هێرۆ تەندروستی ناجێگیرە، شانازیش لە ترسی پاڤێل سلێمانی بەجێهێشت

Monday, 28/01/2019, 17:31

22095 بینراوە


سەرچاوەیەک لە نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کە پاڤێلی کوڕە گەورەی جەلال تالەبانی و شانازی پوری نێوانیان تێکچووە، لە ترساندا شاناز سلێمانی بەجێهێشت و بەرەو ئینگلتەرا گەڕاوەتەوە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پاڤێل پەلاماری داوە و جنێوی پیسی پێداوە، هەروەها هەڕەشەی کوشتنی کردووە، هەروەک لە زمانی یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەو بنەماڵەیە باسی دەکات، کە شاناز وتوویەتی، پاڤێل مرۆڤێکی نەخۆش و  دڕندەیە رەنگە لە کاتی سەرخۆشیی و خواردنی دەرمانەهۆشبەرەکاندا بمکوژێت، چونکە پاڤێل کەسێتی ناجێگیری هەیە و بەردەوام سەرخۆش و بێئاگایە.
باری تەندروستی هێرۆش ناجێگیرە و لە حاڵەتی لەبیرچوونەوە و شێتییدایە
 لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی دیکە نزیک بنەماڵەی تالەبانی، ئەو نهێنییەی ئاشکرا کرد، کە باری تەندروستیی هێرۆی برایم ئەحمەدیش جێگیر نییە و ئیستا لە ماڵەوەیە و پاڤێل و قوباد ناهێڵن دیداری کەس بکات، چونکە سەرەرای نەخۆشی شێرپەنجە، مێشکیشی تووشی پوکانەوە بووە ئەم نەخۆشییە وەک نەخۆشی ئالزەهایمەر (Alzheimer)ە، بەڵام ئەم نەخۆشییە نییە، هەڵسوکەوتی وەکو کەسێکی تەواو نییە، وەکو شێتی لێهاتووە، لەسەر کورسیی جێگا بە خۆی ناگرێت دێت و دەچێت.
سەرچاوەکە دەڵیت: ئیستا هەموو بنەماڵەی تالەبانی لە بارێکی دەروونی خراپدان و هیچیان بەسەر هیچەوە نییە، بەسەر یەکتردا دەتەقنەوە و پەلاماری یەکتر دەدەن، ئەم بەزمەی نێوان پاڤێل و شانازیش لەوێوە سەرچاوەی گرتووە، گوایە شاناز لە هەوڵی ئەوەدا بوو کە جێگای هێرۆ بگرێتەوە و پێگەی خۆی لەناو یەکێتییدا بەهێزتر بکات، بۆیە پاڤێلیش پێیدا تەقیوەتەوە و لە ترساندا شاناز رایکردووە و سلێمانی بەجێ هێشتووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە