ئەو فکرەیەی کە گوایە جولەکە دەیانەوێت دەست بەسەر جیهاندا بگرن

Friday, 01/03/2019, 23:55

6931 بینراوە


مێژوی رقو کینە دژی جولەکە، لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە ئەوان ئاینی یەکتاپەرستیان هەڵبژارد، پاشان کەنیسەی مەسیحیەکان بەوە تاوانباریان دەکردن کە گوایە بەهۆی ئەوانەوە عیسا لە خاچ دراوە. هەندێک جار ئەمەیان بەهەل دەزانی و بەم هۆیەوە کەنیسە جولەکەکانیان دەگرتو دەریان دەکردنو کەلوپەلە گرانبەهاکانیان لێ زەوت ئەکردن.
لە سەدەی ناوەڕاستا جولەکەکان بۆیان نەبو لەفەرەنسا هەمو کارێک بکەن، ئەو کارانەیان ئەدانێ کە پەیوەندی بە پارەو قازانجەوە هەبوە، بەم هۆیەوە هەندێک خێزانی جولەکە لەوانە ڕۆتچیلد توانیان خۆیان دەولەمەند بکەن بەلام زۆر لە جولەکەکانی ئەوروپای ڕۆژهەلات هەژار بون. لەدوای شۆڕشی فەرەنساوە ئەو مافە درا بە جولەکە کە بتوانن هەمو کارێک بکەن لەفەرەنسادا.

هەریەکەو بیانویەکی جیاواز دهێنێتەوە بۆ دژواریکردنیان ؛ چەپەکان وایان باوەڕە کە جولەکە لەگەڵ کاپیتالیسمدا بەرەیەکیان دروستکردوە دژی میللەت، بەڵام بەرەی ڕاست وایان باوەرە کە جولەکە هەمیشە کەسانی شۆڕشگێڕنو دەیانەوێت کۆمەڵگە بگۆڕن، هەر ئەوانیش بون کە شۆڕشی فەرەنسایان هەڵگیرساند. پاسان شۆڕشی بەلشەفیکەکان بوە پاڵنەرێکی گەورە بۆ ئەم فکرەیە ،لەبەر ئەوەی کە زۆر لە سەرکردەکانیان وەک تروتسکی و مارکس و لینین جولەکەبون، بۆیە ئیتر وتیان جولەکەکان دەیانەوێت جیهان بخەنە ژێر دەستی خۆیان.

بەرەی ئیسلامیش دەورێکی گرنگیان هەبوە لە گەورەکردنی ئەم فکرەیە بەهۆی شەڕی فەلەستینو ئیسرائیلەوە، ئیتر لەمەوە فکرەی ئەنتی سێمیتیسم هەمو جیهانی گرتەوە.

زۆر شوێن هەن لەفەرەنساو بەتایبەتی لەدەوروبەری پاریس وەک شوێنی شایەتی کە چۆن جولەکەکانی فەرەنسا لەسەردەمی نازیدا گواستراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا. ئەم هەفتەیە چوم بۆ مێمۆرییالی جولەکە لە ناوەڕاستی شاری پاریسدا، میمۆریالەکە زۆر جوان کرابو، ڕۆژێک بەس نەبو بۆ بینینی. بیرم لە مێمۆرێیالی هەڵەبجە دەکردەوە کە ئاخۆ چۆن بێت ؟ 
لەدەرەوەی مێمۆرێالەکە کۆلانێکی تیایە کە ناوی کۆلانی دادپەروەرانە، لەم کؤلانەدا ناوی ئەو فەرەنسیانەی لەسەر نوسراون کە لە سەردەمی نازیدا ژیانی خۆیان خستۆتە مەترسیەوە بۆ شاردنەوەی جولەکەکان. لە ناو مێنۆنتەکەدا هەمو مێژوی ئەنتی سێمیتیسم دەبینی. هەرچەندە شارەزاییەکی زۆرم هەیە لەسەر شۆوا و وتارم زۆر خوێندۆتەوە لەو بارەیەوە ، بەلام لەم مێمۆریالەدا شتی نوێم هەر دەبینی.

ئەو کەسەی مێمۆرێالەکەت بۆ روندەکاتەوە کەسێکی مێژوناسی بێ هاوتایەو وەلامی هەمو پرسیارێکت ئەداتەوە. ئەوەی سەرنجی راکێشام شایەتحالەکان بون، کەسانی نازی یان جولەکە باسی ئەو سەردەمەیان دەکرد. یەکێک لە نازیەکان کەباسی ئەوەی دەکرد کە چۆن دەیان بردن بۆ ئاوشویتز لە ئەڵمانیاو دەیان کوشتن، دەی وت کە ئەوان ئەیان ویست کە شتەکان بە هێمنی بڕوات بەریوە، بۆیە ئاوشویتز لە شکڵی کارگەیەکدا بو، کاتێک دەگەشتن ئەیان بینی کە ئەوە کارگەیەو دەچن کاری تیا دەکەن، بۆ ئەوەی مندالە بچوکو ساواکان نە قیژێننو نەبێتە حاڵەتی پانیک، لەدایکیان جیا نەدەکردنەوە هەر لەگەڵ دیکیانا دەیان بردن بۆ ژوری گاز، بەلام کاتێک قزی ژنەکانیان دەبڕی، لەو کاتەدا دەیان وت ئەگەر ئەوان دەچن بۆ کارگە بۆ کارکردن بۆچی قژیان دەبڕن، وردە وردە هەستیا پێ دەکرد کەبەرەو مردن دەیان بەن. ئەفسەرە ئەڵمانیەکە دەی وت کە ئەوان هەرگیز لە ژنانیان نەداوە تەنها لەبەردەم ژوری گازدا نەبێت کەدەیان زانی دەچن بۆ مردن. نزیکەی شەش ملوێن جولەک لەسەردەمی نازیدا کوژراون .

کە منداڵ بوین لە کوردستان، یاریمان بە لیرە ئاڵتونەکانی دایکمان دەکرد، دایکم فێڕی دەکردین کە چۆن لیرەی جولەکەو لیرەی ئیسلام بناسینەوە؛ کاتێک دەمان کیێشا بە زەویدا، لیرەی جولەکە دەزرنگایەوە بەلام لیرەی موسڵمان تەپەی دەهات، ئەمەش ئەیسەلماند کە لیرەی موسڵمان غەشی تیا کرابو بەوەی تێکەل کرابو لەگەل شتی تردا و لیری جولەکە پوختەبو بۆیە لیرەی جولەکە بەناوبانگ بو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە