نیشتمانى ئێمە و نیشتیمانی ئێوە

Monday, 25/03/2019, 18:44

10861 بینراوە


کاتێ ئێمە گۆرانیمان بۆ نیشتمان ئەوت 
ئێوە سەرقاڵى دزینى شوێنەوارەکانى نیشتمان بوون 
ئێمە ریزمان دەبەست بۆ شەهید بوون 
ئێوە بۆ دزینى نەوت 
ئێمە دەمانوت " خوایە وەتەن ئاواکەى " 
ئێوە دارەکانتان دەبڕیەوە 
ئێمە نابیناکانمان لە شەقام دەپاڕاندەوە 
ئێوە لاوەکانتان دەکردە ژەمێکى شەڕ 
ئێمە دەچوین بۆ شەڕ 
 ئێوە دەچوون بۆ ئەوەى ئافرەتەکان لە خشتەبەرن 
ئێمە شەهید دەبووین 
ئێوە نرختان لە سەر شەهیدەکان دادەنا بۆ دایکیان 
ئەم شەهیدە شایانى 400 هەزارەو 
ئەوى تر شایانى 500 و 
ئەمەش باوکى موستەشار بووە شایانى ملیۆنێکە 
ئێمە مینەکانى سەردڵى نیشتمانمان لادەداو 
ئێوە بیرە نەوتەکانتان لە سەر خۆتان تاپۆ دەکرد 
ئێمە دەبوینە قوربانى خاک و خۆڵ 
 ئێوەش دەبوونە خاوەنى باخ و مۆڵ 
ئێمە شیعرمان بۆ نیشتمان دەهۆنیەوە
ئێوەش درۆ 
ئێوە کە سەرخۆش دەبوون دەتانوت گوبە نیشتمان 
ئێمە بە سەرخۆشى بۆى دەگریاین 
مناڵانى ئێمە دەبوونە بۆیاغچى و 
ئەوانى ئێوە وەزیرو سەرکردە 
درەنگ زۆر درەنگ زانیمان ئێوە مێردى نیشتمانن و 
ئێمەش پاسەوانى ئێوە نەک نیشتمان 
 تازە ئیتر هیچ نەمابوو هیچ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە