Wednesday, 06/03/2019, 6:06
21642 بینراوە
قاسمەڕەش، دامەزراندنی بنکەیەکی ڕەمزی بە ڕێنمایی سوپای پاسداران ١٩٨٩
سوپای پاسداران و ئیتیلاعات، لە کۆی ڕووداوەکان، چارەنووسی نەتەوەیی کورد، چارەنووسی هێزە کوردییەکان لە ١٩٨٥ تا دوای شاڵاوی ئەنفال و ڕاپەرین و کۆڕەوی ١٩٩١بڕیار بەدەست بوون. لەو ماوە مێژوویە دیاریکراوەدا، فەرماندەی سوپای پاسداران و ئیتیلاعات، بە هاوکاری سەرانی پارتە خۆفڕۆشەکان، ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو لە بە فەتارەتدانی کوردی باشوور فەرەیدون عەبدولقادر لە هەڵۆسورەکانی قەندیل لاپەرە ٥٧٧دا دەنووسێت ( داوامان لە ئێران کرد کە دەورەی مەشق بۆ فەرماندەکانمان بکاتەوە). ئیران مێژوویەکی درێژی لە بەڕیوەبردنی ئیمپراتۆریەت و دەوڵەت هەیە. لە ناوەوە و لە دەرەوە خاوەن سوپا و هێزی هەواڵگریی بەهێزی مەزەهەبی و نەتەوەیە. خاوەن ڕاوێژکار و خەڵکی بە ئەزموونە لە بەرێوەبردنی حکومەت، داگیرکردنی خاک و ژێردەستکردنی نەتەوەی دیی، یاریکردن بە چارەنووسی میللەتان، لە رێگەی لغاو کردنی سەرکردەکانیان!
تێبینی: ئەو بابەتەم لە بیرەوەریەکاندا (لە سێبەری شاخ زنجیرەی ٧٢ و ٧٣) بە درێژی باس کردوە، کە ئێستا سەرقاڵی بە پەرتووک کردنیم، بەڵام پێم باشبوو وەکو وەڵامێک بۆ درۆودەلەسەی ئەو کەسانەی کە بە تەمای پۆست و پارەن دووبارە بەشێکی لێ بڵاو بکەمەوە. http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=84001&authorid=10
© 2019- Kurdistanpost