ئێوەی ژیانبەخشم .. خۆشدەوێ

Saturday, 02/02/2019, 22:18

9866 بینراوە


ئێوە، ئاشقی سروشت و ژیانن

شەمشەمەکوێرەکانی سەدەی بیستویەکیش ..

سەربڕین.

ئێوە هەڵۆن

باڵەکانتان لەبۆشاییدا دەکوتن

شلوکوت نابن

هەردەم، لەبەرزیدا دەفڕن.

دەفڕن، بەرەو خۆرەتاو

بەرەو ئاسۆ.

دوژمنیش سیسارکە کەچەڵە

هەردەم باڵ دەکوتێ .. دەفڕێ،

دەفڕێ

بەرەو شوێنە تاریك و نوتەکەکان

بەرەو سەرەنوێلك و زبڵدان.

*ژیانبەخش ( پێشمەرگە، گەریلا، شەڕڤان )

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە