شەبەکەی گەردونی Cosmic web

Wednesday, 20/02/2019, 19:03

8355 بینراوە



شەبەکەی گەردونیی چیە (Cosmic web)؟
شەبەکەی گەردونی پەیوەندیە لە نێوان هەموو هەسارەکانی گەردون بە سێنتەری گەردونەوە، واتە هەموو هەسارەکان و مانگ و نێزەکەکان بە سێنتەری گەردونەوە بەستراونەتەوە هەموو دەژین. 
ئێسات سێنەتەری گەردون دەشوبهێنم بە سێرڤەرێک تا باسەکەم کەمێک ئاسان بکەم بۆ تێگەیستن.
ئەگەر سێنەتری گەردون سێرڤەرێک بێت ئەم سێرڤەرە ملیاردەها کۆمپیوتەری لێ بەستراوە و کۆمپیوتەرکان دەتوانن پەیوەندی بکەن بەیەکەوە لە ڕیاگای سێرڤەرەکە یان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سیرڤەرەکەوە.
شەبەکەی گەردونی

ئایا ئەم شەبەکەی گەردونیە سودی چیە؟
شەبەکەی گەردون کونی کارۆ مۆگناتیسیە و جار جار خۆی ئۆتۆماتیک دەکرێتەوە بۆ ماوەیەکی کاتی و دوای دادەخرێتەوە، لە کاتی کردنەوەدا ئەگەر بچیتە ناوی ئەوا لە ماوەی چەند چرکەیەکدا دەتباتە سێنەتەری گەردون یان دەتباتە هەسارەیەکی تر.. 
دەبێت گەردون  وهەسارەکان بشوبهێنیت بە سێررڤەر وەک وتمان هەموو کۆمپیوتەرێک ئای پی خۆی هەیە و سوب ماسکی هەیە، واتە ئەگەر من بمەوێت بچمە ناو کۆمپیوتەرێک لە چین دەبێت بزانم ئای پیەکەی چەندە ئەوسا دەتوانم بچمە ناو کۆمپیوتەرەکە، وە هەسارەکان و گەردون هەمان شیوازی کاریان هەیە و کۆدەکەی لە سێ کۆد پێک هاتوە.. کۆدەی یەکەم  لە ژمارە سێ بۆ ژمارە نۆیە ، کۆدی دووەم لە ژمارە یەک بۆ ژمارە نەوەدو نۆیە، کۆدی سێیەم لە ژمارە ١ بۆ ژمارە نۆسەدو نەوەدو نۆیە..واتە بۆ نمونە من دەمەوێت بچم بۆ هەسارەی مەریخ دەبێت کۆدی هەسەرای مەریخ بزانم (7.65.825) ئەم کۆدە نمونەیە کۆدە ئەسڵەکە نیە.

سێرڤەر
ئەم کۆدانە لە کاتێکدا بەکار دێن ئەگەر بە شێوازی تەکنەلۆژی بتەوێت گەشت بکەیت لە هەسارەیەک لەم سەری گەردون بۆ ئەو سەری گەردون.. بەڵام ئەگەر بچیتە ناو  کۆسمیک وێب واتە شەبەکەی گەردونی ئەوا خۆو شانسی بۆ شوێنیکت دەبات.

ئایا ئەو پۆرتانە کە بە پۆرتی کارۆمۆگناتیسی ناودەبرێت لەسەر زەوی بونی هەیە؟
بەڵێ، لەسەر زەوی دوازدە شوێنی جێگیر هەیە کە شەبەکەکان لە کاتی دیاریکراودا دەکرێنەوە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، ئەو شوێنانەش یەکێکیان سێگۆشەی بەرمۆدایەو یازدە شوێنەکەی تریش لەسەر هەمان خەتن بە چواردەوری زەویدا لە بابەتێکدا لە کوردستانپۆست بڵاوم کردۆتەوە ئەمەش لینکەکەیەتی:


ئایا کێ و چۆن دەزانن کەی ئەم شەبەکانە دەکرێنەوە؟
لە ئەمریکا کۆمەڵەی پڕۆژە ڕەشەکانی ئەمریکا دەزانن و دەتوانن حساباتی بۆ بکەن کەی و لە چی کاتێکدا ئەم کونانە دەکرێنەوە و دادەخرێتەوە. 
هەڵبەتە ئەمریکا لە ساڵەکانی 1945  وە زانیان و بۆیان دەرکەوت کە ئەم شەبەکانە هەیە بەڵام دڵنیا نەبوون لە چۆنێتی کاتی کردنەوەو داخستن و شوینی گەیاندنی، بۆیە کە یەکەم کەس کە تاقی کرایەوە ناوی Thomas Arthur Garner  لە ساڵی ١٩٤٥دا پاش ئەم کەسە چەند جارێکی تر بە دەستی ئەنقسەت سەرباز یان سەفینە یان فڕۆکەیان دەناردە ناو سێ گۆشەی بەرمۆدا بۆ تاقی کردنەوە تا دڵنیا بوون لە کاتی کردنەوەو داخستنی شەبەکەکان.

کەواتە ئیستا دەتوانین بڵێن گەردون دەژی وەک مرۆڤ و روەک و باڵندە و ‌حەشەرات..هتد بەڵام هەر جۆرە بونەوەرێک لە دانسەتیەکی جودا دا دەژی، واتە ئێمە حەوت دانەستیمان هەیە و ئێستا مرۆڤ لە دانسەتی سێدا دەژی، ئەم باسە هەڵدەگرم بۆ جارێکی ترو بابەتێکی تێرو پڕی لەسەر دەنوسم.
ئیستا چۆن مرۆڤ بتوانێت لەمسەری کەون بۆ ئەوسەری کەون بروات بێ ئەوەی لە ڕێگا بمرێت لەبەر دوری ڕێگاکە.. وەک وتمان ئەگەر لە ڕێگای شەبەکەی گەردونی بێت ئەوا کەس نازانێت بۆ کام هەسارە دەچێت واتە پەیوەندی لە نێوان هەسارەی زەوی یان هەساریەکی تر یان سێنتەری کەون دەکریتەوەو خۆو شانسی بۆی دەچیت.. بەڵام ئەگەر لە ڕێگای تەکنەلۆژیەوە بێت ئەوا دەتوانیت هەڵبژاردەت هەبێت بۆ کام هەسارە دەچیت لە گەردوندا، لەسەر بنەمای کۆدی هەسارەکە وەک ئای پی دەتوانیت بۆی بچیت.

چۆن دەتوانیت بەو کونانەدا بگەیتە سێنەتەری کەون کە 27000 ساڵی تیشک دورە ؟
ئیستا کەون دەشوبهێنم بە جەستەی مرۆڤ و مرۆڤ دەشوبهێنم بە بەکتریایەک.
لولە خوێنی جەستە
ئەگەر بەکتریایەک لە ژیر پیستی قاچی مرۆڤێکدا بێت، ئەم بەکتریایە بیەویت بێ بۆ ناوچەی دڵ کە تەقریبەن سێنتەری مۆرڤەکەیە.. ئەگەر ئەم بەکتریا یە بیەوێت بەناو گۆشت و ماسولەکەدا بێت هەرگیز ناگات، نە دەتوانێت ئەو هەموو گۆشتە ببڕێت نە تەمەنی ڕێگای پێ دەدات ئەم مەسافە دورو درێژە ببڕێت. بەڵام ئەگەر بەکتریاکە دەمارێکی خوێن بدۆزێتەوە ئەوا لە ماوەی کەمتر لە سی چرکە دەگاتە ناو دڵ.. واتە دەمارەکانی جەستەی مرۆڤ وەک ئەو شەبەکەی وێبە وایە لە گەردوندا.
واتە ئەگەر مرۆڤ لە ڕێگای ئەم شەبەکانەوە بیەوێت بگاتە سێنەتری گەردون ئەوا دەتوانێت بە ماوەیەکی زۆر کەم وەک بەکتریاکە بگاتە سێنتەری گەردون، وەک وتمان ئەم شەبەکانە هەمووی لەیەک بەستراون و بە سێنەتری گەردونەوە بەستراون.

سەرچاوەی ئەم بابەتە هەڵۆ ئارام


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە