بە بۆنەی یادی رۆژی نەورۆزەوە تورکیا بۆمبێک بە دیاری بۆ دانیشتوانی قەڵادزێ دەنێرێت

Sunday, 24/03/2019, 12:59

16027 بینراوە


ناڕەزایی دژی هێرش و بۆردومانەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر باشوری كوردستان و بەتایبەت ئەو ڕۆكێتەی ڕۆژی نەورۆز  فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئاڕاستەی شارۆچكەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین- یان كرد بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی شارۆچكەکە بۆ ڕۆژنیوز دوان.
هەروەها لەو بارەیەوە ڕۆژنامەنووسێکی ئەو دەڤەرە، ڕەخنەی لە بێدەنگیی لە بەرامبەر هێرش و بۆردومانەكانی دەوڵەتی تورك گرت و  وتی بۆمبەكە جۆری " KJ 250" دروستكراوی توركیایە، "داوامان لە لایەنی پەیوەندیدار كردووە بۆمبەكە لە دەروازەی شارۆچكەی قەڵادزێ دابنێن و لە سەری بنووسین دیاری دەوڵەتی توركیا بۆ خەڵكی قەڵادزێ".
سەرچاوە: رۆژنیوز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە