیرکردووە،ئەمەریکا و روسیا هەریەکەیان ناوچەیەکی بەرفراوانی خاکی سوریای کۆنترۆڵ کردووە و بۆیان حەڵاڵە، بەڵام بۆ کورد حەرامە لەسەر خاکی مێژینەی باپیرانی بژی!! هەژاری موکریانی جوانی وتووە : 
                            ماڵ لە خانە خوێ حەرام کراوە       ***      مەسەلەی کوردەو لەکورد رویداوە
بەڵام لەگەڵ هاتنی ێاڵی نوێدا،بارودۆخەکە گۆڕانکاریی گەورەی بەسەرداهات و هاوکێشە گرنگەکانی لەچەندین لایەنەوە سەروبن کرد، هەربۆ نمونە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ رۆژی 19/12/2018 سەرکێشانە رایگەیاند کە هەرهەموهێزەکانی بە پەلە لە سەرخاکی سوریا دەکشێنەوە بۆ هەرێمی باشوری کوردستان، هەرزو بەرپرسانی ئەمەریکا لە بەرزترین ئاستەکاندا هاتنە دەنگ،وەک توندترین ناڕەزایی، جێم ماتیس وەزیری بەرگریی دەستی لەپۆستەکەی کێشایەوە،ئەم دەستکێشانەوەیە هەڵوێستی ژەنەراڵەکانی پنتاگۆن پیشان دەدات، ئەوەتا دەبینین هێشتا کەسێک ئامادەنییە ئەو پۆستە وەربگرێت.ستانلی میکریستاڵ کە ژەنەڕاڵێکی خانەنشینە دوای بڕیارە کتوپڕ و هەڵەشەکەی ترەمپ بە کشانەوە لە سوریا رایگەیاند کە (ترەمپ پیاوێکی درۆزن و ناپاک وبێڕەوشتە)(2).سیناتۆرە هەرە بەهێزەکەی کۆنگرێس و دۆستی نزیکی ترەمپ،لیندزی گراهام لەهەموان پتر پەرۆش بۆ کە ترەمپ لەو بڕیارە هوشیاربکاتەوە، لەهەوڵەکەشیدا زۆر سەرکەوتوبو،رۆژی3/1/2019 کۆبونەوەیەکی مێژویی سازدا بەئامادەبونی جێگری وەزیری بەرگری باتریک شاناهان،مایک پۆپیۆ وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا جۆن بۆلتون وسەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی ئەمەریکا، بەبڕیارەکەدا چونەوە و هەڵسەنگاندنێکی ورد و هەمەلایەنەو بابەتیانەیان بۆکرد.ئەوەی بۆ کورد زۆر گرنگە: 
1 ـ سیناتۆر لینزی گراهام دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ بە میدیاکانی راگەیاند کە سەرۆک ترەمپ رەزامەندە لەسەر هەڵپەساردنی بڕیاری کشانەوە و هەڵسەنگاندن و راستکردنەوەی بەو شێوەیەی دوای بەدیهێنانی 3سێ ئامانج ئینجا هێزەکانمان لە سۆریا دەکشێنەوە.ئەو ئامانجانەش بریتین لە:  
یەکەم / لەنێوچون و تەفروتوناکردنی داعش .دووەم/ ئێران نەبێتە ژمارەیەکی قورس لە ناوچەکەدا و کۆنترۆڵی رێگای گەیاندنی چەک و چەکدار بکات لە تارانەوە بۆ بۆ لوبنان. سێهەم / هاوکاریی بەردەوام و پاراستنی هاوپەیمانە دڵسۆزەکەمان گەلی کوردی قوربانیدەر.  
2 ـ تورکیا یا ئێران نەبنە پۆلیسی ناوچەکە و هەردوکیان یا یەکێکیان نەتوانن بۆشایی دوای هەر جۆرە کشانەوەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا پڕبکەنەوە و ببێتە هۆی بوژاندنەوەی داعش وتورکیا پەڵاماری کورد بدات و لەئەنجامدا روسیا و تورکیا و ئێران براوەی کۆتایی بن لەناوچەکەدا. 
3ـ  پشتگیری یەکی بەرچاوی گەلی کوردی تێدایە لە هەردو بەشی رۆژاوا و باشوری کوردستان و زۆر راشکاوانە جەخت دەکات لە زامنکردنی پشتگیریی وپاراستن و چارەنوسی کورد بەشێوەیەک هەرگیز رێگە بە شەڕی تورکیاو کورد نەدرێت کە تورکیا هیچ گومانی تێدانییە کە تورکیادەیکاتە کوردقڕان.سەرۆک فەرمانی بە پنتاگۆن داوە رێگری لە هێرشی تورکیا بکەن بۆسەر کورد، تەنانەت ئەگەر پێویستی بە روبەڕوبونەوەش کرد.(ئەمە بە ئەم زوانە دەبێتە یەکێک لەخاڵەکانی گفتوگۆی ئەمەریکا و تورکیا). بەرپرسانی دیکەش رایانگەیاند کە نابێت بەر لەنێوچونی داعش هێزەکانمان لە سوریا بکشێنەوە. تیلرسۆن وتی: ئەو هەڵەیە دوبارەناکەینەوە کە لە عێراق کردمان، کاتێک خاکی سوریا جێدەهێڵین کە داعش تەفروتونا بوبێت. پۆتین ئەم بڕیارەی ئەمەریکای پێخۆشبو،بروسکەیەکی هاودەنگیی بۆ ناردن، بەڵام وەڵامەکەی بەمجۆرە بو: سوپاستان دەکەین بەڵام تکایە ئەوەش لەبەرچاوبگرن کە داعشێکی نوێش پەیدا دەبێت. روسەکان تێگەیشتن کە مانای ئەوەیە رێگە بە فراوانبونی دەسەڵاتی ئێران نادەن لە سوریاو لە پەنا ئیسرائیلداو دەبێت چەکدارێک چییە لەو ناوەدا نەیانبێت.راستی یەکی تفت وتاڵیش هەیە کە ئەمەریکا چاک دەزانێت کە هێزەکانیان و هێزە هاوپەیمانەکانیان بەردەوام شەڕی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکەن کە هەر دوژمنی ئەمەریکا نین،بەڵکو دوژمنی روسیا و ئێران و سوریاشن(بەڵام دوژمنی تورکیا نین).  
ئەمەریکا دەیەوێت سوریا وڵاتێکی ئارام و دور لە هەژمونی ئێران دامەزرێت و سەرۆکێکی سەرکزو دەستەمۆی بەسەرەوە بێت.سوپای سوریای ئازاد و چەکدارانی سەر بە تورکیا کەهەمویان بەکرێگیراون چەک بکرێن،بەڵام روسیاو تورکیا هەریەکەیان بەشێکی لە دەستکەوتەکان دەوێت،ئێرانیش دەیەوێت رێگا سەربازی یەکەی لە تارانەوە هەتا سنورەکانی لوبنان کراوەبن بۆ ناردنی چەک و چەکدار بەکورتترین رێگادا، کوردیش دەیەوێت لەگەڵ گەلانی دیکەی رۆژاوادا بە ئاشتی و ئازادیی و برایەتی بژین .
دوایین گۆرانکاری یە گرنگەکانیش لەگەڵ دوا کاژێرەکانی دوا شەوی ساڵی 2018دا رویاندا، کە بوە دوەمین پشتیوانیی و هاوسۆزیی مێژویی ئەمەریکاو ئەوروپا بەرامبەر بە گەلی کورد دوای هەڵوێستە مەزنەکانیان لە کورد لە بەهاری 1991دا.ئەمجارەیان 200 دوێەد کامیۆن چەک و تەقەمەنیی و پێداویستیی سەربازیی لە هاوپەیمانانەوە گەیشتە شاری مەنبەج و ناوچەکانی بندەستی هێزەکانی سوپای دیموکرات کە کورد بڕبڕەی پشتی ئەو هێزانەیە و ئەردۆگان خۆی بۆ هێرشێکی بەربڵاو ئامادەکردبو بۆ لەنێوبردنی کورد. بڕیارە هێزێکی هاوبەشیش لە سوپای میێر و میرنشینەکانی عەرەب وەک دێوارێکی دابڕ لەبەردەم مەترسی یەکانی تورکیادا جێگیر بکرێت و ناوچەیەکی دژەفڕینیش بەسەر رۆژاوادا رابگەیەنرێت.ئەم هەنگاوە زۆر بەدڵی بەشار ئەسەدیشە چونکە میێر هەمیشە پشتگیریی لە سوریا کردووە و میرنشینەکانی کەنداویش قونتەراتی ئاوەدانکردنەوەی سوریا بەوان دەدرێت. یەکەمین روداوی سەرنجڕاکێشی ساڵی 2019ئەوەبو کتوپڕ و بێ پرس و ئاگادارکردنەوەی حکومەتی عێراق،سەرۆکی ئەمەریکا گەیشتە عێراق چونکە پێشتر ترەمپ نیازی سەردانێکی عێراقی هەبو،بەڵام حکومەتی عێراق ئاشکرایکردبو،بۆیە ئەمجارە سەرۆکی ئەمەریکا کتوپڕ لە بنکەی سەربازیی (عەین ئەلئەسەد) نیشتەوە و چاوی بە فەرماندەو سەربازەکانی کەوت و پیرۆزبایی ساڵی نوێی لێکردن وردەکاریی پلانە هەنوکەییەکانی بۆ فەرماندەکان رونکردەوە کەبە بۆچونی پسۆڕی زانستە سیاسی یەکان و پەیوەندی یە نێو دەوڵەتی یەکان دکتۆر موزەفەر قاسم حسەین  بە کورتی بریتی یە لە:  
1ـ بنکەی سەربازیمان لەهەر وڵاتێک هەبێت، دەتوانین وەک ماڵی خۆمان بچین و هیچ سەرکردەیەکی ئەو وڵاتەش نەبینین.
2 ـ پلانی نوێمان وەک پلانی سەرۆکەکانی دیکەی ئەمەریکا نییە،بەڵکو بریتی یە لە (کاری خێرا و کتوپر و لەناکاو)
3ـ کردنەوەی درگاو شورا داخراوەکانی ناوچەی ێەوز بۆ هاوڵاتیانی عێراق، ئەمەش بە بڕیاری ئێمە نەک عێراق!
4 ـ گەلانی عێراق داخ لەدڵن لە حکومەتە و لە حیزبەکان، لەگەندەڵکاران. حیزبەکان ناتەباو ناحەز و دوژمنی یەکترن. ئاواتەخوازین گەلانی عێراق ببینین کە ناوچەی ێەوز تاڵان دەکەن بۆماوەی دورۆژ لە ژێر چاودێریی هێزی ئاسمانی ئەمەریکادا،دوای ئەو دو رۆژە ئینجا هێزێکمان دەست بەسەر ناوچەی ێەوزدا بگرێت.
 5ـ هێزەکانمان تێکەڵ بە روداوەکانی سەرشەقام و کۆڵانەکانی ناوشارەکان نەبن، گەل تۆڵەی خۆی دەستێنێت.
6 ـ  چەککردنی میلیشیاکان و بنەبڕکردنی دیاردەی چەکداریی.
7 ـ سەرلەنوێ هەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراق.
8ـ کورد شاری کەرکوک و ناوچەکانی دیکە ئازاد دەکاتەوە و سنورەکانی هەرێم دادەخرێت..
9 ـ هەڵوەشاندنەوەی یاسای بنەڕەتی عێراق و نوسینەوەی یاسایەکی نوێ بۆ وڵات و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد.
10 ـ هەڵوەشاندنەوەی ئەو هەمو حیزب و رێکخراوە سیاسییانە و مۆڵەت دان بە چەند حیزبێکی نیشتیمانیی راستینە.
1 ـ دەمێکە بۆ یەکەمجار ئەو وشانە لە نوسین و بەرهەمە چاپکراوەکانمدا بەکاردەبەم.
2 ـ کاتێک باسی درۆزن و ناپاک و بێڕەوشت دەکرێت،پیویستە ئەردۆگان لە پێش هەمو سەرۆکەکانەوە بنوسرێت.ئەردۆگان هەڕەشەی لە ترامپ کرد و وتی قودس هێڵی سورە، بەڵام ئێستا کۆمپانیایەکی تورکیای نزیک لەخۆی قۆنتەراتی دروستکردنی کونسوڵخانەی ئەمەریکای لە قودس وەرگرت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە