کاتێک زیندانی کرام

Sunday, 20/01/2019, 12:39

8502 بینراوە


ڕۆژانەی فەیسبوکەکەم:
شەهید سەکینە جانسزدەڵێ:
کاتیک لە زیندانی دیابەکر زیندانی کرام،بە شێوەیەک لە سەر کوردبونم شکەنجە درام. تەنانەت / مەمکیشیان / بڕیمەوە!بەڵام سەرم شۆڕ نەکرد.بۆیە من کوردم وهەر کوردیش دەمێنمەوە ودەڵێم: بەرخۆدان ژیانە.
کاتێک چاوم بەو قسانەی شەهید سەکینە کەوت: زانیم بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وحیزبەکانی  کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چيندە سەرشۆڕوچووکن.ئەوان ئیستێ زەمینگیری بنەماڵەیەکن کە بۆ خۆیان تاملان دە خەیانەتدا گەوزاون.
دوو:
ئەگەرئەوانە نەبوایەن.
ئەگەر بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی نەبوایە،
ئەگەردێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەبوایەن
ئەگەر حیزب ومیزبی ئایینی لە کوردستان نەبوایەن
ئەگەر تاقمێک گەجەرگۆجەری چەپی سووننەتی لە کوردستان نەبوایەن
تۆ بڵێی کورد پ،ک،ک،،ی باش دەناسی؟

سێ:
دووپرسیار:
پرسیاری یەک:
پێش ئەوەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان / ئیڕان / مان بۆ دامەزرێنن،قەرار بوو عێزبێک بە ناوی / حیزبی دێمۆکڕاتی محەممەدی / لە شاری مهاباد خۆی رابگەیەنێ.رێبەرایەتی ئەو حیزبە لە سەر دەستی کەسێک بووە بەناوی /ئەبولحەسەن سەیفی قازی / کە لە خزمەکانی نزیکی قازی موعەممەد بووە.ئەو حیزبە ،حیزبێکی تەواو باوەرـەند بە ئایینی ئیسلام بووە.پاشآن بە هۆی دەست تیوەردانی دەرەکی خۆی هەڵوەشآندۆتەوە ولە جێگای ئەوحیزبە بووکە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دامەزراوە.
پرسیاری من ئەوەیە کە ئەگەر کەسانێک زانیاریی زیاتریان لە ئەو حیزبە هەیە وپێداچوونەوە بە سەر مێژووی کورد با لەو بارەوە روونکردنەوەی زۆرتر رابگەیەنن.حیزبی دێمۆکڕاتی موحەممەدی دوای شەڕی یەکەمی جیهانی پێکهاتووە.
پرسیاری دووهەم:
کاتی خۆی لە ناو بنەماڵەی قازی موحەممەد کەسێک بە ناوی موحەممەد خان سەیفی قازی لە کاتی خۆیدا کە کۆماری مهاباد راگەینرا، بۆ ئەوەی یارمەتی ماڵی بداتە ئەوکۆمارە بە ڕێژەی دوومیلیون تمەنی ئەوکات دەدا بە بەرپرسانی کۆمار تا کارەکانی پەیوەندیدار بە کۆمار باشتر جێ بە چێ بکرێن. پرسی من بۆ خوێنەری هوشیار ئەوەیە کە دوومیلیون تەمەنی ٧٢ ساڵ لەوەی پێش شاڕێکی پێدەکڕدرا! ئەوکەسە ئەو کات ئەو پارەزەبەلاحەی لە کوێ بووە؟ لە حاڵێکدا نیوەی زیاتری خەڵكی مهاباد لەفەقیریدا ژیانیان بە سەر دەبر!
سەرچاوە:
کتێبی، نەهێنیەکانی دادگایی کردن قازیەکان.
لە کۆکردنەوەی. موحەممەد رەزا سەیفی قازی
بە یارمەتی، دوکتور رەحیم سەیفی قازی
وەرگێڕآنەوە، رەزا سەیفی قازی
ساڵی، ١٣٨٠ هەتاوی
لاپەڕەی، ١٨و٣٠
چوار:
پووختەی کورتە نامەیەکی سەدری قازی بۆ قازی موحەممەد:
دوای ئەوەی کە قازی موحەممەد لە ماڵی خۆیدا دەست بەسەرکرا،ژنێڕآڵ هومایونی هیدی هێدی لە ناو شاری مهاباد خۆی سەقامگیر کرد. قازی موحەممەد نیگەرانیی خۆی لە ئاست کوڕەکەیراگەیاند / مەبەست  عەلی قازی کوڕی بووە کە بە کوڕی رەش ناسراوە /
ژنێڕاڵ هومایونی لە ١٩ دێسامبر سەیارەیەکی ناردە شاری تەورێز تا کوڕی رەش بێنێتەوە شاری مهاباد.لای باوم وبنەماڵەکەی. لە هەمان کاتدا سەدری قازی برای قازی موحەممەد کورتە نامەیەکی دا بە کوڕی رەش تا بیداتە باوکی.سەدری قازی لەو کورتە نامەیەدا ئاوای نووسیبوو:
ئەو ڕێنموونی قازی موحەممەدی کردبوو کە دۆستایەتی وپەیوەندیی خۆی دەگەڵ ژنێڕاڵ هومایونی بە هێز بکا. تا ئەویش لە شاری تاران بتوانێ چاوی بە / قەوامولسەلتەنە / بکەوێ. کە ئەو کات سەرۆک وەزیربووە لە تاران. تا بتوانێ رێغایەکی جێی متمانە بۆ پاراستن گیانی رێبەرانی کورد بدۆزێتەوە.
بە باوەڕێ من مەبەستی سەرەکی لەو کورتە نامەیە ئەوە بووە کە داوای خۆرادەستکردن بکەن تائەمانیان بدەنێ. تا پێش بە کوشتن ولە سێدارەدانی خەباتکارانی کورد بگیرێ.
سەرچاوە:
حوکومەتی میللی کوردستان لە نووسینی ویلام ئیگڵتۆنجوجونیۆڕ.
وەرگێڕآنەوە لە ئینگلیزی: سەید موحەممەد سەمەدی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە