فەرشی سوور

Tuesday, 26/03/2019, 23:43

9530 بینراوە


بە بیرم دێ
لەمنداڵی
کە دایکم
چێشتی تێدەکرد
کامە قاپــی
بچووک هەبوو
پێش هەموویان 
بۆ خۆم دەبرد
ئەدی ئێوەی
بەرپرسی دز
ئەدی ئێوەی
بەناو سەرۆک
هەوێنی گەندەڵی و حیزی
ئەندازیاری
شەڕە پەڕۆک
کامە قاپی گەورە هەیە 
بەتاریکی
بۆ خۆ دەبەن
هەرچی قەحپە و
ناکەس هەیە
بەدەوری خۆتان کۆ دەکەن
بۆ وا دەکەن ؟
بۆ وا دەکەن ؟
سەروەت و سامانی وڵات
بۆ لە میلـلەت
حەرام دەکەن
بۆ بێگانە و ئیستعماریش
دایم فەرشی
سوور ڕادەخەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە