چی لە عێڕاقدا ڕوو دەدات؟

Monday, 14/01/2019, 20:48

17372 بینراوە


شیکردنەوەو و ڕاوێژکردن لەسەر چەند زانیاریەکی دزە پێکراو
نووسینی دکتۆر : مزفر قاسم حسین 
مامۆستای زانستە سیاسیەکان و ( پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان - ئاسایشی نێودەوڵەتی ) 
وەرگێڕانی لە عربیەوە بۆ کوردی: زانکۆ ناسر ئەحمەد بەگ 
عێراقیەکان و ئەمریکیەکان و چەند ووڵاتێکی تر لە دنیادا سەرییان سوڕما ، لە سەردانە کتوپڕەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بۆ عێڕاق لە شەوی سەری ساڵی ٢٠١٩ ، تا ئێستاش ئەم سەردانە جێ تێڕامان و گرنگییە بۆ هەندێک بە هۆکاری نهێنی سەردانەکە و ئەو نامە ڕامیارانەی کە لە خۆی دەگرێت ...
ئەم ڵاپەڕە کورتە پێکهاتەی کۆمەڵێک شیکردنەوە و چاودێریکردنی کۆمەڵێک بابەتە کە لە عێڕاق ڕوودەدات .
لە خواستی ترامپدا بوو لە پێش ئەو شەوە سەردانی عێڕاق بکات و داوای کردبوو کە کاتی سەردانەکەی نەخرێتە ڕوو ، بەڵام بە هۆکاری دزە پێکردنی زانیارییەکان ، ترامپ بڕیاری دا سەردانەکەی پێشووی هەڵبوەشێنێتەوە ، بڕیاریدا سەردانەکەی ئەم دواییەی بەو شێوازە چاوەږوان نەکراوە بێت ، لەبەر ئەوەی حکومەی عێڕاقی نەیتوانیوە نهێنی بڕیاری سەردانی یەکەمی ترامپ بپارێزێت ، کە چاوەڕوان دەکرا بابەتێکی ئاسایشی و لە هەمان کات ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکی بێت لە پلەی یەکەمدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا .
گرنگترین نامەکانی سەردانەکە :

نامەی یەکەم : سەرۆکی ئەمریکی مافی خۆیەتی سەردانی ئەو ناوچانە بکات کە سەربازانی ئەمریکی لێیە بەبێ ویستی وەرگرتنی مۆڵەت و پێویستی بینینی سەرکردەکان و دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتە .
نامەی دووهەم : 
سەرۆکی ئەمریکی بڕیاریدا سەرکردە عێڕاقیەکان نەبینێت تا شەرعیەتی ئەمریکیان پێ نەبەخشێت بە پێی ئەوەی ئەوانە درووستکراوی پێشووتری سیاسەتەکانی ئەمریکان و زۆر کات لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا ڕەخنەی لێگرتووە ، کە ئەمە خاڵێکی گرنگە و وابەستەیە بە باسکردنەکانی داهاتوو کە کەمێکی تر دێینە سەر باسکردنی . 
نامەی سێهەم : سەرۆکی ئەمریکی دۆناڵد ترامپ باش دەیزانی کە سەرۆک وەزیران عادل عبدالمهدی ناچێت بۆ سەربازگەی (عین الاسد ) بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەردانەکەی خۆی ئەنجامدا تا دوو نامە گرنگەکەی پێشووتر بگەیەنێت ، لەگەڵ ئەوەشدا دەیویست بە تەنها و دوور لە چاووی میدیاکان لەگەڵ سەربازانی ووڵاتەکەی کۆبێتەوە و فەرمانە نهێنیەکانیان پێ ڕابگەیەنێت .

سەرپەرشتی کردن :
وا دەردەکەوێت سەرۆکی ئەمریکا (دۆناڵد ترامپ) بڕیارێکی کۆتای دابێت بە ڕێکخستنەوەی کارتەکانی عێڕاق بە شێوەی سیاسەتی تازەی دەرەوەی ئەمریکا نەک بەو شێوە سیاسەتەی سەرۆکەکانی پێشووتری ترامپ بۆیە ئێمە لەبەردەم سیاسەتێکی نوێی ئەمریکاین بە سەرۆکایەتی ترامپ وەک ئەوەی لە سیاسەتەکانی ترامپدا بەدی کراوە(هەنگاوی پێشوەختەی هەست پێ نەکراو) دەکات بۆیە ئێمە لەبەردەم سیاسەتێکی سەرپەرشتیکاری نوێداین کە ئێستا ئاماژەی پێدەکەین ...

١- گرنگە ڕوونی بکەینەوە کردنەوەی ناوچەی سەوزی بغداد لەم کاتانەدا لە خۆوە نەبووە بەڵکو سەرەتای پلانە بۆ داڕێژراوەکەی ترامپە ، بەپێی ئەو زانیاریانای کە لەبەردەستدایە ویلایەتە یەکگرتووەکان فەرمانیان بە کردنەوەی داوە ، نەک بەوشێوازەی کە بڵاو گراوەتەوە گوایە بە فەرمانی لایەنە عێڕاقیەکان بووە و سەرباری ئەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا ناڕەزا بووە بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگایە بەڵکو پێچەوانەکەی ڕاستە و پلان بۆ داڕێژراوە و ئامانجەکەی ئەم چەند خاڵەیە کە ئێستا ئاماژەی پێ دەدەین و ڕوونی دەکەینەوە ...
٢- ترامپ لە عێڕاق  چوار ڕاستی دەزانێت
ڕاستی یەکەم : زۆربەی دانیشتوانی عێڕاق لە حکومەتی عێڕاقی توڕەیە بەوەی کە تا ئێستا هیچ خزمەتگوزارییەک پێشکەش بە عێڕاق نەکراوە .
ڕاستی دووهەم : زۆربەی گەلی عێراق توڕەن لە پارتە سیاسیەکان بۆ ئەو بێ سەرەو بەرییەی کە درووستیان کردووە لە عێڕاقدا لە هەموو ڕووەکانەوە . 
ڕاستی سێهەم : زۆربەی گەل توڕەیە لە گەندەڵکاران و چاوەڕێی دەرفەتێک دەکەن بۆ لە ناو بردنیان .
ڕاستی چوارهەم : گیانی تۆڵەسەندنەوە لە نێوان پارتە سیاسیەکان لە لوتکەدایەو هەر پارتێک چاوەڕێی کاتێکی گونجاوە بۆ لە ناوبردنی پارتی نەیاری خۆی .
٣- کردنەوەی ناوچەی سەوز بە ڕووی گەلدا واتە پێدانی گڵۆپی سەوز بەو گەلە توڕەیە بۆ ئەوەی بچنە ناوی وئەو ئاژاوە و پشێویە ڕووبدات کە ترامپ دەیەوێت لە پێناو بەجێ گەیاندنی پلانەکەی و دووبارە ڕیزکردنەوەی کارتەکانی عێڕاق و بە پێی ئەو سیاسەتەی کە ترامپ نەخشەی بۆ کێشاوە و وێنای کردووە و دواتر دەکەوێتە لێدوان دان لەبارەی عێڕاق و سوور دەبێت لەسەر بڕیارەکانی .
٤- کۆنەبونەوەی ترامپ لەگەڵ سەرکردەکانی عێڕاق بە واتای ناردنی ئەو نامەیە بوو کە ئێوە کۆتایتان پێ هاتووە هیچ گومانی تێدا نیە .
٥- لەکاتی چاو پێکەوتنی ترامپ و هێزەکانی لە سەربازگەی عین اسد ، چەندین فەرمانی نهێنی گرنگی پێ ڕاگەیاندوون کە بریتیە لە (( لەکاتی چوونە ناوەوەی گەلی عێڕاقی بۆ ناوچەی سەوز ڕۆڵەکەتان ئەوەیە کە لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیە بکەن و ڕێگە بدەن لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا ئەو ناوچەیە تاڵان بکرێت تا هەموو دنیا توڕەی و برسێتی گەلی عێڕاقی ببینن و سۆزیان بۆ هیزی ئەمریکی هەبێت کاتێک دوای ٤٨ سەعاتەکە هیزەکان ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ دەکەن و جارێکی تر دایدەخەنەوە بەڕووی گەلی عێڕاقی و پارتە سیاسیەکان و چوونە ناوەوەیان بە پێ مەرج بێت .
٦- ترامپ فەرمانی کرددوە کە هێزەکانیان بە هیچ شێوەیەک نەبنە ناو بژیوان و تێوە نەگلێن لە جەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکان لە شەقامەکانی عێڕاق و ئەوەی کوژرا لەو جەنگەدا با بکوژرێت و ئەوەشی مایەوە با گەلی عێڕاقی لە ناویان ببەن و هەر ئەوەشم مەبەستە کە ڕووبدات لە ناو عێڕاقدا لەبەر ئەوەی من عێڕاقێکی نویم دەویت کە دەستی هیچ لایەنێکی تێدا نەبێت جگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و دواتر ناوچەی سەوز بپارێزن و هیزێکی ئاسمانی بە بەردەوامی چاودێری ئەو ناوچەیە بکات و لەو کەس و لایەنانە بدات کە لەو ناوچەیە نزیک دەبنەوە .
٧- هەرێمی کوردستان وەک خۆی دەمێنێتەوە و کەرکوکیش دەخرێتەوە ژێر پارێزگاری کوردەکان و دواتر بەیانی داخستنی سنوور دەردەکەن و ئەمە چانسێکی ئاڵتونی دەبێت بۆ ئەوەی لە عێڕاق جیابێتەوە خۆ گەر هاتوو جیاش نەبوونەوە ئەوا شوێنێک پارێزراو دەبێت بۆ هێزەکانمان لە کاتی پاشەکشە یا دووبارە پڕجەککردنەوەی هێزەکانمان .
٨- دوابەدوای ئەوەی عێڕاق دووچاری جەنگی ناوخۆی و خوێن ڕشتن و نەمانی دەسەڵات دەبێتەوە لە پارێزگاکان و گەڕانەوەی دیاردەی دزی و تاڵانی و هێرش کردنە سەر بارەگا حزبی و حکومیەکان و دوا بەدوای ئەوە ڕۆڵی پارێزگارێکی ئەمریکی دێت لە عێڕاق و بانگەشە کردن بۆ دانانی چەک و وەستان لە خوێن ڕشتن و گەڕاندنەوەی ئاسایش .
٩- ویلایەتە یەکگرتووەکان جەنگ ڕادەگەیەنێت دژی ئەو پارتە سیاسیانەی کە چەکیان هەیە و بە هەموو شێوەیەک بابتی چەک هەڵگرتن هەڵدەوەشێنێتەوە و گەرچی ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی وێرانبوونی عێڕاق بەڵام عێڕاق چەندجارێک تووشی وێرانکاری کراوە ، بە زانینی ئەوەی چەندین گرووپی چەکداری درووست دەبێت و یەکدەگرن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەمریکیەکان لەسەر خاکی عێڕاق و ئەمریکا وەک یەکەم ڕوو بە ڕووبونەوەی ئێران و وەک چۆن بڕیاری داوە دەستی ئێران لە عێراقدا بە تەواوی نەهێڵێت ، ترامپ بە هەموو شێوازێک بڕیاری داوە کە دەبێت عێڕاق دووربێت لە هەر دەست تێوەردانێک بە تایبەت ئێران تا ئەم هەنگاوە خاڵی سەرەتا بێت بۆ دابڕاندنی دەستی ئێران و حزب اللە لە سوریاو گۆڕینی دەسەڵاتی سوریاش بە هەمان شێوە .
١٠ - بۆ ئەوەی ئەمریکا کارەکانی بە ئاسانی بە ئەنجام بگەیەنێت دەسەڵاتی عێڕاق بۆ چەند هەرێمێک جیا دەکاتەوە و تا لە داهاتوودا بە تەواوی عێڕاق پارچە پارچە بکات گەرچی لە ڕووی ئیداریەوە دابەش بکرێت وەک هەنگاوی یەکەم تا ئاسایشی هەرێمەکان یەک لە دوای یەک دەست بەسەردا بگرێت و ئاسان بێت بۆ هەنگاوەکانی ئەمریکا . 
١١ - خاڵێکی گرنگ یا کارتێکی گرنگ بەلای ئەمریکاوە بابەتی مرجعیەتەکانە لە عێڕاق و ڕۆڵیان لەم ڕووداوانەدا کە بە فتوایەک دەتوانن هەموو دۆخەکە سەرەو ژوور بکەنەوە لەسەر حسابی ئەمریکا بۆیە ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە کە مرجعیەتەکان ڕازی بکات کە ڕووبەڕووی هێزە ئەمریکیەکان نەبنەوە و لەبەر ئەوەی ڕووبەڕووبونەوە بە واتای ڕشتنی خوێنی زیاتر لە بەرەی گەل و هەڵکشانی توند و تیژی زیاتر لەبەر ئەوە ئەمریکا کارێکی تراژیدیی و سۆزدارانە دەکات تا مرجعیەتەکان بە دوور بگرێت لە فتوا دان وەک چۆن لە ٢٠٠٣ ڕووی دا لە کاتی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو . 
١٢ - ویلایەتە یەکگرتووەکان جارێکی تر هێزە عێڕاقیەکان ڕێک دەخاتەوە لە ژێر سەرپەرشتی خۆیدا .
١٣ - ویلایەتە یەکگرتووە کان هەموو حزبە تقلیدیەکان هەڵدەوەشێنێتەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ وە هەتا ئێستا بوونیان هەیە لە جێ ی ئەوان حزبی تازە درووست دەکات و هەموو دەم و چاوە بێزراوەکان لادەبات و لە بری ئەوان جیلێکی گەنج دەهێنێتە پێشەوە بۆ بەڕێوەبردنی ووڵات .
١٤ - دواتر ڕاوێژ بە کەسانی پسپۆڕی عێڕاقی دەکات بۆ داڕشتنەوەی دەستوور لە بری ئەم دەستوورە کۆنەی کە عێڕاقیەکانی تێدا چەوسێندراوەتەوە .
١٥ - ویلایەتە یەکگرتووەکان بانگەواز دەکەن بۆ سەرلەنوێ هەڵبژاردنێکی عێڕاقی لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان ، بەم هەنگاوەش نەتەوەیەکگرتووەکان بەشێکیان بەر دەکەوێت لەم گۆڕانگاریانە و ڕۆڵێکی باشیان دەبێت و بەمەش ترامپ بە دوور دەگرن لە هەنگاوی نانەوەی پشێوی و تۆمەتبارکردنی بە هەنگاونانی تاک لایەنانە و بازدان بەسەر (( مجلیسی ئەمن )) کە هەردەم بڕیاردان و پێدانی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەو مجلیسەوە دەبێت بە ئەمریکا بۆ بەرقەرار خستن و بە گەرخستنەوەی ئاسایشی عێڕاق . 

ئەم ڕووداوانە ساڵێک بۆ ٢ ساڵی دیکەی پێ دەچێت لە ژێر حوکمرانی ترامپدا و تا بە تەوای دنیا بڵێت لە کۆتای خولی سەرۆکایەتیەکەی کە سەیری عێڕاق بکەن پێشوو تر چۆن بوو وە ئێستا چۆنە؟'' 
بەم هەنگاوەش گرنتی دووبارە هەڵبژاردنەوەی خۆی دەدات بۆ سەرۆکایەتی داهاتووی ئەمریکا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە