کەکووک لە نێوان گاڵتەو گەمەو دۆڕاندا

Friday, 08/03/2019, 16:07

2807 بینراوە


مێژوو بەڵگەی زۆری ھەیە لەسەر کەرکووک کە ھەر بەبەردەوامی لەشکست ھێنانی بزوتنەوەی کورد دورشمێک و خاڵێکی سەرەکی بووە ، بۆیە بزوتنەوەی کوردایەتی بەرابەرایەتی سەرکردە سايكۆباتيكانیەوە ، بە بەردەوامی بە جەستەو مێشکێکی پوچەوە کەرکووکیان بە گروە لەگەل بەرەی بەرامبەری خۆیان کاری پێ ئەکەن ، بەرەی بەرامبەرکە بەدوژمن لەقەڵم دراوە لەبەڕچاو میللەت بەڵام لەژێرەوە بوونتە دۆستە  بۆ بەدیھێنانی دەسەکەوتەکانی خۆیان ، ، لە ھەمان کاتدا ھەڕ مێژوو خۆی پیشانی داوە کە کورد دۆڕاوە لەناو خۆیدا بەھۆی بەرزکردنی دروشمی کەرکووک بەخۆیەوە  بەبزوتنەوەکەشیدا ، لەوێنەیەکی تازەی ئەم سەردەمەدا بزوتنەوەی کوردایەتی لە ناو خۆیان کەرکووکیان کردووە بە گەمەو گڕوەش  ، بۆیە ئێستاکە کە خریکی گڕوە تازەکان لەسەر کەرکووک سەر ھەڵدانێکی نۆی بەخۆیەوە ئەبینێ ، ئەو شارەی کە لە دەستی غەیری کوردەوە حوکمرانی ئەکرێت حوکمرانیشی کراوە ، بەرەی بەرامبەر زۆر بە سیاسەتێکی بێ شەرمانە چاودێری ئەمە گروە ئەکەن  بۆشیان چووەتە سەر بۆبەدست ھێنانی کەرکووک مانەوەشی لەژێر دەسەڵاتی خۆیاندا ، سەلماندنی ئەوەی کە کورد لەم گێشەیەدا ھەتاکو ئەم ساتە ، بۆ گرنگی شار ھەوڵی نەداوە بەڵام بۆ گڕنگی خۆیان ھەوڵیان داوە ، چونکە  بە لکاندنەوە ناوەکەی کەرکووک بۆ بەردەوامی زاڵ بونیان بەسەر میللەتی کورد جەواشەکردنیان ، لەسەر ئەوەشەوە نوغبەیەک لەکوردە سالاری سەردەمانی زوو ھەروەھا نوغبەیەکی کوردە سالاری ئەم سەردەمە ھەوڵ دانیان زۆر بە شەوق بە جەفا بووە بۆبەرز کردنەوەی بە دەست ھێنانی کەرکووک دوای ڕوخانی ڕژێم  ، ئەم دوو نوخبەیش ھەم شکستێان ھێناوە بە دۆڕان ،  ، بۆیە لە نوخبە تازەکانی ئەم سەردەمە کە تێگەڵ بە بەرەی پێشوی کوردایەتی تێکەڵ بوون ، دوای ١٩٩١  دوای ٢٠٠٣ بە حوکمرانی ١٤ساڵ شاری کەرکوووک کە ھەتاکو شۆست شەقامەکان لەخۆیان دا ھاواریان کرد کە ئەم شارە کوردیە کوردستانیە ، بەڵام ھەڕ لەژێر ڕکێفی دەوڵەتە زاڵ زەڵەمەکەی عێراق دەرنەچوو ھە بە جلو بەرکەعەرەبی تورکمانیەکەی لە ژێر عێراقدا خۆی پیشان ئەدا ، ئەمە ئەو ئەوە پیشان ئەدا ، ھەمووی گاڵتەو گەموو دۆڕان زیاتر ھیچی تر نییە ، بۆێە دوای ڕزگار کردنی کەرکووک ٢٠٠٣ ، شارەکە پیشان درا کە شارێکە ململانی نەتەوایی وسیاسی تێدایە ، ناو نرا بە عێراقێکی بچووک لە ئەدەبیاتی عەرب تورکمان دا سەرانی کوردیش ئەم لکاندنەیان  پێ رازی بوو ، بۆیە کەرکوووک زیاتر کەوت ، ئەمەش بووە ھەڵەیەکی تری سیاسەتمەدارانی کورد، کەرکووکی کردە ژێر مەترسیەوە ، سەلماندنی زۆر ئاسانە کە کورد خودی خۆی دژی ئەم شارە ھەنکاوی ناوە ، بە شێوەیەکی راستەو خۆ بە شێوەیەکی ناراستەو خۆ ، ھەر بە ھەڵە کاری کردووە ، گەورەترین ھەڵە دوای روخانی ڕژێمی عێراق بوو بەستنی شارەکە بە دوو مادەی دەستور  ٥٨_ ١٤٠  گرێ درا ، وای کرد کورد لە دوای سەدەھا ڕێگا بۆ چارەنوسی کوردو کەرکووک تەنیا دوو ژمارەی کاتی مادەیی لەدەست بمێنی ، کە وەکو کاڵتە کردن  ، مادەی ١٤٠ وەکو سەیر بکەی بکەی تەنیا مادەی مادی بو بۆ بەدەست ھێنانی پارە زیاتر نییە ، ١٠ ملیۆن دینار کە دوا بەدوا سەرەی بۆ گیرا بەھەزا کەس کە مافی ئەوەی نەبوو ئەم قەرەبوو وەرگڕی وەری کرت بە ڕێگای فێڵ ، دوای ئەوەی باخڵی خۆی پر کردە لە ١٠ملیۆن  گەرایەوە شارە حیاتەکی خۆی سلێمانی شەقێکی دا لە کەرکووک ، دوای ئەمەش ئەم دوو پارتە کە حوکمرانی دۆسیەی کەرکووک ئەکەن کەوتنە ملمڵانی لەسەر ئەم فڕۆشتی ئەم گڕی ، ئەم سوکایەتی کردنە ھەر جارێک بە شێوەیەکێ خۆی پیشان دا ، کە ئێستا زیاتر پە شێوەی یاسا بەڕێوە دەچێت ،کە کۆمەڵی یاسا دەرکراوە یاسای تریش بەڕێوەیە بۆ گەرانەوەی ھەتا سەری کەکووک بۆ باوەشی دەوڵەتی عێڕاقی ، ئەگەر زۆر بنووسم تاوانبارم ئەکەن بەوەی داننانێم بەکوردستانی کەرکووک ، من نازانم سەرانی کورد چی ئەکەن بۆ ئەوەی خۆیان پاک بکەنەوە لە ھەموو ئەو تۆمەتانە لەسەریان چەسپاوە بە تایبەت لە لە بەبازار کردن بەکەرکووک ،لە،نەفەمی بونیان بە سێاسەتی ناوچەو سیاسەتی ھێزەکان ، ئەبێت زۆر چاک بزانین کە تەنیا لە چواڕ چێوەی عێراقدا ئەم شارە گرنگ نیە بەڵکو لە چۆار چێوەی ھێزی سونە عێراق و عەرەبستان کاری بۆ ئەکرێ کە ئەبێت ھەر لە باوەشی دەوڵەتی عێراقی دوا بەدوای ھێزی شیعەی کە ھەمان کار ئەکات ، ئەمەش نەک بۆ نەوتەکەی بەڵام بۆ یەکسانی ھێزەکانی ئەم ناوچەیە چونکە یەکسان نابێ کورد خاوەن کەرکووک بێ لەسەر ئەوەی لە تاقیکڕدنەوەی دوای ٢٠٠٣ھەتاکو ئەم ساتانە دۆڕاو ،  چۆن ھێزەکان بەوە قایل ئەبن شاڕێک قوڵاییەکی ھەیە لە مێژوو بچێتە ژێر دەستی کۆمەڵی مل خۆری میللەتی کورد ، کە ھەموو کانزایێەکی شارەکەیان فڕۆشت بۆ بێگانە تەنیا بۆ خۆیان ، بۆیە مەحاڵە لە قاموسی سیاسەتدا جاڕێکی تر کەرکوک بکرێتە باوەشی کورد بەڵکو کورد لەئەمرۆ بەدواوەوە ئەبێتە یاریدەرێکی بۆ کەراونەوەی ھەتاکو سەری کەرکووک بۆ باوەشی عێڕاق ، ئەگەر پێی خۆش پێی ناخۆش بێ ، ئەمە سیاسەتی زل ھێزە گەورەکانی ئەم جیھانە بۆ پاشەرۆژی سەد ساڵەی داھاتوو کە کوڕد ھیچ وانەیەکی ڵێ وەرنەگرتووە ..... بۆیە بەیاساش کەرکووکمان  ڵە دەست خۆمان دا ، با ھەۆڵ دەین بگەینە ڕێگە جاڕەییەکی یاسای بۆ ئەم گێشەیە ..... 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە