توانا شاراوەکانی هەڕەمکان دۆزرایە

Tuesday, 12/03/2019, 16:00

9064 بینراوە


وەک پێشتر لە بابەتی ئایا هەڕەمەکان بۆچی مەبەستێک دروست کراون؟ ڕوونم کردەوە کە بۆ دوو مەبەست بوو، مەبەستی یەکەم لە بابەتی یەکەمدا نوسیم ئەوە بوو شێوازی پەیوەندی لە گەردوندا لە ڕێگای نەخشەی هەسارەکانەوە بوو، ئەمەش مەبەستی دوەمە کە زۆر گرنگە ، ئەمە لێکۆڵینەوەی چەند زانایەکی ڕوسیە و بەداخەوە ئەم زانیاریانە ئەوکات ڕێگری لێ کرا بۆ بڵاو کردنەوە ، بە خۆشحاڵیەوە ئێستا من توانیم بیخەمە بەر دیدی هاونیشتیمانیانم.

بێ گوێدان بە ڕاستییەکان، هەموو بیرۆکەی توانای هەڕەم ڕووخابوو بۆناو شتێکی زۆر کەم زیاتر لە ئەفسانەیەکی شارستانی تاوەکو 2001، کاتێک وێب سایتی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی هەڕەمی گیزا  دی. جۆن دی سالڤۆ یەکەم جار ئەنجامەکانی دۆزینەوەکانی هەڕەمی ڕووسی تازەی سامناک بۆ جیهانی ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە. چیرۆکەکە لە ساڵی 1990 دەستپێدەکات، کاتێ زانای ڕوسی لە مۆسکۆ و ئەندازیاری بەرگری د. ئەلێکساندەر گۆڵۆد دەستیکرد بە دروستکردنی هەڕەمی گەورە لەناو ڕووسیا و ئوکرانیا. حەڤدە هەڕەمیان دروست کرد تاوەکو ساڵی 2001، زیاتریش لە پەنجا هەڕەم دروستکرا لە سەرانسەری جیهان، لەگەڵ ئەوەی هێشتاش زۆرترینیان لە ڕووسیا و ئوکرانیایە.
دکتۆر گۆلۆد هەریەکێک لە هەڕەمەکانی دروستکرد لە چوارچێوەیەکی ناوەکی لە بۆڕی( PVC)واتە بۆری پلاستیک، داپۆشراو بە پەڕی فایبەرگڵاس، بۆ پێکهێنانی ڕووی ساف. دروستکران بۆ ئەوەی کەرتی زێڕین (Golden Section) پڕبکەنەوە – ئەوەی ناوبراوە بە ڕێژەی فای (Phi Ratio) لە 1 بۆ 1.618 – کە دەردەکەوێت بەزۆری لە شێوازە گەشەسەندووەکانی بوونەوەرە زیندووەکان، وەکو لوولپێچی هێلکە شەیتانۆکە. ئەم هاوڕیژەییە پێکهاتەکانی گۆلۆد لێژتر دەکات لە هەڕەمە مەزنەکە (Great Pyramid)، بە گۆشەیەکی لاری نزیکەی حەڤدە پلە. لوتکەکەی درێژدەبێتەوە بۆ دووریەکی دوو ئەوەندەی هەڕەمی مەزن بەرزتر و ڕێژەیی بە چێوەی بنکەکەی – کە وا لە هەڕەمەکانی گۆلۆد دەکات کە زیاتر دەرکەون وەکو کۆڵەکەیەک، نێزەی قوڵایی کڵیسە یاخود کۆتەڵی سەر دراوەکانی ڕۆمانی و یۆنانی.
گەورەترین هەڕەمی گۆلۆد بەرزدەبێتەوە بۆ 144 پێ (44 مەتر)، کێشی زیاتر لە 55 تەنە، پێنج ساڵی ویست بۆ تەواو بوون، وە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلاری تێچوو بۆ دروستکردن. لە ساڵی 1999 تەواوکرا، وە "ماددەی نەگەینراوی بەبێ تاکە توخمێکی کانزایی" تییادا بەکارهێنرا. گۆلۆد بۆی دەرکەوێت کە هەر کانزایەک لە پێکهاتەی هەڕەم کاریگەری بەڕواڵەت سحراوی دەبوو بۆ داڕمان بە گەورەیی، ئەگەر بێتوو ون نەبن بە تەواوی – وەکو ئەوەی کاریگەریەکی هەڵمژراوی هەبێت لەسەر هەرچی بواری وزەی شاراوەی کە لەوانەیە تیایدا کار بکات.
ئەمە یەکێکە لە لایەنە دیزاینە کلیلیەکان کە دەتوانێت هەوڵی بەگومانەکان بۆ دووبارەکردنەوەی توانای هەڕەم شکست پێبهێنێت. لە پایتەختی ئەمریکا، مۆنیومێنتی واشینگتۆن
 (Washington  Monument) وەکو کۆتەڵایەک دروستکرا – لەوانەیە هەوڵێکی تر بوو بێت بۆ بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیە شاراوەیە لەلایەن حکومەتی ئەمریکا – بەڵام کانزای زۆری تێدایە لە پیکهاتەکەیدا، بۆیە ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک نزیک بێتەوە لە کاریگەری هەڕەمەکانی گۆڵۆد.
 
بەشی ناوەوەی هەڕەمەکەی ڕوسیا
وێب سایتی ڕیکخراوی لێکۆڵینەوەی هەڕەمی گیزای د. جۆن دی سالڤۆ ئەنجامەکانی د. گۆڵۆدی پوختکردۆتەوە – لەگەڵ هاوپیشە پێشکەوتووەکانی.
تاقیکرندوەی جیاوازی زۆر ئەنجامدران بەبەکارهێنای ئەم هەڕەمانە کە لێکۆڵینەوە لە تەندروستی، ژینگەزانی، کشتوکاڵ، فیزیا، وە بوارەکانی تر دەگرتە خۆ. ئەوەی جێگای سەرنجە دەربارەی ئەم کارە ئەوەیە کە لەلایەن زانایانی هەرە بەزری ڕووسیا و ئوکڕانیا بەڕیوەبراوە، وە زانستییانە ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەناو ئەو هەڕەمانە ڕوودەدەن دەکەن ڕاپۆرت و بەڵگە.
هەروەکو دەتوانیت ببینیت، ئەمە زانستی نادیار و کورسی قۆڵدار نەبوو بەهیچ شێوەیەک – ئەمە زۆر بەجدی وەرگیرابوو لە ئاستە هەرە بەرزەکاندا، وە بڕی کات و پارەی زۆر لەم تاقیکردنەوانەدا بەکارهێنراوە. من زۆر سەرسامبووم کاتێ پوختەکەیلێکۆڵینەوەکەی  د ڤۆڵۆدمیر کڕازنۆهۆڵۆڤیەتزم لەساڵی  2001 خوێندەوە. هەرچەندە بڵاو کردنەوەکە بە زمانی روسی بوو، بەڵام بە دڵنیایەوە بۆم دەرکەوت کە چیان دۆزیەوە – وە ئەمەش هەوڵێکی گەورەی، فرەدابینکاری بوو لە مێشکە هەرە گەورەکانی لە کۆمەڵەی پیشەسازی-سەربازی پێشووی سۆڤیەت. دوای کەوتنی پەردەی ئاسنین (Iron Curtain)، زاناکانی سۆڤیەت هێشتاش تاقیگەی لێکۆڵینەوەکان و بوودجەکەیان هەر مابوو کە بتوانن کار و لێکۆڵینەوە بکەن، وە تەواوی کاتی جەنگی سارد تەرخان کرا بۆ ئەم لێکۆڵینەوانە. هەڕەمەکانی گۆڵۆد بە هەلێکی سەرسوڕهێنەر دابینیکردن بو بۆ دۆزینەوەی زانستی. تاکە بەشی سامناکی چیرۆکەکە ئەوەبوو کە هیچ گۆڤارێکی ئەکادیمی ئەوروپی وئەمریکی و چینی یان یابانی هتد..ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوانەیان  بڵاونەدکردەوە، سەرەڕای گرنگیدانە وردەکەی ئەنجامیاندا لە بەکارهێنانی  پڕۆتۆکۆڵی زانستی توندوتیژ. هۆکاری سەرەکی ئەمە پێدەچێت ئەوەبێت کە گروپە بەهێزە گەمارۆکراوەکان زۆر هەڕەشەیان لێدەکرێت کە هیچ  پێشکەوتنێکی کتوپڕی تەکنەلۆژی کە دەیدۆزنەوە  نابێت بڵاوی بکەنەوە.
وێب سایتی (The Pyramid of Life) ڕوونیدەکاتەوە ئەم هەڕەمانە چەندە سەرنجیان بۆخۆیان دروستکردووە – لە ئاستێکی نێونەتەوەییدا.
سەدان هەزار لە خەڵک وەکو ئەکتەری ناودار، گۆرانیبێژ، پەیکەرتاش، کارگێڕان و سەرۆک کۆماران لە ئێستاوە سەردانی گەورەترین هەڕەمی ڕووسیایان کردووە. ئەم هەڕەمە دروستکراوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە لەلایەن زانایان لەژێر سەرپەرشتی ئەلێکساندەر گۆڵۆد. قەشەکان لە یابان، کۆریا و تیبت سەرسامبوون بە هەڕەمی ڕووسیا؛ وای دادەنێن شوێنە نموونەییەکەیە، واتە بۆشایی ناو و دەوروبەری. بیرۆکەکانیان بە لێکۆڵینەوەی زانستییەوە لە دامەزراوەکانی زانست و ئەکادیمیای ڕووسیا دانیپیانراوە. هەموو لێکۆڵینەوەکان کاریگەریەکی پۆزەتیڤی دەرخست لەسەر ژینگەزانی و تەندروستی مرۆڤ لەکاتی سەردانیکردنی هەڕەمەکە، یاخود بەکارهێنانی بەرهەمەکان، کڕیستاڵەکان، گیراوەکان و ئەو پیکهاتانەی لەوێ ئامادەکرابوون.
لێکۆڵینەوەکەی د. گۆڵۆد ئەوەندە بە جدی وەرگیرا تا کریستاڵەکانی هەڕەمەکانی بگوازرێنەوە بۆ بنکەی بۆشایی ئاسمانی ڕووسیا (Mir) بۆ زیاتر لە ساڵێک، وە تاقیکردنەوەکان دواتر دووبارە کرانەوە لە بنکەی بۆشایی ئاسمانی نێونەتەوەیی. وێب سایتی (The Pyramid of Life) دەڵێت کەوا ئەم لێکۆڵینەوانە شاردراونەوە لە "CNN، BBC، ABC، AP، Boston Globe، The New York Times وە میدیای گەورەی تری نێونەتەوەیی."
کاتێک من دەربارەی ئەم لێکۆڵینەوەیەم خوێندەوە لە ساڵی 2001 و دەرکەوتنە گەورەترەکانم کەوتە پیش چاو، بۆم دەرکەوت کەوا هەڕەمەکان بەدڵنیایەوە پێشکەوتترین تەکنەلۆژی سەرسامکەربوون تائێستا لەسەر زەوی دروستکرابن و زۆر لەمێژبوو لەوێ بنیاتنرابوون، باو باپیرانمان چاوەڕوانبوون ئێمە سود لەم تەکنەلۆژیانە وەرگرین – بەڵام لە نەزانی خۆمان بوو کە تەکنەلۆژیەکی ئاوا پیشکەوتوومان نەناسیەوە کاتی بینیمان. سوپاسگوزارانە، چەند تیمێک لە زانای باوەڕپێکراوی ڕووسی کاریان بۆ ئێمە کردو راستەیکانیان خستە پێش چاومان. ئەنجامیەکانیان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە تەکنەلۆژی هەڕەم، وە لقەکانیان، دەتوانن جیهان ڕزگار بکەن – وە هەستپێکراوانە گەشەبدەن بە تەندروستی فیزیایی، بیری و ڕۆحیمان بە درێژایی ڕێگاکە. سەرەڕای ئەوەی کە ئەم لێکۆڵینەوانە هەموو شتێک دەڕووخێنن لەسەر ئەوەی کە دەمان وت دەیزانین دەربارەی جەستەکانمان، وە دەربارەی زانست بە گشتی. تا زیاتر دەربارەی بزانیت، زیاتر دەرکەوتنەکان سەرسامکەر دەبن بۆت.
بێهێنە بەرچاوت کە بتوانیت دەرمانێکی ئاساییت هەبێت یارمەتی خەڵک بدات دژی ڤایرۆسەکان ، وە لەناکاو 3,000 جار زیاتر کاریگەری بکەن. ئەمە ڕێک ئەوەبوو کە ڕوویدا لە لێکۆڵینەوەیەکدا لە پەیمانگای لێکۆڵینەوە و گەشەپیدانی ڤایرۆسزانی ئایڤانۆڤسکی،
 (Ivanovskii R&D Institute of Virology)، لە ئەکادیمیای زانستی تەندروستی ڕووسیا. پڕۆفیسۆر کڵیمێنکۆ و د. نۆسیک لێکۆڵینەوەیان دەکرد لە ئاوێتەیەکی سروشتی شەڕکەری ڤایرۆسی پەیدابوو لە مرۆڤدا بەناوی ڤێنۆگڵۆبۆڵین (Venoglobulin). کاتێ ئەم دەرمانە تێکدەدرایە ناو خەستکراوەیەک لە پەنجا مایکرۆئۆرگازم لە میلیلیترێکدا و لەناو هەڕەمەکەدا هەڵدەگیرا بۆ ماوەیەکی کەم، تەنها لە چەند ڕۆژێکی کەمدا، دەرمانەکە باشتر کاری دەکرد هەتا زیاتر و زیاتریان تێکەڵدەکرد – هەرچەندە کە ئەم خەستبۆوە زۆر-لاوازە ئاساییانە، وەکو 0.00005 مایکرۆئۆرگاسم لە میلیلیترێکدا، هیچ کاریگەریەکایان نابێت لە شەڕکردن دژی ڤایرۆسەکان.
گەر ئەمە تەواو سەرنجڕاکێش نەبێت، توانا تەندروستییەکانی دۆزرانەوە لەلایەن پڕۆفیسۆر ئەی. جی. ئانتۆنۆڤ و هاوکارانی لە پەیمانگای لیکۆڵینەوە و گەشەپێدانی ڕووسی پزیشکی مناڵان، مامانی، و دەردە ژنزانی، بەهەمان شێوە سەرسامکەرن. لە ژووری نەخۆشخانەکەیاندا، بەشێوەیەکی ئاسایی دەبوو چارەسەری مناڵی پێشوەخت بکەن بە کێشەی تەندروستی زۆر خراپ، کە تەنها چەند ڕۆژێکیان هەبوو بۆ ژیان. کاتێ هاوپیشەکانی زانیان هەڕەمەکە کاریگەریەکی بەهیزکەری سەرسامکەری هەبوو لە چارەسەرکردن، وە دەرمانەکە خۆی پێنەدەچوو پێویست بێت، ئەوان تەنانەت شتێکی زۆر زیاتر کاریگەریان تاقیکردەوە. لەجیاتی بەکارهێنانی هەر دەرمانێکی ناسراو، ئەوان سامپڵێکی ئاسایی دەرمانی دڵخۆشکەریان وەرگرت لە سەدا 40 گلوکۆز لە ئاوی دڵۆپێنراو، وە لەناو هەڕەمەکەدا هەڵگیرا. بە بەکارهێنانی تەنها یەک میلیلیتر لەم گیراوەیە بۆ بیست مناڵی پێشوەختی جیاواز کە بەدڵنیایەوە دەمردن، هەر هەمویان چێژیان لە چاکبوونەوەیەکی تەواو بینی.
ئەو مناڵانەی گیراوەی گلوکۆزی ئاساییان پێدرابوو بەهەمان شێوە دەمردن پێشتر. ئایا هەڕەمەکە بەشێوەیەک ماددەیەکی چاککەرەوەی کیمیایی سروشتی چالاک دەکات لە گلوکۆزەکەدا، پرسیاریان کرد؟ تاکە ڕێگا بۆ زانینی ئەمە بە دڵنیایەوە بریتی بوو لە گۆڕین بۆ ئاوی ئاسایی، وە هەمان تاقیکردنەوە دووبارە بکەنەوە – بەڵام تاکە میلیلیترێک لە "ئاوی هەڕەم" بەس بوو. چی ڕوودەدات ئەگەر ڕاستەوخۆ بوونەوەرێکی نەخۆش بخەیتە ناو هەڕەمەکە؟ ئەمە ئەوە بوو کە گروپێکی زانستی تەندروستی ئەکادیمیای ڕووسیا بەسەرپەرشتی د. ئێن. بی. ئیگۆرۆڤ دەیانوسیت بزانن. گروپەکانی مشکی سپی تاقیگەی ئاسایی جێفشاری 415 لە ڤایرۆسی S. typhimurium (ڤایرۆسی گرانەتە) لێدرا بە بڕی یەکسان لە چەند ڕۆژێکدا. تاکە جیاوازی ئەوەبوو کەوا  گروپێک لە مشکەکان لە هەڕەمەکەدا هەڵگیرابوون، وە گروپەکەی تر لە هەڕەمەکەدا نەبوون. سەرسامکەرانە، سەدا 60 لە مشکەکانی ناو هەڕەمەکە مانەوە لە ژیان وزگاریان بوو لە ڤایرۆسەکە، لەکاتێکدا تەنها سەدا 7 ی مشکەکانی  لە گروپی کۆنتڕۆڵ تونایا بەرگری لە ڤایرۆسەکە بکەن. ئەم ڤایرۆسە بەئاسایی ڕێژەیەکی زۆر لە مشەکەکان دەکوژێت، سەدا 30 لە مشکەکانی هەڕەمەکە هەر مانەوە – لەکاتێکدا تەنها سەدا 3 لە بەتبەختەکان لە گروپی کۆنتڕۆڵ توانیان بمێنەوە. د. ئیگۆرۆڤ بەهەمان شێوە ئاوی هەڕەمی دا بەو مشکانەی ماددەی شێرپەنجەی پێگەیشتووی خراپیان لێدرابوو کە بەدڵنیایەوە تووشی لووی شێرپەنجەیی گەورەی دەکردن. گروپی کۆنتڕۆڵەکەش هەمان ماددەی شێرپەنجەی پێگەیشتوویان پێدرا، بەڵام ئەوان تەنها ئاوی ئاساییان پێدەدرا کە هەرگیز نەچووبووە ناو هەڕەمەکە. ئەو مشکانەی ئاوی هەڕەمەکەیان دەخواردەوە زۆر لووی گەشەسەندووی کەمتریان هەبوو وەکو لەو مشکانەی ئاوی ئاساییان دەخواردەوە.
هیچ کاریگەرییەکی نەخۆشی یاخود مەترسیدار هەرگیز چاودێری نەکرا لەو چارەسەرە تەندروستیانە. تیمەکەی گۆڵۆد بۆی دەرکەوت کە تاوەکو هەڕەمەکە درێژتر بێت، کاریگەرییەکانی بەهێزتر دەبن – بەڵام تەنانەت درێژترین هەڕەمی روسی تەنها تۆزێک زیاتر بوو لە چارەکێک لە بەرزی هەڕەمی گیزای میسر.
ئایا ئەم هەڕەمانە پارەی تێدەچێت بۆ دروستکردنی؟
 بەڵێ – بەڵام بەراورد بە تێچووە دڕندانە، لەولەبییەکانی تەندروستی، وە جەنگی دۆزینەوەی دەرمانی کاریگەر بۆ هەموو کەس دەتوانێت دابینی بکات، بەدڵنیایەوە شایەنی پشکنینی زیاترە. ئەگەر تەنها یەک میلیلیتر لە ئاوی بوێت بۆ ڕزگارکردنی مناڵێک لە مردن، بیربکەوە چەندە ئاوی چاککەرەوەی تەنها یەک هەڕەم دەتوانێت دروستی بکات.

کاریگەرییەکانی کوانتەم؛
چارەسەری تەندروستی موعجیزەیی هێشتاش تەنها یەک پارچەن لە مەتەڵەکە. کاریگەرییەکانی پێکهاتەی مۆڵاری مووسی ڕیشتاشینت بیردێتەوە؟ کاریگەری تری سەیری کوانتەم دۆزرانەوە بەهەمان شێوە. بۆ نموونە، تۆپەڵی گرانایت و کڕیستاڵ بەسەر هەموو زەوییەکەدا بڵاوکرانەوە لە درێژترین هەڕەمی گۆڵۆد بۆ چەند مانگێک. هەروەکو ئێستا دەبینین لە چەند ڤیدیۆیەک لە ئینتەرنێت، سپییەکی کاڵ بەڵام ڕۆشن دروست دەبێت بەدرێژایی لوتکەی هەموو بەردەکان، لە کاتێکدا دەبوو قاوەییەکی سوورهەڵگەڕاو بمێنێتەوە. ئەو ناوچە سپییانە لەسەر هەموو بەردەکان دەرنەکەوتن – ئەڵقەیەکی ڕۆشنیان پێکهێنا کە نایابانە لەگەڵ تەوەرەی ناوەندی هەڕەمەکە ڕیزببوو. لەنێوان کۆتاییەکانی ساڵی 1997 و سەرەتاکانی ساڵی 1999، ئەم ئەنجامە چل جار دووبارە کرایەوە لە هەمان هەڕەمدا، بە بەردی جیاواز هەر جارێک. هەریەکێکیان داپۆشرابوو لەنێوان پەنجا بۆ سێ سەد بەرد، بە کێشی بیست بۆ دوو سەد کیلۆگڕام. تیمەکەی گۆڵۆد بەهەمان شێوە بەڵگەیان کۆکردەوە کە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە کاتێک ئەم ئەڵقانە پیکدێن بە ئاشکرایی، بەهەمان شێوە پەتای کەمتر هەبوو لە ناوچەی دەوروبەردا.
د. گۆڵۆد لیکۆڵینەوەی کرد لە هەوای سەرەوەی هەڕەمەکە بە ئامێرێکی ڕووسی ناسراو بە "شوێندۆزەرەوەی سەربازی" (Military Locator)، کە هاوشێوەی ڕادارە. بە بەکارهێنانی ئەم ئامێرە، ستوونێک لە "وزەی نەزانراو" دۆزرایەوە لەدەوری هەڕەمەکە – بە پانی 500 مەتر و 2000 مەتر بەرز. بەداخەوە، گۆڵۆد نەیتوانی ڕوونیبکاتەوە ئەم وزەیە چییە، لەکاتێکدا هەموو تەکنەلۆژیاکەی بەکاریان هێنا بۆ دۆزینەوەی هێشتاش نەزانراوە. دواتر دۆزیانەوە کە بازنەیەکی گەورەتری وزە هەیە لە دەوری هەڕەمەکە کە سەرسامکەرانە 300 کیلۆمەتر پان بوو. تیمەکەی گۆڵۆد حسابیان کرد کە ئەگەر وزەی کارەبایی بەکارهێنرا بۆ دروستکردنی شێواندنێکی ئاوا گەورە لە بەرگەهەوادا، ئەوا پێویستیت بەهەمو وێستگەیەکی کارەبا دەبێت لە ڕووسیادا بە هەموو توانایان بۆ ئەنجامدانی کارێکی لەم جۆرە.بگرە وزەی زیاتریش لەمەت پێویستە، کونێکی ئۆزۆن کە ڕاستەوخۆ لەسەر هەڕەمەکە بوو داخرا تەنها دوو مانگ دوای ئەوەی دروستیان کرد.
گۆڵۆد بەهەمان شێوە زنجیرەیەک هەڕەمی دروستکرد لەسەر بیرێکی نەوت، وە دواتر بەراوردی ئەنجامەکانی کرد بە ئەوانەی تر کە نزیکی بوون. دۆزرایەوە کەوا ئەو نەوتەی لەژێر هەڕەمەکانە سەدا 30 ڕوونتر ببونەوە، بۆیە بەرهەمهێنانی زیاد کرد بە ڕێژەی سەدا 30 چونکە نەوتەکە زۆر ئاسانتر دەردەهێنرا. بیرەکانی دەوروپشتیش کە هەڕەمیان نەبوو لەسەریان هیچ گۆڕانکارییەکیان پیشان نەدا. گۆڵۆد بەهەمان شێوە بۆی دەرکەوت کە نەوتەکە زۆر پاکترە. ماددەی نەویستراو وەکو کەتیرە، پایڕۆبیوتامین، وە پاڕافین هەموویان کەمبوونەوە هەستپێکراوانە. ئەکادیمی گوبکینی مۆسکۆی نەوت و گاز دانیبەوەدانا کە ئەنجامەکان ڕاستن، نەوەکو خەیاڵ.
سەرەڕای ئەمەش، تیمەکەی گۆڵۆد تۆوی کشتوکاڵییان هەڵگرت لە هەڕەمەکەدا بۆ ماوەی یەک بۆ پێنج رۆژ پێش ئەوەی بچێنرێن. ئەمە ئەنجامدرا بۆ زیاتر لە بیست تۆوی جۆراوجۆر، وە چێنران بەدرێژایی دە لە هەزاران هێکتار. لەهەر تاکە حاڵەتێکدا، تۆوەکانی هەڕەمەکە ئەزموونی سەدا 20 بۆ 100 لە بەرهەمی دانەوێڵەیان زیاد دەکرد. ئەم ڕووەکانە نەخۆشیش نەبوون، وە تووشی وشکیش نەبوون. هەمان کاریگەرییەکان دەتوانرا بەدەستبهێنرێت بە دانانی بەرد کە لەناو هەڕەمەکەدا هەڵگیرابوون لەدەوری ڕۆخی دانەوێڵەکان.
ئەلێکساندەر گۆڵۆد و سەمیر ئۆسمەناگیچ
گۆڵۆد و هاوکارەکەی بۆیان دەرکەوت کە هەرشتێک کە زیانبەخش بوو بۆ ژیان دەگۆڕدرا، بۆ باشتر، ئەگەر لەناو هەڕەمەکەدا هەڵگیرابایە. ژەهرەکان سحراویانە زۆر کەمتر وێرانکەر دەبوون دوای ماوەیەکی کەم لەناو هەڕەمی ژیان (Pyramid of Life). کانزاکانی تیشکدەر خێراتر لەناودەچوون وەکو لەوەی چاوەڕواندەکرا. ڤایرۆس و بەکتریای نەخۆشکەری مەترسیدار زۆر کەمتر زیانبەخشبوون بۆ بوونەوەری زیندوو ئەگەر ماوەیەکی کەم لە هەڕەمەکەدا بونایە. تەنانەت داودەرمانەکانی نەخۆشی دەروونی وەکو LSD کەمتر کاریگەریان هەبوو لەسەر خەڵک کە لەناو یاخود لەنزیک مەودای هەڕەمەکە بوون.
ئەگەر ئێمە بیرمانبێتەوە کە هەندێک لە بیرۆکەکانمان پیدەچێت ڕاستەوخۆ دروستببن لەناو بواری سەرچاوەدا (Source Field)، ئەم کاریگەرییە دژ تێکچوونی هۆشە مانای زیاتر دەبەخشێت.
گیراوەکانی ئاسایی دەرمانی دڵخۆشکەر وەکو گلوکۆز لە ئاودا ئێستا دەبن بە دەرمانی کاریگەر کە سەرکەوتوانە ئاڵودەبووانی دەرمان و کحول چارەسەر دەکەن. هەموو ئەوەی لەسەرتە ئەوەیە کە لەناو هەڕەمەکەدا بیانهێلێتەوە بۆ چەند ڕۆژێک سەرەتا. چارەسەرەکە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت یان بە دەرزیەک بکرێتە ناو خوێن یاخود بە ئاسایی لە ڕێگای دەمەوە شلەمەنیەکە بخۆیتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە