بەشەکان



بابەت بە پێی ڕۆژ

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  


ڕیکلام

کوردستانپۆست » هەواڵ


دوو ڕۆژ بەر لەدانیشتن

میرخان ئاودەل

Tuesday, 03.19.2019, 11:38

2982 بینراوە


میرخان ئاودەل
یوسف محمد دوو ڕۆژ بەر لەدانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ھەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم ئێوارە لەمەسیف سلاح الدین گەڕاوەتەوە.
ئەوەی كە ئەم زانیاریانەی دركاندو ئەوەشی كە پشتڕاستی كردەوە ماوەیەكی زۆر لەخودی یوسف محمد نزیك بوون.
بەر لەچەند ڕۆژێك لەگردەكە مشتومڕ لەسەر ئەوەكرا كە پێویستە ڕێز بۆ ڕەئی و پێشنیاری ئەمریكیەكان دابنرێت و بەقسەیان بكەن، ئەمریكیەكان كە داوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانیان كردبوو، خودی نەوشێروان مستەفاش لەگەڵ دواخستنی دانیشتنەكە بوو، تەواوی ئەوانەشی كە بە ناو سیاسی و حەكیمی دەڤەری گردەكە بوون لەگەڵ بەجێگەیاندنی تەكلیفی ئەمریكیەكان بوون بۆ دواخستنی دانیشتنەكە، بەڵام یوسف محمدو بەشێك لەھاوەڵە گەنجەكانی لەناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمانیشدا سوڕبوون لەسەر دانیشتنەكە، بەتایبەت علی حەمە ساڵح، برزۆ مەجید، ئێڤار ئیبڕاھیم لەناو پەرلەمان و محمد تۆفیق ڕەحیم، جەلال جەوھەر، ئاراس وەلی و زمناكۆ جەلال لەدەرەوەی پەرلەمان و دەرباز محمد، ساماڵ سەردار و مستەفا سەید قادر لەناو حكومەت، بیانوویان بۆ دانیشتنە حەتمیەكە زویربوونی جەماوەرو ھەڵسوڕاوان بووە، كەچی لەبنەڕەتدا جەماوەر و ھەڵسوڕاوان ھێندە موشتاقی ھەمواركردنەوەی ئەو یاسایە نەبوون ھێندەی لەخەمی چەسپاندنی ئەو یاسایانە بوون كە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بەژیان و مەعیشەت و بازاڕەوە ھەبوو.
گوتی: یوسف محمد، ئەوكاتە لەسەر دانیشتنەكە سوڕبوو كە لەمەسیف گەڕایەوە، دوای گەڕانەوەكەشی یەك ملیۆن و نیو دۆلاری پێبوو، بەشێكی برد بۆ گردەكەو بەشە زۆرەكەشی بردەوە ماڵەوە.
گوتیشی: تەواوی ئەو دوو ڕۆژەی پێش دانیشتنەكە یوسف محمد مشغوڵی تەلەفۆن بوو لەگەڵ ئەو پەیوەندیانەی كە تەنھا بە (اتصل خاص) بۆی دەھاتن، واتا ژمارەكان لەسەر شاشەی مۆبایل دەرنەدەكەوتن.
دوای بەدواداچوونی ورد، یوسف محمد ھاوڕێ لەگەڵ علی حەمە ساڵح سێجار لەئۆتێل دیڤان مانەوەو شەوان درەنگ میوانیان ھاتووە.
میوانەكانیش ھەر كوردزمان بوونەو تەنھا لەكاتی بەڕێكردن دەبینران، بۆ دوو ڕۆژ پێش وادەی دانیشتنەكە سەردانی مەسیفی كردووە، كە لەنزیك ئۆتێل خانزادەوە بەسەیارەیەكی ڕەشی مارسیدس بەتەنھا ڕۆیشتووە.
سەرەڕای ھۆشداریدان لەلایەن ئەمریكیەكان و زۆرینەی احزاب و ناوخۆی گۆڕان كەچی یوسف محمد سووربووە لەسەر دانیشتنەكە، لەھۆڵی سەعد عبداللە وەعد وەرگیرابوو كە ئەو دانیشتنە نەكرێت، بەڵام لەدوای ڕۆیشتنی لەھۆڵی سەعد عبداللە یوسف محمد بۆماوەی نیوسەعات دیارنەما، كە ھاتەوە بڕیاری موتڵەقیدا لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنەكە.
تەواوی دانیشتنەكەش بەخواست و ویستی پارتی و خودی مسرور بارزانی بووە بۆ ئەوەی پارتی حالەتێكی نائاسایی جێبەجێ بكات بەرامبەر گۆڕان و لەحكومەت بیانكاتە دەرەوە، تاكو خۆی ببێتە حاكمی موتڵەق و مەلەفەكانی نەوت و گازو گومرگەكان بەحەشاردراوی بھێڵێتەوە، مەبەستەكەش بێ ئاگاكردنی نەوشێروان مستەفا لەگۆڕان و ترساندنی یەكێتی بوە، كە ئەگەر گوێڕایەڵی سیاسەتی پارتی نەبن سیناریۆی دەركردنی ئەوانیش وەك گۆڕان دەبێت.
چونكە لەناو یەكێتیدا ھەرایەكی گەورە ھەبوو كە گوایە نە سەركردایەتی یەكێتی و نە ئەو كادرانەی لەحكومەتن ئاگاداری ئەو مەلەفانە نین.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: لەمجۆرە دەركردنیەش خراپتر ھەبوو بەڵام پارتی خراپەكەی ھەڵبژارد.
واتا؛ دەكرا جگە لەگۆڕان یەكێتیش ئاوت بكرێت، چونكە ئەوكات پارتی لەوپەڕی بەھێزیدابوو و بەتەنھا نمایندەی ھەرێمی كوردستانی دەكردو قایل بەشەریكێكی وەك یەكێتی نەبوو كە داوای نیوەی سەروەت و داھاتی كوردستان بكات.
دوای ئەم دانیشتنە، بكەرانی نەك كەوتنە دۆخێكی خراپی ئابوری بەڵكو ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرەو دەوڵەمەندبوون ڕۆیشتن، بەتایبەت علی حەمە ساڵح و مستەفا سەیدقادر.
مستەفا سەیدقادر و ساماڵ سەردار كە تا ئەمساتەش قسەیان لەسەر ڕوداوی ئاوتكردن لەحكومەتدا نەكردو ئامادە نەبوون تشتەكی بڵێن، چونكە پێشتر بەڵێنیان وەرگرتبوو كەمەسلەحەتێ ئیقتسادی ئەوان پارێزراو دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشا مستەفا سەیدقادر بەڵێنی لە نێچیرڤان بارزانی وەرگرتبوو كە موچەی ھیچ یەكێك لەوانەی لەحكومەت دەركراون نابڕدرێت، بۆیە ھەمیان موچەی خۆیان لەحكومەت وەردەگرن تا ئستاكەش.
گوتی: یوسف محمد لەوسەفەرانەی كە لەبۆ ئەوڕوپاش دەیكردن و ئەوكاتانەی كە لەسلێمانیش بوو عیلاقەی لەگەڵ ئەو پەیوەندیە اتصل خاص انە نەدەبڕاو بەردەوام مەشغوڵ بوو.
لەھەڵبژاردنی سەرۆكی كۆماری عێڕاقیشدا وەعدی بەپارتیدابوو كەھەمان ڕۆژی ھەڵبژاردنەكە بڕۆنە بەغداو دەنگ بەكاندیدەكەی بارزانی بدەن و واشیانكرد.
بڕۆنیێ؛ كاتێ نەوشێروان مستەفا دەچێتە لەندەن و لەوێ لەكۆبوونەوەی لەگەڵ ھەڵسوڕاوەكانیدا بێ ئومێدی خۆی ناشارێتەوەو دەڵێت: خەباتی پەرلەمانی كۆتایی ھاتووە.
واتا نۆشێروان مستەفا لەو گەنجانەی كە كاری پێ سپاردینە بێ ئومێد بووبووە، ئەوەش دەكرێ زانیاری لەسەر ھەندێ شت ھەبووبێت.
لەكاتی مردنی نەوشێرواندا، ھاوەڵێكی خۆی دەڵێت: كاك نۆشێروان بەشی زۆری خەفەتی ناوخۆی گۆڕان كوشتی.
نوكە دیارە لەبۆچی یوسف محمد دانیشتنەكەی كرد!

(دەنگدراوە: 12 . زۆرباشە: 5/5)