بوکی تازە

Friday, 22/02/2019, 22:29

12095 بینراوە


دوو مەعشوقی کەمتیارێکن
سەوزو نیلی هەوارێکن
بۆ باوەشی گەرمی کەمتیار
هەردەم لەگەڵ یەك ناڕێکن
 
زاوای ڕوو زەرد پارەی زۆرە
گێل و نەفام گەندە  خۆرە
لە پێناوی بووکی تازە
وەك شەنگەبی ملی شۆڕە

کە کۆنە بووك باوی نەما
بووکی تازە   کەوتە سەما
 کۆنە بووکیش  لەداخانا 
بە دەم شڕی دای بە چەما

پیرۆز ئەکەم لە بووکی نوێ
هەتیوو بوونی لێ ناکەوێ
بەو شووەی کە کردوویەتی
قەزای  لە درۆ و دراو  کەوێ

کە بووکی نوێ بۆی  نەسووڕا
هەرچی کردو بۆی نەگۆڕا
عەشقی بابۆی دا ی لە کەللە
خۆی لەجیاتی ئەویش گۆڕا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە