بوختان یان راستبیژی دەربارەی پێشمەرگەی کۆن و ڕەفتاری شاخ و شاریان

Tuesday, 29/01/2019, 2:28

4059 بینراوە


هیچ لە قسەکانی ئەو کوڕەی دەربارەی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسەکەی کەناڵی NRT لێی کرد و ، ئەویش وەڵامی دایەوە . هیچی بوختان نەبوو کە دەربارەی پێشمەرگەو خەباتی شاخیان باسی دزی و ڕاوڕووت و تەعدا و ئیهانە کردنەکانیان ووتی . تەنها یاداشەتەکانی د.فائق و هەڤاڵ کوێستانی و ئیراهیم جەلال کە باسی خەباتی شاخیان بۆ نەوەی داهاتوو گێڕاوەتەوە ، ئەم کوڕە تەنها نووسینەکانی خۆیانە لە میدیای دیجیتاڵیەوە کردی بە میدیای دەنگ و ڕەنگ ....
من لە خزم و کەسەکانی خۆم و خەڵکی گەڕەکەوە سەیر دەکەم ئەوانەی کە بوون بە پێشمەرگە کەمیان هۆکاری کوردایەتی بوو، یان لە ترسی عەسکەری یان توانانی خویندن و قوتابخانەیان نەبوو یان توانای کارو کەسابەتیان نەبوو یان کێشەیەکی کۆمەڵایەتیان هەبوو، لە ڕێگەی پێشمەرگایەتیەوە خۆیان لێ دەرباز دەکرد ...
بۆ نموونە عەبە ڕەقی یەکیەتی کە کاتی خۆی پێیان دەووت عەبە لێفە کە پاڵتۆیەکی لەبەردا بوو لە مناڵیەوە تا بوو بە پێشمەرگە هەمان پاڵتۆ بوو، کە لەگەڵ شوانکارەکاندا و کچیکی حاجی عەزیزی شوانکارە دەستی تێکەڵ کرد ، ئەوە بوو بووە هۆی دوژمنایەتی و دواتر ژن بە ژنیکیان پی کرد و، هەر دوای ئەوە خوشکەکەی عەبەیان تەڵاق داو کێشەکە گەورە بوو ، عەبە ڕەق کە دەهاتە سلێمانی و بە ناوی چالاکی و چەند پێشمەرگەیەکی داماوی لەگەڵ خۆی دەهێنا ، بە حساب بۆ لێدان لە دامو دەزگاکانی بەعسە ! 
سەرەتای چالاکیەکانی کە دەهاتە سلێمانی ، دەچووە سەر گەڕەکی ووڵوبە ی و قەرا غ شاری سلێمانی کە زۆربەیان دێهات نسینەکان بوون لەو گەڕەکەی قەراغ سلێمانی ژیانیان بەسەر دەبرد ، تەقەی لە مانگاو بزنەکانیان دەکرد ، بە حوکمی خەڵکی ئەو گەڕەکە لە عەشیرەتی شوانکارە بوون و خزمی حاجی عەزیزی شوانکارە بوون ...یەکەم جار بەو جۆرە ناو و ناوبانگی پەیدا کرد، لە ئیزگەی حیزبەوە دەکرا بە هەراو بە دەنگە گڕەکەی فەرهاد و چیا ئەیانکرد بە هاتو هاواری چالاکی و باسکردنی مەفرەزەی عەبە ڕەق ...ئاخر خۆ دەمێک نیە کە ژنی یەکەمی عەبە ڕەق چوو لە دادگا داوای مافو حەقی خۆی بکات ، عەبە ڕەق چووە بەردەم مەحکەمەی سلیمانی و هەڕەشەی لە ژنە کۆنەکەی و دادگا دەکرد کە داواکاری ژنەکە جێبەجی بکەن ....
ئەوەتا کاکە ئێستە ساڵانە وەک جیڤارا یادی دەکەنەوە لە میدیا حزبیەکانەوە ....
ئاخر کاکە خۆ دەمێک نیە ، کە ئەو عەبە ڕەقە خەڵکی سلیمانی ئێواران دەیانبینی کە سەرخۆش دەبوو لە نادی مۆزەفینەوە کە دەهاتە دەرەوە ، بەنەخوینەکەی دەکردەوەو میزی بە دیوار و شەقامەکانی ئەو دەورو پشتەدا دەکرد .
ئاخر کاکە دیاردەی هاندانی مناڵی جوانکیلە بۆ ناو ڕیزەکانی شۆڕش دەنگی دابۆوەوە ، مەسولە دەست رۆیشتووەکانی حیزب مناڵە جوانکیلەکانیا دەبردە لای خۆیان و وەک پاسەوان چێشتلێنەر و ئنجا هەوڵی تەعدای جنسیان ئەکرد سەر ...
ئاخر کاکە ڕاپەڕین کرا ، زۆربەی دەسەڵاتدارو مەسولین کەشف بوون کەسەر بە دام و دەزگای بەعس بوون و فایل و مەلەفەکانیان لەگەڵ بەعس هەبووە و هاوکاری بەعس بوون بۆ گرتنی یەکتر و هاوسەنگەرەکانیان و تیرۆر کردنی یەکتر ...
ئاخر چەند بەرپرس و مەسئول هەیە کە نەبووە بە خاوەنی سامان و و سەروەت پیکەوە نان بە دزی ، نەچووە ژنی سەردەمی شاخ و هەژاری تەڵاق بدات ،  یان ژنی دووهەم و سیهەمی بەسەردا نەهێنابێت.
ئاخر کاکە سەرەتا کە هێشتا  بازرگانی نەوت پەیدا نەبوو ، دوای ڕاپەڕین  سەرکردەی حیزبەکان خەڵکی خۆیان دەناردە ئەو دام و دەزگایانەی مەجالی دزی و پارە پەیدا کردنی تیادایەو ، زۆر جار مانگانە دەبوایە کەسی هەلبژاردە سەرانەی بە حیزب و مەسولین بدایە تاکو بەردەوام لەو جێگەیە دەمایەوە ، بۆ نموونە دەزگاکانی مالیە ، گومرک ، ریکخراوە جیهانیەکان ، دەزگا ئیداریەکان ...
ئاخر زۆربەیان نان نەبوو بیخۆن ، ئێستە هەموو لە شارەکاندا بوون بە خاوەنی باڵەخانەو کۆمپانیا...
لە کۆتاییدا وابزانم ئەو کوڕە هەقە حیزبەکان خەڵاتی بکەن نەک زیندانی ، چونکە زۆر خاتری گرتوون و مشتێکی بچوکی لەو ڕابردووە پیسەیان باس کرد...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە