میللەتی بێ دەسەڵات و دەوڵەتی بێ دەسەڵات

Thursday, 24/01/2019, 21:00

3111 بینراوە


بێ دەسەڵاتی دەوڵەت و میللەت شەڕمەزارییکە تووشی میللەت و دەوڵەت ئەبێت ،  شکانی شکۆیە کاتێک میللەت ئەچێتە ناو  قۆناغی لەناوچوونو دابڕان  ،  بەپێی بەسەرھاتەکانی گۆمەڵگای مرۆڤ ئەو شکاندنانەی کە تووشی میللەتان ئەبێ لە ھەموو قۆناغەکانی مێژوودا ، لە کاتێک دا ئەبێ کە کۆمەڵگا زەلیل بێ بێ دەسەڵات بێ سەری خۆی دائەنوێنێی، ملەکەچ ، دەسگیر بێ ، بۆ شتێک ئەگەر سفریش بێ بەمانا ھیچ بێ،  کەلەئەنەنجام دا ئەبێتە ھۆیەک بۆ  شکانی ھەموو ھێزە بەتینەکەی خۆی کەلە زۆرکاتدا سەرچاوەیەکە بۆ بەرھەم ھێنانی ئێرادەو خەونی گۆڕانکاری خۆش گوزەرانی ژیانێکی ھای لایف ، میللەتانی ژێر دەست لە کاتی نوستندا لەکاتی بەخەبری دا خەون ئەبینن ، لەڕێگای ئیرادەوە ، خەیالی گورانکاری بەژیانی ساکار خۆش سەرفرازی وەکو غەیری میللەتانی سەر زمین کە لەم سەدەیەدا نمونەیان زۆر ، وەکو چۆن لە بەشەکانی ناو ئەوروپا لە بەشی تری سەر زەمین ، ئەو ناوچانە کە لە مێژوویەکی دوورەوە  توشی گورانکاری بوونە لە خەونەکانیان لە خەیاڵەکانیان ، نەوەکو خۆیان ویستویانە بەڵگو بەھەۆڵی پایەو  دەستی حکومەتەکانیان بۆ تەرخانکردنی چۆنیەتی   ژیانێکی خۆش و کامەرانی لەسەر بنەمای خەونی میللەتەکانیان بۆ خۆش کوزەرانی ، ھیچ سەیر نیە کەخەون ئەبێتە واقع لای زۆر دەسەڵاتی جیھان ، لای ئێمە ئەگەر باسی کەی پێت ئەڵین تۆ شێتی یاخود تۆ خاکو نیشتمانت خۆش ناوێ ، تۆ دژی ئاینەکانمانی ، بابێنە ئەم ناوچەیە کە بە ناو عێراق  ، کە بە ناوکوردستان کە بە ناو ئەقلیمەو  بە کوردی دڵمان خوۆشە پێی ئەڵێن ھەرێم کوردستانی عێڕاق  ، سەیرلەوە دایە دەسەڵات دوای ٢٠٠٣ بووەتە کاغەز قوشی دەست مناڵان ، کە چۆن مناڵان دروستی ئەکەن بەگاغەز بە تیرەیەکی ئەیبستن لەسەر شێوەی فرۆکە بەئاسماندا ھەڵی ئەدەن کەزۆرینەی مناڵان داخ ئەخۆن چونکە سەرکەوتونابن  لەفرینی کاغەزەکانیان ، ئەمە کارەساتە ، بەسەرئەم میللەتە ، کە ھەتاکو ئێستا لە قۆناغی مناڵیدایە  ، چونکە بە پرۆژەی ڕوخان دەست پێکرا دانانی یەکەکانی دەوڵەت سازیو میللەت سازی ، کە تەنیا کارەکانی دژ ماناکەی خۆی بووە ،پڕۆژەکە بەردەوامە لە شکانی شۆک ھەیبەتی دەوڵەت ، یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی دانانی دەوڵەت سەروەرییە کە بەناو سەروەری دەوڵەت پێناسە ئەکرێت لە قاموس سیاسی دا ، عێراق دەوڵەتێکی پر گێشەو گرفت و ناگۆکە کە ھەر لەسەرتاوە بە خۆین دروست کراوە ئێستا لە ھەمو کاتەکانی تر سەر زەمینەی ئاڵوز بووە ، بەرەو داڕمان ئەڕوات دووبارە وەکو چۆن پێشو ڕۆخا لە ژێڕ فشاری ھەمو جۆرە ھێزکانی ڕوخانی دەوڵەت لەناوچەکەدا  ، سەیر کەن چۆن  ھێزیکی بینای سەڕۆگێکی بیانی پێیان خستووە ناو ئەم خاکە بە ھەموو ئارەزویەکی خۆیان توانیان ھەیە ھێزەکانیان بگۆازنەوە جمووجۆڵەی پێ بکەن سەرۆک بەئارەزووی خۆی دێ وێنەی سیلڤی ئەگرێ لەگەڵ سەربازەکانی چەژەن ئەکات ئاھەنگ ئەکات لە ناو ئەم خاکە  ، لە ھەمان کات دا خۆیان پیشان ئەدەن کە ڕێز بەندن بۆ سەروەری عێراق ،  بەڵام لە راستی دا حیساب بۆ ھیچ کەسێکی کوردستان عێراق ناکەن ، کە پێیان ناوەتە سەر خاکەکەیان ، چونکە ئەم ھێزە ئێستاکەش لەناو راپەرەکانی ئەرشیفی سۆپایدا وێنەی چەپڵەڵێدانی شایو سەماکردنی عێراقیەکانی لە ئەلبومی دا ماوە ، ھەردەم لە سایکۆڵۆجیای خۆی دا ئەڵی ئەم میللەتانە من ئەیان بەمە ڕێوە ، منیان خۆش ئەوێ  ، ئایا سەرۆگێکی عێراقی یاخود کوردستانی توانای ئەوەی ھەیە بچێتە ئەمریکا بەبێ ئاگاداری ، ترامب لە میدیاکانی جیھان دا زۆر جار بەشێت ناو براوە ئەمەش ئەبێتە دوو کارەسات بەسەر ئەم میلەتە کە سەرۆگێکی شێت ھەیبەتی سیاسی ئەم ووڵاتە ئەشکێنێ ، ئەمە لایەنێکی گوشندەی شکاندنی شۆک میللەتە ،  لایەنێکی تری شکاندی شۆکی میللەت نادادوەریو گەندەڵی بەش کردنی میللەت بەسەر گۆمەڵی لەشی بێ مێشک کە بریتییە لە چەند جەستەیەکی حزبی نا حزبی ، کە ھەر یەکێکیان بە ڕەنگیکەوە خۆی پیشان ئەدا، کە وای کرد مڕۆڤی عێراق و کورد بێ ئیرادە بێ ، کاتێک کۆمەڵی کەسی دەسەڵات داری حزبی ھەتاکو بەرەبیان بەدیار گچە ساویلەکە جوانەکان ناو گۆشکو سەرمایەو پارەی میللەت ھەڵئەڕێژن شاباشی ئەکەن ، لە ھەمان کاتدا دەس ڤڕۆشێکی سەرشەقام شۆستەکانی بەردەم کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانیدا ،  لەپەنای قەڵای ھەۆڵیردا ، لە سەر پردەکەی بەردەم قەڵای کەرکووکدا ، بە ڤڕۆشتنی دەستە پاکێتێکی سیخارەوە ڕۆژانەی ماڵ مناڵی خۆی دابین ئەکات ، من  بەسەرھاتی ھەژاران باس ناکەم من جیاوازییکە ئەکەمە روو ، کە چۆن لە دابەش کردنی ماف لەناو دەوڵەتدا ھەمو مافەکان شۆکیان داناوە ، کە زۆری جیاوازییەکان زۆرینەی ماف بۆ خاوەن پارەو دەسەڵات دابین ئەکات ، یەکێک  لەو مافانە مافی سکس کردن تەنیا بۆ دەسەڵات دار بووە ،  مافی خۆی لەھەموو لۆجێکی شاردا شۆنێکی حەسانەوەی سکسی بۆ خۆی مافدار کردووە ، کەس نازانێ چییە ئەم زۆڕینە لە کچە عەرەب کچە ئێڕانی گچە لوبنانی گچە بیانی جوان کیلەو شاز لە ناو ھەمو شۆنێکی شاردا ، ئەمانە چۆن ئەم ژیانە ھای لایفە ئەژێن بە چەند دۆلاڕێک ئەگەڕ جلو بەرگیان زیاتر لە سەد دۆڵار ،  گێ بازاریان بۆ دابین ئەکات ئایا کاری شەوانیان بە کار ئەیبنە ڕێ یا بەلەش فڕۆشی گێ ئەیباتە ڕێ ،  لەلایەکی تروە توانای ھەڵخەڵتاندنی بنەما ئاینیەکان شەرعیەکان  بۆ لای خۆی حەلال کردووە ، بە ئاشکرا و بەدزی سێ ژنی ھێناوە ،  وێنەیەکی ترێ شۆک دانان کاتێک کوشتن بڕین توندو تێژی دزی لای بەڕپرسەکان ئەبێتە کارێکی ئاسای بۆ دەسەڵاتداران ، کابینە لەدوای کابینە حکومەت دروست ئەبێ ، ئەگەر بەژمارە بەناو بێ ھەر ئەو ژمارەیە ھەڕ ئەو دموو چاوانانە دووبارە ئەبن لەشانۆی سیاسی عێراق و کوردستان دا  ، لە ھەمو سەیرو سەمەرەکانی نواندنی سیاسیەکان ئەوەیە ھەمویان خۆیان بە خاوەن عێراق ئەزانن ھەموویان خۆیان بەخاوەن کوردستان ئەزانن ، کارەساتێکی تری ئەم دەوڵەتە ، ڕفاندن کە زۆر ئاشکرا لای ھەمووان کە پارتەکان خۆیان ئەم کارە ئەبنە ڕێوە وەکو زۆرینەی مافیاکانی جیھان کە لە کاتێک دا بەڕژەوندیان لە مەترسیدا ئەبێ ، بەڵام جیاوازییکە لەوە،دایە سەیرەکە لەوە دایە ئێمە دەوڵەت نین بەڵام خاوەنی دەزگا و پاراستنین ، سەر بەدوو پارت کە پیشەیان تەنیا ڕفاندنو کوشتن بڕینە ، کە ھەتاکو ئێستا باس ئەکەن کە دیلی برا کوژێ لایانە ، بەمانایە ئەم دوو پارتە ترس ئەکەنە دڵی ھاوڵاتی  بێ دنگ بن 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە