ئاڵتون و پارە و هێز لە سەر هەسارەی زەوی

Tuesday, 26/02/2019, 16:41

17874 بینراوە


گورپی کەباڵ
دەست گرتن بەسەر هەسارەی زەوی لە لایەن گروپی ئیلومیناتی کە ئێستا بە گروپی کەباڵ (cabal)ناسراون ، دەستی پێ کرد لە کاتی بابلیەکانەوە، ئەو کاتەی کە ئەوان هاتن پارەیان دروست و خۆیان بونە خاوەنی بانکەکان.
بیرەوەری دروست کردنی پارە بۆ ئەوە بوو کە جیاوازی چینایەتی دروست بکرێت لە نێوان دەوڵەمەند و فەقیر.
بەم شێوەیە کۆمەڵێک خەڵکی کەم دەتوانن دەسەڵاتی ڕەها بگرنە دەست بە سەر هەسارەی زەویدا، ئەوان بڕیار بدەن کێ دەژیو کێ دەمرێت،کێ دەوڵەمەند بێت و کێ هەژار بێت، ئەم یاریە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامەو لە زۆرینەی وڵاتان ئەو کەسانەی بە هەڵبژاردنی سەرسندوقی دەنگدان هەڵدە بژێردرێن بۆ دەسەڵات، ئەوان خاوەنی دەسەڵاتی ڕەها نین لە وڵاتانی خۆیاندا.
لە ڕاستیدا ئەوانەی کە لەسەرەوەی یاساو حوکمەتی وڵاتانەوەن هیچیان بە هەڵبژاردن نەچونەتە ئەو پۆستانەو هەمو وکەسانی ئابوری و خاوەن بانکەکانن.
زۆر کەس هەیە یەکسەر دەڵێت دەسەڵاتی دونیا بەدەست جولەکەوەیە ، لە ڕاستیدا ئەمە دورە لە ڕاستەیەوە..لەبەر ئەوەی بانک هەیە جولەکە دەیبات بەڕێوە هەیە ئیسلامە، هەیە هیندیە هەیە چینیە، هەیە ئەوروپیە، ئەمریکیە..واتە ئەم دەسەڵاتە نە پەیوەندی هەیە بە دینەوە نە بە قەومیەتەوە.
دەسەڵاتدارانی ڕۆم لە ساڵی 100AD دەستیان کرد بە تێکەڵ بون و گواستنەوەی هێز بەرەو بەریتانیا، تا ڕۆژی ئەمڕۆ ئەو شارەی کە بۆی چون لە بەریتانیا، تا ئەمڕۆ ماوەو بە ناوی باث،  (Bath)
Bath Somerset
بۆچی بەریتانیایان هەڵبژارد، لەبەر ئەوەی تاکە دوڕگەی گەورە بو کە لە وێوە بە ئاسانی دەتوانرا دەسەڵات بەسەر ئەوروپادا بڵاوە پێ بکرێت، وە ئەوکات بەریتانیا تاکە شوێن بوو لەسەر زەوی کە کەمێک شارستانی تێدا بوو ، بۆ ئەوان گرنگی هەبوو کە بچنە شوێنێک شارستانی تێدا بێت.
کەباڵ سێ باڵی هەیە
باڵی یەکەم باڵی ئابوریە کە لە بەریتانیایە لە شاری لەندەن سەرپەرشتی دەکرێت.
باڵی دوەم باڵی دینیە لە فاتیکان لە ئیتالیا سەرپەرشتی دەکرێتلە لایەن پاپای فاتیکان.
باڵی سێ یەم باڵی سەربازیە لە ئەمریکا لە واشنتۆن..
ئەم گروپە کۆبونەوەو توانیان باشترین پارەو ئاڵتون پێکەوە بنێن لە کاتی جەنگی جیهانی یەک و جەنگی جیهانی دوو.
چۆن؟
 داگیر کردنی ئەم وڵاتانە بۆ ڕوپۆش کردنی دزینی ئاڵتون بوو، باوکی جۆرج بوش بەرپرسی بانکی هیتلەر بوە لە ساڵی سی بۆ چلی سەدەی رابردو، سامیۆڵ بوش خاوەنداری گەورەترین کۆمپانیای چەک بووە کە ٩٠% چەکی جەنگی جیهانی یەک لە لایەن ئەو کۆمپانیایەوە دەفرۆشرایە ئەڵمانیا وئەمریکاش، واتە چەکی دەفرۆش بە هەردوو تەرەفی جەنگ.
گرنگی جەنگ بۆ کەباڵ فرۆشتنی چەک نەبوو، بەڵک و وڵاتێکیان داگیر دەکرد پاشان دەچونە سەر سێنتراڵ بانک دوای ئەوە هەموو ئاڵتونەکانیان دەبرد بۆ خۆیان. لە سەرەتای ساڵی سیەکانی سەدەی ڕابردو لەم جۆرە داگیرکاریە زۆر کراو ، بەشێکی زۆری لە لایەن یابانەوە بوو، یابانیش حوکمەتێکی فاشیستی هەبوو لەگەڵ ئەڵمانیەکان کاریان دەکرد، زۆربەی بەشی خواروی خۆرەڵاتی زەویان داگیر کرد تا گەیشتە چین..زۆربەی ئاڵتونی ئەم وڵاتانەیان برد بۆ خۆیان. هیچ وڵاتێک هێندەی یابان ئاڵتونی نەدزیوە لە وڵاتانی داگیرکراو لە مێژوی داگیرکاریدا. بە وتەی حوکمەتی یابان زۆرێک لەم ئاڵتونانە تا ئیستاش نەدۆزراونەتەوەو لە ژیر زەویدا حەشار دروان.
ژمارە ڕەسمیەکان دەڵێن هێندەی یاریاگایەکی ئۆڵۆمپی ئاڵتونایان بردووە، بەڵام ژمارە نا ڕەسمیەکان دەڵێن ١٤ جار لەو ژمارەیە زیاترە. ئەم ئاڵتونە بە ڕەسمی نەدۆزراوەتەوە، بەڵام لە زەمانی ڕۆناڵد ڕەیگن دەنگۆیەک هەبوو لە لایەن کەسێکی نزیک لە ڕەیگن بە ناوی مستەر دود، دەڵێن چومە ناو یەکێک لەم بنکانەی ئاڵوتونەکانی تێدایە، هۆڵەکەی دوو کیلۆمەترو نیو دەبوو ئەمبەراوبەری دەرگا بوو، هەر دەرگایەکت دەکردەوە هێندەی ساحەی باسکیتباڵێک ئاڵتونی تێدا بوو. هەمان کەس دەڵێن لە ناوچەی کەمبۆدیا کە ئەو هەموو شەڕە ناوخۆیەی تێدایە، کانی ئاڵتونی تێدایە کە دەتوانیت وەک خۆڵ بە بیلدۆزەر ئاڵتونی لێ دەربکەیت، بەڵام ئەم زانیاریانە هەموو نهێنین، وەک چۆن لە ئاسمان نێزەک هەیە هەمووی ئاڵتونە، نێزەک هەیە بەردە نێزەک هەیە ئاوی بەستوەو بەکتریای تێدایە،ئەم زانیاریانە زۆر بە نهێنی ماونەتەوەو کەس بۆی نیە باسی بکات، هەتا حوکمەتی وڵاتەکە دەسەڵاتی ئەوەی نیە بچێتە ئەو ناوچانەو ئاڵتون دەربکات.

بنەماڵەی دراگۆن؛
زۆرێک لەم ئاڵتونەی کەمبۆدیا کە لە کانەکان دەرهێنران لە لایەن یەک بنەماڵەوە کە بە بنەماڵەی دراگۆن ناسراون دانیشتوی چینن، ئەم بنەماڵەی دراگۆنە خۆی بە ئەسڵ خەڵکی سەر زەوی نین و لێرە لە دایک نەبون بەڵکو لە هەسارەیەکی ترەوە هاتون. تاکی ئەم بنەماڵەیە بۆ ماوەی دوو سەد تا سێ سەد ساڵ دەژین، دەم و چاویان هەر وەک چینی وایە و بە نهێنی دەژین، خاوەنی تەکنەلۆژی تەلەپۆرتەیشنن و تا خۆیان ڕێگا نەدەن کەس ناتوانێت ئەو پۆرتانەی ئەوان بەکار بهێنێت.
ئەوان ئەو بنەماڵەیەن کە چینیان دروست کردو ئیمپراتۆریەتی کینگ دامەزراند، ئەمانە بە ئیمراتۆری دراگۆنیش ناسراون.
Dragon flag
ئەم بنەماڵەیە ١٣٥ هەڕەمیان دروست کردوە لەسەر خاكی پارێزگای کینگ(Qing).ئەم هەڕەمانە تا ئەمڕۆ ماون و تا ئیستاش سیستمی ئاوی هەیە بۆ بەشی سەرەوەی هەڕەمەکەو ئەو سیتمە تا ئیستاش کار دەکات، ئەم سیستمی ئاوە بۆ ئەوە بوە کە ئاوی پێ دابین بکەن بۆ کەشتی ئاسمانەیەکانیان. هەتا ئێستاش ئەم کەشتەیانەیان ماوەو لە کۆمەڵی خۆری خۆماندا هاتوچۆدەکەن. واتە کەشتیە ئاسمانیەکان دەهاتنە سەرهەڕەمەکەو لەوێ دەنیشتنەوە ئاویان وەردەگرت و دەڕۆیشتن..وەک سیستمی تەنکەر پڕ کردن.
Piramide Qing
ئێمە زۆرجار کە باسی بونەوەری هەسارەیکی تر دەکەن بیر لە دێو درنج دەکەینەوە، بەڵام لە راستیدا وا نیە، ئەم گەردونەی ئێمە وا دروست کراوە کە خۆی ژیانی بایلۆجی دروت بکات، بەڵام زیاتر لە ٨٠% بونەوەرکانی هەسارەکان لە مرۆڤ دەچن، واتە دوو قاچ دوو دەست، سەر، ناوچەی سنگیان هەیە، چەند جۆڕیکی تریش هەن کە شیوەی تریان هەیە ئەوەش بۆی هەیە خەڵکی گەردونێکی تر بن نەوەک ئەم گەردونەی ئێمە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە