ئایا ڕۆح بیرەوەی هەیە؟

Saturday, 16/03/2019, 11:04

11444 بینراوە


ئایا ڕۆح بیرەوەی هەیە؟
زۆرێك لە ئێمە عەوداڵی وەڵامی ئەو پرسیارانەین کە دین و زانست ناتوانێت بە جۆرێک لە جۆرەکان یەکلایی بکاتەوە، ئایا دین نایەوێت یەکلای بکاتەوە لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەم راستیانە یەکلا ببنەوە ئەوا بۆی هەیە خەڵک واز لە دین بهێنێت، یان ئەگەر زاناکان و زانست خۆیان لەم بابەتە دەدزنەوە، دەبێت هۆکاری ئەمان چی بێت؟
زۆرێک لە زاناکان و شوێنەوارناسەکان وەک قەڵەم فرۆشەکانی لای خۆمان وان، واتە لەبەر ئەوەی بە پارەی دەوڵەت کار دەکەن دەبێت ببنە پاپاغای دەوڵەت و زۆر ڕاستی هەیە بیشێونێنن.. نمونە ئەگەر شوێنەوار ناس نەتوانێت باسی ڕابردوی هەڕەمەکان بە ڕاستگۆیی بکات ئەمە هیچی زیاتر نیە لەقەڵەم فرۆشێک کە بە پارە بۆ دەسەڵات دەنوسیت و بە زوڕنای دەسەڵات هەڵدەپەڕێت، بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆ شوێنەوارناسەکان نایانەوێت باسی ڕابردو بە ڕسستگۆیانە بکەن؟ تەکنەلۆژییان هەیە کە بتوانن لێکۆڵینەوەی تەواو لەم بوارەدا بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا راستەیکان داشاردرێتەوە.

ئێستا دێمەوە سەر باسەکەی ویستم بۆتانی شی بکەمەوە، کە ئایا ڕۆح بیرەوەی هەیە یان نا؟
لە ڕاستیدا ڕۆح وزەیەو هیچ شوێنێکی نیە وەک مێشک بۆ هەڵگرتنی داتا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جار زۆرێک لە  ئێمە بیرەوەی ژیانی ڕابردوی هەیە، یان بیرەوەی شوێن یان ڕوداو، ئایا ئەمە چۆن یەک دەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەی کە گوتمان ڕۆح بیرەوەری نیە!
بۆ هێنانەوەی بیرەوەی کۆن لە چەند ڕێگایەکەوە دەتوانیت بگەرییتەوە بۆ ژیانی ڕابردوت و بزانێت کە تۆ کێ بویت؟ لە کوێ ژیاوێت، کێ کەس و کارتەو ناوت چی بوە، لە چی تەمەنێکدا مردویت و چۆن مردویت.. 
ڕێگای یەکەم لە ڕێگای نواندنی موگناتیسیەوە دەکرێت، کەسی مەبەست خەوی لێدەخرێت و چەند پرسیارێکی ئاڕاستە دەکەن لە چەند کاتێکی جیاواز لە ژیانیدا، نمونە دەڵێت چوار ساڵ لەمەوبەر لە کوێ بویت؟ دوای دەڵێت پازدە ساڵ لەمەوبەر ئەم ڕۆژەدا لە کوێ بویت، بەم جۆرە دەڕوات تا دەگاتە سەرو تەمەنی کەسەکە، واتە ئەگەر تۆ تەمەنت ٤٠ ساڵ بێت ئەو پرسیاری ٤٤ ساڵ لەمەوبەرت لێ دەکات و تۆش وەڵامی دەدەیتەوە، لەو کاتەدا بەناوی کەسی ژیانی پێشوت قسە دەکەیت هەتا کە ژیانی پیشوت زمانێکی جیاواز لەزمان دایکیت قسەت کردبێت تۆ ئەو زمانە فول قسە دەکەیت...واتە بۆی هەیە یەکسەت زمانەکەت ببێت بە یابانی یان چینی یان ئسیپانی..هتد
نمونەی دوەمیش پیی دەڵێن "reincarnation" 
بۆ ئەمەش چەندەها بەڵگە هەیە کە مرۆڤ یاداوەری ڕۆحی رابردوی هەبوەو لە زۆر کەیسیشدا بکوژی کەسەکە دەستگیر کراوە، واتە کەسێک کوژراوە لە ژیانی ئایندەیدا کەسی بکوژی دەستنیشان کردوەو زانیاریەکان ١٠٠% ڕاست بوون.

وەک وتمان ئەگەر ڕۆح بیرەوەری نەبێت چۆن کەسێک دەتوانێت ژیانی ڕابردوی یان زمانی ڕابردی لە یاد بێت ؟؟
وەڵامەکە ئاسانە ئەگەر کەمێک شارەزایی پرەنسیپی کار کردنی کۆمیوتەر بیت..  وەک دەزانن ئێستا سیستمێک هاتوە لە سەراسەری جیهان سودی لێ وەردەگیرێت بە ناوی کلاود ستۆراژە "cloud storage" واتە شوێنی خەزن کردنی داتا. ئەم شوێنە هەموو کۆمپیوتەرەکانی لی بەستراوە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە، واتە هەموو زانیاریو بەرنامەو وێنەو ڤیدۆی لەسەر خەزن دەکرێت و هەر کات بتەوێت بە ڕەمزی تایبەت دەتوانیت داتاکەت دوبارە بەکار بهێنیتەوە، گرنگ نیە لە کام شوێنی دونیا بیت تەنها خەتی ئینتەرنێتت هەبێت ئەوە کافیە بۆ هێنانەوەی زانیاریەکان.


لە گەردوندا بەهەمان شیوەی 
cloud storage
هەیە بۆ خەزن کردنی داتای ژیان و کات، واتە هەموو یەکێک لە ئێمە لەو کلاودە بەستراوە بێ ئەوەی خۆمان بیزانین، هەموو داتاکانی ژیانی ئێمە لەوێ خەزن کراوە، کاتێک کە مرۆڤ دەمرێت ڕۆحەکە هیچی لە یاد نامێنێت، لە ژیانی ئایندەدا وەک ڕۆحێکی فۆرمات کراو دەژێتەوە، بەڵام بەو دوو ڕیگایەی کە لە سەرە ئاماژەم پێ کرد دەتوانیت زانیاری ژیانی پێشوترت بدۆزیتەوەو دایگریتەوە ناو بیرەوەی ئەم ژیانە تازەیە.
کەواتە ئیستا زانیمان چۆن دەتوانیت زانیاری ڕۆحی رابردوت بزانیت و بیگێڕیتەوە ناو ئەم جەستەیە..لەگەڵ ئەوەشدا کە ڕۆح شوێنی هەڵگرتنی زانیاری نیە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە