ڕاشکاوانە

Saturday, 16/03/2019, 13:45

3690 بینراوە


گەر درۆناکەن و دەتانەوێت، کارەساتی هەلەبجە و ئەنفال و کیماباران، ڕوونەداتەوە، دووبارەش نەبنەوە، ئەوا دەبێت هۆکارەکانیان و هۆکارەکانی، دووبارە نەبوونەوەیان، لەناو بەرن، کە جەلالی و مەلایی و بزوتنەوەی دۆران و ئیسلامیەکان و تەواوی حیزب و حیز بۆکە و سەرکردە و سیاسیە، خائین و ناکوردەکانە!! دەنا تۆش و ئێوەش لەوان خراپتر و بێڕەوشترن، وە ئەو سۆز ورژاندەشتان، کە سالانە جارێک دەیکەن و قوڕی بۆ دەپێون، هەمان بازرگانی و خیانەتە، بەڵکە زۆر زۆر مەترسیدار تریشە!
جا بۆ تۆ و بۆ ئەو و بۆ هەمووان، بەتایبەتیش، خاون شەهیدەکانی هەڵەبجە و کیماباران و ئەنفالەکان، کە کوردستان بە خوینی شەهیدەکانی ئێوە، ئاودراو سەوز بوو، کەچی سەرشۆرانە، لە جیاتی تۆلە بکوژی شەهیدەکانتان، لە جیاتی ئەوەی، کە شەهیدەکانتان، لە پێناویا بوونە قوربانی، لە جیاتی ئەوەی، کە ئێوەش لێی بەهەرمەندبن، دێن دەپاڕینەوە، بۆ تیکە نانێک، کە نانی دزراوی خۆتانە، کەچی لەهەمانکاتیشدا، حزب و سەرکردە خائین و ناکوردە، بکوژەکانی شەهیدەکانتان، بەهەشتی خۆیانیان، لە سەر ئیسقان و کەلە سەری شەهیدەکانتان هەڵچنیوە و لەسەر خۆینەکانیشیان، گورگی خوێن مژ (ڤامپایەر) ئاسا، خۆیان و منال و کەس و کاریان دەلەوەرێن، تۆش هەر لەسەر شاشەی تیڤیەکان، دەپاڕییتەوە و دەگریت، گوایە خاوەن هەڵبجە و ئەنفال و کیمیابارانیت، موچەت نیە!! نانت نیە، خانوت نیە!! دڵنیابن گاڵتەم پێتان دێت، نەک بەزەیی، دڵنیاشتان دەکەمەوە، تا ئاوا ترسنۆک بن، لەسەر مافی خۆتان، هەلەبجە وئەنفال و کیماباران کردنتان کۆتایی نایەت و هەربەردەوام دەبێت، خۆ ئەوەتا ئێستاش ڕۆژانە، بە هەزاران شێوازی تر و ترسناکانەتر، دروێنەی مەرگتان، بە لەسەرخۆیی دەکەن لێتان، ئێوەش کۆیلە ئاسا هەر دەپاڕێنەوە لێیان، بۆ موچە و تیکەنانیکی بەحیزی خواردن، کە لە خۆشتان دزراوە و هی خۆشتانە و خۆشتان خاوەنی  ئۆرجیناڵن، ئەسڵیەکەن!!
ئینجا تۆ و هەموو ئەوانەی تر، گەر ئێوەش خزمەتکار و ترسنۆک و بازرگان ن و خزمەتکاری، ئەجیندای حزب و سەرکردە ناکوردەکان نین، بەبێ ئەوەی درکی پێبکەن و بیزانن، بەسیەتی واز بێن! چیتر بە رووداوە تراژیدیەکانی ڕوویانداوە، مەگرین و گەلەکەشتان مەگریێنن، چیتر مەیانخاپێنن، چیتر بێ متمانە بەخۆبوونیان مەکەن، وەک بزوتنەوەی دۆران کردی!! چیتر وا لە خەڵکانی کوردستان مەکەن، کە هەر بەردەوامبن، لە خۆ بەدەستەوەدان و خۆخستنەوەیان، بۆ ناو، باوەشی عەرەبیە ئەنفالچیکە و داعشیە  داوین پیسەکە و بەتەمای، ئەوانی کەن، وە دەست لەخۆیان بەردەن و تەسلیم بن، بە ئەمری واقیعی نا واقیعی، دروستکراو و بەزۆر سەپینراو بەسەریانا...!! بەڵی بەسیەتی، بەناو تاک بە تاک و تیکرای کوردە، درۆزنەکانی کورد بوون و تێنەگەیشتن، لە کورد بوونی خۆتان، کە بەرلەوە مرۆڤن، مرۆڤ، کە ژیان بە هەموو ماف و ئازادیەکانەوە، مافیکی خۆڕسک و سروشتیتانەی مرۆڤە!!
نە هەڵجەییەکان نە ئەنفالکراوەکان، ئینجا کوردی دۆرزنانەی تێنەگیشتو لە کورد بوونی خۆی وەک مرۆڤێک، ئینجا تەواوی خەڵکە سۆزاویەکان و سۆز ورژێنەرەکانی، کارەساتە تراژیدیەکانی، کە گەلەکەمانی تیادا جینۆساید کراوە!! کەستان ڕاستاناکەن و هەمووتان درۆ دەکەن!! بەسیەتی ئەوەی ئێوەش دەیکەن، بە ناوی ئەوەی گوایە، کۆلاوی کورد بوون و کوردایەتین و خەمی گەلەکەی خۆتانە، بازرگانیەکی زۆر خیانەتکارانەتر، زۆر ترسناک و خەڵەتێنەرانەتر، کە بە سەدان و بگرە هەزاران جاریش، زیاتر و زێدەتر، لەو بازرگانیەی کە تائێستاکە، جەلالی و مەلایی و بزوتنەوەی دۆران و پیسلامیەکان و حزبە هاوئاوازەکانیان، لە سەرکردە و حزبە خائین و ناکوردیەکان، بەناوی کوردبوون و کوردایەتی، درۆزنانەی، نامرۆڤانەوە، دەیکەن، ترسناکتر و کوردکوژانە تر و قێزەوەن و پیسترە!! دەی دەوەرن پێمان بڵێن: کامە رۆژی ژیانی گەلی کوردمان، هەڵبجە و ئەنفال نەبووە و نیە و ناشبێت؟! کام رۆژەیە کە بەدەستی، ئەم حزبە خائین و ناکوردیانەی ئێستاکە، گەلی کوردمان و تاکی کوردی تیادا، بە هەڵجەو ئەنفال نەکریت و ریزی بگرێت؟!! دەباشە تۆ، تاکی سۆز ورژێنەری کورد بوون و کوردایەتی، لێ تێنەگەیشتوو، باشە کاتێک نانت دەدزن و تالانی دەکەن، ئینجا زەلیل و ریسوات دەکەن و دێن، کە کاتێک لەتە نانیکی دزراوی خۆت، بۆتی فڕێ ئەدەنە سەرزەوی، تۆش بە خۆ چەمانەوە و بە کرنۆشەوە بۆ سەر زەوی، سەر شۆڕ دەکەیت، هێشتا نانەکەت تەواو هەڵنەگرۆتەوە، لەسەر سەرتا هاوار ئەکەن و ئەڵێن: ئای بیزانە، ئەمە دەستکەوتی مەلامستۆ، ئەوە دەستکەوتی جەلال تاڵەبانی فاشیل و دۆراوە، ئەمە دەستکەوتی نەوشێروان مستەفایە، کە تامردیش هەر جەلالی بوو!! ئینجا پیسلامیەکان و حزبە پیسلامیەکان، دەڵێن: ئەمە دەستکەوتی اللە و محمد و قورئانە عەرەبیەکەی قوڕەیشیە...!
 ئەرێ تو مرۆڤ بوونتان، گەر تێدەگەن، مرۆڤ بوون مانای چیە، هەڵبجە و ئەنفال و کیمابارانکردن، خۆشتر و سادەتر نیە، لەم ژیان کردنە؟! ئەری کاتیک تاکی کورد رۆژانە، بێدەنگ بکرێت و مریشک ئاساش، ئاوەرووتی بکەن و دایماڵن، لە ژیان و نان و ئازادی و رادەبرین و ژیان کردنێکی، بەکەرامەت و خۆرسکانەی، سروشتی و ئاسایی خۆیی، وە هەموو رۆژێکیش، بۆ نانەکەی، کە کەرامەتی بەدەستی سەرکردە و حزب و سیاسیە، خائینە ناکوردەکان، تەڕ تەڕ بکرێتەوە، بۆ شکاندنی برسیەتی مال و منال و خۆی... کامیان تراژیدیاوی ترن، کامیان کارەساتاوی ترن، ئەمەیان کە ڕۆژانە، پێمانی دەکەن، یان هەڵبجە و کیمیاباران و ئەنفالەکان، کە چەند ساڵ جارێک، مەڕ ئاسا تیایا ئەمانبڕنەوە؟! مەگەر چاوتان کوێرە و نایبینن، کە چۆن و تا چ ئاستێکی ترسناک، کۆمەڵگەی کوردی سووککراوە، جا کامەشی گوایە، هەرە شەریف و موسڵمان و ئیماندارە، بەناو پیاوەکان، بەر لە ژنەکان، دەستدرێژیان دەکەنە سەر، بە زەبر و حوکمی سەروەت و سامانی دزراو لێیان، ئاخر کەمێک مرۆڤ بوونتان هەبێت، کامیان تراژیدیاوی ترە؟! ئەوەتا بەر چاوی دنیاوە، رۆژانە، ژنانی کورد، بە کوشێک مناڵی بیژیەوە، زۆڵ، لە ئیسلامەکەی محمدی داعشی، ڕزگاردەکرێن، بەر بەرچاوی هەموو ئێمەی کوردیشەوە، سەرای ئەوەش، رۆژانە هەمانشیوەی، ئیسلامە داعشەکەی، بەناو دەستەلاتی کوردی، لەناوە خۆماندا، زۆڵ، بە کج و ژنی کورد دەخەنەوە و سووک و چروکیان دەکەن، دیسان هەر بە دۆلاری دزراو و بەتاڵانبردراومان ئەیکەن،  رۆژانەش منالی زۆڵ لەسەر گوفەکانی شارەکانی کوردستان، هەڵئەگیڕینەوە، هەندیکیان بە مردوویی و هەندێکیان بەزیندوویی، پاشانیش دایکی ئەو مناڵە زۆڵانە دەکوژرێن، بۆ شۆردنەوەی غەسلول عارەکەیان، کە لەژیانیانا عاریان نەبووە و نیانە، بۆ ئەوشەرەفەی کە بەریان نەکەوتووە، بۆ ئەو مرۆڤ بوونەی، کە نیانە و مرۆڤ نین... دەی کامەیان خۆشتر و قورسترە، ئەوەی کە رۆژانە بە کۆمەڵگە و تاکی کورد دەکریت، تراژیدیاوی ترە، یان ئەنفال و هەڵجە و کیماباران، چ جیاوزیەکیان هەیە؟! فەرموون ڕۆژانە مرۆڤی کورد تەنهاوتەنها، لە پێناوی مانەوەی، وەک مرۆڤیک و ژیان کردن، بەو مافە سروشتی و خۆرسکانەی خۆی، کە لەگەڵیا لەدایک بووینە، دەبێتە خۆراکی ماسی و نەهەنگەکانی، دەریای ئیجە، کامیان تراژیدیاوی ترن و چ جیاوازیەکیان هەیە، لەگەل هەلەبجە و ئەنفال؟!
دوا پرسیار، کە دوا پرسیار نیە و نابێت، بەڵکە دەستپێکی بەردەوامی  پرسیارەکان و پرسیارکردنە ئەویش ئەوەیە: ئایا مانەوەی جەلالی و مەلایی و بزوتنەوەی دۆران و حیزبە ئیسلامەکان و حیزبۆکەکانی، تر و سەرکردە خائین و ناکوردەکانیان، تراژیدیاوی ترن، یان هەڵەبجە و ئەنفال؟! تاکەی واز لەم سەد ڕوویی و بێ ڕەووشت بوونەتان ناهێنن؟! تاکەی شتەکان، وەک خۆیان وەسف ناکەن و بەناوی خۆشیان، ناویان نابەن، هەی تاکی کوردی گەمژە، هەی بەناو پێلاو لێسەرەوە دایکخۆگیکانی، بە سەنتیک، بۆ حیزبەکان، هەر لە نووسەر و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس و فەیلەسوف و خاوەن بڕوانامە و ئەکادیمیستە، ساختەکان و موفەکیرەکان، ئینجا دادوەر و ماف نەناسەکان، نابنەوە، بەو مرۆڤە ئاساییەی، وەک ئەوەی کە لەدایک بوون؟! ئایا هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئێوەش هەمووتان، نەوەی بیژی و وەرکەوتەی، سەرکردەکان و حیزبەکانن، جگە لە دایکتان نەبێت، نەخۆتان و نەکەس نازانێت کێ باوکتانە؟! بەسیەتی خزمەتکردن، بە کارەساتە تراژیدیاییەکانی، کە بەسەر گەلی کوردمانا هێنراون، بۆ خزمەت و مانەوەی حزبە دروستکراوە خۆماڵیەکانی خۆمان، بەدەستی داگیرکاران، وەک داگیرکارانی خۆمالی و ئینجا داگیرکارانی دەرەکیمان!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە