دزێکی بێکەرامەت دەپاڕێتەوە و داوای لێبوردن دەکات

Friday, 18/01/2019, 1:45

15515 بینراوە


سەعید کاکەیى ئەندامى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە کوردستانپۆست دەڵێت: (سایتى بێدایک و باوک و لاسار)، ئەمیش لەبەر ئەوەى، کە ئێمە پەردەمان لە سەر دزیی و پیسخۆری و ساختەکانی هەڵماڵی، لەو کاتەوەى کە ڕاوێژکارى وەزارەتى پێشمەرگە بووە هەتا ئێستا کە نوێنەرى گۆڕانە لەو کۆمسیۆن، توشى ئابڕو چونێکى (ئاکادیمیایى) و (سەربازیی) بۆتەوە، چونکە ئاشکرامان کرد، کە ئەم کەسە نە دکتۆراى هەیە و نە پسپۆڕى بوارى سەربازییە، دیسان هەروەک لە نووسینەکاندا ئاماژەى پێکراوە، ئەم کابرایە بۆ مانەوەى خۆی لەو پلە و پۆستەدا و لە پێناو پارە و دزیی، هەموو ڕیسوایى و خۆفرۆشییەکی قبوڵ کردووە، تەنانەت وازی لە ئاین و بیروباوەڕی خۆشی هێناوە، دەستپان دەکاتەوە و دەپاڕێتەوە، سوکایەتی بە هەزاران کاکەیی دەکات و هەڵگەڕاوەتەوە.
ئەگەر لە گۆگلدا بۆ ناوى ئەم کەسە بگەڕێن دەبینن، چۆن لە ساختەکاریى هەڵبژاردەکانى ئەم دواییەى عێراق دەدوا و تەلەفیزیۆنى knn وەکو پاڵەوانێکى بێڕکابەر دەیناساند، بزوتنەوەى گۆڕانیش سەندنەوەى ئیرادە و دەنگە دزراوەکانى کردبوو بەوێردى سەر و بنى زمانى، بروانە ئەو هەموو کۆمینتەى بەشان و باڵى ئەم کابرایەدا نووسراون. دوایی کە دەرکەوت ئەم کابرایە ساختەکاریی کردووە، کۆدی ئامێرەکانی بە پارتیی و یەکێتیی و چەند لایەنێکی دیکە فرۆشتبوو، لەسەر ئەمە و خراپی ئامێرەکان، هەروەها لەبەر ئەوەی خۆی بە دکتۆر و ئەفسەر و پسپۆری بواری سەربازی ناساندبوو، بە بەڵگەوە ئەو هەموو راستیانەمان دەرخست و بەدواداچوونی لەسەر کرا، بۆیە حکومەتی عێراق بە پەڕۆیەکی پیس کلکیان گرت دەریانکرد،.
شایانی باسە لەسەر ئەو نووسینانەی کە لەسەری بڵاوکرایەوە، کوردستانپۆست و نووسەرانى کەوتنە بەر هێرش و پەلاماردانی گۆڕان و هەوادارانى، ئەوەتا ئیستا سەعید کاکەیى خۆى و گۆڕان بەدرۆ ئەخاتەوە، کەوا ساختەکارى نەکراوە، نەک هەر ئەوە بەڵکو داوای لێبوردن لە یەکبەیەکى ئەندامانى کۆمسیۆن دەکات، کەسێک بێ تاوان بێت، هەرگیز داوای لێبوردن ناکات، بەڵام ئەم کابرایە چونکە ساختە و دزیی کردوو بۆیە داوای لێبوردن دەکات! ئەگەر یەکێک دز و ساختەچی نەبێت چ پیویست دەکات نامەی پاڕانەوە بنێرێت بۆ موقتەدا سەدر؟
ئێمە دەپرسین بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەر بزووتنەوەیەکی جەماوەرییە لە کوێ نمونەی ئەم پیاوە بێشەرم و بێئابڕوانە دەدۆزێتەوە و دەیئاخنێتە نێو بزووتنەوەکەی؟
لەکوێ سەعید کاکەی دۆزیوەتەوە تا یاری بە چارەنووسی گەلێک بکات؟
بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە کە چۆن ئەم نوێنەرەى گۆڕانە لەو پەڕى سوکى و بێحورمەتیدایە:
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە گۆڕانخوازان دەست لەیەخەى ئەم بزوتنەوەیە بەربدەن، بەتایبەتیی ئێستا بە سەدان کەس لە گردى زەرگەتە کۆبوونەتەوە، کەڵبەیان بۆ پۆست وەرگرتن تیژکردووە و کلکیان بە کلکى پارتیەوە گرێداوە، چاوەڕوان بن بزانن چۆن ئەو کلکە سوتێیەی سەعید کاکەییش بۆ پارتى و چڵکاو خۆرەکانى لە بەغدا دەیکات چی لێ بەرهەم دێت!
ئێوەی گۆڕانخوازیش کە بە دڵپاکیی خۆتان دوای ئەمانە کەوتوون، بێجگە لە هەناسە ساردى و نانبڕین و دەرکردن و سوکایەتیپێکردن هیچتان بۆ نامێنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە