دەسەڵاتدارە توندڕەوەکانی شیعە لە کوشتنی مشذوب بەرپرسن؟

Friday, 08/02/2019, 14:47

5626 بینراوە


سەرەتا:
ئەگەر تۆزێک لە ژیانی تاک بڕوانین لە عێراقدا لە ڕووی پاراستن و دڵنیایی پاراستن یەکسەر دنیایەک لە قسەو باس و دێتە پيشەوە هەرکە لە هاولاتی عیراقی بدوێنین یەکسەر باس لە رەوشی نائارامی و نەبوونی سوچێک لە دلنیانی بۆ پاراستنی گیانی تاک دەکات ، بێباکی دەسەڵات و سەرکردە عیراقیەکانی ناوچە جیاجیاکانی خوارووی عیراق لە بارەی رەوشی ئەمنیەوە گەشتووتە ڕادەیەک مرۆڤ پێی شەرمە بیخاتە بەراوردەوە لەگەل پێوەرە جهانیەکاندا ،ئەگەر تۆزێک لە نزیکەوە ووردبینەوە لەم سەکتەرە ،مەبەستم سەکتەری "ئەمنیەت_پاراستن"ە، لە بەلگەی گەندەلی ئەمنی دا سەرمان سووردەمێنیت ،بەجۆرێک هیچ پێوەرو سنوورێک ناتوانیت بپێوێت لە ناوچەکە ، پیشانمن دەدات کە چۆن ئەم ولاتی عیراقە بە دنیایەک میلیشیاو گروپ گروپێنە تەنراوە،هەریەکەشیان ئاراستە دەکرێن لەلایەن ولاتێک و سەرکردەیەک و مەزهەبێک و حیزبێکەوە،لە نێو هەموو کروپ و ملیشیایانەش ئێران دەستێکی باڵای هەیە لە دروستکردنی گروپی توندەروری شیعە کار بۆ "تشیع" بوونی عراق دەکات لە رێی کەسایەتیە سیاسی و ئایینیە شیعەکانەوە،نموونەشم دروسکردنیحشدی شعبی لە عێراقە.
دەق:
دیارە دەقی وتارەکەم لەسەر ئەم ڕووداوەی ۲/۲/۲٠۱۹یە کە نوسەری عیراقی (علاء مشذوب)لە شاری کەربەلا لە لایەن ۱۳ ماتۆر سوار کە گوایە نەناسراون و دەسەلات بێ خەبەرە لێی !!!تیرۆرکرا ،تەماشابکەن کاتێک دەڵێین شاری کەربەلا واتە چەقی شیعە و دەسەلاتدارەکانی شیعە لە عێراق ،بۆیە نە شیعە بەبێ کەربەلا بووەو نە کەربەلاش بەبێ شیعەکان ،کەچی نوسەرێک و لە شەقامێکی سەرەکی لەو شارەدا تیرۆر بکرێت بەبەرچاوی هاولاتیانەوە پێم ناڵێن کێ لێی بەرپرسە؟؟ پێم ناڵین کێ بکوژی (مشذوب)ە ،کە تەنها قەڵەمەکەی چەکی دەستی بوو بۆ بەرگری لەخۆی، فەرمانرەواکانی ئەو شارە هیچ پاساوێکان نیە بو بەلاڕێدا بردنی تیرورکردنەکە،جونکە ڕوونە پۆستێکی لە فیس بووک کردبوو لەسەر (خومەینی)تەنها دوای ۱٥ روژلەو پۆستەی کە کردبووی لە فیس بووک یەکسەر تیرورکرا.
تیرورکردنێک کە دڕندەترین مرۆڤ بەم شێوەیە دەستی تێناچێت، من پێم وایە کوشتنی (مشذوب) واتە تیرۆرکردنی قەلەمی ئازاد و بیرۆکەی جیاواز لە تیروانیندا ،(مشذوب) ویستی تەنها بە میلیشیا توندرەوەکانی شیعەی نیشان بدات کە ئەو هەمان تێروانیی دەماگیرانە و توندرەوانەی وەک ئەوان نیە بۆ چواردەورەکەی،(مشذوب) ويستي پەیامەکەی لە فەیسبووک ئەوە بێت کە نوسەران بنوسن لەسەر هەموو کەسێک تەنانەت (خومەینی)ەکەی ئەوانیش ،واتە نا بۆ سنووردارکردنی وشەکان و دێڕەکان و وتارەکان،بەڵام کە ڕوونە ئەم میلیشیایانە و سەرۆکەکانیان (ئامادەن بکوژن تەنها لە پێناو ئەوەی بژین)،بویە لە هەر گۆمەڵگایەک نوخبەیەکی سیاسی داخراو هەبوو ،میلیشیای حیزب هەبوو و توانای کوشتن و تیرۆری هەبوو،کەواتە بێقانونی هەیە ،تیروکردنی رۆژنامەنووس دەبیتە پیشەی ئەم سیاسیانە ،چونکە هیچ کات ژینگەیەکی دروست بوونی نابێت لە ڕۆژنامەنووسی ئازا و سیاسی بکوژ لە سایەی دەسەلاتداری سەرکوتکەردا،
(مشذوب) نوسەرێک بوو لە پێناو پێکەوە ژیاندا ،ئیرادەیەک لە تەسلیمنەبوون لە بەرامبەر سەرکردەی توندڕەو ،وە زور ئازا کە لە ناوجەرگەی شیعەکانەوە بتوانێت رەخنە لە خومەینی بگرێت،تیرۆرکردنی ئەم قەڵەمە درێژە پێدراوی ئەو زنجیرە تیرۆرەیە کە بەرامبەر چەند چالاکوان و رۆژنامەنوسێکی تر کرا لە کۆتاییەکانی سالی ۲٠۱۸دا لە عێراق.
تیرۆرکدنی (مشذوب) بەو دەستە نادیارانە خۆی لە خۆیدا بەرپرسیاریەتە لەسەر دەسەلاتدارانی شیعە لەو ناوچەیە کە دوای تەنها لە ۱٥ ڕۆژ لەو پۆستەیکە لە فەیس بووکدا بڵاویکردبووەوە لەسەر (خومەینی) و تەنها دەڕبرینی جیاواز لە بیرکردنەوەدا ۱۳ چەکداریان بو ئامادە کرد و لە کەربلا و نزیک لە ماڵەکەی خۆی درایە بەردەسترێژی گولە،ئەم رووداوانە پیمان دەلێن کە هەموو تاکێک دەبێت بکوژرێت کاتێک تێڕوانینیکی جیاوازی هەبێت لەسەر سیاسەت و سەرکردە ،هەرچەندە شیعەش بیت!
بۆیە قسەکردن لەسەر سەرکردەی شیعەکان و جیاواز لە بیرکردنەوەی سیاسیدا ئەگەر چی نوسەرەکەش لە مەزهەب و گروپەکانی خۆیان بیت ،داهاتووی هەر تیرۆرکردنە! ئەم گروپانە هێندە عەقلیەتی مەزهەبی تیایاند زال بووە دەست ناپارێزن لە هیچ کەسێک هەرچەندە نوسەر و ئەدیب بێت و لە هەرپلەو پایەیەکدا بێت هەتاوەکو بتوانن تۆمەتی سیاسی و خیانەتکاری دەدەنە پال،ئەگەر لەمەش سەرکەوتوو نەبوون ،ئینجا پەنا دەبەنە بەر تیرۆرکردن ،تیرۆرکردنیش بە کرێگیراوەکانیان ئەنجامدەدەن تاوەکو بەهیچ شێوەیەک زانیاری دزە نەکات و هەر خۆیان دواتریش دەیان پارێزن.

سەرئەنجام:
بۆیە سەرکردە شیعەکانی عیراق و سەرکردەی میلیشیا توندڕەوەکانی ئێران لەناوچەکەلە کوشتنی (مشذوب) دا بەرپرسیارن لەبەر دووهۆکاری سەرەکی.
یەکەمین بەرپرسیاریەت:حکومەتی عێراقی و دەسەلاتدارەکانی بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی تاک بە تاکی هاولاتی عێراقی لەو شارەدا چونکە شیعەکان باڵا دەستن لە کەربەلادا و هیچ پاساوێکیان نیە بۆ بێدەنگي بەرامبەر هەر ڕووداوێکی نەخوازراو کە لە ژێر دەسەلاتی شیعەکاندا رووبدات و نابێت بە سانایی ئەم کەیسی تیرۆرکردنە تێپەڕێنن.
بەشی دووەمی بەرپرسیاریەتەکە: ئەوەیە کە (مشذوب) ڕەخنەی لە ڕابەری شۆڕشی ئێران گرتووەکە (خومینیە) کە ئەمەش ڕوونە ڕەخنەگرتن لەخومەینی ئەو دەسەلاتدارانەی گروپە میلیشیایەکان و بەتایبەت حشدی شعبی لە عیراق نیگەران دەکات کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئیرانیەکانەوە ئاراستە دەکرێت .
بۆیە تیرۆرکردنی نوسەرێکی عێراقی بەم میکانزمە و لە ناوجەرگەی شیعەکاندا لە عیراق و لەلایەن ۱۳ چەکداری ماسکدار و بەچەکی تایبەتەوە تۆسقالێک لەگومانەکان لەبارەی سەرکردە شیعەکانەوە لامان نارەوێنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە