وتاری تیرۆریستی

Wednesday, 20/03/2019, 19:30

4589 بینراوە


دەکرێت وتار  یەکێک بێت لەپایە سەرەکیەکانی تیرۆر و توندتیژی ، رۆژانە خەڵکی ئاسایی بەبێ ئەوەی باگراوەندێکی باشی مەعرفیان هەبێت گوێ لەکەناڵ و ڕادیۆ و تۆماری دەنگی دەبن لە سۆشیاڵ میدیا بەبێ زانینی لێکدانەوەی لێکەوتەکانی کە وتار چەند توانای ناشرینکردن و شێواندنی ژیانی هەیە.
بۆ تێگەیشتن لەناوەرۆکی بابەتەکە باشترین  پرسیار ئەوەیە کە ، بۆ ئەمەریکا سانسۆر دەخاتە سەر وتار و تۆمارە ڤیدۆییەکانی داعش؟ ئەمەریکا وڵاتێکی پێشکەوتووە لەچەندین ئاراستەی جیاوازەوە لە کردارەکانی دەروانێت... وەک چۆن کرداری تیرۆریستی لەرێگای یاساوە لێپێچینەوەی سەختی لێدەکرێت پێویستە وتاری ئیرهابیش کە تێدا ژەهری فکری دەرخواردی خەڵک دەدرێت یاساغ بکرێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی بڵاوبونەوەی تیرۆر ئەوەیە کە زمانی عەرەبی زمانی " وەسفە" واتا بیەوێت بە باڵای شتێکدا هەڵبدەی بە زمانی عەرەبی دەتوانی زۆر مهیم بـــکەی، لەهەمانکاتدا دەتوانی شتێک زۆر خراپ بیشکێنیت و ئابرووی ببەیت... زمانی عەرەبی زمانێکی عاتفیە وەک لەوەی عەقڵانی بێت بۆنمونە بتەوێت تەعبیر لە شێک بکەیت بەزمانی ئینگلیزی رەنگە هیچ کاریگەری نەبێت لەسەرت لەهەمانکاتدا رەنگە یەک رستە هەبێت لەزمانی ئینگلیزی تعبیر لەو بابەتە بکات بەلام لە عەرەبی بەوشەیەک و بەچەندین شیوازی جیاواز تعبیری لێ دەکرێت... بەکورتی زمانی ئینگلیزی پان و بەرینە بەڵام زمانی عەرەبی قوڵە.
جا ئەم قوڵی ئەم  زمانە لەبابەتی تیرۆر زۆر سودی لێ وەرگیراوە، وە سەرەتای  بەکارهێنانی وتار و بەلاغەت وەک کەرەستەیەکی تیرۆریستی دەگەرێتەوە بۆ داعش. پێش سەرهەڵدانی داعش هەرکاتێک بتویستایە وتارەکانی ئوسامە بن لادن و قاعیدە لە یوتیوب بەردەست بوو چونکە کاریگەری وای دروستنەدەکر بەلام  لەدوای  دەست بەکاربوونی " عمر البغدادی "  وەک ئەمیر المومنین رێکخراوە تیرۆریستیەکان لەعێراق لەسالی 2008  کەسەرەتا توانی وتار و بەلاغەت وەک کەرەستەیەکی تیرۆریستی بەکاربهێنێت بۆ کاری تیرۆریستی، هەر لەپاش کوژرانی عمر البغدادی لە 2011 دا دواتر داعش دەنگێکی عاتفی وەک محمەد عەدنانی کرد بە وتەبێژی خۆی کەتوانی زۆر تیرۆریستانە بڕەو بەهونەری وتاربێژی و بەلاغەت بدات، لەپاش کوژڕانی محەمەد العدنانی ئێستا ابی حسن المهاجر کە ئێستا وتەبێژی داعشە دەنگێکی زۆر توند و تیژی هەیە و پەرەپێدان بە هونەری وتار و بەلاغەت لای داعش بۆ کاری تیرۆریستی گەیشتوەتە لوتکە.
ئەمە جگە لە رەهەندی وتارەکانی داعش کە بەشێوەیەکی زۆر سەیر پرە لە توند و تیژی  دەکرێت ئاستەکانی وتاری داعش دابەش بکرێت بۆ چەند ئاستێک بەپێی بەپێی ئاستەکانی وتارەکە و ئەنجامەکانی ؛
ـ دوعا کردن و کروزانەوە لەخودا؛ بۆ پیشاندانی پەیوەست بوونە بە دینی ئیسلام بۆ راکێشانی عەتفی خەڵکە.
ـ هەرەشە کردن لەئەمەریکا و ئەوروپا بە کاری تیرۆریستی بە گورگە تاکەکان. ئەمەش بۆ راکێشانی ئەو کەسانەیە کە عەقلیەتێکی توند و تیژیان لە ئەوروپا و لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
ـ باسی ئارامگرتن و ناخۆشیەکانی جیهاد،بۆ ئاڕامگرتنی شەرکەرەکانیانە لەهەمبەر ئەو شکستانەی توشیان دەبێت.
ـ باسکردنی ژیانی شەرکەرەکانیان کەلەژیانێکی سەختدا دەژێن لەژێر بۆردومانی فرۆکەدا دەژین، بۆ راکێشانی عەتفی موسلمانانە کە برۆنە نێو رێکخستنەکانی گروپی تیرۆریستی داعشەوە.
ـ ئاستێکی تر ئۆمێد بەخشینە کە خوا مژدەی بە موسڵمانان داوە کە لە کۆتاییدا ئەوان سەرکەوتوو دەبن لەشەری دابق و رۆما داگیر دەکەن،بەغداد دەبێتە جێگای نفوزی ئەوان.
لەو ئاستانەی سەروەوە دەبینیت داعش وتارەکانی کردووەتە کەرەستەیەکی تیرۆریستی کەتێدا بەچەندین ئاراستەی جیاواز بیرورا تیرۆریستیەکانی تێدا بڵاو بکاتەوە و عەتفی خەڵک  ڕادەکێشێت.
جا ئەوەی پەیوەست بێت بە کوردستانەوە رۆژانە چەندین کەس لەرێگای سۆشیاڵ میدیاوە ژەهری فیکری بڵاو دەکەنەوە، چ له رووی ئاینی ، سیاسی ، مرۆڤایەتییشەوە بەبێ ئەوەی حکومەتی هەرێم یان لایەنی پەیوەندیدار بتوانێت سنورێک بۆ ئەو ژەهرە فکرەیە دابنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە