مەحمود عوسمان، هەنگاوێك بۆ پێشەوە و چوار بۆ دواوە

Saturday, 12/01/2019, 0:47

13366 بینراوە


هتلەر ئەڵێ؛بۆ ئەوەی بەرگری بکەی،پێوستە هێرش بکەی. لەشوێنکی تردا ئەڵێ؛باشترین هەڵبژاردە بۆ بەرگری،هێرش کردنە.
 لەدوا چاوپێکەوتنێکی  ڕۆژنامەنووسی nrt لەتەك ئەم بەناو سیاسیە سەربەخۆیەدا،مەحمود عوسمان کەوەك خۆی ئەڵێ نزیکەی ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵێکە خەریکی سیاسەتە و سەری لەزۆر شت دەرئەچێ!چەند جاریك بە(ساڵح موسلم)ووتوە؛ ئێوە لە ڕۆژئاوا هەڵەیەکی گەورەتان کردوە، بەوەی ئاڕاستەی شەڕی داعشتان بەرەو ئەو شوێنانە گواستۆتەوە کە زیاتر عەرەب نشینین و دواتر دوژمنایەتی بۆ خۆتان دروست ئەکەن.
هەروەها پێم ووتوە کوڕ و کچی خۆتان بۆ ئەمریکا بە کوشت مەدەن. ئەمە ووتەکانی ئەم بەناو سیاسیە قاڵبوەی باشووری کوردستانە لە بەغدا کورد چاوی لەدەست و مێشکی ئەم کەسەیە بۆ ئەوەی مافەکانی لەدەستووی عێراقدا ، بۆ دەستەبەر بکا.
کاتێك داعش شەڕی (وەکالەت)وەیان بەلەجیاتی تورکیا دژ بە کورد ئەکا و هەوڵ ئەدا لەناویان بەرن، کورد مافی خۆیەتی نەك تەنها بەرگری لەخۆی بکا، بەڵکە هێرش بکاتە سەر  دوا سەنگەری ئەم مرۆڤ کوژ و بەرچاو تاریکانە.
کاکە خولە لەبیری چوو کە ڕۆژئاڤا بۆ یەکەمین جارە لەمێژووی نزیکی گەلی کورد، تەنها بەرگری بەس نیە و پێوستە؛ هێرشبەر بیت . ئەم تاکتیکەی ڕۆژئاڤا لەدژی  تیرۆر و تیرۆریستان پاڵی نا بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا بەهەزارەها کیلۆمەتر ببڕن و کوڕ وکچەکانیان هێرشیان کردە سەریان و لە ئەفگانستان و عێراق و هەموو ناوچەکانی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتیان داگیر کرد و سڵیان نەکردەوە لەوەی هێرش بکەن، کەچی کەکە مەحمودی تێر و بێ ئاگا لەبرسی وهەژار ولێقەوماو وکوردی یەزیدی بەشمەینەت و ڕۆژئاڤای ناسنامە لێ سەندراو، مافی ئەوەیان پێ ڕەوا نابینێ تا چەند گوند و شارو شارۆچکەیەك دوای ئەو تیرۆریستانە بکەون و لەناویان بەرن، بەهەنجەتی ئەوەی ئەو شوێنانەی وەك (ڕەقە و دیرە زوور)عەرەبی لێیە.دواتر دوژمنایەتی دروست ئەبێ، ئەی باشە خۆ لەوەتی کورد هەیە عەرەب دوژمنایەتی  کردوەو خاکی داگیر کردوەو ئەنفال نەما بەسەری نەهێنێ، ئەی بۆ کورد هەر تەنها ئەبێ بەرگری لەخۆی بکا و مافی هێرش بردنی ، لێ‌ زەوت بکرێ؟!
مەحمود عوسمان بۆ ناچێ بە زاواکەی مەسعود بارزانی (کەردۆگان)ش بڵێ، ئێوەی ئیسلام و خۆشەویستی گەلان چ پێوست بەوە ئەکا یارمەتی داعش بدەن و کورد لەناو بەرن، بۆ ناچن بنکەکانتان لە دەڤەری بادینان بگوێزنەوە و با وەك دوو  برا بژین و لەتە نانێك گەر هەبوو، پێکەوە بیخۆین.! یا ئەم برادەرە وەك جامەنە سوورەکانی هاوخوێنی بەرژەوەندیان لە تورکیا هەیە و پیاوی داگیرکەرانی کوردن! نزیکەی ١٥ ساڵە لە بەغدا خەریکی چیت بەناوی پەرلەمانتاری کوردی سەربەخۆ؟ چیت بۆ کورد کردوە جگە لە نوشست و دۆڕاندن و مۆڵکردنی پارە! جا بۆیە کەسێکی وەك(ساڵح موسلم) پێوستی بەکەسانی وەك تۆ نیە ئامۆژگاری بکەی،ئەو وەك تۆو مەسعود و جەلال وکێی وکێ خاوەنی کوڕێکی شەهیدە و کچەکەی تا ئێستا لەبەرەکانی پێشەوە دژ بە تورك و جاشەکانی و داعش ، ئەجەنگێ. تۆ و مەسعود و تۆپەڵێ ناشرینی تر کێتان خوێن لە لووتان هاتوە دژ بە داعش و داگیرکەرانی کورد،کامتان لە ئێران و تورکیا یاساغن و ناتوانن هاتوو چۆی ڕۆژانەتان بوەستێنن،کامتان ناوتان خراوەتە لیستی تیرۆری ئەو داگیرکەرانەی کوردەوە و سەرتان بە چەند ملێۆن دۆلارێك مەزەندە کرابێ گەر بکوژرێن وەیان دەستگیر بکرێن!؟
ئەم بەناو سیاسیە شارەزاو پسپۆرە نازانێ کەهێزەکانی ڕۆژئاڤا تەنها کورد بەشدار نیە و جگە لەوان، عەرەب، تورك،کلدانی، ئاشووری و چەندین خەڵکانی جیهانی خەباتی تیا ئەکەن، جا بۆیە هێزێکی ئاوا لەبری هەموو جیهان شەڕی داعش و هاوشێوەکانیان ئەکەن و پێوستە ڕێزیان لێ بگیرێ و پاڵپشتی بکرێن،نەك خاویان بکەنەوە و هەنگاوەکانیان سست بکرێ.
مەحمود عوسمان ئەبوایە دەست خۆشی لە کوردانی ڕۆژئاڤا بکردایە و هیچ نەبوایە مووچەی پەرلەمانتاریەکەی وەك هاریکاری و یارمەتی بناردایە بۆ ئەوێ.جا بۆیە ئەم جۆرە لێدوان و شرۆڤە سیاسیانەی خۆتان هەر بۆ خۆتان و ئاغا داگیرکەرەکانتان باشە، بەکەڵکی ڕۆژئاڤا نایەت و بە فلسێکی قەڵپ لێتان ناکڕن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە