کورد لە سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی ساسانی و بێزەنتی دا بە ناوی ئاینی زەردەشتییەوە زۆرینەی و زۆربەی کات پاڵپشت و لایەنگر و ژێردەستەی ساسانییەکان بووە لە دژی بێزەنتەکان، و بوونی خۆی لە بیرکردووە و جەنگاوە بۆ ساسانییەکان تا ململانێکانیان لەگەڵ بێزەنتەکان یەکلایی بکەنەوە، تەنانەت کاتێک داگیرکار عارەبی ئیسلامیش ڕووی لە ناوچەکە کرد دژی ساسانییەکان، زۆرینەی شەڕکارانی جەنگی (نەهاوەند ساڵی 21کۆچی بەرامبەر بە 642 عیسایی) کورد بوون کە بۆ عارەبەکان سەخت و دژوار بوو.
ئەمە بۆ سەردەمی وەرگرتنی ئاینی ئیسلام لەلایەن کورد و سەردەمی عەباسییەکان و سەردەمی سەڵاحەدینی ئەیوبی(1137 - 1194 عیسایی)(589کۆچی)ش ڕاستە، ئەو کاتەی خاچ دروشمەکان هێرشیان کردە سەر ئیمپڕاتۆریەتی عەباسی، دەسەڵاتداریەتی عارەبی عەباسی نوقمی ڕابواردن و گەندەڵی ئیدار و ئابوری و سیاسی و ئاینی ببوون، نەیاندەتوانی سنوری دەسەڵاتەکەیان بپارێزن، بەڵام کورد و سەڵاحەدینی ئەیوبی نەک توانیان ئیمپڕاتۆریەتەکە لەو هەڵمەتانە بپارێزن بەڵکو (قودس)یشیان ڕزگارکرد. دواتر سەڵاحەدین نامەیەک بۆ خەلیفە دەنێرێت، دەڵێت توانیمان قودس ڕزگار بکەین و بیخەینە ژێر دەسەڵاتی مسوڵمانانەوە. خەلیفەش لە وەڵامدا دەڵێت: سەڵاحەدین دەیەوێت فەزڵمان بەسەردا بکات لەکاتێکدا ئەوە سوپای عارەب و عەباسییەکانە قودسیان ڕزگار کردووە. کورد دەچێت بۆ میسڕ و فەلەستین، لە میسڕ دەوڵەتی فاتمی شیعی لە ناو دەبات، لە فەلەستینیش قودس ڕزگار دەکات، سەروەری بۆ عارەب دەبێت و کوشتار و برا بچوکی و ژێر دەستەیش بۆ کورد! ئەمەش تەنیا لەبەرئەوەی کورد سەرقاڵی کێشەی ئاینی بووە لە بری کێشەی نەتەوایەتی.
لەکاتێکدا عارەب بە هۆی گەندەڵی ئیداری و ئابوری و سیاسی و سەربازی و ئاینییەوە، ئیمپڕاتۆریەتی عەباسی بەرەو نەمان برد، تەنانەت کۆتا خەلیفە و زۆربەی والی و کاربەدەستەکان نوقمی بەرتیل دەر و بەرتیل خۆری، و ململانێ لەسەر دەسەڵات ببوون، خراپی باری کۆمەڵایەتی لە ئەنجامی ڕۆچوون لە خۆشگوزەرانی و کەوتنە خواردنەوە، لەگەڵ بەکارهێنانی بێ سنوری پێناوەکانی ئارەزووبازی و دەستبڵاوی. هاودەم لەگەڵ (حریم و خصیان) و ڕاگرتنی کۆیلە و کەنیزەک و زۆربوونی (کوڕ و کچ)ی منداڵی لە دایکبووی دایکە جیاوازەکانی نێو کۆشکی خەلافەت، هەروەها بەرپابوونی ئاژاوە و بڵاوبوونەوەی خراپە و گەندەڵی لە پەیکەری ئەو ئیمپڕاتۆریەتیەدا.
یەکەم. کورد بێت و تورکی خۆش بوێت و تورک بە گەورەی خۆی بزانێت.
دووەم. واز لە کوردبوونی خۆی بێنێت و لە بۆتەی تورک دا بتوێتەوە، و بڵێت چەند بەختەوەرم کە تورکم.
سێیەم. موسڵمان بێت و ژێردەستەیی تورکی قبوڵ بێت و تورک بە گەورەی خۆی بزانێت.
لە فەرهەنگ و عەقڵیەتی تورکیدا کورد بەهیچ جۆرێکی بۆی نییە شعوبی و ناسیۆنالیستی و نەتەوەیی بێت، شعوبی بوون ڕێگە پێنەدراوە و سزای توندی لەسەرە.
تورک دەیەوێت میللەتی کورد تورکی خۆش بوێت و کۆیلە و خزمەتکاری بێت، و شەڕی دنیای بۆ بکات. یان خۆی لە بیر بکات، تورک خاکی داگیربکات، کورد خاکی خۆی پێشکەش بکات بێ هیچ حساباتێک باج و سەرانەی بداتێ، تورکیش حوکمی بکات، تورک بە گەورەی خۆی بزانێت. بەڵام کورد بوون بڤە و تاوانە، ناسیۆنالیستی و دەسەڵاتداریەتی و دەوڵەتدارێ کوردی تاوانێکی گەورەیە و تۆمەتی تیرۆر و کوشتنی لەسەرە! چۆن تورک بە گەورەی خۆی نازانێت!
لە ساڵی 14 تموزی 1958 دا عبدولکەریم قاسم لە عێراق دا لە ڕێگەی کودەتایەکی سەربازیەوە هاتە سەرحوکم ڕژێمی پاشایەتی گۆڕی بە ڕژێمی کۆماری. ئەگەرچی ئەمە کودەتایەکی سەربازی بوو هیچ باگراوندێکی ئاینی نەبوو، بەڵام مەلا مستەفا کە پیاوێکی خێڵاکی و ئاینی کورد بوو لە یەکێتی سۆڤیەتەوە گەڕایەوە عێراق و هەموو پاڵپشتییەکی سیاسی و سەربازی بۆ عبدولکەریم قاسم دەربڕی. کاتێک عبدولکەریم قاسم و هاوئاوازەکانی دەستوری کۆمارییان بۆ عێراق نووسیوەیەوە نەتەوەی کورد و زمانی کوردی وەکو نەتەوە و زمانی دووەم لە عێراق دا ناساند، و کۆمەڵێک مافی سیاسی و ڕۆشنبیری دیکە بە کورد درا. بەڵام هەر ئەوەندەی جێپێی خۆی قایم کرد لە هەموو ئەو بەڵێنانە پاشگەزبوویەوە کە بە کوردی دابوو، دەستیکرد بە پەلاماردانی سەربازی کوردستان و کاولکردنی شار و دێهاتەکانی کوردستان. مەلا مستەفاش دوای ئەوەی نەیتوانی ئەو بۆشاییە سیاسییەی کە بە هۆی کودەتاکەوە لە عێراق بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی دروست ببوو بۆ بەرژەوندی نەتەوایەتی قازانج بکات و لە ڕێگەی سیاسەتکردن و بەرخۆدانەوە خۆبەڕێوەبەری بۆ کوردستان بەدەست بهێنێت، لەبەرامبەر گۆڕانی سیاسەتی عبدولکەریم قاسم دا دەستی دایەوە جوڵانەوەی چەکداری ناڕێکخراوی خێڵاکی بێ ئەنجام.
لە ئێرانیش خومەینی بە گووتاری ئاینی و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی لەساڵی 1979 هاتە مەیدان، بەو هۆیەوە کورد بووە پاڵپشتی بۆ کۆتایهێنان بە ڕژێمی شاهانشاهی پەهلەوی، کەسایەتییە ئاینییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان لەوانە (ئەحمەدی موفتی زادە، شێخ عزەدینی حسێنی) پاڵپشتی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان کرد و لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی دا بوون. بەڵام هەر لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلام و دامەزراندنی کۆماری ئیسلام کەوتنە پەلاماردانی شار و ناوچەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، و پەراوێزخستن و زیندانیکردنی کەسایەتییە ئاینییەکانی کورد، و ئەنجامدانی چەندین تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژی و بڵاوکردنەوەی چەندین نەحۆشی و ماددەی هۆشبەر و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆری و لە سێدارەدانی گەنج و لاوەکانی کورد. کورد لە بری ئەوەی ئەوگۆڕانکارییە مێژوویەی لەناوچوونی ڕژێمی پەهلەوی بە هەل بزانێت بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواکانی بە ناوی ئاینەوە بووە پاڵپشتی شۆڕشی ئیسلامی، وەڵامی ئەو شۆڕشە بۆ پاڵپشتی کردنی کورد لێی، ڕاگەیاندنی جیهاد بوو لە 19/8/1979 بۆ کاولکاری خۆرهەڵاتی کوردستان و لە ناوبردنی کەسایەتی و پارت و ڕێکراوە کوردییەکان، و دواجاریش هەڵگیرساندی شەڕی کورد کوژی و برا کوژی لەنێو حیزبە کوردییەکاندا. هەر لە سایەی ئەو شۆڕشە ئیسلامییەی کورد پشتیوانی کرد (ئەحمەدی موفتی زادە) ساڵی 1983 بۆ ماوەی (10) زیندانیکرا، بەهۆی کاریگەری ئەشکەنجە و ئازار و زیندانی تاکەکەسی تاریک، دەنگۆی ئەوەش هەبوو کە دەرمانخوارد کراوە، دوای فەترەیەکی کەم لە ئازاد بوونی ساڵی 1993 کۆچی دوایی کرد. (شێخ عزەدینی حسێن)یش ڕوویکردە ئەوروپا و هەر لەوێ ساڵی 2011 کۆچی دوایی کرد. کۆماری ئیسلامی ئێران د. عەبدولڕەحمان قاسملۆ سکرتێری دیموکراتی لە ساڵی 13/7/1989 لەشاری ڤیەننا تیرۆکرد، د. سادق شەرەف، کە دوای تیرۆکردنی قاسملۆ بوو بە سکرتێری گشتی دیموکرات لە ساڵی 17/9/1992 لە بەرلین تیرۆکرد، شەڕی کورد بە کوردی لە نێوان کۆمەڵە و دیموکرات دا هەڵگیرساند.
فارسیش وەکو عارەب و تورک، کوردی لە سێ چوارچێوەدا قبوڵە:
یەکەم. کورد بێت و فارسی خۆش بوێت و فارس بە گەورەی خۆی بزانێت.
سێیەم. موسڵمانی شیعە بێت و ژێردەستەیی فارسی شیعەی قبوڵ بێت و فارس بە گەورەی خۆی بزانێت.
لە فەرهەنگ و عەقڵیەتی فارسیدا کورد بەهیچ جۆرێکی بۆی نییە شعوبی و ناسیۆنالیستی و نەتەوەیی بێت، شعوبی بوون ڕێگە پێنەدراوە و سزای توندی و سێدارەی لەسەرە.
فارس دەیەوێت میللەتی کورد فارسی خۆش بوێت و کۆیلە و خزمەتکاری بێت، و شەڕی دنیای بۆ بکات. یان خۆی لە بیر بکات، فارس خاکی داگیربکات، کورد خاکی خۆی پێشکەش بکات بێ هیچ حساباتێک باج و سەرانەی بداتێ، فارسیش حوکمی بکات، فارس بە گەورەی خۆی بزانێت. بەڵام کورد بوون بڤە و تاوانە، ناسیۆنالیستی و دەسەڵاتداریەتی و دەوڵەتدارێ کوردی تاوانێکی گەورەیە و تۆمەتی محارەبەی خودا و دەوڵەتی لەسەرە! چۆن فارس بە گەورەی خۆی نازانێت!
ئەو کاتەی لە دوو هەزارەکاندا ئاکەپە و ئەردۆغان لە تورکیا بە باگراوندێکی ئاینی سونییەوە هاتنە سەر حوکم، بە تایبەتی ئەردۆغان باسی چارەسەرەی کێشەی کوردی دەکرد لە باکوری کوردستان، کۆمەڵێ مافی ڕۆشنبیری بە کورد درا، لەبەرئەوە تەواوی پارت و ڕێخراوە ئیسلام و تەنانەت عەلمانییەکانیش پاڵپشتی ئەو دەست پێشخەری و هەڵوێستەی ئاکە و ئەردۆغانین کرد. لە ڕاگەیاندنەکانەوە بانگەشەی بۆ دەکرا، لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگی بۆ کۆدەکرایەوە لە باکوری کوردستان داوا لە کورد دەکرا کە دەنگ بە ئاکەپە بدەن. بەڵام هەرئەوەندەی ئەردۆغان شوێنی پێی خۆی قایمکرد و هەندێک گۆڕانکاری لە دەستوردا کرد، و سوپای کۆنتڕۆڵکرد، ئیدی کەوتە تەنازولکردن بۆ ئەمریکا و ڕووسیا و ئەوروپا بۆ دژایەتیکردنی کورد، کەوتە پەلاماردانی کوردی باکوری کوردستان و دژایەتیکردنی خۆرئاوا و باشوری کوردستان، جینۆسایدی ڕۆبۆسکی و سلۆپی و شڕناخ و جزیرەی ئەنجامدا. دوای ئەوەی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا بە ناوی لیست و پارتی (هەدەپە)وە بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمان و سەرۆکایەتی کرد و توانی بەربەستی (٪10) تێپەڕێنێت و وەکو نەتەوە و لیست بچێتە پەڕەمانەوە، زەڵام ئەردۆغان دەیان ئەندام پەڕلەمان و چاکی سیاسی و سیاسەتمەداری کوردی زیندانیکرد و سزای قورسیانی دا، شکستی بە پڕۆسەی ئاشتی هێنا، گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلانی توند کرد، چەندین سەرۆک شارەوانی هەڵبژێردراوی لە کارەکانیان دوورخستەوە، ساختەکاری گەورەی لە هەڵبژاردنەکاندا لە باکوری کوردستان ئەنجامدا، چەند پارتێکی کوردی داخران، سەڵاحەدینی دەمیرتاش و هاوسەرکانی هەدەپە و گۆڵتان کشناکی زیندانیکرد و سزا دا، بە بەردەوامیش چیاکانی باکور و باشوری کوردستان کیمیاباران و بۆردوماندەکات، دانیشتوانی گوندەکان بێ ماڵ و حاڵ بوون و ژمارەکی زۆریش هاووڵاتی شەهید بوون، زمان و فەرهەنگ و کەلتوری کوردی قەدەغەکرد، تیرۆری سپی لە ڕێی مادەی هۆشبەر و نەخۆشیەوە لە باکوری کوردستان بڵاوکردۆتەوە، دوای سەرهەڵدانی جەنگی سوریا ساڵی 2011 پاڵپشتی گەورەی داعش و گروپە تیرۆرستییە سونییەکانی دەکرد بۆ هێرش کردنە سەر گرێ سپی و سەرێکانی و کۆبانی و قامیشلۆ و ناوچەکانی دیکە و جینۆسایدی گەورەی ئەنجامدا. لە دوای ڕیفراندۆمەکەی 25/9/2017 دژایەتیەکی گەورەی باشوری کوردستانی و بە هاوکاری عێراق و ئێران ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەیان پووچەڵکردەوە. لە ساڵی 2018 دا لەگەڵ گروپە تیرۆرستییەکان هێرشێکی وەحشیانەی کردە سەر کانتۆنی عەفرین و کۆمەڵکوژ و کاولکاری و داگیرکاری گەورەی ئەنجامدا، ئەمە جگە لەوەی تەنازولاتی گەورەی بۆ ڕووسیا و ئەمریکا و ئێران و دواتر سوریا کرد دژی خۆرئاوای کوردستان.
لەگەڵ بوونی ئەو هێڵەی کە کێشەی نەتەوایەتی گۆڕیوەتەوە بە کێشەی ئاینی، هێڵێکی ناسیۆلیستی و عەلمانی و چەپ و کۆمۆنیستی دیکەش لە ناو کورد دا هەبووە بە تایبەتی لە حەفتاکان و هەشتاکان و نوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دا کە دژایەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و تەواوی پیرۆزییە ئاینییەکانیان کردوە، لەوانە پەکەکە لە باکور، و یەکێتی و پارتی و کۆمەڵەی مارکسی - لینین و حزبی شیوعی و حیزبی سۆشیالیست و کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و چەند هێز و پارتێکی دیکە لە باشور، و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و حیزبی دیموکرات لە خۆرهەڵات، (پەکەکە - پەیەدە) و ئەنەکەسە لە خۆرئاوای کوردستان.
ئەم پارت و ڕێخراو هێزانە بە بیانووی کۆنەپەرستی و ئاینی ئیسلام هۆکاری جینۆساید و داگیرکاری و پاکتاوی ڕەگەز و نکۆڵیکردن لە بوونی کوردن، لە تێکۆشانیاندا سوکایەتی گەورەیان بە هەستی ئاینی نەتەوەکەیان دەکرد کە لە پێناو ئەو گەلە ئایندارە چەوساوەیەدا خەباتیان دەکرد، سوکایەتی گەورەیان بە مزگەوت و بنەماکانی ئاینی ئیسلام و پیرۆزییە ئاینییەکان دەکرد. زۆرجار کاری ناڕەوای سێکسی و دەستدرێژی جنسیان دەکردە سەر نامووس و کەرامەتی خەڵکەکە. ئەمە لە کاتێکدا ئەوان لە پێناو ئەو میللەتە دیندارەدا خەباتیان دەکرد، کە لەلایەکەوە دوژمنان بە ناوی ئاینەوە دەیانچەوساندەوە و هێزە کوردییەکانیش بە دژایەتیکردنی هەستی ئاینییان سوکایەتیان پێدەکردن.
ئەمەش ببووە هۆی ئەوەی کۆی میللەت بە دەم خەبات و تێکۆشانەکەیانەوە نەچن و درزێکی گەورەش لە نێوان خەڵکە چەوساوەکە و پارت و جوڵانەکاندا دروست ببوو، ئەمەش دەرفەتێکی گەورە بوو بۆ داگیرکەران و ڕژێمە دیکتاتۆرەکان کە ڕێگەی ئاینەوە، لە ڕێگەی حیزب الله و گروپی نور و خزمەت و مەدرەسەی ئاینی لە باکوری کوردستان، شۆڕشی ئیسلامی لە خۆرهەڵات، پاڵپشتیکردن و دەستەمۆکردنی پیاوانی ئایینی و دروستکردنی مەدرەسەی ئاینی بە بەرگێکی عارەبچێتی لە باشور و خۆرئاوای کوردستان، بێنەوە ناو کورد و لە پارت و پێشمەرگە و گەریلا و هێزە کوردییەکانیان دووربخەنەوە و درێژە بە پاکتاوی ڕەگەز و داگیرکاری سەر کورد و کوردستان بدەن. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی هەر پارت و هێزێک بە بەرگی ئاینی ئیسلامەوە لە هەر یەک لەم چوار ووڵاتەدا دەرکەوێت کورد بەرەو ڕووی بچێت و پاڵپشتی لێبکات، ئەو پارت و هێزانەش هەر ئەوەندەی جێپێی خۆیان قایمکرد، دەچوونەوە سەر ڕێچکەی بەعارەبکردن و فارسکردن و تورکاندن و جینۆساید و سەرکوتکردنی کوردیان درێژە پێدەدایەوە.
لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆی سوریا بە دەستێوەردانی دەرەکی و ململانێی سونە و شیعە لە ساڵی 2011 دا، بەشێکی زۆری پارت و کەسایەتییە ئاینی و ئیسلامییەکانی کورد داوایان دەکرد کە پێویستە کورد پاڵپشتی موجاهدینە سونەکانی (ئەحرار شام، جەبهەتولنوسڕە، داعش، کەتیبەکانی سوڵتان موڕاد .....هتد) بکەن کە تورکیا پاڵپشتی دەکرد، واتە کورد بچێتە بەرەی سونە لە دژی بەرەی شیعە، دواتر کورد دوای گۆڕانکاری لە دەسەڵات لە سوریا داوای مافەکانی لەم گروپە تیرۆرستییە سوونانە بکات. بەڵام بۆ یەکەمجار لە مێژوو دا کورد لە خۆرئاوای کوردستان هێزی دروست کرد بۆ پاراستنی نەتەوە و خاکی. بۆ پاراستنی خۆی هێڵی سێیەمی هەڵبژارد، نەبوو بە دۆستی نەیارەکانی ئەسەد لە بەرژەوەندی نەیارەکانی ئەسەد، نەبوو بە هاوپەیمانی ئەسەد دژی نەیارەکانی ئەسەد و ڕژێمەکەی. واتا نەبووە دەردەستی هیچ کام لە بەرە نەیارەکان. بەڵکو بەپێی بەرژەوەندی نەتەوەیی هەنگاوی هەڵناو توانی بەرخۆدان بکات و خۆبەڕێوەبەری بنیاد بنێت سیستمێکی جوانی دیموکراتی و پێکەوە ژیانی نەتەوە و ئاین و ڕەگەزە جیاوازەکان ئاوابکات، سەرەڕای هەموو پیلانگێڕییەکانی تورکیا و هێڵی خیانەتی ناو کورد و لایەنی نێودەوڵەتی توانیویەتی بمێنێتەوە. ئەم مانەوەیەش مانای ئەوەیە کورد کێشە نەتەوەییەکەی خۆی نەکردە قوربانی کێشەی ئاینی، و نەبووە بەشێک لە ململانێی سونە و شیعە لە بەرژەوەندی تورک و عارەب و فارس. ئەو گروپە موجاهدینانەش کە پارت و کەسایەتییە ئیسلامییەکانی کوردستان پاڵپشتیان دەکرد، ئەو گروپە تیرۆرستی و دژە کوردانە بوون کە هێرشیان کردە سەر گرێ سپی و شەنگال و گوڵاڵە و کەرکوک و کۆبانی و عەفرین و .......تاد هەموو پاڵپشتییەکیان لە تورکیاوە وەردەگرت بۆ لە ناوبردنی کورد و چەندینی جینۆساید و تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا.
بەڵام ئەوەی سەیرە جینۆسایدی کوردی غەیرە مسوڵمانەکان بە دەستی تورک و عارەب و فارس لە کوردستانی گەورەدا، کەسە دینییەکانی کوردی کردووە بە دوو گروپەوە: گروپی یەکەم بە ناوی دینەوە ئەم جینۆسایدە بە ڕەوا دەبینن، دەڵێن ئەمانە خوداپەرست نین و ئیمانداری ڕاستەقینە نین، وەکو بڵێیت مسوڵمانان خودای پەیڕەوکارانی ئاینەکانی دیکە بن و ژیان و بوونیان بە دەستی ئەوانە نەک خودا. گروپەکەی دیکه ئەو جینۆسایدانە بە ناوی خوداوە بە ڕەوا نازانن، و دژی ئەو کوشتار و وێرانکاریانە کە بە ناوی ئاینی و خوداوە دەکرێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەمانە کەمینەن و کاریگەری گەورەیان نییە و لەلایەن گروپی یەکەمەوە بە مورتەد و زەندیق و لەڕێگە دەرچوو ئەژماردەکرێن، ئەوەی کارەساتە ئەوەیە تا ئێستاش گروپی یەکەم زۆرینەی کۆمەڵگان کە بە ناوی ئاینەوە ڕەوایەتی بە جینۆسادی غەیرە مسوڵمانەکان دەدەن بە دەستی نەتەوە مسوڵمانەکان. وەکو بڵێت ئیدی مسوڵمانان هەمووی ئیمانداری عەیارە بیست و چوار بن و مردن و ژیانی غەیرە خۆیان بە دەست مسوڵمانان بێت، لە بیریان چۆتەوە کە بەم ڕەفتارەیان دەبنە کائینێکی مەرگدۆست نەک مرۆڤدۆست، چەندین کاری ناڕەوا و درۆ و کوشتار بە ناوی خوداوە ئەنجامدەدەن. لەڕاستیدا کۆی ووڵاتە ئیسلامیەکانیش بەم ڕەفتارەیان جوگرافیایەک نین بۆ ژیانی مسوڵمانانیش نەک پەیڕەوەکارانی دینەکانی دیکە.
بەپێی ئەو بەڵگانەی خستمانە ڕوو تەنیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و گروپە تیرۆستییەکانی تورکیا دا، کورد توانی هێڵی سێیەم هەڵبژێرێت، واتە نەبووە بەشێک لە ململانێی سونە و شیعە، نەبووە هاوپەیمانی سونە دژی شیعە، نەبووە هاوپەیمانی شیعە دژی سونە، ئەگەرچی سونە و شیعەش هێرشیان کردە سەری و پەلاماری کوردستانیاندا، بەڵام کورد توانی بە هەڵبژاردنی هێڵی سێیەم بەرگری بکات و سەرکەوتنی گەورە لە باشور و خۆرئاوای کوردستان لەسەر دەستی شەڕڤانان و پێشمەرگە بەدەست بێنێت، و بتوانێت بمێنێتەوە و کێشە نەتەوایەتیەکەی نەکاتە قوربانی ململانێی سونەو شیعە لە بەرژەوەندی تورک و فارس و عارەب دا، بەڵکو خۆی وا دەبێتە هێزی سێیەم و ژمارەیەکی قورس لە هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان.
لەکۆتایدا دەڵێن: گۆڕینەوەی کێشە نەتەوایەتییەکان بە کێشەی ئاینی، و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییە ئاینییەکان لەلایەن هێزە کوردیییەکانەوە لە هەر دوو بارەکەدا زیانی گەورە لە کێشەی نەتەوایەتی دەدات و پڕۆسەی داگیرکار و دابەشکاری و بەهێزی و ڕێکەوتنی دوژمنان درێژە پێدەدات چونکە کێشەی کورد کێشەیەکی نەتەوایەتییە نەک کێشەی ئایینی. ئەوە کارێکی زۆر ئاساییە میللەت چ دینێک هەڵدەبژێرێت، و سروشتییە کە ووڵات پڕ بێت لە مزگەوت و کەنیسە و لالش و ئاتەشگە و ئیمانداری ئاینە جیاوازەکان، دەبێت ئازادی ئاینی بۆ هەموو ئاینەکان فەراهەم بکرێت، بەڵام نابێت شعوبیەت و ناسیۆنالیستی هەرگیز فەرامۆش بکرێت، چونکە کاتێک کورد جینۆساید دەکرێت، واتە پەیڕەوکارە کوردەکانی ئەم ئاینانە جینۆساید دەکرێن، کێشەی نکۆڵیکردن لە کورد بە ناوی ئاینی ئیسلامەوە ئەوەیە کە کوردە نەک ئەوەی کە ئیماندارە یان بێ ئیمانە.
پێویستە کورد لەلایەک ئایندارییەکی کوردانە بکات، لەلایەکی دیکەوە خەبات و تێکۆشان بکات دژی دوژمنەکانی، ئیدی دوژمنەکانی سەر بە هەر ڕەوت و ئاین و ئایدۆلۆژیا و ڕەنگێک بێت، ئایندارییەکی کوردانە، و پارت و هێز و دەسەڵاتێکی کوردی هەڵقوڵاوی مەینەتییەکانی کوردی دەنگ و ڕەنگ جیاواز زامنی سەرکەوتنە، نەک گرێدراوی دەرەکی بە ناوی ئاین و ئایدۆلۆژیای جیاواز لەلایەک و سوکایەتیکردن بە بنەما و پیرۆزی ئاینە جیاوازەکان لەلایەن هێز و دەسەڵاتە کوردییەکانەوە لەلایەکی دیکە. پێویستە کورد کورد بێت، دژایەتی تاکۆتایی (موعەرەب و موستەعرەب و موالی) بکات، و کورد کوردی خۆش بوێت و کورد نەبێتە عارەب و تورک و فارس و ژێردەستەیی هیچ میللەتێک قبوڵ نەکات و هیچ میللەتێکیش بە گەورەی خۆی نەزانێت لە ژێر هیچ ناوێک دا.
بەڵام ئەمەش تەواوی ڕاستییەکە نییە چونکە لە ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکای لاتینی ووڵات هەیە ووشکانی و جوگرافیایی زۆر نەگونجاوە و پێکهاتە و چوارچێوەی ووڵاتەکەش زۆر نالەبارە ، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن دەوڵەت نەتەوەن ، وەکو ( مەنگۆلیا ، نیپاڵ ، سویسرا ، مەقدۆنیا ، تشاد ، نیجریا، پاراگوای، چەندان ووڵاتی دیکە ).
سەبارەت بە دروست نەبوونی دەوڵەت نەتەوەیی کوردی ڕاو بۆچوونی زۆر هەیە بەڵام ئەوەی دەردێکی کوشندەیە: بێگانە پەرستی و دواکەوتووی و خێڵەکی و عەشایەری و پارچەپارچە بوون و ناکۆکی و ململانێ و شەڕی ناوخۆ و برا کوژی و ململانێ و ناکۆکی سەرکردەکان و نەبوونی توانای دەوڵەتدارییە. (ئەگەرچی هۆکارگەلی بنەڕەتی و بنچینەیی نین، چونکە زۆر ووڵات و نەتەوە هەبوون لەم ڕووانەوە بارودۆخیان زۆر لە کورد خراپتر بووە، وەکو گەل و ووڵاتانی عەرەبی، هندستان و پاکستان و مەنگۆلیا و ئەفخانستان و چەندان ووڵاتی دیکە) ، بەڵام ئێمە لەم کۆڵینەوەیەدا دا بۆ ڕۆژگاری ئەمڕۆمان ئاماژەیەکی خێرامان بەم خاڵانە کرد. هەروەها لە بابەتی (سەرۆک و پێشەنگایەتی نەتەوە)دا شرۆڤەی ڕۆڵ و کاریگەری سەرکردە و نەبوونی سەرکردەی کوردی کرد.