ئایا ڕۆحی تۆ لەهەسارەیەکی ترەوە هێنراوە؟

Saturday, 23/03/2019, 13:23

9408 بینراوە


وەک زانیاریەکان دەری دەخەن ملیۆنەها ساڵە زەوی وەک کێڵگەیەکی تاقی کردنەوە لە لایەن بونەوەری دەرەکیەکانەوە سودی لێ وەردەگیرێت و لەسەر زەوی چەندەها تاقی کردنەوە لەسەر جینەکان دەکرێت، لەم ساتەدا کە ئەم بابەتە دەنوسم ٢٢ جۆر بونەوەر  لە ٢٢ تاقیگەی تایبەت بە جین  خەریکی لێکۆڵینەوەو تێکەڵ کردنی جینی مرۆڤن. ئەەم جگە لە تاقیگەکانی خودی مرۆڤ.

تێکەڵ کردنی جین بە جینی کێ؟
لە گەردوندا ژیان هەیەو زۆرینەی بونەوەرەکان لە ٦٠% تا ١٠٠% لە مرۆڤ دەچن، واتە دوو پێ، دوو دەست، سەر ، جەستەیان هەیە ، پاشان چەند جیاوازیەی بچوک هەیە وەک ڕەنگ ، درێژی، پێست، وە کۆمەڵێک بونەوەریش هەن کە لە مرۆڤ ناچن و لە شیوەی حەشەرات دان و کۆمەڵێکیش هەن کە لە ڕەپتیلۆنۆیدن..واتە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە رەپتیلیەن دەچن..
جگە لەمانە کۆمەڵێک بونەوەری زیرەکی تریش هەن کە دێن و لەسەر زەوی و جەندەها هەسارەی تریش کە هاوشێوەی زەوی تاقیکردنەوە لەسەر جین و تێکەڵ کردنی جینەکان دەکەن..

تۆوی ئەستێرەکان (star seeds).
مەبەست لەم وشەیە چیە؟
ئەم وشەیە بە مانای ئەوە دێت کە چەند جۆرێک لە بونەوەری دەرەکی کە زۆر لە مرۆڤ پێشکەوتوترن دەتوانن ڕۆحی خۆیان بگرن لە کاتی ڕۆح دەرچووندا، پاشان خۆیان بە ئارەزوی خۆیان ئەو ڕۆحە بخەنە جەستەیەکی تازەوە لەسەر زەوی یان بۆ تاقی کردنەوە یان بۆ بەرەوپێش بردنی مرۆڤایەتی.
ئەمە چی پەیوەندی هەیە بە مرۆڤ و ڕۆحی مرۆڤەوە؟
لە ڕاستیدا ڕۆحی ئێمە و ئەوان هەمان سەرچاوەی وزەیە، واتە ڕۆحی بونەوەرێکی زیرەک لەگەڵ ڕۆحی ئێمە هەمان وزەیە بەڵام کە دەچێتە ناو جەستە تازەکە چریەکەی دەگۆریت..واتە ئەگەر ڕۆحێک لە سەر زەوی لە دایک ببێت ئەوا لەسەر چڕی زەوی لەدایک دەبێت واتە بە چڕی سێ دێتە دونیاوە.
یەک شتی تریش هەیە گرنگە کە بیزانیت ڕۆح نێرو مێی نیە، واتە بۆی هەیە لەم ژیانەدا پیاو بیت لە ژیانی ئایندە ئافرەت، یان بە پێچەوانەوە.

ئێستا دێمە سەر باسی تۆوی ئەستێرەکان.
ئەم بونەوەرانە زۆر جار جێن ڕۆحی خۆیان دەخەنە ناو جەستەی مرۆڤێکەوە لەسەر یەکێک لە هەسارەکان کە ژیانی تێدایە، لەبری ئەوەی بێت هەمیشە چاودێری مرۆڤ بکات ئەم ڕۆحە هەموو هەڵس و کەوتەکانی مرۆڤ تۆمار دەکات و پاش مردنی جەستەکە هەمووی بە یەک جار داونلەود دەکریت و سود لە زانیاری ژیانی ئەو کەسە دەبینین و دەزانن تەواوی ژیانی چ کردوە، یان ئەگەر گۆڕینی جینیان بۆ کردبێت سودەکان و زەرەکانی چی بوە.

ئایا چۆن بزانم من ڕۆحەکەم لە هەسارەیەکی ترەوە هێنراوە؟
بۆم ئەوەی بزانیت کە ئایا ڕۆحەکەت لە هەسارەیەکی ترەوە هێنراوە بۆ تاقی کردنەوە ٢٧ تایبەتمەندی هەیە کە خۆت لەخەڵکی سەر زەوی جودا بکەیتەوە. ئایا قەد هەستت بە تەنهایی کردوە یان هاستت بەوە کردوە کە تۆ لە ماڵی خۆتددا نیت؟ واتە هیچ شتێک نیە تۆ ببەستێتەوە بە چواردەور خەڵکەکەی کە لەگەڵیدا دەژیت.

توۆی هەسارەکانی تر کە دێنە سەر زەوی ئەرکیان پێ سپێردراوە، خۆیان نازانن کە ئەرکەکەیان چیە و بۆ چی لێرەن، بەڵام لەگەڵ گەشە کردن و تێکەڵ بونیان بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئەو زانیاریانەی کە بۆیان قوفڵ کراوە هێواش هێواش بۆیان دەکرێتەوە و لە کۆتایدا دەزانن کێن و بە چی ئەرکێک هاتونەتە سەر زەوی.

ئەو ڕۆحانەی کە لە هەسارەکانی  ترەوە هاتون هەمیشە هەست بە تەنهایی دەکەن و حەزیان بەوەیە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی تایبەتی خۆیان، زوو هەست دەکەن کە ئەمان وەک مرۆڤ دەژین و زۆر جار نایانەوێت تەداخولی ژیانی مرۆڤەکان بکەن و دورەپەرێزیەکیان تێدا بەدی دەکرێت، ئەم کەسانە بەوەش دەناسرێنەوە کە هەمیشە حەزو ئارەزوەکانیان جودایە لە مرۆڤ و حەز بە هەسارەکان و بۆشایی ئاسمان دەکەن..
ئێستا ئایە هیچ حەزێکت لا دروست بوو وەک خوێنەر ؟ هەست دەکەیت تۆ یەکێک بیت لەوان و بۆ تاقی کردنەوە لەسەر هەسارەی زەوی بژیت؟ ئەگەر ئەم هەستەت هەیە ئەوا لەسەر ڕێگایەکی باشیت و ئێستا ٢٧ تایبەتمەندی دەنوسم کە دڵنیات بکاتەوە لەوەی کە ڕۆحی تۆ لە هەسارەیەکی ترەوە هاتوە بۆ سەر زەوی یان نا!.

تایبەتمەندیەکانی تۆوی هەسارەکانی دەرەوەی زەوی:
هەر لە منداڵیەوە زیرەکیەکت تێدایە کە خەڵکی ئاسای پاشان فێری ئەم شتانە دەبێت.
پێت دەڵێن کە تۆ ڕۆحێکی کۆنیت  و ڕۆحەکەی پێشوت خیبرەی ژیانی زۆر بوە پێش تۆ، تۆش بەم وەڵامە قایل دەبیت.
لە هەر کۆوێیەک بیت هەست بە غەریبی دەکەیت، دەزانیت هەستی لەماڵەوە بوون چۆنە، زۆر جار ناتوانیت بە وشە دەریبڕیت بەڵام دەزانیت کە تۆ لە ماڵ و شوێنی خۆتددا نیت.
بۆ کەسانێک ئەمە دەبێتە هۆکارێک بۆ دروست بونی کێشەی دەرونی، زۆر جار هەست دەکەیت تۆ کەسێکی تایبەتیت و هەست بەوە دەکەیت کە جیاوازی هەیە لە نیوان تۆو هەموو خەڵکانی تردا.
زۆر جار خۆت بە زیرەک تر دەزانیت لە خەڵکی تر،لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەوان بڕوانامەی بەرزتریان هەیە.
هەست بە سۆزداریەکی زۆر دەکەیت.
هەست بە جودایی دەکەیت لەگەڵ چواردەورەکەتددا، زۆرجار حەز دەکەیت خۆت بخەیتە ناو ئەو کێشمە کێشمەی چواردەور.
جەستەی فیزیکیت دەبێتە مەتەڵ بۆ دکتۆرەکان و هیچ سەری لێ دەرناکەن، جەستەت بە جۆڕێکی جودا کاردەکات و زاناکان کێشمە کیشمی تێگەیشتنن لە جەستەت، نمونە زۆر جار پلەی گەرمی جەستەت لە خەڵکی ئاسایی کەمترە، یان تەحەمولی پلەی گەرمی زیاتر دەکەیت.
تۆ کەسێکی زیرەکیت و خوێندنی ئاسایی زوو بێزارت دەکات.
تۆ کەسێکی پارا نۆرماڵیت یان خیبرەی فیزیکیت هەیە، بۆی هەیە تۆ بتوانیت ڕۆح ببینیت، یان مێشکی بەرامبەرەکەت بخوێنیتەوە، یان خەونەکانت هەموو دێنە دی وڕاست دەردەچن.
تۆ هەست دەکەیت ئەرکێکت پێ سپێردراوەو دەبێت ئەرکەکەت جێ بە جێ بکەیت، بەڵام هەمیشە لە کێشمە کێشمی ئەوەدایت چی لە ژیاندا بکەیت.
زۆر جار هەست بە وە دەکەیت کە نازانیت بۆ دەژیت و لە ژیان تێناگەیت.
ئەو سنورانەی جەستەی مرۆڤی بۆتی دادەنێت زۆر بێزارت دەکەن.
هەست دەکەیت دەبێت زیاتر بکەیت لە ئێستا، بەڵام ژیانت سنوردار کراوە. ئەمەش پەیوەندی هەیە بەوەی کە ژیان پێشوترت ئازادی فیزیکی زیاتر بوە لە ئێستا، ڕۆحەکەت ئەمەی لە یاد ماوە.
خەوەکانت زۆر لە ڕاستیەوە نزیکن و هەست ناکەیت ئەمە خەوە، زۆر جار خەو بە هەسارەی ترەوە دەبینیت وەک ئەوە وایە ڕۆحەکەت جودا بێت لەم ژیانەی ئێستات.
خەڵکی چواردەور هەستت پپێ دەکات و زۆر جار بە بونت لە شوێنێک خەڵک هەست بە نائارامی دەکات. خەڵک هەست دەکات کە تۆ جودایت لەوان، زۆر جار دەیانەوێت خۆیان تێبگەن بۆ تۆ جودایت، هەست بە تەنهایی دەکەیت لەناو بنەماڵەکەی خۆتددا.
هاوڕێت کەمە ، بەڵام ئەوانەی دەتناسن خۆشیان دەوێیت پێوسیتیان بە ڕوون کردنەوە نیە.
ئاژەڵەکان هەستت پێ دەکەن و متمانەت پێ دەکەن، تۆش لەوان تێ دەگەیت تا خاڵێک کە هەست دەکەیت گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەیت.  بەهەمان شێوە بۆ منداڵیش وایت، منداڵ حەز بە بونت دەکات حەز دەکات لێت نزیک ببێتەوە.
حەز بە بابەتە ڕۆحیەکان دەکەیت بەڵام دور لە خوداو دین. بۆی هەیە تۆ نەتوانیت بە وشە ئەم هەستە دەربڕیت، بەڵام باش تێ دەگەیت کە مەسەلە ڕۆحیەکان هەمیشە بەشیک بوە لە تۆ.
هەست دەکەیت زانست و مێتافیزیک ڕاتدەکێشن و زانیاری لەسەر هەسارەکانی تر گرنگە بەلاتەوە.
تۆ هەست دەکەیت کێ مۆرڤە بێ ئەوەی وشەیەک قسە بکات،زوو لە مرۆڤ تێدەگیت و دەزانیت کەی قسەی  ڕاستی یان درۆ دەکەن، تۆ بەکەسێکی بێ ڕێز دادەنێن لە کاتی قسە کردندا، پیش ئەوەی ئەوان قسە بکەن تۆ دەزانیت چی دەڵێت و دەیەوێت چی بپرسێت.خەڵک هەست دەکات تۆ هیچ ئینترێسەیەکت نیە بۆ قسەکانیان، بەڵام لە ڕاستید اتۆ بێزار بویت لە ئاستی گفتوگۆکردنەکە.
هەر لەمنداڵیەوە پرسیارت لەسەر کۆمەڵگا هەیە، وە بێزار دەبیت بە هەڵەکانی خەڵکانی چواردەورت.
لەگەڵ ئەوەشدا کە خەوەکانت تایبەتن، بەڵام کێشەی خەوت هەیە.
سروشتی تۆ وایە کە دەتوانیت خەڵك وا لێ بکەیت هەست بە خۆشی بکات بە وشەکانت، کەسێک نەناسیت باسی کێشەکانی خۆیت بۆ دەکات بێ ئەوەی خۆی بە خۆی بزانێت.
یەکەم جار خەلك لەگەڵت ساردە، بەس هێندەی بتناسن ئیتر بە خۆسەویست ترین کەست دادەنێن.
حەز بە قەرەباڵخی ناکەیت خۆت بە دور دەگریت لە خەڵکانی بە کۆمەڵ.
تۆ توانات هەیە کە زوو گەشە بکەیت ، گەشەی ڕۆحی یان سۆزداری زۆر زیاتر لە چواردەورەکەت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە