داوای لایەنە عەرەبییەکان بۆ سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگا

Friday, 08/03/2019, 15:01

12319 بینراوە


لایەنە سیاسیە عەرەبەکانی کەرکوک ، داوا لە پەرلەمان و پارێزگاری شارەکە دەکەن بڕیار بدەن بۆ سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگا بە پێی میکانیزمە یاساییەکان .
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمرۆ سێ شەممە بڵاوکراوەتەوە بەشێک لە لایەنە عەرەبییەکانی کەرکوک ڕایەنگەیاندووە ، کە کەرکووک کراوەتە بابەتێکی دانووستان لە پرسی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم و تەواوکردنی حکومەتی عێراقدا ، 
بە بێ رەچاوکردنی ئەوەی تەوافوق لە گەڵ پێکھاتەی عەرەب و تورکمانی شارەکەدا بکرێت . ھەروەھا ھەندێک لایەنە عەرەبییەکان وا ئاماژە دەکەن ، کە کورد تاک لایەنانە مامەڵە بە چارەنووسی کەرکوکەوە دەکات .
ئەوەش پێکھاتەکانی شارەکە ڕوبەڕوی مەترسی دەکاتەوە ، وە دواجار پارتە کوردییەکان ئاگادار دەکەنەوە لەوەی ھەوڵی لەم شێوازانە  دەبێتە ھۆکاری لە باربردنی ئەو بنەمایەی کە بۆ تەوافوق دیاریکراوە وە بە سەرپەرشتی حکومەتی عێراق و  نەتەوەیەکگرتووەکان .
لایەنە عەرەبییەکانی کەرکوک ئەوەشیان ڕاگەیاندوە " داوا  لە  حکومەتی  عێراق و  پەرلەمان دەکەن  ھەڵوێستی  ڕونیان ھەبێت لە بارەی یاریکردن بە چارەنووسی شارەکەوە ، 
ھەرەوەھا داوایان پەرلەمان و پارێزگار  میکانیزمێک دەربکەن بۆ سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە پێی یاسا " . 
ھاوکات لە گەڵ ئەوەشدا داوا لە حکومەتی عێراق و ھێزە چەکدارەکان کراوە کە یاسا بسەپێنن بە سەر سەرجەم سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگای کەرکوکدا .
ئەوەش لە کاتێکدایە ، کە دوێنی ھەردوو حیزبی بنەماڵەی یەکێتی و پارتی لە ھەولێر  لە سەر دابەشکردنی پۆستەکانی ھەرێم و کەرکوک و بەغدا ڕێکەوتن ، 
بە پێی ڕێکەوتنەکە پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتی دەبێت و  کە لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە دەنگی لە سەر دەدرێت . یەکێتی و پارتی خەمی  کورسی و پارەیانە نەک خەمخۆری میلەت بن .
ئەمە جێگای سەرسوڕمان نیە بۆ ھەردوو حیزبی بنەماڵە ، چونکە وەکوو پیشەیی ھەمیشەییان ھەروایان کردووە لە میلەت ، کێشەکە ئەوەیە ئەوان شەڕی پارە و کورسی دەکەین ، کەچی خەڵکانێک  زۆر بێ ئاگایانە دەستخۆشیان لێ دەکەن وەکوو بڵێت کارێکی زۆر گرنگیان ئەنجامدابێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە