له‌هه‌لمه‌تی گروپی ١٧ شوبات بۆ به‌نیو ده‌وله‌تیكردنی كه‌یسی زیندانیه‌ سیاسیه‌كانی بادینان

Sunday, 17/02/2019, 12:12

6667 بینراوە


 
لە ڕۆژانی داهاتوو،گروپی ١٧ شوبات چەند دیدارێک لە پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا و بەرپرسانی ڕێکخراوی فڕۆنتلاین دیفێندەر ئەنجام دەدەین و شاندی ڕێکخراوێکی جیهانی دەگاتە هەرێمی کوردستان.
دوێنێ شەو، لەپانۆڕامای کەناڵی ئێن ئاڕ تی، ئاماژەمان بەچەند دیدارێکدا کە لە ڕۆژانی داهاتوو ئەنجامی دەدەن بۆ بەجیهانی کردنی کەیسی شیلادزێ و زیندانیکراوانی بادینان، لەوانە:
یەکەم:
کۆبوونەوە لەگەڵ پەڕلەمانتاران و بەرپرسانی بەشی سیاسەتی عێراق لە پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسل.
دووەم:
دیدار لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ڕێکخراوی جیهانی فڕۆنتلاین دیفێندەر لە بەلجیکا.
سێیەم:
ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس ۆچ و سی پی جەی بۆ ئەم کەیسە ئامادەدەکرێت.
چوارەم:
هەفتەی داهاتوو، شاندی ڕێکخراوێکی جیهانی دەگاتە هەرێمی کوردستان بۆ کەیسی شیلادزێ و دیدار لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنوسێک و دیاریکردنی چارەنوسی شێروان شێروانی.
لەچەند ڕۆژی ڕابردووش هەردوو ڕێکخراوی جیهانی CPJ و CPT ڕاپۆرتیان لەسەر ئەم کەیسە بڵاوکردەوە، دوو ڕۆژ لەمەوبەریش لەگەل بەرپرسە باڵاکانی ئامنستی ئینتەر ناشناڵ دانیشتنمان ئەنجامدا لەبڕۆکسل.
نوسینی ره‌گه‌ز كه‌مال هاوریكخه‌ری گروپی ١٧ شوبات



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە