تێکدان و دزینی شوێنەوارەکان لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانی یەکێتیەوە

Thursday, 17/01/2019, 23:14

25355 بینراوە


ئێمەی خەڵکی کوردستان چارەنوسمان کەوتۆتە دەست چەند هەرزەیەکی سیاسی، ئەو هەرزانەی کە زمان پیس و بێ مەعریفەن، ئەوانەی کە بە لولەی چەکەکانیان حوکمی زۆرداری ئەم وڵاتە دەکەن، لای پارتی و زۆنی زەرد بنەماڵەی بارزانی حوکمی ڕەها دەکەن، دەزگا سیخوڕیەکەی مەسرور ئەوەی ویستویەتی لە کوشتن و تیرۆر، لە دزی ڕاو ڕوتی، لە گرتن و زیندانیکردنی نەیارەکانیان درێغییان نەکردوە، ڕەنگە دەزگای سیخوری پاراستنی پارتی پلەی یەکەم وەربگرێت لە ڕوی دڕندەی لە بێ ئەخڵاقی کاردا، پارتی تاکە حیزبی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە دەزگا جاسوسیەکەی زۆر بێباکانە خەڵک تیرۆر دەکەن، تەنانەت چەندین ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکەی خۆشیان تیرۆرکردوە لە سەر ڕەخنەگردن بەرامبەر جەنابی سەرۆکەکەیان.
هەروەها دەزگای زانیاری ماڵە فرە ئاغاکەش هیچ لەوەی پارتی کەمتر دڕندە نیە، بەڵکو هەردوکیان لە داوێنی یەک سۆزانیەوە پەیدابون، بێ ئەخلاقی و دڕندەی ئەم دەزگایانە بە تایبەت و دەزگای ئاسایش و پۆلیس بە گشتی گەشتۆتە ڕادەیەک کە سنوری هەموو لۆژیکی مرۆڤانەیان تێپەڕاندوە، ڕوقایمی ئەمانە گەشتۆتە ئەو ئاستەی کە بە بەردەوام دەبینین کە رێکخراوە جیهانی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی ترسناک لە سەر دڕندەیی و قێزەونی هەڵسوکەوتی دەزگا ئەمنیەکانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام هەرگیز لە بێباکی و دڕندەی خۆیان نەکەوتون.
ئەم دوو دەزگایەی یەکێتی و پارتی تایبەتن بە کاری جاسوسی و تیرۆری ناوخۆ، لە دەرەوەش هەروەک چۆن ئەوەی پارتی جاشی ئەڵقە لە گوێی تورکە، ئەمانەی یەکێتیش جاشی ئێرانن،
یەکیک لەو کارە قێزەونانەی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری یەکێتی و لاهور کە ئێستا بە نهێنی کاری لە سەر دەکەن، کە هەزاران جار قێزەونترو خراپترەو لەو هەموو تیرۆرەی کە دەیکەن، هەزاران جار گەورەترە لە خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەرو فرۆشتنی کەرکوک، زۆر خراپترە لە دزین و ئاودیوکردنی بیرەنەوتەکان، ئەم کارە گەورەترین خیانەتی نیشتیمانی و قێزەونترین تاوانە لە مێژودا، ئەویش بریتیە لە دزینی شوێنەوارەکانی کوردستان.
فرۆشتنی کەرکوک خیانەتێکی گەورەبوو بەڵام هێشتا ناگات بە دزین و ئاودیوکردنی تەنها یەک پارچە شوێنەوار، چونکە کەرکوک شارێکی کوردیەو سەدساڵیش داگیر بکرێت لە کۆتایدا دیسان رزگاردەکرێتەوە، بەڵام هەڵکەندنی یەک پارچە شوێنەوار لە شووێنی خۆیدا لە لایەن دەستی نەزانەوە و لە ناو بردنی دەبێتە هۆی سرینەوەی یەکجارەکی تەواوی مێژوو و شوناسی باوباپیرمان، حیزبی بەعس دەیان هەزار کەسی زیندە بە چاڵ بەڵام نەیتوانی ناسنامەو فەرهەنگی و مێژووی کوردیمان بسڕێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی کە بەعسیش نەیتوانی بیکات ئێستا ئەم زۆڵە کورد و هەرزە و بێئەخلاقە سیاسیانە خەریکە ئەنجامی دەدەن.
 لە چەند رۆژی ڕابوردودا چەند کەسێکی ئێرانی بە جل و بەرگ و سیمای ئێرانی کە دەوترێت لە ئیتڵاعاتی ئێران بونە هێنراون بۆ ناوچەی هەورامان بۆ دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی هەندێک شوێنەواری گرنگی ناوچەکە و لە لایەن دوو سەیارەی چەکدارەوە پارێزگاریان لێ کراوە، پێدەچێت ئەمانە سەرقاڵی پلانێکی زۆر مەترسیداربن، ئەم کارە قێزەونە دوای ئەوە دێت کە ساڵی پار بە هەمان شێوە لە لایەن هێزێکی گەورەی دژە تیرۆرەوە کە زیاد لە سەد کەس بونە بە چەندین سەیارەی سەربازی و چەکی جۆراوجۆرەوە هاتون بۆ گوندی نارنجڵەی سەر بەر بە ناحیەی بیارە و بەشێک لە شاخی یان (قەڵای سەنگی سیاو)یان تەقاندبویەوە بە مەبەستی هەڵکەندن و دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارو و خەزێنەیەی کە لەو شوێنەدا هەیە، ئەو شوێنە یەکێکە لە شوێنە شوێنەواریەکانی کوردستان و پێدەچێت هاوشێوەی شوێنەواری قەسقاپان لە پارێزگای سلێمانی گۆڕی پاشا و کەسایەتی کۆنی لێ بێت، شایانی باسە لە دوای ڕوداوی ساڵی پار هەڕەشە لە زۆربەی بەپرسە ئیداریەکانی هەورامان و هەڵەبجە کرابوو کە بە هیچ شێوەیەک نابێت باسی ئەو روداوە بکەن.
ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە ئەم گروپە دەستڕۆیشتوەی ناو یەکیتی کە لە ڕاستیدا لە کارەکانیان لە خراپترین و قیزەونترین گروپە مافیاکان دەچێت، وا خەریکە لە بەرچاومانەوە مێژووی ئەم مەملەکەتە تێک ئەشوێنن لە پێناو دەسکەوتە گڵاوەکانی خۆیان، 
ئێران مەبەستیەتی و ئامادەیە بە هەر قیمەتێکی مادی بێت ئەو شوێنەوارانە تێکبشێوێنێت و بیانبات، بەمەش دوو مەبەستی گڵاوی خۆی ئەپێکی، یەکەمیان سرینەوەی مێژوو شارستانیەتی ناوچەکانی کوردستانە، دوەمیشیان هەمان ئەو ئاسەوارانە دەباتە شوێنە فارسیەکان و دەیانکات بە موڵکی فارس، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەم سیاسەتەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ کردوە، بێگومان ناوچەی هەورامانیش بە حوکمی نزیکی سنوری جوگرافیەوە جێگەی مەبەستی ئێرانە، و لە رێگەی جاش و بە کرێگیراوەکانی خۆیەوە چی بیەوێت لەو ناوچەیە ئەنجامی دەدات. 
لێرەوە بۆ مێژوو ئەم هاوارە دەگەیەنمە تەواوی کوردی بە شەرەف لە هەر شوێنێک بن، ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی ئاگاداربکەنەوە بۆ ڕسوا کردنی ئەم گروپە مافیاو چەتەو دزە، چونکە ئەگەر بە زوترین کات فریای ئەو ناوچەیە نەکەوین بە دڵنیایەوە هەموو قەڵای سەنگی سیاو لە سەر نەخشەی کوردستان نامێنێت و دەبێتە موڵکی ئێرانیەکان، رؤژنامە نوسە بویرو ئازادەکان تکایە با هەمیشە زومی کامێراکان لەو ناوچەیە بەکاربن، نوسەرو و ڕۆشنبیرە ئازادەکان و دڵسۆزانی شوێنەوار تکایە هەموو لایەک بێ دەنگی بشکێنێک فشارێکی جەماوەری دروست بکرێت بۆ ڕاگرتنی ئەو کارە قێزەونانە، پێش هەموان پێویستە خەڵکی ناوچەی هەڵەبچەو هەورامان ببن بە پاسەوانی ئەو شوێنەی کە مێژووی هەزاران ساڵەی باوباپیرانو شارستانیەتی ئەو ناوچەیە تێدا پارێزراوە.
نەفرەت لەو جاشە خۆ فرۆشانەی کە هیچ جۆرە بێ ئەخلاقیەک نەماوە تاقییان نەکردبێتەوە، لە دزینی نەوت و فرۆشتنی کەرکوک و تیرۆری ناوخۆ، تەنها شتێک کە بۆ نەوەی داهاتوو زۆر پێویستە بە پارێزراوی بمێنێتەوە شارستانیەت و مێژوی کۆنی ناوچەکەمانە لە ڕێگەی شوێنەوارەکانمانەوە، کە ئەمانەتی هەزاران ساڵەی باو باپیرانمانە و دەبێت ئێمەش بە پارێزراوی بۆ نەوەی دوای خۆمان بە جێی بێڵێن، بەڵام بەداخەوە ئەوا ئیدی ترسی لە ناوچونی مێژوەکەشمان هەیە، بە هۆی چەند هەرزەیەکی دزو بێ ئەخلاقەوە. 

ئەمەش لینکی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی لە سەر ڕوداوەکەی ساڵی پار، فەرموو ببینن کە شایەتحاڵەکانی ناوچەکە چۆن باسی ڕوداوەکە دەکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە