ئاسایشی سلێمانی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکات

ئەو هەواڵە بخوێنەرەوە (ئاسایشی سلێمانی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکات)

با لە نووسینەوەی یادەورییەکانیدا فاروقی مەلا مستەفا، ئەمانەشی لە بیر نەچێت!

Tuesday, 02.19.2019, 9:12

7240 بینراوە


رەنگە لە کەسێکی بەساڵاچوو بپرسین، کە ئایا ئەم بەیانییە چیت خواردوە،  پێ دەچێت بیری چوبێتەوە و نەزانێت، بەڵام ئەگەر لێی بپرسیت کەی و چۆن هاوسەرگیرییت کردوە؟!  ئەگەر چل ساڵ لەمەو بەرێش بووبێت، ئەوا بە وردی زۆر لە رووداوەکانت بە وری بۆ باس دەکات، تەنانەت ئاو و هەوای ئەو ڕۆژەشی لە بیر ماوە و، باسی ئەو ڕۆژەت بۆ دەکات کە چۆن دڵی خۆش بوو، چۆن دەستی هاوسەرەکەی گرتووە....هتد، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە، کە ئەو بیرەوەرییانە بۆ ئەو گرنگیی و بایەخێکی تەواویان لە ژیانییدا هەبووە، کە لە رووە زانستییەکەوە پێی دەگوترێت: (بیرەوەی هەڵبژێراو) بیرەوەریی هەڵبژێراو هەمیشە لە یادی مرۆڤدا دەمێنێتەوە و لە بیر ناچنەوە، مەگەر ئەو بیرەووەرییانە ناخۆش بن و مرۆڤ بە مەبەست بیەوێت لە بیر خۆی بەڕیتەوە و خۆی لێ بدزێتەوە، وەکو نمونەی کارەساتی ترسێکی دەروونی و بەرەو رووبوونەوە، یان رزگاربوون لە کوشتن و مردنێک، ئەمانەش دەچنە خانەی بیرەوەری هەڵبژێردراوەوە.
فاروقی مەلا مستەفا کتێبێکی بە زمانی عەرەبی نووسیوە، دەنگۆی ئەوە هەیە، کە بەم زوانە بڵاودەبێتەوە، تێیدا باسی بیرەوەریەکانی خۆیمان بۆ دەکات، بۆیە پێشەکی و بەر لەوەی کتێبەکە بڵاوببێتەوە، لێرەدا دەمەوێت ئەوەی بهێنمەوە یاد، کە ئەمەش دەچێتە خانەی بیرەوەری هەڵبژێردراو، ناشێت ئەوانەی لە بیرچووبێت و لە کتێبەکەیدا نەینووسیبێت: بۆیە ئێمەش حەزمان  کرد بە زمانی کوردی چەند بیرەوەییەکی بەیاد بهێنینەوە، چونکە بڕواناکەم ئەو بیرەوەریە گرنگانە لە کتێبەکیدا نووسرابنەوە، بەتایبەتی ئەو بیرەوەری و رووداوانەی کە بەسەر ئەودا هاتووە، یان خۆی رۆڵی سەرەکی تێدا بینیوە و فاروقی مەلا مستەفا سەفوەتی کردووە بەم پیاوە دەوڵەمەند و ساماندارەی ئەمڕۆ.
لەسەردەمێ شۆڕشی هەفتا و چواردا (١٩٧٤) فاروقی مەلامستەفا یەکێک بو لە ئەندامانی گروپێکی مارکسی لینینی بەناوی (قیادە مەرکەزی)، بنکەیەکیان لە شاخ هەبوو، کە چەندەها کەسایەتی عەرەب و کوردی تێدابوو، کاتێک مەلا مستەفا بارزانی، ئاشبەتاڵی راگەیاند، ئیتر زۆر لە پێشمەرگە و لایەنەکانی تر، چەک و جبەخانەکانیان دەشاردەوە و تەسلیمی حکومەتیان نەکرد، لەوانەش تاقمەکەی فاروقی مەلا مستەفا بوو، کە لە ئەشکەوتەکاندا شاردیانەوە، بەو هیوایەی ئەگەر ڕۆژێک شۆڕشێک یان بزوتنەوەیەکی تر دەست پێ بکاتەوە، سودی لێوەربگرن. ئەو چەکانە زۆربەیان بریتی بوون لە ڕەشاش و قازیفە و کڵاشنیکۆف و زۆر چەکی سوکی تر، کە بە چەند کاروانێک تاقمەکەی فاروقی مەلا مستەفا بردیان لە ئەشکەوتێکدا شاردیانەوە. شوێنی شاردنەوەی چەکەکان بە نهێنی مایەوە، تەنها سێ کەس جێگای شاردنەوەکەیان دەزانی ئەویش: (فاروقی مەلا مستەفا)، (کەمالی حەمەڕەش) و (عەلی میرزا) بوو. ئەمە بۆ یەکەم جارە لێرەدا ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکەم، بۆ ئەوەی کاک فاروق نکوڵی لێنەکات. هەڵبەت حسێن عارفی نووسەر و رۆماننوسیش  باس لەمە دەکات.
پاش ئەوەی ئەم سێ کەسەش وەک زۆربەی پێشمەرگەکان خۆیان تەسلیم بە حکومەتی بەعس دەکەنەوە، فاروقی مەلا مستەفا لە ژێرەوە پەیوەندی بە حکومەتەوە دەکات و بەدزییەوە شوێنی چەکەکانیان بۆ دەست نیشان دەکات، حکومەتی عێراقیش لە بەرامبەر ئەو خیانەتەدا پارەیەکی زۆر بە فاروقی مەلا مستەفا دەدات، چونکە لەو سەردەمەدا هەر پێشمەرگەیەک چەکەکەی تەسلیم بکردایەتەوە، ئەوا لە بەرامبەرەوە حکومەت پارەیەکی باشی پێ دەدا، کە دە قات لە نرخی چەکەکە زۆرتر بوو، جا وەرە ئەو هەموو چەکە قورسەی، فاروق تەسلیمی کردەوە، دەبێت چەندی پێوەرگرتبێت؟! بە تایبەتی چەکی شاراوە، نەک ئەو چەکەی کە پێشمەرگە خۆی بە ئاشکرا تەسلیمی دەکردەوە! 
لەو بارەیەوە حسێن عارف لە بیرەوەی ساڵێک لە تەمەندا  لاپەڕەی ٢٤٣ ئاوا دەنووسێت:
 لە سەید سادق تفەنگەکانی شۆڕشیان فرۆشتەوە بە بەعس لەکاتی ئاشبەتاڵەکەدا کڵاسیکۆف بە ١٠٠ دینار و ڕەشاش ١٥٠ دینار و دەمانچە ٤٠ دینار و ئاڕبیجی و هاوەن ٢٠٠دینار بڕنەویش بە ٧٠ دینار، ئەوەتانێ "حسێن عارف" دەڵێت: فاروقی مەلا مستەفا بە بیانوی درێژەدان   بە شۆڕش دەستی کردبوو بە کۆکردنەوەی تفەنگ بەناوی "قیادەی مەرکەزی". لە زمانی فاروقیشەوە دەڵێت، کە گوایە بە مەلا مستەفایان وتووە: ئێمە درێژە بەشۆڕش دەدەین، داوای چەک و ٥٠٠٠ پێنج هەزار دینار لە مەلا مستەفا دەکات.
فاروقی مەلا مستەفا پاش ئەوەی ئەو هەموو پارەیە لە  حکومەتی بەعس وەردەگرێت، دێت و  پاساو بۆ ئەمە دەهێنێتەوە، دەڵێیت: (من لە ٣٢٥٠ دیناری خانۆکەی باوکمەوە دەستم پێکردوە و بووم بەو کەسەی ببمە مۆڵتی ملوێنەر).
1- بە تەسلیمکردنەوەی ئەو چەکانە بە حکومەتی بەعس و وەرگرتنی پارە، دوو جار ئەم کارەی فاروق دەبێتە خیانەت:
یەکەم، خیانەت لە شۆڕشی کورد.
دووەم، خیانەت لە هاوەڵەکانی.
بە پارەی ئەو چەکانەش ئەم کابرایە بووە سەرمایەدار بۆ بنیاتنانی ئەو سامانە زۆرە، لە بیریشمان نەچێت کە جەلال تالەبانیش ئاگاداری ئەمە بوو، بۆیە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش یارمەتی زیاتری دا و فاروقیان کرد بەم پیاوە بێویژدانەی، کە بووە هۆکاری نەگبەتی و نەهامەتی بۆ خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی بۆ خەڵکی سلێمانی.
2- پاش ئەوەی فاروق بوو بە خاوەنی پارەی خۆی، هەر بەم پارەیە لە ساڵانی هەشتادا کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی مریشکی دروست کرد، ئەم بێویژدانە مریشیکەکانی بە بەستویی دەفرۆشت، واتە لە ورگی هەر مریشکێکدا پێش ئەوەی مریشکەکە بیبەستێت بیست و پێنج سانتیلیتری ئاوی تێدەکرد، واتە بۆ هەر چوار مریشک لیترێک ئاوی بەکار دەهێنا، ئەو ئاوەش بە نرخی گۆشتی مریشک دەیفرۆشتەوە.
لەم دواییەدا کاتێک خزمێکم لە سڵیمانی نەخۆش کەوت، ویستیان بیبەنە نەخۆشخانەی فاروق، من  رێنماییم کردن، کە باشترە بیبەنە خەسەتەخانەیەکی تر، پێم وتن: کابرایەکی بێویژدان ئەگەر ئامادەبێت ئاو بکاتە لەشی مریشکەوە، کێ ناڵێت لە بری خوێن، ئاوی چەوەندەر ناکاتە لەشی نەخۆشەکانەوە، جگە لەوەی خەستەخانەی فاروق گرانترین خەستەخانەیە لە هەموو ناوچەکەدا. 
خەستەخانەکەش ناوێکی پۆخڵ و پیسە، ناوی کەسێکی بێشەرم و بێویژدان و خائینە. لایەنی کەم دەبوو لەبری ئەوەی ناوی خەستخانەکە بەناوی ناودار و زانایەکی کوردەوە بوایە، یان هەر ناوێکی تری کوردیی، بەڵام ئەم بێویژدانە ناوی خۆی (فاروق)ی بۆ دانا، یەکەم لەبەر ئەوەی پێ دەچێت کە زۆر شانازی بە ئەخلاق و رەوشتی خۆیەوە بکات! کە سەرمایەکەی سەرمایەی خیانەتە، دووەم پێدەچێت ئەگەر ناوێکی کوردی لێ بنایە ئەوا برادەرانی عەرەب روویان تێنەدەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئێمە هێشتا سوپاسی بکەین بەوەی کە فاروقی کۆنە مارکسی، لەبەر خاتری ئیسلامییە سەلەفییەکان، یان لە بەر خاتری داعش ناوی خەستەخانەکەی نەناوە بە خەستەخانەی: (مستشفی النبی محمد)، ئەمیش چونکە کوڕەکەی فاروقیش بازرگانی لەگەڵ داعشدا دەکرد.
 هەرچەندە فاروق وەکو دەڵێن باری تەندروستی تەواو نییە، بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو شتانەی سەرەوەشدا ئەتوار و خویەکی ناشرینی دیکەی هەیە، هەر وەکو بەرپرسەکان، خەریکی  مێبازیی و چاوبازیی و داوێنپیسیشە، ئەم ناموبارەکە چاوی حەرامی بڕیوەتە زۆربەی کارمەندە ژن و کچەکان، هەر کچێک بزانێت بە جۆرێک (..ة...)‌ بانگی دەکاتە ئۆفیسەکەی خۆی و داوای پەیوەندیی لێدەکات، ئەگەر تەسلیم نەبێت هەڕەشەی دەرکردنی لێدەکات، تا ئیستا چەندین کەسی لە کارەکەی دەرکردووە، یان کە داوای کاریان کردووە. ......... ...... من لێرەدا ناچمە ناو قوڵایی ئەو باسە، چونکە لە بەر حورمەتی هەندێک لەو خانمانە کە گومان نەخرێتە سەر کەسیان باسی ناکەم، بەڵام ناوی چەند قوربانییەکم لە لایە، لە کاتی گێڕانەوەی یەکێک لەو رووداوانە کە فاروق لەگەڵ یەکێکدا کردوویەتی زۆر بێ دەرامەت و قەرزدار بووە، پێویستی بەکار بووە، چونکە تەسلیمی نەبووە دەریکردۆتە دەرێ، من لە کاتی گێڕانەوەدا فرمێسک بەری چاوی گرتبووم.
لە کۆتاییدا با فاروقی مەلا مستەفا سەفوەت ئەوانەی سەرەوە، کە باسم کرد وەکو بیرخستنەوە بۆیم نووسیوە با لە یاداشتەکەی خۆیدا کە بە عەرەبی ئامادەی کردووە، لە بیری نەچێت و بینووسێتەوە

 بۆ زانیاریی زیاتر کەڵک لەم نووسینەی خوارەوەش وەرگیراوە:






(دەنگدراوە: 14 . زۆرباشە: 4/5)