من حەیای خۆم نابەم

Saturday, 09/02/2019, 10:38

6904 بینراوە


خوشکی ناوەنجی؛ پرسیار لە خوشکە بچووکەی  ئەکا و هەندێ تووڕەیە لەوەی دایکیان بۆ چەندەهەمین جارە پەراوێز ئەخرێ و لەلایەن خوشك و براکانیەوە بەهیچ جۆرێ بانگی ناکەن بۆ هیچ جۆرە بۆنە و ئاهەنگێ.

خوشکی بچووك؛ ڕەنگە دایکم خۆی حەز بەو جۆرە بۆنە و مۆنانە ناکە و نایەوێ گوێی لە دەنگی بەرز و گۆرانی درەنگانی شەو بێ.
خوشکی ناوەنجی بۆ خوشکە گەورەکەی؛ دوێنێ لەگەڵ دایکم بە تەلەفون گفتوگۆمان ئەکرد لە پڕێکدا ئەوەی پێڕاگەیاندم بۆ ئاهەنگی دوێنێ شەوی ماڵی ئێوە بانگ نەکرا و دواتر لارەی کچت بەتەلەفون گلەیی لێ کردوەو پێێ ووتوە؛نەنە گیان بۆ دوێنێ شەو نەهاتی بۆ ئاهەنگی دەرچوونم بۆ قۆناغی زانکۆ؟
لەماڵی کچە گەورەکەی؛ هەرچی بە خوێی چێشت بمانگاتێ،دوێنێ شەو بانگراوە و تا نیوەی شەو زیاتر هەڵپەڕکێ و گۆرانی و پێکەنین ئەو ماڵەی تەنیبوو.ئەمە ئەو کورتە باسەیە لەگەڵ کچی ناوەنجی کردی و زۆرتر بۆنی گلەیی لێ ئەهات وەك ئەوەی تەنها باسکردنی شتیك بوبێ.
کچە گەورە بۆ ناوەنجی؛ ئەزانی لەوەتی تۆ ڕۆیشتی لێرە وەك ئەزانی دایکم تەمەنی هەڵکشاوە و نەخۆشە و بێ حەوسەڵەیە و تاقەتی دەنگی بەرز و گۆرانی شەوانی دوور و درێژی نەماوە و ناتوانێ لەگەڵ میوان و کەس وکاردا دانیشێ و هەندێ جار لەگەڵ تڕی خۆی شەڕ ئەکا. جا لەبەر ئەوە باشترە بۆ ئەو جۆرە بۆنانە لە ماڵی خۆی بمێنێتەوە و کەش و هەوای لێ تێك نەدەین و ئەویش لە ئێمەی تێك نەدا. دایکم ئێستا زیاتر پێوستی بە شوێنی ئارام و بێ دەنگ و خامۆشە ، نەوەك پێچەوانەکەی(جۆرێك لە پاساو هێنانەوە).
لاس لای لارەی خوشکی ووتبوی؛ گەر بە منیان بووتایە ئەچووم بەدوای نەنە و هەر کاتێ بێ تاقەت ببوایە ئەم بردەوە ماڵەوە.
------------------
پوختە:
 یەکێ لەو کێشانەی کۆمەڵگای باشوور بەدەستیەوە ئەناڵێنێ ئەوەیە کە مناڵی ئەم سەردەمە ئەوەندە دایك و باوکیان ئەوێ کە تەنها لەگەڵ بیرو بۆچوونی ئەواندا بێ و وەك ئەوان بیربکەنەوە. ئەم جۆرە تێڕوانیە ئەوەندە مەترسیدارە باوك و دایك تەنها لەکاتە خۆشەکاندا مناڵ ئەیانەوێن و ئەو کاتەی ئەکەونە تەمەن و نەخۆشی وپێربوون و  هەندێ کێشەی لەم جۆرە،ئێدی مناڵەکانیان بە نەنگی ئەزانن بیان هێننە ناو قەرەباڵغی و دانیشتن و بۆنەکانیانەوە.
زۆربەی زۆری ئەو دراما تورکیانە کە بەتایبەت بۆ کوردستان ئامادە کراون، ئامانجیان ئەوەندەی تر هەڵوەشانە و لێکترازانی کۆمەڵگایە.بایکۆت کردنیان ئەرکی سەرشانی هەموانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە